ئیسلاند دوورگەیەکی سەر بە باکووری رۆژئاوای ئەوروپایە لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسی و دوای بەریتانیا بەدووەم گەورەترین دوورکەی ئەم کیشوەرە دادەنرێت.

نزیکەی 400 هەزار دانیشتوانی هەیە.. رووبەرەکەی بریتییە لە 100 هەزار کم وشکایی و 3 کم ئاو و نزیکەی 758 کم زۆنێکی تری ئاوی ماسی تێدایە.دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەنی کەسایەتی سیاسی و یاساییە..
ساڵانێکە بەتایبەت دوای قەیرانی دارایی ساڵی 2009 لەلایەن بەشێکی ئیسلاندیییەکان و یەکێتی ئەوروپا هەوڵ دەدرێت، ئەم دەوڵەتە بێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپاداEU . بەڵام لە ساڵی 2013 ەوە هەوڵەکان گفتوگۆ و سڕ دەکرێن.
واتە پێش 13 ساڵ هەوڵی بە ئەندام بوون لە یەکێتی ئەوروپا شکستی هێنا.
دوا ریفەراندۆم کە رۆژی 30.8.2026 ئەنجام درا، ئایا ئیسلاند دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ EU بکاتەوە بۆ بوونە ئەندام لەو یەکێتییە.
ئاکامی دەندان بە 52,8% بە نەخێر وەڵام درایەوە. ئەمەش بە گورزێکی گەورەی دژ بە بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێت. چونکە لە ساڵی 1995ەوە دەوڵەتێکی دەوڵەمەند نەبۆتە ئەندام ئەم یەکێتییە.
بۆ ئەم ریفەراندۆمە پرسیار لە 270 هەزار کەس کراوە. سەرۆکی حکومەت کە لە سۆسیال دیموکراتەکانە، خاتوو Kristrún Frostadóttir دەڵێ: ڕێز لە بڕیاری زۆرینە دەنێین.
ئەم دورگەیە درواسێی Grönland ە و کە ماوەیەکە ترامپ بە هۆی دەوڵەمەندی خاکەکەیەوە تێی ئاڵاوە و بە دوورگەی سەر بە ئەمەریکای دادەنێت. زیاتر ناچار بووە روو لە ئەوروپا بکات.
هەڵبەت ساڵی1951 ئیسلاند ئەگەرچی هێزی سەربازی نییە، بۆتە ئەندامی NATO ئەم گەرەنتییەش بە بەس دەزانن بۆ پاتاستنی ئاسایشی خۆیان.
بەڵام گرفتەکە لە شوێنێکی ترە:
ئیسلاند لە رووی ئابوورییەوە گرێدراوە بە بازاڕی یەکێتی ئەوروپاوە و رۆڵییان هەیە، بەڵام مافی دەنگدانی نییە. هەروەها ڤیزەی شنگن لەم وڵاتە دەخوات و هەموو ئەم مافانەی پارێزراو دەبێت.
یەکێتی ئەوروپا زۆر نەرمی نواند بۆ رازیکردنی ئەم وڵاتە بێتە ئەندام، بۆ بەهێزکردنی بازاڕی ناوخۆیان و هەروەها نەهێشتنەوەی هیچ دەوڵەتێکی ئەوروپایی لە دەرەوەی ئەم یەکێتییە، لێ ئاکامی نەبوو. بەڵام ئیسلەندییەکان و بەتایبەت 90% خاوەن کۆمپانیاکانی بازرگانی ماسی.
ئیسلاندییەکان پێیان وایە ئەگەر ببنە ئەندامی EU شکۆیەکی تری نەتەوەیی گرنگ لە دەست دەدەن!. ئەویش سەربەخۆیی ئابووریی و هێزی پیشەسازییان و سەربەخۆیی هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بە تایبەت بازرگانی ڕاوەماسی و فرۆشتنی کە بۆتە سیمبۆڵێکی نەتەوەیی کۆڵەیەکی پتەوی ئابووریی ئەو وڵاتە.
نەتەوەی هوشیار و بە ئاگا بەو باوەڕ و گیان و تەماشای پرنسیپە بەرزەکانی شکۆی نەتەوەکەی بە رەفتارێکی پڕ لە بەرپرسارێتییەوە دەکات و نیشتمانی بەرژەوەندییە بەرزەکانی وەک کاڵای بازرگانیلێ ناڕوانێت.
با هەلوومەرجی ژیان سەخت بێت، وەک ئێستای کیشوەری ئەوروپا بەهۆی شەڕی رووسیا دژ بە ئۆکراینا سەختی هێناوە، لێ دیسان بیرکردنەوە لە ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی زۆر گرنگ و هەستیارە.
کەواتە ئەم وڵاتە، کە تاکە بەرژەوەندییەکی ئابووریی لە پیشەسازی ماسییدایە و بۆتە براندێکی وڵاتەکەی و ناسنامەکەی پێ دەناسرێتەوە، ناکە قوربانی دەستکەوتێکی سیاسی. بە دیوەکەی تریشدا ئاستی بەرزی ئەو دیموکراسییەیە کە بڕیارێکی وای قبوڵە، هەم لە یەکێتی ئەوروپاوە هەمیش لە میللەت و دەسەڵاتی ئیسلاندییەکانەوە.
بەڵێ سەروەریی نەتەوەیی، سەرووی هەموو دەستکەوتەکانە.
وێنە بە ژیری دەستکرد دروست کراوە
