تەنیا ئەوەی لەباسەدا کە سەرنجم ڕادەکێشێ، ئەوەیە رووسیا خاوەنی زۆر کەڵە نووسەری جیهانییە و کتێب و ئەدەبیاتی بە جیهاندا بڵاو بۆتەوە.
ساڵانێک نیوەی خوێندکارانی جیهان بۆ خوێندن دەچوونە زانکۆکانی ئەو وڵاتە.. ئیدی ئەو ڕقەی پۆتین لە کتێب و جۆرە ئەدەبیاتێک لە کوێوە سەری هەڵداوە؟!.. پرسیارێکی بەجێیە؟؟؟
ئەم سیستەمە توندەی سانسۆر و گوشار بۆ سەر نووسەران و چاپخانەکان لە رووسیا رەگوڕیشەی بۆ چ ئەقڵێتێک دەگەڕێتەوە؟!..
بەم پێودانگە بێت جیاوازی نێوان رژێمی ئەفغانستان و سعودیە و ئێران و رووسیا نییە..
رەنگە ئەو وڵاتە ئیسلامییانە چانسی کرانەوەیان بۆ بێتە پێشەوە، بەڵام رووسیا تا بێت بەرەو داخران و خراپتر دەچێت.
هەڵبەت من لایەنگری باسگەلێکی مادەی هۆشبەر و هۆمۆسێکسوالێتی و ئەو شتانە نیم، بەڵام بڕگە و کۆپلەی لەو جۆرە لە زۆر چیرۆک و ڕۆمان و تەنانەت سەرچاوەی پزیشکی و دیوانی شيعر و سەرچاوەی هەمە جۆردا هەیە.. ئیدی ئەم سانسۆر و کۆنتڕۆڵە لە پای چی؟؟؟ ئیدی تازە پۆتین دەیەوێت بۆ سەردەمی بەردین بگەڕێتەوە..
داخم ناچێت، زۆرێک هەن هێشتا ئەو وڵاتە بە نموونەی باڵا و قیبلەی خەونە نەزۆکەکان دەزانن، سەرۆکەکەشی بە پاڵەوان و حەزرەتی رزگارکەر!!!؟؟؟ ..
ئەم کورتە بابەتەم لەسەر باسی کتێب لە رووسیا لە رۆژنامەی دێرتاگەسشپیگلەوە بۆ ئامادە کردوون و بە کوردی کردووە .
گەورەترین زنجیرە کتێبفرۆشییەکانی ڕووسیا، Tschitail -Gorod- Bukeojed بەپێی زانیارییەکان، لە ساڵانی ڕابردوودا نزیکەی ١٠٠ ملیۆن ڕۆبڵی ڕووسی (نزیکەی ١.١ ملیۆن یۆرۆ)ی خەرجکردووە بۆ لابردن و لەناوبردنی ئەو کتێبانەی کە بە “نەخوازراو” دادەنرێت و بەدڵی پۆتین و دەسەڵاتەکەی نییە لە ڕووسیا قەدەغەکراون.
ئەم زانیاریانە لە چاوپێکەوتنێکەوە هاتووە کە بەڕێوەبەری زنجیرەکە، Alexander Brychkin ئەلێکساندەر بریچکین، لەگەڵ ڕۆژنامەی RBCی ڕووسیدا کردوویەتی.
لە چاوپێکەوتنەکەدا بریچکین ڕوونی دەکاتەوە کە ئەو کتێبانەی یاسای ڕووسیا پێشێل دەکەن دەبێت نەمێنن و لاببرێن ، هەروەها نابێت بە ئاسانی بگەڕێبدرێتەوە بۆ چاپخانەکان.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری زنجیرە کتێبفرۆشییەکان بە گریانەوە دەڵێت ” ئێمە ناتوانین تەنها ئەم کتێبانە فڕێ بدەینە زبڵدانەکانەوە . دەبێت بخرێنە شوێنی تایبەتەوە.. دەبێت بە باشی فڕێبدرێن و ئەوەش لەسەر ئەرکی پارە و ماندووبوونی ئێمەیە”.
لە بەردەم کامێرا دا
بریچکین دەڵێت، لابردن و هەڵگرتنی کاتی و لە کۆتاییدا لەناوبردنی کەرەستە چاپکراوەکان بڕێکی زۆر کار و “تێچووی زۆر زۆر” لەخۆدەگرێت. ” بەدەست ئەم دۆخەوە پەرێشانین.کەس هاوکاریمان لە تێچووی کۆکردنەوە و لابردنی کتێبەکان لە ناو ڕەفەکان و ناردنەوەیان بۆ عەمبارەکان ئەو هەموو کاروناندووبوونە ناکات. لەناوبردنی ڕاستەقینەی کتێبەکان بە بەکارهێنانی پارچەکەرێکی پیشەسازی لەلایەن دابینکەرێکی خزمەتگوزاری تایبەتمەندەوە ئەنجام دەدرێت. بریچکین دەڵێت، ئامێرێکی پارچەپارچەکردنەکە دەبێت لەبەردەم کامێرادا ئیش بکات و کارەکە ئەنجام بدرێت و تۆمار بکرێت تا دەسەڵات دڵنیا بێت کتێبەکان لەناو براون.
لە چاوپێکەوتنەکەی کەناڵی RBCدا، بەڕێوەبەر بە پلەی یەکەم باسی ئەو ئەدەبیاتە دەکات کە بەهۆی “LGBT Propaganda “ەوە دەبێت لە ڕەفەکان دەربهێنرێت. ئەم ئامێرە دروستکراوە بۆ پشکنینی ئەو کتێبانە.
دەڵێت : پرۆسەکان بە تایبەتی ناڕوون و ئاڵۆزن لەم بوارەدا. زۆرجار “کتێبێک کە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بڵاوکراوەتەوە” دوای دووبارە پشکنینەوە، دەردەکەوێ بە دڵی دەسەڵات نییە، مەرجە یاساییەکانی تێدا نییە ئانێری “پڕوپاگەندەی ئێڵ جی بی تی دۆزیویەتەوە”. لەم جۆرە حاڵەتانەدا لەناکاو بۆچوونێکی پشکنەرێکی پسپۆڕ سەرهەڵدەت بڕیار دەدات بدرێنە دادگا. هەر لەو ساتەدا لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێت. ئێمە بە کردەوە هیچ چانسێکمان نییە بۆ جێبەجێکردنی مەرجە یاساییەکان”
هەروەها خودی ڕێکارەکە جێگەی پرسیارە:
“لە وڵاتی ئێمەدا، شارەزایان زۆر نیین لە بواری LGBT دا . واتە بە گۆترە و میزاج بڕیار دەدرێت.
هیچ پرۆسەیەکی نییە بۆ بڕوانامەدان و و هیچ پێداچوونەوەیەک بە بۆچوونەکانی ئەم پسپۆڕانەدا ناکرێتەوە و نییە. ئایا لە ڕاستیدا پسپۆڕی بەرپرسیار بەڕاست خاوەنی بڕوانامەی پێویستییە بۆ ئەوەی دیاری بکات کە کامە تەواوە و کامە ناتەواوە ؟”
پێچانەوەی کتێبەکان بە نایلۆن
بریچکین بە ناڕەحەتی لە هۆکارێکی دیکەی خەرجی و هەقی تێچوون کە لە سانسۆرکردنی کتێبەکانەوە سەرهەڵدەدات، کە پەیوەندی بە گۆڕینی یاسای قەدەغەکردنی کرملنەوە سەبارەت بە پڕوپاگەندەی ماددە هۆشبەرەکانەوە هەیە”: ئەگەر باسی ماددە هۆشبەرەکان لە کتێبێکدا هەبوو یان باس کرا بوو ، ئێستا دەبێت بەپێی هەموارکردنەوەی یاسای بە تەواوی لە نایلۆندا بپێچرێتەوە زەمقێکی تایبەت بپێچرێتەوە و ئاماژەی دژە مادەی هۆشبەری پێوە بلکێنیندرێت .
کتێبفرۆشەکە دەڵێت ناچار بووە بەم شێوەیە لانیکەم دوو ملیۆن کتێب نیشان بدات، ئەمەش “دەیان ملیۆن ڕۆبڵی”ی تێچووە بۆ کۆمپانیاکە.
لە ڕووسیا یاسایەک دەرچووە داوا دەکات هەموو ئەو کتێبانەی لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە، لەلایەن پسپۆڕانەوە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت، بە بیانووی دژایەتی کردنی ئەوەی پێی دەوترێت پەرەپێدانی ماددە هۆشبەرەکان.
