به هۆی سه‌رکوت و سه‌ره‌ڕۆی له‌راده‌به‌ده‌ری رێژیمه تۆتالیتاره‌کانی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین که زۆربه‌یان پتر له سی چل ساڵه ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ کردووه به درێژایی ئه‌م ساڵانه‌شدا پێشیان له هه‌موو رێگایه‌ک گرتووه
له به‌رده‌م ده‌ربڕینی هه‌ر جۆره بیروڕایه‌کی جیاواز،ئیدی به خه‌یاڵی خۆیشیان گۆیا که هیچ جۆره ناڕه‌زایه‌تیه‌ک نه‌ماوه له کۆمه‌ڵگا، وای کرد که به شێوه‌یه‌کی له نه‌کاو شه‌پۆلێکی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاستێکی به‌رز و به‌ریندا بڵێسه بستێنێ و ببێته هۆی گۆڕانێکی به‌رین له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا باهۆزی ئه‌م گۆڕانکاریانه نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به ته‌واوی گۆڕی و بووه هۆی ئه‌وه که زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه و جیهان پێداچوونه‌وه بکه‌ن به نیسبه‌ت سیاسه‌ته‌کانیان له هه‌مبه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، بۆیه به گشتی ئه‌م رووداوگۆڕانکاریانه گه‌له‌ک کاریگه‌ر بوون له‌سه‌ر پێوه‌ندی و سیاسه‌ته‌کانی وڵاتانی جیهان.
بۆیه یه‌کێ له‌و وڵاتانه که له بیدایه‌ته‌وه به وردی چاودێری ئه‌م رووداوانه‌ی کردووه و به‌رده‌وام هه‌م لێ ترساوه که کاریگه‌ری نێگه‌تیڤیشی له‌سه‌ر خۆی بێت و هه‌میش هه‌وڵی بێ وچانی داوه که وه‌کوو ده‌رفه‌تێکیش چاوی لێ بکاتوو هێژمۆنی خۆی به‌سه‌ریدا زاڵ بکاتوو وه‌کوو هه‌لێک بیقۆزێته‌وه وڵاتی ئێرانه.
بۆ نموونه ئێران به نیسبه‌ت ئاڵۆزیه‌کانی وڵاتی یه‌مه‌ن زۆر به وردی موتابعه‌ی ده‌کات ئه‌ویش به هۆی هه‌ستیار بوون و سه‌وقولجه‌یشی بوونی ئه‌و وڵاته،چوونکه جیرانی عه‌ره‌بستانه،وڵاتێک که گه‌له‌ک کێشه‌ی دێرینی هه‌یه له‌گه‌ڵ رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا وه‌کوو کێشه‌ی ئیدۆلۆژی ئیسلامی سونی و ئیسلامی شیعه هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانیه‌تی ئیستراتێژیکی عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، که ئێران به یه‌که‌م دوژمنی خۆی سه‌یری ده‌کا.
هه‌روه‌ها زێده‌خۆازی ئێران و هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندی هێژمونی خۆی به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه و هه‌وڵدان بۆ هاندانی که‌مایه‌تی شیعه له عه‌ره‌بستان و کێشه‌و ئاژاوه نانه‌وه له‌و وڵاته،بۆیه کۆماری ئیسلامی جیا له موتابعه‌ی رووداوه‌کانی وڵاتی یه‌مه‌ن به کرده‌وه‌ش خه‌رێکی پشتیوانی کردنه له گرووپه توندئاژۆه‌کان وه‌کوو گرووپی ئه‌لحه‌وسی له باشووری یه‌مه‌ن و گروپی ئه‌لقاعیده تاکوو به‌و شێوه‌یه بتوانێ هه‌م نفوز و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆی په‌ره پێ بدات و به‌و جۆره بێته بناگوێ عه‌ره‌بستان تاکوو هه‌ر ئان مه‌ترسی بێت بۆ ئه‌و وڵاته‌و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانه‌که‌ی واته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا،چوونکه سه‌مپاتی ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی یه‌مه‌ن بۆ کۆماری ئیسلامی گرینگیه‌کی دیکه‌ی هه‌یه بۆ رێژیمی تاران، ئه‌ویش گه‌یشتنی ئێرانه به زه‌ریای سوور و نفوز له ته‌نگه‌ی “بابول مه‌ندب”تاکوو به‌م شێوه‌یه بتوانێ زه‌ره‌ر و شکستی سوریه‌ی بۆ قه‌ره‌بووکاته‌وه.
یه‌کێکی دیکه له‌و وڵاتانه که شه‌پۆلی راپه‌ڕین گرتوویه‌ته‌وه وڵاتی به‌حره‌ینه که شیعه‌کانی ئه‌م دوورگه‌یه به هاندان و پشتیوانی رێژیمی ئێران پاش راپه‌ڕینه‌کانی توونس و میسر رژانه سه‌ر شه‌قام و کۆماری ئیسلامیش به چڕوپڕی له راگه‌ینه نێۆخۆی و فه‌زایه‌کانی رووماڵی هه‌واڵه‌کانیانی ده‌کردو وای لێهات که کۆماری ئیسلامی گرووپی “ئه‌لوفاقیشی” وه‌ها زه‌ق کرده‌وه که ئۆپۆزیسیۆنێکی گه‌له‌ک چالاکه‌و به‌م زووانه‌ش ئه‌وانن که سونیه‌کان له و وڵاته وه‌ده‌ر ده‌نێن و ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرن که ده‌یسانه‌وه کۆماری ئیسلامی به‌و جۆره ده‌توانێ کارتێکی گوشاری دیکه له هه‌مبه‌ر عه‌ره‌بستان به کار بێنێ و هه‌روه‌ها گه‌له‌ک کێشه بۆ هێزه‌کانی ئه‌مریکاش له‌و ناوچه‌یه درووست بکات و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ناوچه ئاڵۆزبکات.
کۆماری ئیسلامی به هۆی بیرۆکه‌ی به‌رفراوانترکردنی پانتایی ئیدۆلۆژی ئیسلامی سیاسی گه‌له‌ک دڵخۆش بوو به راپه‌ڕینی چڤاکی میسر و پاش هاتنه ئارای ئه‌و نیمچه پاشاگه‌ردانیه چوونکوو پاش ساڵانێکی زۆر توانی به هۆی ئیسلامیه‌کانه‌وه له میسر پاش رووخانی موباره‌ک بێته نێو ساحه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی ئه‌و وڵاته واته میسر به جۆرێک که ته‌نانه‌ت له هه‌وه‌ڵین هه‌نگاودا که‌شتیه‌کی شه‌ڕکه‌ری له سوئزه‌وه ره‌وانه‌ی زه‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ی کرد هه‌ر چه‌ند که میسریه‌کان سه‌مپاتی و تێکه‌ڵاویه‌کی ئه‌وتۆیان نیه له‌هه‌مبه‌ر ئێران به‌ڵام به به‌هێزتربوونی ئیسلامیه‌کان له‌و وڵاته وێده‌چێ که نزیکتر ببنه‌وه له کۆماری ئیسلامی.هه‌روه‌کوو حکوومه‌تی کاتی لیبیا که چۆن کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆ لێ نزیکبوونه‌وه‌ی ده‌دا.
به‌ڵام به گشتی ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین کۆماری ئیسلامی ئێران به هۆی ئه‌وه بۆخۆی له دایکبووی راپه‌ڕینه‌وه و قه‌یرانه بۆیه درێژبوونه‌وه ته‌مه‌نی و به‌رده‌وامبوونی ژیانیشی هه‌ر به قه‌یران و ئاژاوه مسۆگڕ ده‌بێ بۆیه کۆماری ئیسلامی وه‌ها قه‌یران و بشێویه‌کی به‌رته‌سک و به‌رده‌وام و بێ ئامانجی گه‌له‌ک پێ خۆشه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری بیرۆکه‌ی ئیسلامی سیاسی بن که کۆماری ئیسلامی خۆی به تاقه سواری ئه‌و گۆڕه‌پانه ده‌زانێ و خۆی به باوکی ته‌واوی گروپه ئیسلامیه‌کانی جیهان ده‌زانێ که به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش گه‌له‌ک مه‌ترسی هه‌یه بۆ ناوچه و جیهان چوونکه زاڵ بوون و به‌فراوانتربوونی بیرۆکه‌ی ئیسلامی بناژۆخۆازی و زێده‌خۆاز پێش هه‌موو شتێک ئه‌و راپه‌ڕینانه به لارێ‌دا ده‌باتوو هیچ که دادپه‌روه‌ری و ژیانی باشتر بۆ خه‌ڵک دابین ناکات به‌ڵکوو هێمنی و ئاسایشی جیهانیش له مه‌ترسی ده‌خا بۆیه پێویسته خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه به چاوکراوه‌ی و رێئالپۆلیتیکانه تر و به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیکردن له پێناو نه‌وه‌ی داهاتوو بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م باروودۆخه و ئامانجیان ته‌نیا دیمۆکراسی بێت که زامنی ته‌واوی ئه‌وشتانه‌یه نه‌ک ته‌نیا کاتی و ئیحساسی بڕیار بده‌ن.