"an independent online kurdish website

peshmerge * من‌پێشمه‌رگه‌م‌ ئۆقره‌ ناگر‌‌م‌‌‌‌‌و نا‌سره‌وم    

ڕێم داگرتـووه به‌ره‌‌و لـوتكه‌‌‌ سه‌ر‌ده‌كه‌وم

من سل‌ ناكه‌م له‌‌هیچ وه‌رزو ‌به‌فرو ‌باران‌و له‌نگیزه    

ته‌مام گرتووه‌و هیوام به تینه‌ نانه‌وم‌.  

* به‌رگر له ‌شه‌ری سه‌پاوم هه‌تا ماوم 

بۆیه‌پیشمه‌رگه‌‌ی ئه‌و گه‌له‌م ‌گولله‌ی دوژمن

نه‌‌تا‌‌نگ‌و تۆپ‌‌‌ نه‌‌خومپاره‌ نه‌‌كاتیۆشا ‌

نام‌‌ترسێنی كوڕی تۆڵه‌‌‌‌ی گه‌لم‌‌‌و نا‌خه‌وم‌.

* شه‌ڕم ناوی دژ به شه‌رم دوژمنه‌كه‌م سه‌پاندوویه

ئاشتی خوازم ئازادی‌‌‌و مافی خۆم ده‌وێ

له‌به‌رگری نیشتمانم شوێنی باب و باپیرانم

چه‌ندی بۆم بكرێ خوێن ده‌ده‌‌م له‌ نیشتمانم ناڕه‌وم .{jcomments off}

* دوژمن له‌ شاخ‌‌و كێوی په‌ستاوم به‌هێزی زۆر

له شوێنگه‌‌‌و جێگه‌‌‌و ژوانگه‌‌ی باپیرانم ڕاو نراوم‌.

ڕه‌‌وه‌زو كێو پشتی گرتووم گیرساومه‌وه

له‌هیرشی دوژمنی چه‌مووش ڕاده‌وه‌ستم‌‌‌و ناكه‌وم  

* له‌به‌رزایی سه‌نگه‌ری خۆم هه‌ڵكه‌ندووه  

له مه‌ته‌رێزی شه‌ڕه‌‌فدا پۆڵا‌‌ئاسا ڕاوه‌ستاوم 

گشت جیها‌‌نم تێگه‌یاندووه شه‌ڕم ناوێ مافم ده‌وێ

تاحه‌ق نه‌ستێنم ناسره‌وم .

*په‌روه‌رده بوومه له‌وخاكه ڕشتوومه ئه‌و خوێنه‌‌پاكه

بــه ‌به‌رگریگه‌ل ناسراوم دژی شه‌ڕم

هه‌ر دوژمنه وێم هه‌ڵناكاو ڕاناوه‌ستێ

لێم‌‌حه‌رام بووه خواردن‌‌‌ و خه‌وم .

* تالانی كرد هه‌رچی هه‌مه هه‌‌ر ‌پێی كه‌مه

لاوه‌كانم له‌زیندانا لێده‌كووژی و هه‌ڵداوه‌سێ

له‌زه‌‌بوونیان بۆ مانی خۆی خوێن ده‌ڕێژێ

به‌پاره‌و چه‌كوو چۆڵی زۆر ڕاوم ده‌نێ 

ئه‌و ڕاوچییه‌و منیش كه‌وم .

* بۆی حه‌ڵاڵه سه‌ران ببڕێ خوین بڕێژێ

به‌ سێداره‌و به فه‌للاقه‌‌ له شكنجه‌‌گا

به‌ئازارو به‌دركانی چی درۆ‌‌یه ده‌‌یلكێنی

په‌ژاره‌ی گۆشه‌‌ی زیندانی‌لاوانم تێكیداوه رۆژوشه‌وم .

* داستانی میلله‌ته‌كه‌‌م ‌‌ڕابردووێكی تاڵو‌‌‌و سوێره

له‌گه‌ڵ عورفو یا‌سای سه‌رده‌ما ناگونجێ

هێزێك نییه نه‌گونجانم به‌رمه‌لاكاو له‌قاویدا

پێیان بڵێ له‌گه‌ڵ دوژمن ڕێك ‌‌‌ناكه‌وم .

* به چوار‌پارچه له‌تكراوم لێدراوم هه‌ڵوا‌سراوم

ده‌ردو ئازاری به‌‌‌‌‌ژانم له‌جیهانا وێنه‌‌ی نییه

كه‌سێ نایه‌‌ ‌ئێش‌‌‌‌و ژانم هه‌ڵسه‌نگێنێ بێته فریام

تاكوو منیش به‌ده‌نگی به‌رزه‌وه بچڕم بڵێم ئه‌‌‌وم .

* ده‌سه‌ڵاتێك به‌ڕێكخراوی مێلله‌‌تانم بناسێنێ

ڕێگام بدرێ دادی گه‌لم به‌رمه ‌ژوورێ ڕایگه‌یه‌‌نم .

به‌‌‌‌‌ناسین‌‌و ناسنامه‌‌‌وه مێژووی كوردیان بۆهه‌ڵڕێژم  

گه‌ر وه‌خڕبوون پرسیان كوردی، بگوڕڕێنم بڵێم هه‌وم‌‌‌.

به بۆنه‌ی 26ێ سه‌رماوزی 2011

  پێشمه‌‌رگه‌ی: ون  ـــ سوئێد

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی