زۆر جار لێیان پرسیوم و منیش گه‌رام و پرسیارم کردووه که پێشمه‌رگه کێ یه؟ بۆ چی ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویسته له لای خه‌لکی کوردستان؟ منیش گه‌رام و پرسیارم کرد له پێده‌شت و لێواری کێو و لووتکه‌ی به‌رزی شاخه‌کان،
له سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاکی کانیاو و رووباره‌کان، له دار وبه‌رد وگوڵه تازه خۆنچه‌کان، له بالنده و هه‌موو گیان له به‌ره‌کان، هه‌رچی هه‌بوو له سه‌ر خاکی پاک و جوانی کوردستان، لێم پرسین کێ ده‌زانیت پێناسه‌ی پێشمه‌رگه بکات؟ هه‌ر هه‌موویان به‌یه‌که‌وه گوتیان:
ئاشناین به‌و وشه‌یه، ئه‌و وشه‌یه ناوی پیرۆزی چه‌کداری کورد، پێشمه‌رگه‌یه. پیشمه‌رگه‌ش ئه‌و که‌سه‌یه که نه زوڵم له که‌س ده‌کات ونه زۆلمیش له که‌س قه‌بووڵ ده‌کات، نه پێیخۆشه بکوژرێت ونه که‌سیش بکوژێت. هه‌موو دژواری یه‌کی ژیان قه‌بوول ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی به ئازادی بگات.
من بۆ وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌م زۆر گه‌رام و له گۆندیک رێم که‌وته مالێک، له به‌ر ده‌رگای ماله‌که چاوم به دایک و باوکێکی به سالااچوو که‌وت که به چاوی پڕ له فرمێسک ته‌ماشای شا‌خه‌به‌رزه‌که‌ی پشتی گۆنده‌که‌یان ده‌کرد ،که پێشتر کوره تاقانه‌که‌ی ئه‌وان له رێزی پێشمه‌رگه‌کان دا به ده‌ستی دۆژمن له وێ شه‌هید کرابوو. هه‌ر له‌ولا تر چاوم که‌وت به ژنێکی گه‌نج و ڕه‌شپۆش به دوو منداڵه‌وه که فرمێسک له چاوه‌کانیان دا قه‌تیس مابوون به‌ڵام به‌وپه‌ڕی هیوایه‌وه ته‌ماشای ئاوا بوونی خۆریان ده‌کرد، هه‌تا به‌لکوو به تاریک داهاتنی هه‌وا هاوسه‌ره پێشمه‌رگه‌که‌ی که چه‌ند سال بوو به ناچار لێیان دوورکه‌وتبوۆوه، ئه‌م ئێواره‌یه له ده‌رگای به‌ختیان بدات و ببێت به میوانیان.
منداله‌کان هه ر‌کامه‌یان زیاتر له‌وه‌ی تریان خۆیان له‌دایکیان نێزیک ده‌کرده‌وه و ده‌یان پرسی دایه تۆ خوا باسی باوکمان بۆ بکه؟ ئه‌دی باوکمان که‌نگێ دێته‌وه، تۆ بلێی ئێمه‌ی خۆش بوێت؟ دایکه‌که‌یان به‌بیستنی ئه‌م پرسیارانه ، هه‌ناسه‌یه‌کی سارد به‌ڵام پڕ له هیوای هه‌لکیشاو له کاتیک دا که به بێ ده‌نگی فرمێسکی له چاوه هه‌مێشه چاوه‌روانییه‌کانی دا ده هاتنه خوار، وڵامی دایه وه و گۆتی: با! ئازیزه‌کانم باوکتان ئێمه‌ی زۆر خۆش ده‌وێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ی که پێشمه‌رگه‌یه نا‌توانیت له به‌ر دوژمن به ئازادی بگه‌رێته‌وه لامان. منداله‌کان که ته‌ماشای چاوه لێله‌کانی دایکیان ده‌کرد و دیمه‌نی ڕوخساری ئه‌ویانده‌دی ، گوتیان دایه پێشمه‌رگه کێ یه؟
دایک وڵامی دانه‌وه و گۆتی: پێشمه‌رگه ناوی پیرۆزی ئه‌و مرۆڤانه‌یه که ، گه‌ل ئاسۆی به‌خته‌وه‌ریی خۆی له داهاتووی خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌واندا ده‌بینێ.
پێشمه‌رگه تاقانه ئاواتی رزگاری گه‌ل و بێ ترسترین مرۆڤ له گیان به‌خشیندایه،
پێشمه‌رگه ده‌ریایه‌کی پر شه‌پۆل وبه سامه بۆ خنکاندنی چه‌وسێنه‌ران و زالمان. پێشمه‌رگه بۆ دارمانی کۆشکی زۆرداری بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزه، له نێو چاله ره‌شه‌کانی پر له ئێش و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆژمنی خوێنرێژدا هاواری بژی کورد وکوردستان ده‌یلێته‌وه.
پێشمه‌رگه وه‌دیهێنه‌ری خه‌ونی مندالانی بێ به‌ش و خێر نه‌دیوی ئه‌م نیشتمانه پارچه پارچه کراوه‌ی ژێر چه‌پۆکه‌یه. یاد و ناوبانگی ئازایه‌تی و جوامێری پێشمه‌رگه بۆته وێردی سه‌ر زاری منداله ئێسک سووکه‌کانی کوردستان. ناو و وێنه‌ی پیرۆزی له نێو وێنه‌خانه‌ی مێشکیاندا ، جێگای گرتوه‌و بۆ ته هه‌وێنی هاندانیان بۆ خۆشه‌ویستی گه‌ل وخاک.
خۆشه‌ویستی پێشمه‌رگه و ئامانجه‌کانی به چه‌شنێک ریشه‌ی له دڵ و ده‌رۆنی گه‌لی کورد به‌گشتی و لاوه‌کان به تایبه‌تی داکوتاوه که نه‌سڵ له دوای نه‌سڵ سه‌نگه‌ری پیرۆزی پێشمه‌رگه بۆ خزمه‌تبه گه‌ل هه‌لده‌بژێرن وده‌بن به پێشمه‌رگه. پێشمه‌رگه ئاشنایه به ده‌رد و ژانی گه‌له‌که‌ی ، ئاشنایه به برسییه‌تی و هه‌ژاری، ئاشنایه به چیا و رووبار و ده‌شت وسروشتی پر له دیمه‌نی وێرانکراوی نیشتمان،
من گه‌رام وئه‌وجار له ئاخیری دا چوومه خزمه‌ت شێخێک و پرسیم پێشمه‌رگه کێ یه؟ شیخ فه‌رمووی: کرنۆشی من بۆ خودایه، هه‌لقوڵاوی دڵ و جه‌رگه.
مامه خه‌یامێش هاته دوان و گوتی : مه‌ی له بۆمن جل وبه‌ر گه.
منیش ئه‌لێم : کرنۆش ده‌به‌م بۆ پێشمه‌رگه، وه‌ک پێشمه‌رگه له پێشمه‌رگه.
عه‌زیز مرادپه‌ره‌ست{jcomments off}