به بۆنه‌ی 20 ساڵه‌ی تێرۆر کرانی مامۆستا مه‌لا ڕه‌سوڵ گه‌ردی و دوو پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێی، حه‌سۆ عه‌لیپوور و جه‌لیل مامایی,
نکوولی لێ ناکرێ له سه‌رده‌مانی پێشتر حۆجره‌ی فه‌قێ یان ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی خه‌باتکارانی مافخوازی کورد و مه‌ڵبه‌ندی تۆماری هه‌ڵبه‌ستی هه‌ره‌به‌سۆزی نیشتمانی و هانده‌ری خه‌ڵکی ولات بۆ داکۆکی له مافی نه‌ته‌وه‌یی بوو.(1)
مه‌خابن له‌وه‌تی کۆماری ملهۆڕ و ماف نه‌ناسی ئێسلامی تاران خۆی به سه‌ر بیر‌و هۆش و ژین و ژیانی خه‌ڵکدا سه‌پاندوه پاشه کشه و وه‌ستانی به‌رچاوی بزاڤێکی به هێزی ئه‌وتۆ ئاخێزی پێچه‌وانه‌ی لێ که‌وتوه‌ته‌وه !؟{jcomments off}
له درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته پێچه‌وانه‌یه‌دا زیان پێ گه‌یاندن له بیری ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌ی بێ مافکراوی کورد تا ئاستی هه‌مبه‌ر وه‌ستانی پاراستنی نه‌ریت و کولتووری مه‌زنی کورده‌واری هه‌ر چی دێت وێنه‌ی به‌ر فراوانتری لێ شین ده‌بێ!!
ئه‌گه‌ر ئاوڕێکی کورت له ژیان و به‌سه‌رهاتی تاک و کۆی په‌روه‌رده‌کراوی خوێنده‌گه ئایینیه‌کان له سی چل ساڵ دواتر بدرێته‌وه و هه‌مان کات له گه‌ڵ پێشووتری ئه‌و ماوه هه‌ڵسه‌نگێندرێ ، گه‌لێک په‌رۆشمه‌ند ئاشکرا ده‌بی خه‌باتی کورد له‌م ڕێچکه و له نێو توێژی خوێندکاری ئایینی خاوه‌ن ده‌ور له سه‌ر کۆمه‌ڵگا تا چه‌ند تووشی شکست و نه‌کسه هاتوه !؟
لاینی سیاسی و توێژه‌ری ڕۆشنبیری کورد که‌متر خۆیان سه‌رقاڵی هۆکاره‌کانی ئه‌م پاشه کشێ زیانمه‌نده له نێو جه‌ماوه‌ری کورد( به نسبه‌ت خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی سیاسی ) کردوه.
زیانی مه‌یدان چۆڵ کردنی ئه‌م توێژه له درێژدان به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی هاوشانی ئایین په‌روه‌ری ، وه‌ستان و بێ ڕێبواری ڕێگای ئه‌وان تا پله‌یه‌ک مه‌یدانی به بواری ڕێبوارانی بیری که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی مرۆی کورد به‌رته‌سک کردوه‌ته‌وه ، که هه‌ل په‌رستان له ژێر نێو و نیشانی ڕێکخراو و خه‌باتی دینی تاک و کۆی موسڵمان و مافخوازی کورد ده‌که‌ن به قۆچی قوربانی سات‌و سه‌ودا له گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و نه‌یاری هاوبه‌شمان! وه‌ک له ماوه‌ی دواییدا هه‌موان شاهێدن کاره‌سات هه‌ر به ئه‌وه‌نده‌ش کۆتایی نایێ ! به‌ڵکوو سازماندراو په‌لاماری ئه‌و ده‌سکه‌تتانه‌ش ده‌درێ که کورد به درێژایی نزیک به سه‌ت ساڵه قوربانی بۆ ده‌دات .
له که‌شو هه‌وایێکی ژاراویکراوی وه‌ها دا ئاوڕدانه‌وه له تاک و کۆی باوه‌ڕمه‌ندی خه‌باتکاری دینی ـ نیشتمانی بۆ ڕزگاری و پاراستنی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی نه‌ک وه‌ک ئه‌رکی لاینی سیاسی و توێژه‌ران پێویسته به‌ڵکوو لێ کۆڵینه‌وه و ده‌س نیشان کردنی ده‌ور و کاریگه‌ری ئه‌م خۆشه ویستانه بۆ ڕێگری له توانه‌وه‌ی کورد و زیندوو ڕاگرتنی نه‌ریتی نیشتمان پارێزی ئه‌رکێکی له جێدایه. له پاڵ نرخدانانێکی وه‌هادا درێژ کردنی په‌نجه‌ی ئاماژه بۆهۆکاری به‌لاڕێدا برانی ئایینداری کورد له‌م پێناوه‌دا به ئه‌رکێکیتری زه‌روور و به په‌له ده‌ژمێردرێ.
تاک و کۆی باوه‌ڕمه‌ندی ئایینی له گه‌ڵ ئه‌وه زۆرتر له ڕابردووده‌ره‌تانی ناس کردنی نه‌یاریکورد و ئاسووده‌یی کوردستانی له زۆڵم و زۆری سته‌مکاران هه‌یه ، له گه‌ڵ ئه‌وه کرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته فه‌رمانره‌واکانی زاڵ له کوردستان به‌رانبه‌ر پێشێلکاری مافی کورد تا ڕاده‌ی ده‌س درێژی سنوور نه‌ناس و بگره کافه‌ر و بێ‌دین نێودێر کردنی خه‌ڵکی باوه‌ڕمه‌ندی کوردستان له په‌ره ئه‌ستاندن دایه ، دیسان توێژێکی کوێرانه خه‌ریکی وه‌شاندنی ته‌شوێ له ڕه‌گو ڕیشه‌ی کورد و ناسنامه‌ی خۆیان له خزمه‌ت بێگانه و به‌ره‌و پێش بردنی مه‌به‌ستی پاشکه‌وتوانه‌ی دوژمنانه‌کانیانن . ئه‌وه هه‌ر نه‌بێ وه‌ک ڕێگه خۆش کردنی سه‌ر له نوێ مل نه‌وی پێکردنی کورد بۆ یاسا زاڵمانه و قه‌ڵاچۆ خوازانه‌کانیانه .
له ژێر کار تێکه‌ری ئه‌م وه‌زعه‌دا هه‌مدیس دوابه‌دوای تێکقرمانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی سه‌دام حسین له جه‌له‌ولا و ناوچه‌کانی تر بۆ قه‌ڵاچۆی دووباره‌ی کورد هاوشانی سیاسه‌ته دژبه‌رانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئێسلامی تاران ده‌ستی پێکردوه‌ته‌وه .
هه‌راوی ئه‌م کاره‌ساته تا خۆ ته‌قاندنه‌وه له ئه‌فغانستان و پاکستان ، کاول کردنی ماڵی کورد له نێوخۆ خه‌ریکی په‌ره ئه‌ستاندنه . ئه‌گه‌ر ساڵانی پاش هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق ، لێدانی گورزی کاریگه‌ری ئامریکا له داگیر که‌رانی مه‌ڵبه‌ندی هۆرامان( که به یارمه‌تی کۆماری ئێسلامی سه‌قامگیر کرابوون) نه‌بووایه ” ئه‌نسار الاسلام ” تا هه‌نووکه ڕێژه‌یه‌کی زیاتری به زۆر یا به پشت به‌ستن به درۆ‌و ده‌له‌سه له لاوانی وڵاتی به لاڕێدا کێشا بوو.
له‌وه ده‌چێ کوشتاری به کۆمه‌لێ کورد له لایه‌ن برا عه‌ره‌به‌کانی ئه‌م توێژه و به گاز خنکاندنی شارێکی وه‌ک هه‌ڵه‌بجه ، وبه‌شێکی به‌ر چاو له خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت، نۆدشه ، زه‌رده و ده‌یان گوندی کورده‌واری ، گرینگی ئه‌وه‌ی نه‌بووبێ ئه‌م به‌ڕێزانه راچڵه کێنێ.
ئه‌گه‌ر ئێسلامی نه‌یارانی کورد ” دینی برایه‌تی ، وه‌ک هه‌ڤی و پێکه‌وه ژیانه” بۆ ده‌بێ به‌شی کورد ئه‌وه بێت ؟ بۆ نابێ تاقه جارێک مۆفتیه‌کی ناسراو یا نه ناسراوله نێو مۆسڵمانانی ئه‌م گه‌له مۆسڵمانانه ده‌نگی خۆی به‌رابه‌ر ئه‌م ناحه‌قیه گه وریه به‌رز نه‌کاته‌وه ؟ ده‌نگێک که به جاران به زۆر بیانوی که‌م نرخ و ناپێویستی تر له‌و ”عالمانه‌ی ئێسلام” بگره بۆ حه‌راڵ یا حه‌رام ڕاگه‌یاندنی ماچێک به‌رز ده‌بێته‌وه؟!
کاره‌سات ده‌گاته ئاستێک ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیر و کار به‌ده‌ستانی مۆسڵمانی تورک کورد به نامۆسڵمان و …و.. پێناسه ده‌که‌ن تا له هه‌ڕه‌تی موسیبه‌تێکی وه‌ک بوومه‌له‌رزه‌که‌ی شاری وان که‌س ئاوڕ له ئه‌م خه‌ڵکه نه‌داته‌وه . هه‌ر وه‌ک ده‌رکه‌وت له جیاتی یارمه‌تی به ئه‌م خه‌ڵکه ” برای تورکی مۆسڵمان به‌رد و دار و ئاڵای تورک و جلی مه‌له کردنی ژنانه‌ی ( به مه‌به‌ستی گاڵته پێکردن و شوکرانه بژێری لێ قه‌ومانه که ) بۆ کورد به دیاری نارد!! ئیتر پێشگرتنی تورک له یارمه‌تی لاوه‌کی خه‌ڵکیتر به کوردی وان بابمێنێ.
هاوکات هێزی چه‌کداری تورک شاخ و گوند و جه‌سته‌ی لاوانی کوردستان به ئاور و ئاسن و که‌ره‌سه‌ی شیمیایی ده‌سوتێنی.
ئه‌وه له پاش کات و ساتێکدایه که کورد له کوردستانی باکوور زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانی به جه‌نابی ئه‌ردۆغان فه‌رمانده‌ری بکوژانی ڕۆڵه‌کانی له باکووری کوردستان له سندوقی هه‌ڵبژاردن هاوێشت !!
له شارێکی وه‌ک پاوه[ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان] بڵنگۆی مزگه‌وته‌کان و شه‌خسی ئیمام جۆمعه وێرای هاندانی خه‌ڵک بۆ پێشوازی له خامه‌نه‌یی بکوژی ڕۆڵه‌کانیان بۆ سه‌لماندنی زه‌بوونی و نزم ڕه‌وشتی که‌سایه‌تی خۆی به خامنه‌یی ده‌ڵێ : ” . بدون ترديد ارادت ما به انقلاب اسلا‌مي و بنيانگذار جمهوري اسلا‌مي و شخص حضرتعالي بعنوان رهبر فرزانه انقلاب ، نشأت گرفته از راه و روش سلف صالح است و ارادت ما نسبت به حضرتعالي آگاهانه و درايت و حكمت و زمانه‌شناسي‌تان برما پوشيده نيست ”(2)
ئیمام جۆمعه به ئاگاداری له کرداری پیاوانی جه‌نابی خامنه‌یی که ڕێگایان به خه‌ڵکی شاره‌که‌ی و شافێعی مه‌زه‌وه‌کانی تر له تاران نه‌دا، تاعه‌تی ئێسلامی خۆیان به بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان و قوروان به کۆمه‌ڵ وه‌ک نه‌ریتێکی باو به جێ بهێنن دیسان ئه‌م فه‌رمایشتانه‌ی پێشکه‌شی وه‌لی فه‌قێ کرد.(3)
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێیی ئه‌وتۆ سرنجی ئاوه‌زمان بۆ لای فامی پڕ له وردبینی و کۆمه‌ڵ ناسانه‌ی که‌سایه‌تی و نرخی مه‌لا ڕه‌سووڵه‌کان و گرینگی بوونیان له ڕیزی شۆڕشی نیشتمانی وردتر به‌ڕۆژ ده‌کات.
کاک مه‌لا ڕه‌سوڵ گه‌ردی په‌روه‌رده‌کراو و سه‌رهه‌ڵداوی خوێندنگه‌ی دوو تایبه‌تمه‌ندی پیرۆز، دوو باوه‌ڕی مانا به‌خش به ژیانی مرۆ و مرۆایه‌تی کورد بوو.
ئه‌گه‌ر به‌سه‌رهات و ساڵانی دوور و درێژی کرداری له خوێن گه‌وزاندن و بێ مافکرانی کورد و کوردستان به ده‌ستی نه‌یاران وه‌رد بده‌ینه‌وه زۆر زوو له ئاکامی هه‌ڵسوکه‌وت و کرده‌وه‌ی دین ته‌وه‌ری به‌شێکی دیارله‌و تاکه سه‌وداگه‌رانه له نێو کۆمه‌ڵگا ی کوردستان تێ ده‌گه‌ین. تێ گه‌یشتن له‌وه که ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه له گه‌ڵ هاوبیر و هاوخه‌باته‌کانی گرێ پووچکه‌ی نۆقم کرانی کورد و کوردستانیان له زه‌لکاوی بێ به‌شی و سه‌رکوتی سنوور نه‌ناس له ژێر نێوی ده‌سپێچک ئاسای خودا و ئایین زێده‌تر ناسیبوو.
فامی ورد بینانه‌ی ئه‌وان بۆ به‌ر په‌نگ دانه‌وه و ڕێگه پێگرتنی پاوانی باوه‌ڕی دینی بێ گرێ‌و گۆڵی خه‌ڵک وه‌ک ئامرازی ژێر ده‌سته و ده‌سته‌مۆ کردن تا ڕادیه‌کی باش توانیبووی ده‌وری ئه‌رێنی له سه‌ر به جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌باتی نیشتمانی بگێڕێ.
داخ و که‌سه‌ر که‌م ڕێبواری ڕێچکه‌ی مامۆستا گه‌ردی به‌لاڕێدابرانی ئه‌ویندارانی ئایینی زێده‌تر له پێش‌و لێ که‌وتوه‌ته‌وه.
ئه‌م بۆشاییه له جووڵانه‌وه‌ی دینی ونیشتمانی کورددا که‌لین و که‌له‌به‌ری مه‌زنی تا دێت به‌ره‌و ده‌سه‌مۆکران تێ ده‌که‌وێت . په‌ره ئه‌ستاندنی ئه‌م زیانه ڕوو له هۆرازه وێرای ده‌ور گێڕان له سه‌ر شۆڕشه‌کانی پێشوو سه‌رکه‌وتنه‌کانی هه‌نووکه‌ش به ڕێژه‌یه‌کی به‌ر فراوان تووشی مه‌ترسی سامناک ده‌کات. به شیوازێکیتر باڵا ده‌ستی دوژمن و کاردانه‌وه‌ی کاولکارانه به سه‌ر بیر ، هه‌ست و هزری نه‌ته‌وه‌یی کورد به زه‌قی ده‌سه‌لمێنێ.
ده‌ردی گرانی ئه‌م شکسته ئه‌وکات فراوانتر خۆی ده‌نوێنێ که‌سێکی وه‌ک ئه‌ردۆغان (سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه) وکه‌شێک به ناوی( گۆڵه‌ن ) به ئه‌وپه‌ڕی ڕووهه‌ڵماڵاوی ده‌ڵێن ”کورد موسڵمان نین ”و فه‌توا به دژێ ئه‌م گه‌له ده‌ده‌ن . له به‌رانبه‌ریاندا شێخی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی [شێخ عه‌بدۆلڕه‌حمان نه‌قشبه‌ندی ـ هۆرامان] نه‌بێ ڕێبه‌رانیتر دژ کرده‌وه بۆ سه‌رراست کردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی شاراوه ی تورکیان به دژی ئایینی کوردان به گوێره‌ی پێویست لێ نابیسترێ(3)
دژ کرده‌وه به‌رانبه‌ر که‌سانێک که مه‌به‌ستی گڵاوی ڕێگا خۆش کردنی ڕۆژانه‌ی کوشتاری زیاتری کورد و ده‌ربڕینێکی نوێ فه‌توا ئاسای به کافه‌ر زانین ئه‌م جاره‌یان به گوتارێکی نوێتر ده‌خرێته‌مه‌یدانی هاوچه‌شنی کرده‌وه‌کانی ئاتاتورک، سه‌دام و خۆمه‌ینی به مه‌به‌ستی قه‌ڵاچۆی زیاتری کورد .
کاردانه‌وه‌ی چه‌وتی مامه‌ڵه چیانی زال به سه‌ر هزر و هۆشی باوه‌ڕمه‌ندی موسڵمانی کورد به ڕاده‌یه‌ک تووشی زیانی کردوین که ئه‌گه‌ر دیندارێکی ناسراوی کورد ڕێچکه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری ئاوێته‌ی باوه‌ڕی هاوکات و پته‌وی ئایینی خۆی بکات ئیتر له نێو جه‌ماوه‌ردا ده‌وری کاریگه‌ری پێشووی به‌ره‌و دابه‌زین و په‌راوێز خران شۆڕ ده‌بێته‌وه، ڕه‌حمه‌تی شێخ عزه‌دین حۆسه‌ینی وێنه‌ی دیاری ئه‌م به لاڕێدا برانه‌ی جه‌ماوه‌ر له پێش چاودایه .
به هه‌ڵسه‌نگاندنی پازده بیست ساڵی رابردوو به تایبه‌ت چه‌ند ساڵی دوایی و هه‌ڵکشانی ڕه‌وتی ئاڵۆزی خواز و ڕادیکاڵی توێژی دژبه‌ری ئاسووده‌یی خه‌ڵک له ژێر ناوی دین و خواپه‌رستی ڕۆژانه هه‌ست به بۆشایی که‌سایه‌تی داکۆکیکار له ئایینی مرۆدۆستانه و موسڵمانی ڕاسته‌قینه‌ی بێ ئازار و مرۆدۆست هه‌ست پێ ده‌کرێ.
ئه‌گه‌ر بۆ ده‌یه‌کانی پێش سه‌رهه‌ڵدانی هێرشکارانی سه‌ر مافی خه‌ڵک له ژێر په‌رده‌ی ئایین ئاوڕێکی کورت برێته‌وه به ئه‌و ئاکامه ده‌گه‌ین وێرای له پاش بوون و دواکه‌وتوویی کوردستان له زۆر بواری وه‌ک خوێنده‌واری و ، ت ،،، کات و ساتێک که ده‌ره‌تانی خوێندن زۆرتر له ژێرده‌ستی ڕێبه‌رانی ئایینی و حوجره‌و مزگه‌وته‌کاندابوو ، هه‌ڵکردنی وێکڕای جیا ئایینیه‌کان وه‌ک یه‌هودی، مه‌سیحی ، موسڵمان و ئه‌رمه‌نی ،یارسان و ت. د.. زۆر له ئێستا پێشکه‌وتووتر و به دوور له ئاڵۆزی بوو.
هه‌ڵتۆقینی وشکه مۆسڵمانی له لاوه فێر کراو به دژی ئاسایشی کورد له نه‌بوونی که‌سایه‌تی وه‌ک شه‌هید گه‌ردی !
کاک مه‌لا ڕه‌سول تایبه‌تمه‌ندی و خۆ‌و خده‌ی گه‌لێک سرنج ڕاکێش ، په‌سه‌ند و تا ڕاده‌یه‌ک تایبه‌ت به خۆی هه‌بوون که به هۆیانه‌وه به‌رانبه‌ره‌که‌ی ناچار به له به‌رچاوگرتنی ڕێز و حورمه‌ت ده‌کرد.
ئه‌م تێکۆشه‌ره نه له نێو بنه‌ماڵه و نه له گۆره‌پانی خه‌باتی نیشتمان و پانتایی کۆمه‌ڵگاکه‌یدا هیچ کات حه‌ولی سه‌پاندنی بیری پڕ له متمانه‌ی خۆی له باری ئایینه‌وه به سه‌ر خه‌ڵکیتردا نه‌ده‌دا. به‌ڕێز گه‌ردی پێ وابوو باوه‌ڕی ئایینی پیرۆزی تایبه‌ت و خۆماڵی له دڵ و ده‌روونی هه‌ر تاکێکدا ده‌بێ پارێزراو بمێنێ. لای وابوو هه‌ڵسوکه‌وت و جووڵانه‌وه‌ی تاکی باوه‌ڕمه‌ند ده‌وری ڕاکێشانی ئه‌رێنی یا پێچه‌وانه‌که‌ی بۆ نزیک و یان دوورکه‌وتنه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێ.
به‌ڕێز مامۆستا گه‌ردی له گه‌ڵ ئه‌وه به‌رپرسی دابین کردنی بژێوی حه‌وت هه‌شت سه‌ر خێزان و منداڵه‌کانی بوو و جیا له یارمه‌تیه‌کی که‌می حێزب بۆ پێشمه‌رگه و ده‌سگرۆیی خزمێک له کوردستانی گه‌رمێن هیچ داهاتێکیتری نه‌بوو هیچ کات له ڕه‌وشتیدا ده‌رنه‌ده‌که‌وت بۆ بژێوی کورتده‌ست و له ژێر زه‌خت و گوشاردایه.
ڕۆح به‌رزی و متمانه به‌خۆ بوونی ئه‌و مرۆڤه تا ئاستێک له به‌رزه‌دماخی لای جێگیر ببوو ، نه‌ناسی تووشی شک و گۆمانی گیرفان پڕی و نه‌فه‌س گه‌رمی و بێ منه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی ماڵی ده‌کرد.
جل‌و به‌رگی هه‌میشه خاوین ، سه‌رو وه‌زعی به دایم پێڕاگه‌یشتوانه‌ی مامۆستا ڕۆمه‌تێک له وره‌ی به‌رز له ساته‌کانی پڕ مه‌ترسی گیانی و وه‌زعی دژواری ژیانی پێشمه‌رگانه‌بوو.
کاتی کۆبوونه‌وه‌له گه‌ڵ هاوڕێیان و ئاماده‌بوون له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی جه‌ماوه‌ردا بێ باکانه و به بێ سڵ کردن یا نان به قه‌رزدان ڕاو بۆ چوونی خۆی له پێوه‌ندیه جۆراوجۆره‌کانی تێکۆشانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ر ده‌بڕی و داکۆکی شێلگیرانه‌ی بۆ سه‌لماندنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ده‌کرد.
ده‌سکورتی و بێ داهاتی نه‌یتوانیبوو پێش به پێشوازی گه‌رموگوڕی میوانان و گه‌رم کردنی باس و خواستی مه‌جلێس ڕازێنه‌ر له هه‌ڕه‌تی ماڵ له کۆڵی و ده‌ربه‌ده‌ری شاخدا به ئه‌و بگرێت.
لێره‌دا ئه‌رکی ئه‌مه‌کناسانه‌یه له په‌نای مامۆستای دڵ پڕ له ئه‌وینی کوردایه‌تی مه‌لا ڕه‌سوڵ گه‌ردی ئاماژه به دڵ فراوانی و سه‌برو هیمه‌تی ژنانه‌ی که‌ڵه ژنی نیشتمان په‌روه‌ر خاتوو ئایشه خێزانی به وه‌فای مامۆستا وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک له توانای ئه‌ساتیری سنوور نه‌ناسی به‌رزه‌باڵای دایکێکی پیرۆزبکه‌م . دایکی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک و وره‌به‌خشی هه‌ر وره بزرکراوێک به پاشه‌که‌وتێکی ئینسانیی دانسقه و پراوپڕ له هێزی خۆ راگری له ته‌نگانه‌ی ژیانی ماڵ له کۆڵیدا.
کاک حه‌سۆ عه‌لی پوور؛
باس کردن له تایبه‌تمه‌ندی تاکیک که وێنه‌ی ته‌واو عه‌یاری ئازایه‌تی، ئیمان به ڕێبازی نه‌ته‌ویی ، حورمه‌تپارێزی خه‌ڵک و سوور له درێژه‌دانی ڕێگای پیرۆزی مافخوازی بووبێ نه هاسان و نه له کورته‌یه‌کی ئه‌وتۆ دا ده‌گونجێ.
حه‌سۆی قاره‌مان ئه‌و پێشمه‌رگه وره‌به‌رزه‌بوو که وه‌ک هه‌ڤی باوه‌ڕی ئایینی و پارێزگاری نیشتمانی هاوشێوه‌ی مامۆستا مه‌لا ره‌سوڵ تێیدا زه‌ق و به‌رچاوبوو.
بۆ هه‌ر ڕاسپارده‌یه‌کی مه‌ترسیدار به مه‌رجێک له خزمه‌ت پێش چوونی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ید کورد واته‌نی” سه‌ری پێوه‌نه‌بوو” . دڵسۆزی و گه‌رمی تایبه‌ت به خۆی له یه‌که‌م دانیشتن دا کاریگه‌ری که‌م وێنه‌ی بۆ جێ خۆش کردن له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵک و هاوسه‌نگه‌ران ته‌یار و له بێر نه‌کراو سه‌قامگیر ده‌بوو.
کاتێک وێنه و دیمه‌نی حه‌سۆ له کۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌کان یا ڕۆژانی خه‌بات و دیداری ئاسایی تێکه‌ڵ به هه‌یبه‌تی نه‌به‌زانه‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر په‌رده‌ی مێشک ، ته‌نیا خه‌مێکی قووڵ و پڕ گوشار بۆ له ده‌ست دانی ئه‌م پیاوه مه‌زنانه جێ خۆی له ده‌روون داگیر ده‌کات. مرۆ به بێ ئه‌وه ئێراده بکا ئه‌م پرسه لای درۆست ده‌بێ ؛
ئاخۆ داواکاری ئه‌و سیستمه سیاسیه‌ی ئه‌وکاتی ئێمه بۆ داهاتوو نرخی قۆربانیگه‌لێکی وه‌ک حه‌سۆ و سه‌دان حه‌سۆیتری هه‌بوو؟
کاک جه‌لیل مامایی ؛
کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی تورکی ئازه‌ری له خه‌باتی به‌رئه‌نگاری هه‌مبه‌ر هێرش و په‌لاماره‌کانی کۆماری ئێسلامی بۆ سه‌ر کوردستان به‌شداری خۆ به‌خش و دڵسۆزانه‌یان هه‌بوو هه‌زار حه‌یف که به‌شێک له‌م ئازیزانه وه‌ک هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و گیان به‌خشی ڕێگای ئازادی و مرۆڤایه‌تی چوونه ڕیزی شه‌هیدان.
کاک جه‌لیل مامایی یه‌ک له‌و که‌سانه بوو. ئینسانێکی تا بڵێی قالب سووک ، ئاماده به خزمه‌ت ، ڕوو خۆش و گورج و گۆڵ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکی پێ سپێردراوو جێگای متمانه بوو.
به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه له ساڵانی دژوارتر بوونی ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تی وناچار کران به گه‌ڕۆکی دایم و هه‌ڵ گیرانی زۆرێک له بنکه سه‌قمگرتوه‌کان کاک جه‌لیل گوازرایه‌وه بۆ به‌شی پێڕاگه‌یشتن (ته‌دارۆکات). هه‌ر چه‌ند ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت و جاروبار دیسان خۆی تێده‌کرده‌وه.
له‌م به‌شه دا به راده‌یه‌ک به مشوور له ئه‌رکه‌کانی ده‌جووڵایه‌وه که‌متر که‌س بوو ناسیاری تێکه‌ڵ به خۆشه‌ویستی له گه‌ڵی په‌یدا نه‌کات. هیوا ئه‌وه ڕۆژێک کورد به تایبه‌ت حێزبه‌که‌ی کاک جه‌لیل یادی تایبه‌ت بۆ ئه‌م خۆبه‌خت کاره مرۆدوستانه له ڕه‌گه‌زی ئازه‌ری که برایه‌تی خۆیان به که‌موێنه‌ترین شێوه به‌رانبه‌ر کورد سه‌لماند به‌ڕێوه به‌رێ و ئه‌وپه‌ڕی قه‌در زانینی خۆی به کردار پیشانی که‌سوکاری به‌ڕێزیان وه‌ک وه‌فا و په‌یمان نیشان بدات.
یادی ئه‌م ئازیزانه و هه‌موو قوربانیه‌کانی کوردستان به حورمه‌تتر ؛
سدێق بابایی دیسامبری2011 ئاڵمان.
…….
1- خانی نه‌مر (دین و ده‌وڵه‌ت). خانای قۆبادی . سه‌ید ڕه‌زای ده‌رسیمی. شێخی شه‌مزینان. شێخ سه‌عیدی پیران. شێخ محمۆد ، شێخی بارزان و مه‌لامسته‌فای کوڕی. قازی محمد . قانع شآعێری نه‌ته‌وه په‌رست و ئازادیخواز ، مه‌لا ئاواره و ده‌یان که‌له پیاویتری ئه‌م بواره .
2-
10 /8/1390 وتاری مه‌لا قادر له ڕیو ره‌سمی پێشوازی خامنه‌یی بۆ پاوه.
2. 3.” این چگونه نظام اسلامی است که در آن تحت حمایت قانون می توان براحتی و بطور علنی میلیاردها تومان دزدید، اما برای اقامه نماز جماعت باید مثل ”دزدها” مخفیانه و به دور از چشم مامورین و سربازان گمنام امام زمان به خانه های پنهان پناه برد؟”. برطبق اخبار واصله ظاهرا ً تعداد محدودی از اهل سنت تهران و برخی نیز در کردستان بر خلاف حکم حکومتی، دیروز یکشنبه مراسم عید قربان را مخفیانه بجای آورده بودند. اما اکثریت اهل سنت در تهران که به وحدت عمل و اتحاد سـُنی ها ایران اعتقاد دارند تلاش نمودند تا با هماهنگی و همسویی با بقیه اهل سنت ایران ناچارا ً نماز عید قربان را امروز بجای آورند که از این عمل آنها توسط مامورین جمهوری اسلامی ممانعت بعمل آمد، و بدینگونه عید بسیاری از آنها یک‌بار دیگر به عزا تبدیل شد. سال پیش نیز با خشونت و ارعاب از برپایی نماز عید توسط اهل سنت ساکن پایتخت ممانعت بعمل آمد. در آن زمان استاندار تهران آقای مرتضی تمدن با ادعاهای متضاد و ارائه آمارهای متناقض مدعی شد که نماز عید در ۲۱ منطقه مختلف تهران برگزار شده است. اینک ظاهرا ً اینگونه بنظر می رسد که اهل سنت ایران قربانی هژمونی طلبی های مذهبی جمهوری اسلامی در منطقه و تشدید تضاد و تنش بین ایران و دول سنی مذهب منطقه شده اند.
3. عبدالستار دوشوکی
مرکز مطالعات بلوچستان ـ لـنـدن
دوشنبه ١٦ آبان ١٣٩٠
4. وتاری ئه‌ردۆغان پاش بوومه له‌رزه‌که‌ی شاری وان . ” کورد زه‌رده‌شتین مۆسڵمان نین.