کاک عه‌بدولکه‌ریم ئێوه وه‌ک ئه‌ندامێکی دێرینی حیزب ، که له بنه‌ماڵه‌ی ئێوه هه‌م پێشمه‌رگه زۆر بوون و هه‌م به‌داخه‌وه شه‌هیدیشتان هه‌یه، پێمان خۆشه
سه‌ره‌تا خۆت به خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان بناسێنی .
سەرەتا سپاس بۆ تۆ‌و هاوکارانت ،
من ناوم عەبدولکەریم پالوسای خەلکی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو ، ساڵانێکی زۆره که ئه‌ندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانم و ئێستا له وڵاتی دانمارک ده‌ژیم.
کاک عه‌بدولکه‌ریم ، یه‌که‌م جار که‌ی و چۆن له گه‌ل پێشمه‌رگه و ناوی پێشمه‌رگه ئاشنا بوون ؟
ئا شنا بوونی من بە ناوی پێشمەرگەو بینینی هێزی پێشمەرگە بۆ یەکەم جار دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی دەوروبەری 74 -75ی زایینی ،ئەویش بە هۆی جێگەی لە دایک بوونم” هوان “کە دەکەوێتە سەر سنووری باشوری کوردستان و هاتو چووی هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان بۆ ئە و ناوچەیه .
جاری دووەم لە سەردەمی هاتنە سەر دەسەلاتی ڕێژیمی ئا خوندی و تێکۆشانی ئاشکرای هێزە کوردییەکان و هاتنی کادرو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بو چالاکیی سیاسی لە ناوچەکە .{jcomments off}
تۆ وه‌ک ئه‌ندامێکی دێرینی حیزب که له نیزیکه‌وه ئاگاداری خه‌بات و تێکۆشانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی، پێت خۆشه چۆن باس له
گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه بکه‌ی ؟
بە راستی من چوونکی خۆ م لە شانازی پیشمەگایەتی بێبەش بووم ڕەنگە هەرچی بڵێم لە سەر گەورەی و گیان فیدای پیشمەرگە حەقی ڕاستەقینەی خۆییم نەداوه‌تێ ،وەک چۆن کورد ئەڵێ سووتاو دەزانێ حاڵی سوتاو چونە؟
بەڵام ئەتوانم بێژم ئەو کەسەی کە بە دەیان جار لە گەڵ مەرگدا روو بە روو بوبێتەوە ،بە حەوتوو دەستی به ئاو نان ڕانەگه‌یشت بێ، ئامادە بێ گیانی خۆی فیدای گەل و نیشتمانەکەی بکا ،دەست هەڵگر بێ لە ماڵ و منالی خۆی، لە بەر بەرژەوەندی خاک و نیشتیمان و گەلەکەی ،ئەمە لووتکەی مەردایەتی و ئازایەتیە .
ئەم لە خۆ بوردیه‌یە کە پێشمەرگەو ناوی پێشمەرگەی لە دڵی گەلدا بەرز ڕاگرتووە . و وەک ئینسانیکی خۆشەویستی نا و کۆمەڵگا چاوی لێ دەکرێ.
26ی سه‌رماوه‌ه‌ز لای کاک که‌ریم واتای چیه و چۆن تاریف ده‌کا؟
26ی سەرماوەز وەکوو رۆژی پێشمەرگە ،وەکوو رۆژێکی پیرۆز ،وەکوو یادەوەری یه‌ک وە کوو وەفایەک بۆ وە بیر هێنانەوەی هەموو ئه و فیداکاریانەو ئەو لە خۆ بوردوویانەی هێزی پێشمەگەی کوردستان کە لە خۆی نیشانی داوەو دەیدا بۆ پاراستنی خاک و گەل و نیشتمانەکەی .
لەم رۆژەدا پێویستە کە رێز‌و خۆشەویستی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە بکەین کە رۆژێک چەکی شەرەفی پێشمەرگاییەتیان هەڵگرتوە بۆ پاراستی وڵات .
جوانترین وشه لای جه‌نابت که پێشکه‌ش به پێشمه‌رگه بکه‌ی کام وشه‌یه؟
شەهامەت ، ڕه‌شاده‌ت و پاکی .
پێت وایه ئه‌رکی پێشمه‌رگه له‌م قۆناغه‌ی خه‌بات دا کۆتایی هاتووه؟
بە ڕاستی ئەم شیعارە ئەم رۆ بوەتە باو کە سەر دەم سەر دە می کۆمەڵگای مەدەنییە و پێویستە کە گەلان لە رێگای دامەزراوە سفیلەکانەوە داوای مافەکانی خۆیان بکەن و،سەردەمی چەک بە سەر چووە .
ئەمە خۆی لە خۆ‌یا شتێکی زۆر پیرۆزە بە مەرجێک تەنیا قسە نەبێ و لە کردەوەدا بروایان پێی هەبێ .ئەمە ئەگەر 50 لە سەد بە قازانجی دەولەتانی داگیرکەری کوردستان بێ لە سەدا سەد لە بەرژەوەند ی ئیمەدایە وەکو گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان .لە بەر ئەوه‌ی دەتوانین بە مافەکانی خۆمان بگەیین بە بێ شەرو مال وێرانی .
بەلام ئەوەی کە لە ئەرزی واقیعدا دەبینرێ پێچەوانیە ، دەوڵەتان رۆژ لە دوای رۆژ خۆیان زیاتر پڕ چەک دەکەن و ڕۆژ لە دوای رۆژ زیاتر گەلانی ژێر دەست دەچەوسێننەوە . بۆ نموونە ئەگەر چاو لە کۆماری ئیسلامی ئیران بکەین رۆژ نیە کە چەند کەسێک لە چالاکانی مەدەنی ڕەوانەی زیندان نەکا.
کاتێک گەلێک لە گەڵ وەها ڕژیمێکدا بەرەو روو بێ چۆن ئە بێ خۆی بپارێزی؟
نەخێر من پێم وایە هەتا ئیمە لە گەڵ ئەقڵییەتی خۆ بە زلزانیی وڵاتانی داگیر که‌ر بەرەو ڕوو بین ،پێویستمان بە هێزی پێشمەرگە هەیە . باشووری کوردستان رەنگە وەکو وناوچه‌یه‌کی دیموکرات و فیدرال نموونەییەکی خراپ نەبێ ،ئەوە هێزی پێشمەرگەیە کە هەریم دەپارێزی نەک دەستورو دیموکراسی .
ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان له 26 ی سه‌رماوه‌زی ئه‌م ساڵ دا 9 ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو ده‌کا، چیت هه‌یه بۆ به‌ڕیوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان و چۆن ده‌بینی؟
پیرۆزبای 9 هەمین ساڵەی ماڵپەرەکەتان لێ ئەکەم ،هیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازم ودەستان خۆش بێ .