میللەتانی پێشکەوتووی ئەم جیهانە بەتێکڕایی هەمیشە خزمەتگوزاری گەل و نیشتمانی خۆیانن و لە ڕێگای سەرکەوتن و پێشکەوتنی گەل و جوان کردنی واری ڕەنگینیانەوە ژیرانە و دڵسۆزانەو هوشیارانە لە خزمەت کردنی گەل ونیشتمانی خۆیان دان.
، ئەوان میللەتانەی پێشکەوتوو لە هەموو ڕویەکەوە هەرگیز درێغی ناکەن و هەموو تاکێک خۆی بە خزمەتگوزاری خاک و نەتەوەکەی خۆیەوە دەزانێت و نیشتمانی خۆی خۆش دەوێت و بە دڵ و گیان دەیپارێزێت، ئەوەی کە هۆکاری پێشکەوتن و سەرکەوتنەکانە دڵسۆزانە لە هەولی وەدی هێنان و جێ بەجێ کردنی ئەرکی سەرشانی ڕاستەقینەی خۆیان دان،هەموو تاکێکی ئەوان نەتەوە پێشکەوتوانە بە هەستێکی زۆر بەرزو پیرۆزەوە بۆپێشکەوتن و سەرکەوتنەکان و جوانی نیشتمانیان و پاراستنی ژینگەو جوانی هەموو کون و قوژبنێکی زێدی باوو باپیرانی خۆیانەوە،لە هەموو ڕویەکەوە دەپارێزن و بۆ هاوکاری حکومەتی خۆیانەوە دڵسۆزانە کار دەکەن و نیشتمانی خۆیان لە هەموو ڕویەکەوە زۆر زۆر خۆش دوێت و هەست بە لێپرسینەوەی تەواو دەکەن و ڕێگا بە خەراپکاری و پیسی هەرگیز نادەن، ئەوان میللەتانە جێبەجێ کردنی هەموو هۆکارەکانی سەرکەوتنەکانی نەتەوەی خۆیان بە تەواوی هەست پێ دەکەن و لە هەموو بوارەکانەوە هەولی سەرکەوتنەکانی گەل و نیشتمانیانی خۆیان دەدەن و هاوکاری لە هەموو ڕوێکی چاکەوە دەکەن، هەر تاکێکی ئەوان گەلە پێشکەوتوانەی ئەم جیهانە خۆی بە خاوەن گەل ونیشتمانی خۆی دەزانیت و هەرگیز ئامادە نیە کە هیچ خراپیەک و خیانەتێک و پیشکێریەک و پڵتۆخی و پیسیەک لە هیچ کەلەن و قوژبنێکی نیشتمانی خۆیانەوە لە هەموو شارو ئاوایی و سەر ڕێگاو بان و ناو کوچەو کۆڵان و ناو بازاڕی ژینگەی خۆیان لە هیچ شوێنێکەوە بکەن و هەواری ژیان و گوزەرانی خەڵک لە سەر زەمینی زێدی خۆیانەوە پیس بکەن و، وەک زۆر لەخەڵکی ئەم وەڵاتەی ئێمە نین! کەخۆیان بە خاوەن و پارێزەرو دڵسۆزی نیطمانیان نەزانن و جوانیەکان و پێشکەوتن و خۆشەویستی هەواری خۆیان بە ئەرک نەزانن و نەیپارێزن و ئاوا هاوکاری حکومەتی خۆیان بۆ سەرکەوتنەکان نەکەن و بە پێچەوانە دژایەتی سەرکەوتنەکان بکەن و هەرچی خەراپ و پیس و پڵتۆخیە لە ژینگەی خۆیان بڵاوی بکەنەوە و ئەوسا حکومەتی خۆیان تیادا تاوانبار بکەن!!! زۆر بە داخەوە کە خەڵکی وەڵاتی ئێمە واتە زۆر لە کوردستانیان بە پێچەوانەی ئەوان خەڵکە پێشکەوتوانەن و تا خەراپە هەبێت چاکە کەمتر دەکەن، لە وەڵاتی ئێمەوە بە پێجەوانەی هەموو ئەوان وەڵاتە پێشکەوتوانە ئەوەی کە دەبیندرێت و هەستی زۆرینەی خەڵکی کوردە دەبینین کە جگە لە پیسی و کەسافەت و ناڕەوایی کردن و خاک خۆش نەویستن و کاری خەراپ زیاتر شتێکی تر وەدی ناکریت و زۆربەی هەرە زۆری تاکی کورد لە زۆر لە بەرپرسان و کاسبکاران و کرێکاران و وەرزێر و دوکاندار و زۆرینەی تاکە کەسی ئەم کوردەواریە جگە لە هەولی خۆ پەرستی و هەست نەکردن بە مەسئولیەت و ڕا نەگرتنی پاک و خاوێنی و هۆکاری پڵتۆخیەکی یەکجار زۆر لە دەورو بەری کاری خۆیان دا شتێکی تری تیادا وەدی ناکریت و، هەر بابایە وەڵات پیس دەکات و دەورو بەری خۆی تەژی لە زبل و پیسایی و پاشماوەکانی خۆی دەکات و بە هیچشێوەیەک خۆی ناپارێزێت لە کاری خەراپ و ناڕەواو ناراستیەکانەوە، ئەوەی کە خزمەت بێت بە گشتی و نیشتمانی خۆی و جوانیەکانەوە هەمووی بەلاوەناوەو تەنیا بیر لە خودی خۆیەوە دەکاتەوەو باکی بە هیچ شتێکی تر نیەو هەمان ئەقلیەتی سالەهای ساڵی کۆنینەی نەگۆڕیوەو زۆر زۆر بە داخەوە ناگۆڕیت و تەنانەت ناتوانێت کە ئاودەسخانەکەی مالەکەی خۆشی وەک پێویست خاوێن ڕابگرێت و خزمەتی مالەکەی خۆشی لە پاک و خاوێنیدا پشتگوی خستووە لە یادی خۆی بردەەتەوە،کە زۆربەی تاکە کەسێکی ئەم کوردەواریە جگە لە هەولی خۆ پەرستی تاکە کەسی و هەست نەکردن بە مەسئولیەت و ڕا نەگرتنی پاک و خاوێنی و بڵاو کردنەوەی پاشماوەکان و زبڵ و زارو پڵتۆخیەکی یەکجار زۆر کە لە دەورو بەری خۆی وەیان مالەکەی خۆیەوە دا کە ڕۆژانە بەم کارە زشتانەوە هەڵدەسێت و جگە لە کەسافەتکاری بەولاوە شتێکی تری تیادا وەدی ناکریت و، هەر بابایە ژینگەکەی خۆی پیس دەکات و دەورو بەری خۆی تەژی لە زبل و پیسایی دەکات و پاشماوەکانی خۆی بەملاو ئەولادا بڵاو دەکاتەوە و هیچ خۆی ناپارێزێت کە کاری ئاوا خەراپ و ناڕەواو ناراستیەکان ئەنجام نەدات و هەر خزمەتێک کە سودی گشتی بێت ئەنجامی نادات، خەڵکی وەڵاتی ئێمە نیشتمانی خۆی و جوانیەکانیانیان نەپاراستووەو، خۆشەویستی نیشتمانی خۆیان بەلاوە کارێکی خەراپەو بیر لە پاک و خاونی و ژینگە جوانکردنی خۆیانەوە هەرگیز ناکەنەوە و،دەبینین کە دەورو بەری خۆی پیس دەکات و چاوەڕوانی حکومەت دەکات کە هەموو شوێنێکی بۆ پاک بکاتەوە و ئەو کارانەی کە هاوکاری کردنە و خودی تاکە کەسیش لێی بەرپرسیارە هەمووی بۆ حکومەت بەجێ دێلێت و تەنانەت ڕێزیش لەوانە ناگرن کە بە ئەرکی خاوێن کردنەوە هەڵدەستن،هیچ گرنگیە بە تەندروستی لە ناو مالەکەی تایبەتی خۆشیەوە بۆ پاک و خاوێنی خودی خاوو خێزانیشیەوە نادەن، و هیچ گرنگیرک بە پاک و خاوێنی و جوانی وەڵاتی خۆیانەوە بە داخەوە نادەن، ئەگەر لە بازارو ناو شار و سەر خیابانەکان و کوچەو کۆڵانەکانەوە بە ڕێدا بڕۆین، هەموو ئەو ڕاستیانەمان چاک بۆ دەردەکەوێت کە جەماوەری ئێمەی کورد چەند بێ موبالات و هەست نەکردن بە لێپرسینەوەو ئەنجام دانی کارە سەقەت و زشتەکانەوەیە، لە هەموو بازارەکان و شوێنەکانی کاسبی لە ناو شارەکان ئەوەی کە وەدی دەکرێت تەنیا ئەوەیە کە هیچ کەسێ هاوکاریەتی پاک و خاوێنی و جوانیەکان ناکات و هەرچی کە کەسافەتکاریە لە فڕێدانی پاشماوەکان، لە موقەببا و کاغەزو پیساییەکان بەولاوە شتێکی ترو جوانیەکی تر وەدی ناکرێت و، هەموو لە هەموو بەیەکەوە دیمەنە زشتەکان وەدی دێنن و جوانیەکان دەخنکێنن، تەنیا بەردەمی دوکانەکانی خۆشیان و سەر ڕێگاو گەلێ شوێنە گشتیەکان بە تێکڕایی بە شێوەیەکی زۆرنالەبارەوە پیس دەکەن و جگە لەوەی کەتەژی لە زبل وزار و موقەباو نایلۆن و پاشماوەکانی خۆیانەوە دەکەن سەر ڕێی هەموو خەڵکیان لەشۆسەکانیان بە تەواوی گرتوەو هەموو کەل وپەلی ناو دوکانەکانیشیان لە سەر شۆسەکانەوە داناوە و دوکانەکانیان خاڵی کردووە و سەر ڕێگای گشتیان هەمووی گرتووە و کەسافەتکاریەکان بێ وێنەن، دوکاندار و تەڕە فرۆشەکان هێندە پیسایی بڵاو دەکەنەوە کە هیچ مرۆڤێکی پاک و ڕاست بەم جۆرە ڕەفتارانە لە گەل ژینگەکەی خۆیەوە ڕازی نیە و ڕێگا نادات بە خۆی و دیگەرانەوە کە تا ئەو ئەندازە پیسکێری لە بەر دوکان و سەر ڕێگا گشتیەکان و رێگای خەڵکەوە ئەنجام بدرێت، مرۆ کە بەم شوێنانە و زۆربەی سەر شەقام و ڕێگاو بانەکانەوە تێدەپەڕیت زۆر چاک بۆی دەردەکەوێت کە ئەوەی لە وەڵاتی ئێمەوە لە لایەن خەڵکەوە بۆ هاوکاری نەکردنی حکومەت و پاک وخاوێنی و پێشکەوتنەکان دەکرێت هیچ هاوکاریەک نیە بۆ سەرکەوتنی حکومەتی خۆیانەوە، ئەو هەموو کەسافەتکاریانە هەمووی هۆکاری دواکەوتن و نەبوونی هەستی نەتەوەیی و خۆشنەویستنی گەل ونیشتمانە. من پێم وایە ئەرکی سەر شانی حکومەت وبەرپرسانە کە دەبێت هەولێکی چاک و سەرکەوتوانە بدەن بۆ نە هێشتنی ئەم دیاردە و کارانە و فێر کردنی خەڵک و جەماوەر بە کارە باشەکان وپاک و خاوێنی راگرتن و هەست کردن بە لێپرسینەوە لە هەموو ڕویەکەوە کە ئەمەش زۆر پێویستەو دەبێ لەم بارەوە کارێکی زۆری بۆ بکرێت وهەموو شێوەکانی سەرکەوتن لە ڕووی نیزام وپاک و خاوێنی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و جوانیەکانی نیشتمان بە هەر نرخێکەوە بێت خەڵک فێر بکرێن و بپارێزرێت و ئەو خەلکانەی کە کەسافەکاریەکان ئەنجام دەدەن دەبێت فێر بکرێن و ئەگەر هەر وا ماوە دەبێ ناسزایە لە ئارا دابێت، دەبێت کارێ بکرێت کە کەسافەتکارەکان دوور بخرێنەوە لە ئەنجامدانی ئەوان کارە سەقەت و نالەبارو ناڕەوایانەوە،دەبێت بۆ سەرکەوتنی ئەم کارە گرنگانە تەناتە جەزاو توندو تیژیش بە کار بهێندریت، تا بتواندرێت خەڵک فێرە پاک و خاوێن و یاسا ببن، پشتگوی خستنی ئەم کارە زشتانە دەبێتە هۆکاری کەسافەتکاریەکی زۆر وەک کە هەیە، هەرچەندە کە چارە سەریەکان کارێکی سەخت و گرانە تا ئەم خەڵکە دوا کەوتوانە ڕا دێن، بەڵام خزمەتێکی هەتا بڵێی مەزنەو ڕا هێنانی خەڵک لە جوانکاریەکان و ئەنجام نەدانی ئەم هەموو کارە سەقەت و ناڕەوایانە هەمووی لە ئەستۆی حکومەت و فەرمانڕەوایەتیە کە ئەوەی جوانیە بە تەواوی بیپارێزێت و ڕێگا لە پیسکێر و خەراپکارو ئەوانەی نیشتمانی خۆیان خۆشناوێت و کەسافەتکاریەکان بڵاو دەکەنەوە لە هەموو شوێنێکەوە بەربەرەکانیان بە تەواوی بکرێت و ئەوان سەر شەقام و شۆسەکان و ناو کۆڵان و سەر ڕێگا گشتیەکان و هەموو جێگاکانی کاسبکاران بە شێوەیەکی ڕاست و دروست بپارێزرێن و گرنگی زیاتر بە پاک و خاوێن و جوانی کردنی هەموو شوێنێک وە بدرێت و حیسابێک بۆ پاک و خاوێنیەکان و ئاودەسەکان بە تایبەت هی مزگەوتەکان و گشتیەکان لە ڕووی تەندروستیوە بە چاکی ئەنجام بدرێت و بەم شێوەیەی کەهەیە تا بڵێی خەراپ و نالەبارو سەقەت و ناڕەواییە، کە هەموو شتێک ئاوا وێل و لە بیر بکرێت وچارەسەریەکانی بۆ نەکرێت و هیچ لێ پرسینەوە لەم ڕووانەوە نەبێت.
هەولێر 20.10.2011{jcomments off}