هه‌واڵی دڵته‌زینی کووشتنی ژنه خه‌باتگێری کورد “مه‌ریم سادقی” ناسراو به “یه‌لدا” ژان وداخ وکه‌سه‌ره‌ی خسته نێودڵی هه‌موو مرۆڤێکه‌وه. دیسان ئه‌م چه‌شنه پرسیارانه ڕووبه‌رووی ئێمه ژنانی کورد و کۆمه‌ڵگای کورده‌واریی بووه که:
– بۆ ئه‌وه‌نده ژنی کورد ده‌کووژرین، ده‌ست بۆ خوکووشتن ده‌به‌ن و یان خۆیان ده‌کووژن؟
– بۆ ژنی کورد ئاوا به‌ربڵاون؟ بۆ ناتوانن ببن به هێزێکی کارای کۆمه‌ڵایه‌تی/ سیاسی؟ کۆا شوێنی ژنی کورد له نێو ژنانی جیهاندا؟
ئه‌ویش له کاتێکدا که حیزبه‌کان وێڕای ڕێکخراوه‌کانی حیزبی و ناحیزبی و، که‌سانی سه‌ربه‌خۆ به ژن و پیاوه‌وه هه‌م هه‌وڵده‌ده‌ن و هه‌م ئیدعا ده‌که‌ن که لایه‌نگری یه‌کسانی وباشترکردنی بارودۆخ هه‌مه لایا‌نه‌ی ژنانن. به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین ئه‌وه‌ی ده‌بوایه وابێ، ئاوانییه، تۆ بڵێی گرفته‌که له کوێدا بێ.
له کولتوری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا که‌م یان زۆر داب و نه‌ریت و نرخاندنێک هه‌یه که ده‌بێته هۆی تووندوتیژیکردن به ژن و بارکه‌وتوویی ئه‌و و، یان ده‌بێته هۆی پشتیوانی و سه‌رکه‌وتوویی ژن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه ناسینی ئه‌م فاکتره باش و نه‌باشانه‌ن. به یارمه‌تی ئه‌م ناسینانه ده‌تواندرێ تێگه‌یشتنی درووست بنیان کرێ و ده‌رفه‌ته‌کان بۆ خولقاندنی پێوندی باش له نێوان ژن و پیاودا سازبکرێ.
دیاره ئێمه وه‌ک گه‌لی کورد له هه‌ر چوارپارچه ڕووحه‌ن وه‌ک یه‌ک بریندارین، به‌ڵام له‌وانه‌یه باشتربێ ئه‌مجاره‌یان له نزیکه‌وه ته‌نیا باسی برین و ده‌ردی خۆمان بکه‌ین. به داخه‌وه ئێستاکه ئێمه کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له قه‌یران داین و، له قۆناخێکدا به‌سه‌ر ده‌به‌ین که هه‌ورێکی ڕه‌ش ئاسمانی کۆمه‌ڵگای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌ی به‌گشتی داگرتووه. ژن و پیاو و وردودرشتمان چ له نێوخۆی کوردستان و چ له ده‌روه‌ی کوردستان له ژیانێکدا ناژین که ئاواتمانه و به ئاواتی بووین.
به‌هه‌مان شێوه که داگیرکه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمانمانیان له‌ژیر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا پێشێلده‌کا، ڕووحی سه‌ربه‌خۆیی و خۆبه‌ڕێزیی تاک کوردیشی برێندارکردووه. ئاکاری دووژمنانه‌ی داگیرکه‌ر و، ستراتێژی سوکایه‌تی پێکردن به حورمه‌ته‌کانمان ته‌نیا له باری سیاسی، ئابووری و، کولتوری ئێمه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌کردووه، به‌ڵکوو گورزی هه‌ره تووندی له هه‌ست و ئێحساسی ئێمه هه‌م وه‌ک تاک و هه‌م وه‌ک نه‌ته‌وه داوه. خوبه‌دیهێنانمان له لێڵلیدا قه‌تیس ماوه.
دیاره ده‌گووترێ پارته سیاسییه‌کانی مه‌یدانی خه‌باتی کوردی به ڕاست و چه‌په‌وه له به‌ئاگاکردنی ئاستی سیاسی ژنانی کورد نه‌خشیان هه‌بووه! به‌ڵام ئه‌من سه‌داوسه‌د له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه نیم، ئه‌گه‌ر ئاواش بێ ده‌بێ بڵێم ئه‌م ده‌سه‌ڵاته واتا ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می حیزبایه‌تی به به بناخه‌ی ئایدۆلۆژی پیاوسالاری ئه‌وانی هه‌ر له هه‌مان شوێنی ده‌ستپێکدا ڕاگرتووه و ته‌نانه‌ت له ژنانی حیزبه‌کانی دیکه و ژنانی سه‌ربه‌خۆ دوورخستووته‌وه. هه‌ربۆیه ئایدۆلۆژی فێمینیستی و یه‌کێتی ده‌سته‌خوشکی لای ژنانی کورد به گشتی نه‌زم و لاوازه. هه‌رچه‌ند ژنانی کورد له توانایی خه‌بات بۆ ده‌ستبه‌رکردنی مافی خۆیان که‌م ناهێنن به‌ڵام به‌داخه‌وه به پێی پیویست کارامه نین. ژنانی چالاکی کوردی، حیزبی و ناحیزبی په‌رشوبڵاون. پێوه‌ندێیه‌کی لاواز له ئاستی تاقم و تاقمبازی له نێوانیاندا هه‌یه و نییه. یه‌کگرتوویی له‌به‌ر کێشه‌ی هه‌یبه‌تپاراستن بووه‌ته بابه‌تێکی یه‌کجار دژوار، له نێو ئه‌ندامانی حیزب و ڕێکخراوه‌کاندا، ئه‌وه‌ش ده‌توانێ سه‌رچاوه‌که‌ی بچیته‌وه سه‌ر ئه‌وه که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نه‌ک هه‌ر ژن به‌ڵکوو پیاویش ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی پێنه‌دراوه به بێخۆ سانسۆرکردن ئه‌وه‌ی له دڵیدایه به‌یانی بکا و وێنه‌ی درووست و باوه‌ڕپێکراو بده‌ن به‌یه‌کتر، ته‌نانه‌ت به هاوڕێیانی حیزبیی خۆشیان.
واتا له‌به‌رنه‌بوونی ستراتێژی و تاکتیک و نه‌بوونی هاوکاری کاریکی ئه‌و تۆ بۆ هاسانکردنی گۆڕانی دۆخه‌که له ئارادانییه . نه‌بوونی ئه‌مانه‌ش ده‌گرێته‌وه سه‌ر چه‌ند خاڵان وه‌ک؛ نه‌بوونی خودئاگاییه‌کی ته‌واو له قوولایی پرسه‌که، که‌مبوونی زانیاری درووست له ئایدۆلۆژیی پارتریارکاڵی و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاونه‌گرتنی کارتێکه‌ری نێگه‌تیڤی ئاکار، یاسا و ڕێسای دووژمنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ری نیشتمان له‌سه‌ر باری سایکۆلژی خۆمان وه‌ک تاک و وه‌ک نه‌ته‌وه.
“یه‌لدا”، پێشمه‌رگه‌ی “کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگیری کوردستانی ئێران” بوو، لێره‌دا باس له‌وه نییه که کووشتنی ژن سنووری چینایه‌تی ده‌ناسێ یان ناناسێ، به‌ڵکوو باس به گشتی و به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی سنووری فکری و شعووری تاک و کۆمه‌ڵگایه.
گومان له‌مه‌دا نییه که کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به‌م قه‌ومانه به په‌رۆش و خه‌مناکه، به‌ڵام پێویسته دان به‌م ڕاستییه‌دا بهێنێ که له ئاستی پرسی تووندوتیژی به ژن سه‌رکه‌توونه‌بووه.
ئه‌م حیزبه هه‌روه‌ک هه‌موو حێزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان پرسی یه‌کسانی، هه‌ڵاواردنی جنسی و، نه‌مانی تووندوتیژی له‌سه‌ر ژن له به‌رنامه‌ی حێزبه‌کانیاندا نووسراوه.
هه‌ر بۆیه ده‌بێ ئه‌م پرسه به جیددی وه‌رگرن و، سیاسه‌تی یه‌کسانی، حورمه‌تی ئینسانی و پرسی ژن زیاتر و به پیێ پێویست سرنجڕاکێشتربێ، ئه‌منییه‌ت و ئاسایشیان بپارێزرێ. تووندوتیژی و قه‌لسسوتووره‌یی غه‌ریزی نییه به‌ڵکوو ئاکارێکه که ده‌چته نێو قاڵبی فێربوونه‌وه و ده‌کرێ به ته‌واویی له نێو سیتمێکی هومانیستی حیزبی کاری بۆ بکرێ. بۆ وێنه په‌ره‌پێدان به زانیاری و هۆیه‌کانی تووندوتیژی، به‌ر له خولقاندنی توندوتیژی ده‌گرێ. ڕاگه‌یاندنی زانیاری و په‌روه‌رده‌کردنی به‌رده‌وام، خۆپه‌روه‌رده‌کردن و باوه‌ربه‌خۆ زامنی گۆڕینی ده‌روون و ئاکاری تاک و کۆمه‌ڵگایه.
هه‌روه‌ها له کۆتاییدا به پێویستی ده‌زانم که ئه‌م فاکته‌رانه‌ی به ناوی “مۆدێلی ئێکۆلۆژیی بۆ توندووتیژی به‌رامبه‌ر به ژن”، له لایه‌ن Harway و ONeilدوو لێکۆڵێنه‌ری باری تووندوتیژی سه‌ر ژن له ساڵی 1991 خسترا به‌رچاو و، سرنجێ زۆر ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ بنبڕکردنی تووندوتیژی به‌رامبه‌ر ژن تێده‌کۆشن ڕاکێشا. ئه‌م دوو شاره‌زایه هۆی زیادبوونی مه‌ترسی توندووتیژی له پێوه‌ندی ژنومێردایه‌تیدا به‌م گوێره شیده‌که‌نه‌وه:
1- ستروکتور:
· ئه‌و نۆرمانه‌ی قه‌بووڵی کونتڕۆڵی پیاو به‌سه‌ر ژن‌دا ده‌که‌ن.
· قه‌بووڵکردنی تووندوتیژی وه‌ک شێوه‌یه‌ک بۆ مامڵه‌کردن له‌ته‌ک ناکۆکیییه‌کاندا.
· هه‌یبه‌تی پیاوه‌تی له قه‌ڵسووتووره‌یی پیاودا بببیندرێ.
· نه‌خش و ڕۆڵی جنسی بێ ئه‌ملاوئه‌ولا و نه‌گۆڕ چاوی لێبکرێ.
کۆمه‌ڵایه‌تی
· دژواربوونی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی
· تێکه‌ڵاوی له‌ته‌ک ئه‌وانه‌ی که نورمی ئه‌وان بۆ ڕه‌وابوونی خۆیان به تووندووتیژی ده‌سه‌لمێنن
· خۆدوورخستنه‌وه له ژن و بنه‌ماڵه
پێوه‌ندی
· که‌مایه‌سی و نه‌توانین له مامڵه‌کردن له پێوه‌ندییدا
· ناکۆکی ژن ومێردایه‌تی
· پیاو خۆی به ته‌نیا بڕیارده‌ر و کونتڕۆڵکه‌ری بنه‌ماڵه دابنێ.
تاوانکار وه‌ک تاکه‌که‌س
· له‌سه‌رده‌می منداڵ و گه‌وره‌بوونیدا شاهیدی تووندوتیژی له نیو بنه‌ماڵه‌دا بووبێ.
· که‌مووکوڕی و که‌مته‌رخه‌می له سه‌رده‌می گه‌وره‌بووندا.
· ناڕه‌حه‌تی و نه‌خۆشی نه‌فسی به‌ڵگه سایکۆلۆژییه‌کان
· گرفتی ئالکۆڵخواردنه‌وه و، ماده‌ی سڕکه‌ر
مه‌رزه جه‌وانمه‌رد 2011-12-20