دابه‌ش مه‌که چیدی دڵم ئه‌و زه‌ڕب و ته‌فریقه به‌سه
مینها مه‌که چیدی گڵم ئه‌و کۆیه، کۆی هاو نه‌فه‌سه
گه‌ر ده‌ربچم له‌و ته‌فره‌قه،حه‌ولم له بۆ جه‌معی دڵه
من حاسڵی کۆی یه‌کیه‌تیم ته‌فریق له بۆم بێحاسڵه
شه‌شدانگی ئه‌و خاکه ئه‌زیز ئیخۆنه کورده خاوه‌نی
بیری پته‌و دابه‌ش مه‌که، پێت داگره سه‌ر که‌وشه‌نی
دنیا له ته‌قسیم ده‌رچووه، بێبه‌ش نه‌ماوه میلله‌تێ
ته‌نیا ئه‌تۆ ته‌فریقه‌که‌ی، دووری له نرخ و قیمه‌تێ
وه‌ک داری کرمۆڵه‌و ڕزیو، شیکردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ران
تا که‌ی به مۆرانه‌ی هزر بسمێ خه‌یاڵی به‌گله‌ران
مێشکی کڕوزن بۆچییه تێیدا نییه هیچ هه‌ست‌و سۆز
گرژی له ناو هه‌ودای دڵا،هه‌ڵنادا لێی گوڵبه‌ندی ڕۆز
له‌و بانگه‌شه‌ی گۆی سه‌رزه‌وی کورده به نامۆ دێیه‌دی
تیشک له خۆر وه‌رناگری و نابێژی بۆ؟ که‌نگی ئه‌دی
سه‌ر شۆڕییه له‌م سه‌ر ده‌مه فرچک به نۆ‌که‌ر گرتنن
سه‌ر به‌رزییه بۆ ڕێی نه‌جا‌ت بڕیار به مه‌رگ‌و مردنن
تاکه‌ی به کۆیله‌تی بژین تۆقی غولامی که‌یین له مل
خۆڵمان بڕێژن وا له چاو له جیاتی کلچۆکی به کل
سه‌تجاریشم مینهابکه‌ن جه‌معم دێسان جمع ده‌بمه‌وه
سه‌تجاریشم گڵکه‌ن وه‌سه‌ر گڵ لا ده‌بم هه‌ڵده‌سمه‌وه
پێج‌و دوو ڕۆژێکه ژیان خۆ شه‌رت نییه چه‌نده بژین
گه‌ر به‌و خه‌م‌و ده‌رده ئه‌ژین چیتر بڵا به‌نده نه‌ژین
حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا،13/12/2011.
سیدنی ئو‌سته‌رالیا.{jcomments off}