جه‌میل ئه‌حمه‌دی .دانمارک
زۆر جار چی ڕاسته‌وخۆ له کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کان و چی له میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تێکاند ده‌بینم، ده‌بیستم و ده‌خوێنمه‌وه که باس له ئنشقاقی نێو دیموکرات و یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو باڵی دیموکرات ده‌کرێت.
چی ئه‌و که‌سانه‌ی دژایه‌تی یه‌کگرتنه‌وه ده‌که‌ن و چی ئه‌وانه‌ی پێی خۆشحاڵن و کاری بۆ ده‌که‌ن، هه‌ر یه‌که‌و بیروڕای خۆی ده‌ر ده‌بڕێت و ڕخنه و پێشنیاره‌کانی خۆی ده‌خاته ڕوو. هه‌رچه‌ند کۆمه‌ڵێک له‌و پێشنیار‌و و ڕخنانه لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نگه‌تیڤ له خۆ ده‌گرن.
به پێویستی ده‌زانم که بزانین ئه‌م که‌سانه کێن هینده کات و ساتی خۆیان ته‌رخان ده‌که‌ن و باس له حیزبێک ده‌که‌ن که خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌کی ئنسان و ڕابردوویه‌کی پڕشنگداره؟؟؟
به بڕوای من لایه‌نی زۆری ئه‌م که‌سانه ئه‌ندام، لایه‌نگر و دڵسۆزی حیزبن وهه‌روه‌ها دڵسۆزی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌یانن. ڕه‌نگه له پێناوی کوردایه‌تیدا قوربانیشیان دابێت. یان هه‌ر هیچ نه‌بێت خۆ کوردن و کات و ساتی خۆیانیان بۆ ته‌رخان کردووه و هه‌وڵی یه‌کخستنی ماڵی کورد و ڕزگاری کوردستانیان داوه. هه‌ر بۆیه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک به تووندی و چاو زاق کردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه و‌ڵامیان بدرێته‌وه. ده‌بێت به سینگێکی فراوانه‌وه هه‌موو پێشنیار‌و ڕخنهکانیان لێ وه‌ر بگیرێت و لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر پێشنیار‌و ڕخنهکانیان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م که‌م و کوڕێکانی حیزب بنبڕ ببن و هه‌م ئه‌و بۆشایانه‌ی له ناو حیزب‌دا هه‌یه پڕ بکرێنه‌وه و ئاستی ڕخنه‌و پێشنیاره‌کانی سه‌ر حیزب که‌م ببنه‌وه.
ئایا هه‌موو ئه‌و ڕخنه و پێشنیارانه‌ی گیراوه و دراوه به حیزب ته‌واوکه‌ری هه‌موو ئه‌و ڕخنه و پێشنیارانه‌ن که ده‌بوایه بگیریایه و بدریایه به حیزب؟؟؟
به بڕوای من نه‌ک هه‌ر ته‌واوکه‌ر نه‌بوون به‌ڵکو زۆر که‌م کاری کراوه له ڕخنه گرتن و پێشنیارکردنی زیاتر به حیزب. به‌تایبه‌ت له لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خودی حیزبه‌وه. ئه‌مه واتای ئه‌وه نادات که حیزب هیچی نه‌کردوه یان لایه‌نی باش و پۆزه‌تیڤی نییه.* به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه لایه‌نه باش و پۆزه‌تیڤه‌کانی خودی حیزبه‌که‌یه وا له‌و دڵسۆزانه ده‌کات که حیزب ببێت به دهغ دهغهی مێشکیان و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن که هه‌ر پێشنیارێک و ڕخنهیهکیان هه‌بوو بیده‌ن به حیزب، یا واتای ئه‌وه نادات که که‌سێک یان که‌سانێک دوژمنایه‌تیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ حیزب دا.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هندێک که‌س که له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی خۆیان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌و حیزب نابینن و هه‌موو ئه‌و که‌سانه وا ڕخنه و پێشنیار ده‌که‌ن به چاوێکی دوژمنکارانه‌وه ته‌ماشا ده‌که‌ن و هه‌وڵی شکاندن و له‌که دار کردنیان ده‌ده‌ن. چوون ئه‌م که‌سانه وا بیر ده‌که‌نه‌وه که حیزب هه‌نگاوی پۆزه‌تیڤ تر هه‌ڵگرێ ئه‌بێته هۆی له ناوبردنی پله و پایه‌کانی ئه‌وان و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له نێو حیزب‌دا و ڕنگه به‌رگه‌ی بینینی ئه‌و که‌ش و هه‌وایه نه‌گرن و حیزب به‌جێ بهێڵن.
له‌م چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌دا بابه‌تێکم به‌رچاوکه‌وت ئه‌ویش وڵامی به‌ڕێز کاک خالید عه‌زیزی بوو بۆ به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ کورد کاناڵی زمان حاڵی لایه‌نی خۆی. له دیمانه‌که‌دا باسی له سه‌ر ئاماده‌ی لایه‌نه‌که کرد بۆ به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی هاوبه‌ش له گه‌ڵ لایه‌نه‌که‌ی تردا، ئه‌مه له حاڵێکدایه که پێشتر به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری له دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ تیشک تیڤی زمان حاڵی لایه‌نی خۆی، وتبووی کۆنگره‌مان له پێشه ده‌توانن بێن به‌شداری بکه‌ن به بێ هیچ مه‌رجێک و به چاودێری لایه‌نی سێهه‌م. ئه‌مه زۆر من و ئه‌و که‌سانه‌ی خۆشحاڵ کرد له خوازیاری یه‌کڕیزی حیزب و نه‌ته‌وه‌که‌مانین.
با لێره‌دا پرسیارێک له خۆمان بکه‌ین، ئایا ئنشقاق به‌س له نێو‌و حیزبه کوردیه‌کاندا باوه و بوونی هه‌بووه یان نا مێژوویه‌کی کۆنتری هه‌یه و له هه‌موو دوونیا ئنشقاق چشتێکی سروشتییه و بوونی هه‌یه له ناو پارته‌کاندا؟؟؟
بێگومان ئه‌گه‌ر چاو له مێژووی ئنشقاق بوون بکه‌ین بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که پێش ئه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی له کوردستان شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و شێوه‌ی حیزبی له خۆ بگرێت له وڵاتانی تر پارت هه‌بووه و ئنشقاقی تێکه‌وتووه . هه‌ر بۆیه ئێستاش ئنشقاق به چشتێکی سروشتی و باو له وڵاتانی تر چاوی لێ ده‌کرێت و هه‌یه له ناو پارته سیاسییه‌کاندا. به‌ڵام به‌داخه‌وه له وڵاتانی پێشکه‌وتوو دوای ئنشقاق بوونیش شێوه‌ی ته‌حه‌موڵ کردن و یه‌کتر قه‌بوڵ کردن به شێوه‌یه‌کی تره‌و له وڵاتی ئێمه‌دا به شێوه‌یه‌کی تره.
ئایا هۆکاره‌کانی ئنشقاق بوون چییه و بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟؟؟
ده‌توانین بڵێین له هه‌موو دوونیادا ئنشقاقی نێو حیزبه‌کان به چه‌ند هۆکارێکه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن و ده‌بێته هۆی جیابونه‌وه. ده‌توانین به کورتی ئیشاره بکه‌ین به چه‌ند خاڵ له هۆکاری ئنشقاقهکان.
یه‌که‌م: جیاوازی بیرکردنه‌وه، وه‌ک جیاوازی باوه‌ڕ بوون به ئایدۆلۆژی.
دوو: جیاوازی ستراتیژی.
سێ: ئازادی تاک و کۆمه‌ڵ
چوار: باوه‌ڕ بوون به جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ
په‌نج: یه‌کتر قه‌بوول نه‌کردن و هه‌ڵاواردن له پێناو ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و خۆ به زلزانین
ئایا هۆکاری ئنشقاقی نێو‌و حیزبی دیموکرات له ساڵی ۱۳۸۵ له سه‌ر چی بوو؟ یان به واتایه‌کی تر ده‌چێته قاڵبی کام له‌م خاڵانه‌ی سه‌روه که ئیشاره‌مان پێ کردن که ده‌بێته هۆی ئنشقاق ؟؟؟
بێ گومان بۆ هه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی چی له دوور و چی له نزیکه‌وه حیزب ده‌ناسن و ئێستاش هه‌ردوو لایه‌ن به چاوی خۆیان ده‌بینن، ڕوون و ئاشکرایه که هیچ جیاوازییه‌کی ئایدۆلۆژی، ستراتیژی، باوه‌ڕ بوون ئازادی تاک و کۆمه‌ڵ و به جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ له نێوانیاندا نییه و هه‌ردوو لایه‌ن وه‌ک یه‌ک دێنه به‌رچاو له سه‌ر خاڵه گرنگه‌کان و هه‌ر وه‌ک یه‌کیش بوون. به‌ڵام ده‌توانین خاڵی پهنجهمینیان که یه‌کتر قه‌بوول نه‌کردن و هه‌ڵاواردن له پێناو ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی و خۆ به زلزانینی سه‌رکردایه‌تی به هۆکاری ئنشقاقی نێو‌و حیزب بزانین. به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی حازر نییه ئه‌م حه‌قیقه‌ته پشتڕاست بکاته‌وه چوون به زه‌ره‌ریه‌تی.
من له کاتێک دا ئاوا به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئنشقاقی نێو‌و حیزب له‌سه‌ر هه‌ڵاواردن و له پێناو ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی و خۆ به زلزانینی سه‌رکردایه‌تی بووه، ئه‌مه چتێک نییه ته‌نها من بیڵێم، هه‌موو خه‌ڵکی ڕۆشه‌نبیرو ئاگا ده‌یڵێنه‌وه. بۆ دڵنیا بوونی خوێنه‌ران من پێش کۆنگره‌ی ۱۳ و دوای کۆنگره‌ش پێشمه‌رگه بووم و ماوه‌یه‌ک له کۆموسییۆنی چاپه‌مه‌نی مێشکی حیزبه‌که‌و ماوه‌یه‌کیش له ئۆرگانه‌کانی تر بووم. به هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ من گرنگه ئه‌وه‌یه که هه‌وڵی خۆمان بده‌ین له پێناو یه‌کگرتنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی حیزب و مله‌تی کوردا جا چۆن یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ک بێت که نه‌بێته هۆی دووباره جیابوونه‌وه چوون ئه‌وه‌ی پشتر ڕوویدا ڕوویداوه و ڕۆیی.
ئایا چۆن یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ک دوباره نابێته هۆی ئنشقاق له ناو ڕیزه‌کانی حیزب‌دا؟؟؟
ده‌توانم بڵێم پێش یه‌کگرتنه‌وه پێویسته هه‌ردوولا به ئاماده بوونی لایه‌نێک که دۆستی هه‌ردوولابێت دانیشتن بکه‌ن و له سه‌ر چه‌ند خاڵێک ڕێک بکه‌ون. بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کی ڕیشه‌ی دروست بکه‌ن له ناو حیزب و له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ڕێک بکه‌ون که به‌رگیری ده‌کات له دووباره ڕوونهدانهوه ئنشقاق له ناو ڕیزه‌کانی حیزب‌دا. وه‌ک: یه‌ک، سه‌ر له نوێ داڕێشتنه‌وه‌ی به‌رنامه و ئه‌ساسنامه که به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بێت. دوو، کار کردن له سه‌ر بنبڕ کردنی ناوچه‌گه‌ری و باندو باند بازی. سێ، بانگهێشت کردن و هێنانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانه‌ی حیزب که به هۆی به‌ش بوونی حیزب و بیر‌و ڕای جیاوازه‌وه ده‌رکراون له ناو ڕیزه‌کانی حیزب‌دا. چوار، گۆڕینی ستراتیژی ئێستای حیزب و کار کردن له سه‌ر ستراتیژێکی نوێوه. له به‌ر ئه‌وه ستراتیژی حیزب له له ڕاستیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له ڕابردوودا و ده‌توانین بڵێین ستراتیژییه‌کی شکستخواردوو بووه، بۆ ؟؟؟
یه‌کێک له هه‌ره نموونه زه‌قه‌کانی شکست‌خواردووی ستراتیژی حیزب ئه‌وه‌یه که حیزب له ته‌مه‌نی ۶۶ ساڵه‌ی خۆیدا نه‌یتوانیوه کارگه‌ری و نفوزی خۆی هه‌بێت له سه‌ر ناوچه‌ی کورده شیعه مه‌زهه‌به‌کاندا. به بڕوای من ئه‌گه‌ر ههیبایه ئێستا دیار بوو. بۆ نموونه له هه‌ردوو لایه‌ن و حیزب به گشتی یه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کوردی شیعه مه‌زهه‌ب نابینی و یه‌ک که‌سی کوردی په‌یڕه‌وی ئاینی یاری ده‌بینی. ئه‌مه له حاڵێکدایه که نیوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان په‌یڕه‌وی له مه‌زهه‌بی شیعه و ئاینی یاری ده‌که‌ن. تا ئێستاش ئه‌و کوردانه‌ی په‌یڕه‌وی ئاینی یاری و مه‌زهه‌بی شیعه‌ن زۆربه‌یان حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به حیزبی کورده سونی مه‌زهه‌به‌کان ده‌ناسن، نه‌ک حیزبی نه‌ته‌وه. ئه‌مه له حاڵێکدایه هه‌ر هه‌موو حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لایه‌کن و پشتیوانی له هیچ ئاین و مه‌زهه‌بێک ناکه‌ن، ئه‌مه چ‌شتێک نییه ته‌نها ستراتیژی حیزب شکست خواردوو بێت به‌ڵکوو هه‌ر هه‌موو حیزبه‌کان ستراتیژییه‌کانیان شکستی خواردوه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ئێستا چۆکیان به کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ههنابوو له کوردستاندا!!!
{jcomments off}