"an independent online kurdish website

به‌ بۆنه‌ی  کۆتایی هاتن به‌ ساڵی 2011 و ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی ساڵێکی نوێ ، پیوۆزبایی له‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی ، ئه‌ندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ده‌که‌ین و هیوادارین که‌ ساڵێکی پڕ ده‌ستکه‌وت  بێ بۆ گه‌له‌که‌مان وکۆتایی هێنه‌ری سێبه‌ری ڕه‌شی ئاخونده‌کان به‌ سه‌ر وڵاته‌که‌مان دا. arm_pdki

ساڵی 2011 ساڵێکی ته‌ژی له‌ ڕووداوی مێژوویی بوو له‌ جیهان دا و بێ گومان هه‌رکام له‌وان کاریگه‌ری و ته‌ئسیری خۆیان به‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد و هه‌موو گه‌لانی ئێرانیش به‌ جێ هێشتووه‌. بۆیه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو لایه‌کمان و به‌ تایبه‌تی ئه‌ندامنی حیزب فه‌رزه‌ که‌ خه‌باتێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و توند وتۆڵ بکه‌نه‌ ئامانج و  گه‌یشتن به‌ ئاواته‌کانمان  له‌ ئاکامی ئه‌و خه‌باته‌ دا به‌دی بکه‌ین.

له‌ کۆتایی دا هیوا ده‌خوازین که‌ ساڵی نوێ ببێته‌ ساڵی سه‌رکه‌وتن وپتر له‌ هه‌مووشی ساڵی یه‌ک ڕیزی و ته‌بایی له‌ نێو بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی مان به‌ گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی .

جارێکی دیکه‌ ساڵی نوێتان پیرۆز

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیته‌ی دانمارک

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی