کاک جه‌میل کولاهی به خویندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری چه‌ند هاورێیه‌کی حیزبی، هێرش ده‌کاته سه‌ر مامۆستا حه‌سه‌ن زاده که‌سایه‌تی سیاسی کورد‌و سکرتێری پێشووی حیزبی دیموکرات ،به‌داخه‌وه به سه‌رنجدان به نێوه‌رۆکی بابه‌ته‌کی ده‌رده‌که‌وێ، که کاک جه‌میل ته‌نیا چه‌ند ره‌سته له‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی خوێندۆته‌وه که له دژی مامۆستا نووسراون
، چونکه هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر له گۆشه نیگای ره‌خنه‌شه‌وه باسی مامۆستای کردبێ، ئه‌گه‌ر که‌سێکی راستگۆ و بێ لایه‌ن وخاوه‌ن ویژدان بێ، حه‌تمه‌ن باسی له توانا ورۆلی به‌رێز مامۆستا له حیزب و له دروست کردنی بریاری حیزب وهه‌لوێستی حیزبی دا کردوه،. ئه‌گه‌ر ئاورێک له رابردووی کاروتێکۆشانی به‌ڕیز مامۆستا بده‌ینه‌وه ده‌بینین هه‌میشه به‌رپرسی ئۆرگانێک بووه که هه‌لوێست وروانگه‌ی حیزبی تێدا بلاو بۆته‌وه ،ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه که که‌سێکی شیاو و جێ متمانه‌ی ئه‌ندامانه‌ی رێبه‌ری وشه‌خسی نه‌مر قاسملوو بووه.
که‌سی برا! جه‌نابت باس له خۆویستی مامۆستا ده‌که‌ی، ئه‌گه‌ر کورته‌مێژووی حیزب ونووسراوه‌کانی دوای کۆنگره‌ی ههشتت باش خوێند بێته‌وه، ده‌زانی که کاک دوکتۆر قاسملوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵده‌دا که به‌رێز مامۆستا خۆی بۆ ریبه‌ری حیزب کاندید بکا، ئه‌گه‌ر مامۆستا وه‌ک هاوبیره‌کانت که حیزبیان له‌ت کرد، خۆلیای ده‌سه‌ڵات وکورسی با، ئه‌وه خۆی کاندید ده‌کرد.
ئه‌گه‌ر مێژووی حیزبت خوێندبێته‌وه ده‌زانی که مامۆستا چه‌ند ده‌وره جێگری دۆکتور قاسملوو بووه پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مۆستا که‌سێکی دیکتاتۆره بۆ ده‌بێ کاک دوکتور قاسملوو چه‌ند ده‌وره مامۆستا وه‌ک جێگری خۆی پێشنیار بکا، ئه‌وه یا به‌و مانایه که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر مامۆستا شتیان نووسیوه وجهنابت نووسراوه‌کانی ئه‌وانت کردوته‌وه هه‌وێنی هێرش کردن بۆ سه‌ر مامۆستا درۆ ده‌که‌ن، یا ئه‌وه‌یه کاک دۆکتۆر که‌سێکی دیکتارتۆر بووه وپی خۆش بووه هاوبیره دیکتاتۆره‌کانی له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه، که ئێمه هه‌موومان له‌وه دڵنیان شه‌هید قاسملوو که‌سێکی دێموکرات بووه،و ئه‌و که‌سانه‌ی که جه‌نابت شته‌کانت خوێندوتنه‌وه دور له راستی شتیان له‌سه‌ر مامۆستا نووسیوه.
ئه‌گه‌ر مامۆستا که‌سێکی دیکتاتۆره، بۆ له کۆنگره‌ی 10 تا کۆنگره‌ی 12 بۆ ماوه‌ی سێ ده‌وره سکرتێری حیزب بوو؟ کاک جه‌میل جه‌نابت ده‌زانی که که‌سێک ببێته ئه‌ندامی رێبه‌ری له پێش دا له کۆنگره به ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌شدارانی کۆنگره به رێبه‌رایه‌تی ههلدبژێردرێ، دوایه‌ش له‌نیۆ ریبه‌رایه‌تی دا بۆ ده‌فته‌ری سیاسی وسکرتێری ههلدبژێردرێ، به‌رێز مامۆستاش به ده‌نگی ئه‌ندامانی به‌شدار له‌و سێ کۆنگره‌یه به ئه‌ندامی رێبه‌ری ههلبژێردراوهو به ده‌نگی کاک مسته‌فا هیجری وهه‌موو ئه‌ندامانی رێبه‌ری ئه‌و سێ ده‌وره‌یه، مامۆستا بۆ سکرتێری حیزب هه‌ڵبژیردراوه.
ئایا جه‌نابت هه‌ست به‌وه ناکه‌ی له هه‌ڵه دای وهه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له‌سه‌ر مامۆستا نووسراون دور له راستین، باشه بۆ له به‌شدارانی ئه‌و سێ کۆنگره‌یه، که‌سێک په‌یدا نه‌بووه که له‌سه‌ر مامۆستا ودیکتاتۆری مامۆستا قسه بکا، بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که به‌و جۆره‌ی له‌سه‌ر مامۆستا شتیان نووسیوه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حیزب دا ره‌خنه‌یان له دیکتاتۆری مامۆستا نه‌گرتووه، ئه‌وه هه‌موو ده‌ربری ئه‌و راستیه‌ن که جه‌نابت وهه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌ک جه‌نابت له‌سه‌ر مامۆستا بیر ده‌که‌نه‌وه له هه‌ڵه دان، ئه‌گه‌ر وه‌ک جه‌نابت ده‌لی “مامۆستا دیکتاتۆره”، ئه‌وه کاک مسته‌فا هیجری وبه‌شێک له‌و رێبه‌رانه‌ی که ئێستا له لای حیزبه‌که‌ی جه‌نابتن شه‌ریکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتارتۆریهن که له حیزب دا دروستیان کردبوو .
به‌ڵام با بگه‌رێنه‌وه بۆ به‌ڵگه‌کانی حیزب و ئاورێک له کۆنگره‌ی ده‌ی حیزب بده‌ینه‌وه که بۆ یه‌که‌م جار له نێو حیزبێکی کوردی دا مافی که‌مینه ده‌پارێزرێ که ئه‌وه‌ش به ئیبتکاری مامۆستا وبه‌ده‌نگی زۆرینه‌ی جیناحی ئه‌وکاتی لایه‌نی مامۆستا له کۆنگره‌ی ده‌ی حیزب په‌سه‌ند ده‌کرێ و له پێره‌وی نێوخۆی حیزب تۆمار ده‌کرێ، هه‌ر له‌سه‌ر داوای مامۆستا وله کۆنگره‌ی دوازده‌هه‌می حیزب‌دا که زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی به‌شدار بووی کۆنگره سه‌ر به جیناحی مامۆستا بوون، ئه‌و خاڵه که هێچ که‌س له دوو ده‌وره ناتوانێ خۆی بۆ سکرتێری کاندید بکا، له پێرونێوخۆی حیزب دهچهسبێنێ، ئه‌گه‌ر مامۆستا مه‌به‌ستی ده‌سه‌لات وکورسی هه‌تا هه‌تایه با، ئه‌وه ئه‌و خاڵه‌ی له دژی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌ده‌چه‌سپاند.
به‌ڵام هه‌ر له کۆنگره چارده‌هه‌می حیزبه‌که‌تان که خۆتان به قوتابیه‌کی باشی شه‌هید قاسملوو ده‌زانن، ئه‌و خالهتان لابرد که خاڵیکی گرینگی دێموکرات بوونی نێو ته‌شکیلات وسازمانی حیزب بوو، و لابردنی ئه‌و خاله له‌گه‌ل روحی دیموکرات بوونی کاک دوکتور قاسملوو دژایه‌تی هه‌یه وشتێکی نامۆیه له‌گه‌ل بیر و ئه‌فکاری دیموکراتی قاسملووی شه‌هید. به‌لام ناکرێ به هیچ ئامراز و که‌ره‌سته‌یه‌ک هه‌ستی شۆرشگیری که‌سێک بسلمێندرێ و ئه‌ندازه‌ی بگیرێ به‌لام ده‌کرێ که‌سێک به که‌سێکی شورشگیر بناسندرێ، که‌سێک که شێست ساڵ له ته‌مه‌نی به‌رده‌وام وبێ پسانه‌وه و به‌کرده له خزمه‌ت گه‌ل ونیشتمان داب‌و بێ، وبه نووسین ووه‌رگێران و به به‌شداری راسته‌وخۆ له بریاراتی حیزبێکی شورشگیر خزمه‌تی به جوولانه‌وه‌ی گه‌لێکی زوۆلم لێ کراوی کردبێ ئه‌وه گه‌وره‌ترین به‌لگه‌یه بۆ سه‌لماندی شۆرشگیر بوونی که‌سیک .
{jcomments off}