"an independent online kurdish website

دوای لێکترازانی جاری سێهەمی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران چەندهاوڕێیەک لە کادرو پێشمەرگەکانی ئەم حیزبە لەڕووی دڵسۆزی و هەست بەبەرپرسایەتیکردنێکی لەئەندازبەدەر لەبەرانبەر ئەم لێکترازانەداو بەهاوکاری یەکتر ناوەندی ئاستی و کۆمیتەی یەکبوونیان پیک هێنا. solaiman-ahmadnejad

ئەم هاوڕێیانەجیالە1 یا 2 نەفەریان نەبێ هەموویان کادرو پێشمەرگەی قەدیمی و لێهاتووی حیزب بوون.دەبێ بڵێین بەحەق لایەنگری ئاشتی،بەیەکەوەگونجان،یەکڕێزی و یەکبووننوبەدڵەوەکاری بۆدەکەن،هەربۆیەجێگەی خۆشحاڵییەکەپۆلێک ئینسانی دڵسۆزودڵپاک بەوکارەوەهەستاون و خەمی لێدەخۆن.

بەڵام بەداخەوەتاکوئێستانەک هەرسەرکەوتوونەبوەلەم ڕێگایەدابەڵکوبگرەهیچ سەرئەنجامێکیشی نەبوە.ئەوەش دەگەڕێتەوەسەرئەمەکەئەم هاوڕێیانەهەرلەئەوەڵەوە بەرنامەو خەت و مەش و هەدەفێکی مووشەخەسیان نەبوە کەبەشێوەیەکی سیستەماتیک کاری لەسەربکەن بۆبەرەوپێشبردنی ئەرکەکانیان.ئەوهاوڕێیانەمان واتەعبیردەکەن ودەڵێنساڵانێک لەمەوبەر ساختمانێکی مۆدێل باڵاهەبوە،بەڵام ئێستاهەر شوورەکەی ماوە،ئیمەدەمانهەوێ بەشکڵ وشێوەو مۆدێلی خۆی دروستی بکەینەوە،بەڵام نەتەرح وبەرنامەیەکمان بۆی هەیە،نەنەقشەکەشمان لەبەردەست دایە،ئەمماحەتمەن دەبێ، بێ ئەملاو ئەولا
 و سەدلەسەدئەم ساختمانە چاک بکەینەوە.لێرەداروونە کە مهندیسێکی بێ نەقشەتوانای دروست کردنی ساختمانێکی نیە،کەوابوو پرۆسەی ئەم برایانەمان هەرلەئەوەڵەوەلەگەڵ قەیران ڕووبەڕووبوە.
نموونەکەشی ئەوەیە دوای زیاترلە4 ساڵ خۆماندووکردن هەرمێدیایەک دێمانەیان لەگەڵ دەکابەتایبەت ئەوبرادەرانە کەلەدەستەی بەڕێوەبەرایەتی دان لەسەرلێکنزیک بوونەوەو یەکبوونەوەی هەردوو دێموکرات تەنیاجوابێک کەهەیانە،دەڵێن تاکوئێستاهیچ دەستکەوتێکمان نەبوە،ئەوان دەبێ خۆیان لێکنزیک ببنەوەئەمجار ئەگەرئێمە شتێک بکەین.
باشەلێرەدا پرسیارئەوەیە خۆئەگەردوو دێموکراتەکە لێکنزیک بوونەوە یا بەیەکەوەدانیشتن،ئەوکات هیچ پێویستیەکیان بەتەڕەفی سێهەم نابێ.کەوابووڕۆڵی ناوەندی ئاشتی و کۆمیتەی یەکبوون لەمناوەداچیەو چی بوە؟؟
من پێموایە ئەگەرلەرۆژی یەکەمەوە لەڕووی تەرح و پڕۆسەو
پلانەوە فەعالیەتی خۆیان دەست پێکردبا دەستکەوتێکیان دەبوو و زەحمەتەکەیان سەمەروبەرهەمێکی دەبوو بۆخەڵک.بەڵام دەبێ بڵێین بەداخەوە بەرهەمێک کەتاکوئێستابوویەتی و بینراوە،یاڕەسمی خۆیان بووە لەسەرفەیزبووک یا رەسمی هەڵپەڕکێ و بەزم و ڕەزم وشایی بووە. دیارەئەلحەق شایی و هەڵپەڕکێ و سەرچۆپی کێشانیش خۆشە،بەڵام لەڕاستی دا ئەوەی کە چارەسەری ئەوکێشەیەدەکات کەناوەندی ئاشتی و کۆمیتەی یەکبوون خەمی لێدەخواو بەدوایدادەگەرێ دیالۆگە نەک داوەت و چۆپی کێشان؟؟
لێرەدا ئەگەرناوەندی ئاشتی فەعالنەبێ،تەرح،پرۆسە،بۆچوون،رەخنەو پێشنیاری نەبێ بەئەندازەی سەرەدەرزی یەک تەئسیرگوزارنابێ لەبەرەو پێشبردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکبوون دا؟؟ هیچ پرۆسەیەک بێ تەرح و پلان سەرکەوتوونەبوە و نابێ،ناوەندی ئاشتی پێشنیاری بۆهیج یەک لەم دووحیزبەنیە،ڕەخنەلەهیچ لایەکیان ناگرێ و حەق و ناحەقی هیچ کامیان ناڵی،بەڵام دەشی هەوێ دوو حیزبی سیاسی لەیەک دابراو بێ قەیدوو شەرت تێکەڵ بەیەک بکاتەوە؟؟ بەڕێزانی ناوەندی ئاشتی قسەلەوەدانیەکە هەمووتان دلسۆزن،بەپەرۆشن و بەدڵیکی پاکەوە تێدەکۆشن بۆیەکڕێزی و یەکگرتنەوە،بەڵام هەتاکو مشارت
 ان بەبڕشت نەبێ و گۆی زمانتان دەریای ڕەخنەو پێشنیارات نەبێ لەئاست هەردووک لادا تۆشەی ڕێگەتان ئاڵەکۆک نابێ.
من خۆم وەکوهەریەک لەئیوە ئاشتی،یەکبوون،یەکڕێزی،تەبایی و یەکگرتنەوەم پێخۆشە.بەڵام ئەگەرهەمووخەڵک بەغەڵەتم بزانێ من بە شێوەی یەکگرتنەوەی پێشوو بێ قەیدوو شەرت و بێ زەمانەتم ناوێ و بەغەڵەتی دەزانم.چونکوهەریەکگرتنەوەیەک هاونەوعی یەکگرتنەوەی پێشوو دەیان جیابوونەوەی دیکەی بەدوادایە؟؟
من داوایەکم هەیەبۆهەمووئەوانەکە بۆ یەکگرتنەوە هەوڵ دەدەن یەکەم لە پێشی پەردەوە قسەبکەن،دووهەم کۆڵەکەی
شکاوی ناوەڕاستی دیوەخان بەپەڕۆمەبەستن؟؟
لەراستی دا لەم سەرو بەندو ساتەوەختەدا خەڵک چاوەڕوانی ئەوەبووکە ناوەندی ئاشتی ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بخوێنێتەوە و باس لەچەندی و چۆنی فەعالیەتی ڕابردووی خۆی بکات،دەستکەوتی هەبوە یاخێر.بەڵام بەداخەوە دەبینین ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی ناوەند هەر یەکەولەگۆشەیەک دەستی داوەتەدەسترۆکەیەک و سەرچۆپی بەرناکەوێ،لەم لاشەوە فەیزبووک بۆتەنمایشگای عەکس بڵاوکردنەوە.بەداخەوەو لەگەڵرێزم دا بۆهەموویان دەبێ بڵێین بەرهەمی چەندساڵەی ناوەندی ئاشتی و کۆمیتەی یەکبوون بووبەداوەتێکی قیت و قۆز؟؟
تەرح و پلانی ئەوبەرێزانە تەنیاوتەنیا بۆتەبەداوەت،خۆهەڵاویشتن،چۆپی کێشان و عەکس بڵاوکردنەوە،ئەوەش ناتوانێ ڕێگاحەللێک بێ بۆچارەسەری کێشەو مشتو مڕی نێوان دووحیزب.
بەڵکوزۆرجار دەبێتەبێڕێزی کردن بەهەردوو تەرەف،ئەوبرادەرانە کەبەقەول کاربۆیەکگرتنەوەدەکەن،بەڵام هەرکەسووسەیان کردڕێبەرایەتی ئەم دووحیزبە بەیەکەوە دانیشتوون ناوی دەنێن دانیشتنی شەرمێ ونانە؟؟لێرەدا من پرسیارێک لە چەندهاوڕێیەکی کۆمیتەی یەکبوون دەکەم ئایا داوەت و چۆپی کێشان زیاتر کۆمەک بەیەکگرتنەوەدەکایا دانیشتنی سەرکردەکانی دوولایەن؟؟
مادام دانیشتنی سەرکردەکانی دوولایەنتان لاشەرمێ ونانەیە،خۆهەڵاویشتن وچۆپی کێشانتان لەچیەهاوڕێیان؟؟
بەنووکتەیەک کۆتایی بەنووسینەکەم دێنم،دەڵێ دووبرا زۆرئاشقی داوەت دەبن هەرداوەتێک لەهەرجێگەیەک هەبێ و دەستیان وێیڕابگات خۆی دەگەیەننێ،جاڕێک دووعەشیرەت بەیەکەوە بەشەڕدین و کێشەکەیان قوڵدەبێتەوە،کاردەگاتەشەڕەتفەنگ لەئاکام دا لایەنێکیان 5 کەس لە تەڕەفەکەی دیکەدەکوژن و خۆیان کەکوشتەنادەن زۆریان پێخۆش دەبێ،لەبەرئەوەکە سەرکەوتوون و دەیکەن بەداوەت،لەناکاوڕا ئەم دووبرایە پێ دازانن و بەهەرشێوەیەک بێ خۆیان دەگەیەننە ناوداوەتەکەو دەیکەن بەهەڵپەڕین.پاشان گەورەی عەشیرەتەکە بانگیان دەکاو پێ یان دەڵێ ئێوەکێن و بۆهاتوون لەم داوەتەدا هەڵدەپە
 رن،خۆئێمەشەڕمان کردووە لەگەڵ عەشیرەتێکی دیکە و 5 کەسمان لێ کوشتوون بۆیەهەڵدەپەڕین؟؟
دووبراکەش دەڵێن وەڵڵا بەخوای ئێمە کارمان بەشایی و شین و شەر و کوشتن و ئەوجۆرەشتانەنیە تەنیا ئاشقی داوەتین و بەس؟؟ گەورەی عەشیرەتەکەش پێیان دەڵێ دەک ڕەحمەت لەبابتان بەهەرچی باوەڕتان هەیە لەم دوونیایەدا ئەوە دوو نەفەرم دیت کەڕاستی بڵێن، دەبڕۆن هەڵپەڕن و هەرهەڵپەرن؟{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی