"an independent online kurdish website

ئه‌و پرسه‌خه‌راپ و ناله‌بارانه‌ی ئه‌مڕۆی عێراق که‌ هه‌ر رۆژه‌ به‌ره‌و زیاتر ئالۆزی و پلۆزیوه‌ ده‌ڕوات و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژیش هه‌ر له‌ دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌ عێراقی ئه‌مڕۆدا زۆر به‌ خه‌ستی ئه‌وان ته‌نگژانه‌‌ی که‌ له‌ مێژه‌ له‌ ئارادان ئه‌مڕۆ به‌ ئاشکرایی له‌ سه‌ر خاکی عێراقه‌وه‌ له‌ نێوان زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی سیاسی و مه‌زهه‌بیوه‌ به‌ره‌و پوکانه‌وه‌ ده‌ڕواتahmad_deshti_03

و وه‌دی ده‌کرێن و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژیش ئالۆزتر ده‌بن و عێراق به‌ره‌و ئه‌و ڕاو بۆچوونانه‌وه‌ ده‌به‌ن که‌ هه‌ر له‌ زووڕا سیاسه‌تمه‌دارانی جیهانی و که‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌کان‌  پێشنیارو پێشبینیان کردووه‌ ده‌به‌ن، که‌ پێشم وایه‌ ڕۆژێ دێت که‌ ئه‌م پێسنیارو بیرو بۆچوونانه‌ ببن به‌ ڕاست که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لانی عێراقه‌، که‌ تانیا ئه‌وسا که‌ هه‌موو گه‌لانی عێراق به‌ تێکڕایی وگه‌لی کوردیش به‌ تایبه‌ت ده‌کارن که‌ به‌ ئارامی و ئاسایشی ته‌واوه‌و له‌ ناو ماڵ و خاکی خۆیانه‌وه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ بژین و دوور بن له‌ هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و هه‌موو پیلان و هه‌ستی شۆڤێنیه‌ تازیه‌کان و هه‌وڵی ئه‌وان که‌سانه‌ی که‌ له‌ باب و باپیرانیانه‌وه‌ بۆیان ماوه‌ته‌وه‌ که‌ تا دکارن دژ به‌ گه‌لی کورد بن ولێ نه‌گه‌ڕێن که‌ کوردستان ئارام و پڕ له‌ ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ بژیت و گه‌لی کورد سه‌ربه‌خۆ ببێت.

دیاره‌ که‌ لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌زهه‌بیه‌کانی زۆرینه‌ی عێراقی ئه‌مڕۆکه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستێکی زۆر خه‌راپی دژ به‌ یه‌کتریوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش وه‌نه‌بێت تازه‌ بێت ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ ناو ئه‌وان لایه‌نه‌ مه‌زهه‌بی و سیاسیه‌کانه‌وه‌ نوێ بێت، که‌ که‌س به‌ که‌س ڕازی نه‌بێت و‌ هه‌رکه‌سه‌ بۆ خۆی ڕا نه‌کیشێت و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌‌ له‌ یه‌کتر نه‌که‌ن و یه‌کتری تاوانبار نه‌که‌ن و ئه‌وان ڕوداوانه‌ی که‌ شه‌ووڕۆژ له‌ ناو لایه‌نه‌ سیاسێ و مه‌زهه‌بیه‌کانی ناو ڕژێمی عێراقیه‌وه‌ ڕوو ده‌ده‌ن دیارده‌یه‌که‌ که‌دیاره و ئاشکرایه‌‌ عێراق به‌ره‌و پوکانه‌وه‌و لێک ترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و دابه‌ش بوونی عێراقه‌وه‌ ده‌به‌ن.

 ئه‌م جۆره‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌ی که‌ مالکی ده‌یکات دیارده‌یه‌ بۆ ئه‌و بیرو بۆچونانه‌ی که‌ ماوه‌یه‌که‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌و‌ باسی لێوه‌ ده‌کرێت،که‌ ئه‌ویش پارچه‌ پارچه‌ کردنی خاکی عێراقه‌ که‌ له‌ زووڕا ئه‌م پێشنیاره‌ له‌ لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی وه‌ک بایدنه‌وه‌ کراوه‌،ئاشکراشه‌ که‌ تا ئه‌و بۆچون و پێشنیاره‌ی که‌ هه‌ر له‌ زووڕا له‌ لایه‌ن بایدنه‌وه‌ کراوه‌ وه‌دی نێت و گه‌لی کوردیش وه‌ک گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌وه‌ وه‌ڵاتی خۆی که‌ کوردستانه وه‌ک ده‌وله‌تێکی کوردی‌ دروست نه‌کات و به‌ڕێوه‌ی نه‌بات، ئه‌وا دیاره‌و‌ زۆر مه‌حاله‌ که‌ ئارامی و ئاسوده‌یی له‌ سه‌ر خاکێ عێراقه‌وه‌ وه‌دی بێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که‌‌ نیازی خه‌راپی شۆڤێنیه‌کان ودکتاتۆره‌ نویکانی ئه‌مڕۆ ئاوا بێت ومابێت و گه‌لی کورد نه‌توانێت که‌ بڕیاری چاره‌نوسی خۆی بدات و بۆ هه‌میشه‌ له‌ ده‌وله‌تی عێراقی جودا نه‌بێته‌وه‌و کوردستان نه‌بێت به‌ وه‌ڵاتیکی سه‌ربه‌خۆی کورده‌واریوه‌، شیعه‌و سوننه‌ لێک دوور نه‌که‌ونه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان نه‌بێت ئه‌وا مه‌حاله‌ که‌ ئارامی و ئاسایش له‌ ته‌واوی عێراق به‌رده‌وام ببێت، ئه‌مڕۆکه‌ ده‌بێت که‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد خۆی زۆر به‌ ڕاستی و ئاشکرایی  بڕیار بدات و‌ به‌ره‌و  سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه بچێت و‌ بۆ دروست بوونی ده‌وله‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆوه‌ کار بکات و واز له‌ هه‌ولی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی لایه‌نه‌ عاره‌به‌کان به‌ ته‌واوی بهێنن و خۆیان بۆ دروستکردنی ده‌وله‌تێکی کوردی ئاماده‌ بکه‌ن.

ڕیگا سه‌رکه‌وتوه‌کان له‌ گه‌ل شه‌ریکاته‌ زلهێزه‌کانی که‌ توانای به‌رگریان له‌ گه‌لی کورد هه‌یه‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆیانه‌وه‌ بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت به‌هێزتر بکه‌ن و  سیاسه‌تی په‌یمان به‌ستن له‌ گه‌ل ئه‌وان به‌ ته‌واوی دابین بکه‌ن په‌یمانیان له‌ گه‌ل ببه‌ستن و ئه‌وان په‌یمانانه‌یان له‌ گه‌ل مۆر بکه‌ن و بیخه‌نه‌ سه‌ر کاغه‌زو کاراتری بکه‌ن که‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی کوردو کوردستانه‌وه‌ بێت. کورد هه‌رچه‌نده‌ به‌رگری له‌ عێراق و هه‌ولی ڕێگا چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی ئه‌وان لایه‌نانه‌وه‌بدات وخۆی له‌ شه‌ڕی ئه‌وانه‌وه‌ بۆ هه‌تایه‌ ڕزگار نه‌کات،ئه‌وان قه‌ت ڕێگاچاره‌سه‌ری کێشه‌کانی گه‌لی کورد ناگرنه‌ به‌رو تا بۆیان بلوێت هه‌ر دژ به‌ کوردو کوردستانن.{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی