ئێجلاسی دوو رۆژه‌ی ”همبستگی برای دموکراسی و حقوق بشر” که له شاری کۆڵن بەڕێوه چوو به پێچه‌وانه‌ی بڕیار که قه‌رار بوو باس له ورده‌کاری‌یه‌کانی نه‌کرێت قسه وباسێکی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
له‌م ئیجلاسه‌دا حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران، کۆمه‌ڵه( باڵی‌موهتەدی) و کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ به شێوه‌ی حیزبی و سازمانی به‌شداری‌یان نه‌کردبوو به‌ڵام هه‌رکامه ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی خۆیان وه‌ک کەسایەتی سه‌ربه خۆ به‌شداری ئێجلاسه‌که کردبوو.
وه‌ک به‌شداربوه‌یکی بێ لایه‌ن له‌و کونفرانسه به پێویستی دەزانم که بۆ ئاگاداری بیروڕای خه‌ڵکی کوردستان ئاماژ به چەند خاڵی جێی وردبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئیجلاسه بکه‌م.
باسی ئاڵای ئێران:
له ده‌سپێکی رۆژی یه‌که‌می ئێجلاس حوسه‌ین یه‌زدانپه‌نا (نوێنەری پاک) پێش هه‌موو شتێک ئێعترازێکی توندی به هەڵواسرانی ئاڵای سێ ره‌نگی ئێران کرد‌و پێداگری له سه‌ر ئه‌وه کرد که ده‌بێ ئه‌و ئاڵایه بهێنرێته خواره‌وه. ئێعترازی حوسه‌ین یه‌زدانپه‌نا له لایه‌ن هێز و که‌سایه‌تیه فارسه‌کانه‌وه به توندی به‌رپه‌رچ درایه‌وه. له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت ره‌ئیسه شه‌هلا عه‌بقه‌ری و سیاوش عه‌بقه‌ری که سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی فارس بوون ئیعترازه‌که‌ی یه‌زادنپه‌نایان ره‌دکرده‌وه. دوکتور ضیا صدرالاشراف سەر بە نەتەوەی تورک هه‌ڵوێستێکی تا راده‌یه‌ک مومته‌نێعی گرت و باسێکی کورتی له سه‌ر میژووی ئاڵای سێ ره‌نگی ئێران پێشکەش کرد. ره‌حیم بندویی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ خۆی له قەرەی باسه‌که نەدا. کاوه ئاهه‌نگه‌ری( نوینه‌ری حدک) وه‌ک ئه‌ندامی کوردی هه‌یئه‌ت ر‌ئیسه به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی کورده به‌شداربوه‌کانی ئێجلاس گوتی که ده‌بی ئه‌و ئاڵا سێ ره‌نگه‌ی ئێران تا دوایی هاتنی ئیجلاس بە هەڵواسراوی بمینیته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی که منی کوردیش ره‌نگه‌کانی ئاڵای خۆم له‌ودا دبینمه‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته چاوه‌روان نه‌کراوه‌ی نوێنه‌ری حدک بوه هۆی تووڕه‌یی کورده به‌شداربوه‌کانی ئه‌م ئێجلاسه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نوێنه‌ری حدک هاوکات بوه هۆی پێخۆش بوونی فارسه‌کان. ئه‌م ئێعترازە و ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌ی حوسەین یه‌زدانپه‌نا خه‌ریک بوو ئێجلاس هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تووشی کێشه بکات که له‌م نیوه‌دا که سایه‌تی‌یه‌کی گرنگی حێزبێکی سه‌رکه‌ی کوردستان و به‌شدار له ئێجلاس بۆ کوتایی هێنان به‌م باسه و به له به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی ئه‌کسه‌رییه‌تی کورده‌کان و دژبه‌رانی دیکه‌ی ئاڵای ئیران- وه‌ک ئه‌ندامانی دیکه‌ی کونگره‌ی نەتەوەکانی ئێرانی فێدرال پێشنیاری دا که پرسی مانەوە یا هێنانەخواری ئاڵای ئێران بخرێته هه‌ڵبژاردن و رای ئه‌کسه‌ریه‌تی ئیجلاس ببێته بڕیاری کۆتایی. ئه‌م پێشنیاره له لایه‌ن فارسه‌کانه‌وه لە بەر ئەوەی کە بۆ هەڵبژاردن لە کەمایەتی‌دا بوون دژایه‌تی کراو هه‌یئه‌ت ره‌ئیسه‌ش له به‌رچاوی نه‌گرت. له کۆتایی‌دا هه‌یئه‌ت ره‌ئیسه دوای راوێژێکی یه‌ک دەقیقه‌یی بڕیاری مانه‌وه‌ی ئاڵای له ئێجلاس ده‌رکرد.
باسی سه‌نه‌دی ساختاری تەشکیلاتی ئیجلاس:
له‌م به‌شه‌دا شه‌ش پێشنیار باسیان لیوه کرا و تاوتوی کران و له نیهایه‌ت دا دوو پیشنیار خرانه هه‌ڵبژاردنه‌وه.
پیشنیاری یەکه‌م پیشنیاری ئه‌ندامانی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ بوو که به شیوه‌ی تاک به‌شداریان له ئێجلاسەکە کردبوو ئه‌و پێشنیاره بریتی بوو له : ”تلاش برای جایگزینی حاکمیت جمهوری اسلامی ایران با حاکمیتی سکولار و فدرال با حفظ یکپارچگی ایران به منظور تامین حقوق سیاسی ، اقتصادی، فرهنگی و اجتماعی ملیت‌ها( فارس، ترک، کرد، بلوچ، ترکمن،عرب، لرو…)و اقوام و گروههای تشکیل دهنده جامعه ایران بر مبنای اعلامیه و میثاقهای جهانی حقوق بشر”.
ئه‌م پێشنیاره له لایه‌ن فارسه‌کانه‌وه و هه‌روه‌ها له نێو کورده‌کاندایشدا له لایه‌ن نوێنه‌ری( حدک)ه‌وه دژایه‌تی له گه‌ڵ کرا. فارسه‌کان و حدک ئه‌م پێشنیاره‌یان به‌وه ناوزده کرد که ده‌بێته هۆی دووبه‌ره‌کی و لێک نێزیک نه‌که‌وتنه‌وه‌ی ئوپوزسیونی ئیران، هه‌ر بۆیه حدک بۆ راگرتنی دڵی فارسه‌کان ومانه‌وه‌یه‌ن له ئیجلاس دژایه‌تی توندی خۆی هێنایە زمانەوە.
پێشنیاری دووهه‌م له لایه‌ن کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری (حدک)ه‌وه هاته ئاراوه که له لایه‌ن فارسه‌کانه‌وه ته‌ێید و په‌سند کرا و بوو به پێشنیاری هاوبه‌شی حدک و فارسه‌کان. ئه‌و پێشنیاره بریتی بوو له ”:”تلاش برای جایگزینی حاکمیت جمهوری اسلامی ایران با حاکمیتی دموکراتیک و سکولار و غیرمتمرکز از جمله فدرال با حفظ یکپارچگی ایران، بمنظور تامین حقوق سیاسی،اقتصادی،مدنی،فرهنگی و اجتماعی ملیت‌ها و اقوام ایرانی (فارس،ترک،کرد،بلوچ،ترکمن،عرب،لر و …) که ملت ایران را تشکیل میدهند،با هر مرام و عقیده‌ای مبتنی بر اعلامیه جهانی حقوق بشر و میثاقهای آن.”
کوردەکان و زوربه‌ی به‌شداربوانی دیکه جگه له فارسه‌کان پێشنیاره‌که‌ی حدک یان دووباره بوونه‌وه‌ی باڵاده‌ستی نه‌ته‌وەی فارس هه‌ڵسه‌نگاندو ئیستدلالی خۆیان پێشکه‌ش کرد. ئه‌وان پێ‌یان وابوو که ئه‌گه‌ر وشه‌ی ”فدرالیسم بکرێت به ”از جمله فدرالیسم”. ئاکامه‌که‌ی ئه‌وه ده‌بێت که زۆر گوزینه‌ی دیکه‌ش بۆ وێنه _ از جمله خودمختاری، ازجمله خودگردانی، ازجمله حقوق شهروندی و ته‌نانه‌ت از جمله ماده پانزده و نۆزده‌ی قانون ئەساسی جمهوری ئیسلامیش و له‌وه‌ش که‌متر جێگای فێدرالیزم بگرێته‌وه.
ئیستدلالی دیکه بۆ ره‌دی پێشنیاره هاوبه‌شه‌که‌ی حدک و فارسه‌کان ئه‌و بوو که سنووری قه‌وم و ملت له پێشنیاره‌که‌دا دیار نه‌کرابوو. له پێش‌دا گوتراوه ملیت‌ها و اقوام دوایه ناوی نه‌ته‌وه‌کان خراوه‌ته ناو په‌رانتیزەوە که لێره‌دا له باری حقوقی‌یه‌وه کێشه‌یه‌کی گه‌وره دروست ده‌بێت و ده‌کرێت هه‌رکه‌سه و به مه‌یلی خۆی مللەتێک به قه‌وم و قه‌ومێکی دیکه به مللەت ناوزه‌د بکات. سنووری نێوان قەوم و مێللەت دیاری نه‌کراوه. هه‌روه‌ک تا ئیستا وایان کردوه. له‌وه‌ش خراپتر راست له دوای په‌رانتیزه‌که‌دا نوسراوه که ئه‌و پێکهاتانه که له په‌رانتیزه‌که‌دا ئاماژه‌یان پێێ کراوه ”ملت ایران را تشکیل می دهند” واته هه‌مان قه‌وانه سواوه‌که‌ی جاران. ئێران یەک مللەت و یەک دەولەت.
له کۆتایی‌دا پیشنیاره‌کەی کاوه ئاهه‌نگه‌ر وه‌ک پێشنیاری هاوبه‌شی حدک و فارسه‌کان و جێێ ره‌زامه‌ندی و مه‌وردی تاییدی فارسه‌کان له به‌رانبه‌ر پێشنیارەکەی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ له نێو شه‌ش پێشنیاردا خرانه هه‌ڵبژاردنه‌وه که پێشنیاری کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌کان به تێکڕای ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
په‌سندکرانی پێشنیاری کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال بوه هۆی پێێ ناخۆش بوون و تۆرانی فارسه‌کان و ژماره‌یه‌کیان ناراستەوخۆ هەڕەشەی به‌شداری نه‌کردنیان له ئێجلاسی داهاتوو کرد‌و کشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند. له‌م نێوه‌دا کاوه ئاهه‌نگه‌ری که پێشنیاره هاوبه‌شه‌که‌ی له گه‌ڵ فارسه‌کان ده‌نگی نه‌هێنابوه‌وه پشوویەکی کورتی راگه‌یاند که له‌و ماوه کورته‌دا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به پێشنیاری گوڵاڵه شه‌رفکه‌ندی ئه‌ندامی بەشداربووی دیکه‌ی حدک پێک هات کە تێیدا حه‌ولی رازی کردنی فارسه‌کان و دڵ هێنانه‌وه‌یان کرا. دوایه دوکتور لاجوردی پیشنیاری کرد که په‌سندکراوه‌کانی ئه‌و ئێجلاسە به شێوه‌ی ناوخۆیی بمیننەوە و بڵاو ناکرێنەوە.
قسه‌و هه‌ڵوێستی به‌شداران:
به گشتی له دوو رۆژی ئێجلاس به بێ جیاوازی هه‌موو که‌س ده‌یتوانی ده‌س به‌رزکاته‌وه و بیرورای خۆی ده‌رببڕێت. باسی فێدرالیزم ، مللت ، ملییت، قه‌وم، ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی ئه‌و خاڵانه بوون که به‌شداربوان له سه‌ریان موناقێشه‌یان ده‌کرد. فارسه‌کان به بێ جیاوازی دژایه‌تی توندی خۆیان به‌رانبه‌ر به مانا‌و نێوه‌ڕۆکی مللییت و فێدرالیسم ده‌ردبڕی. هێندێک که‌س له هه‌ر دوو لایه‌ن _هه‌م فارس و هه‌م کورد_ له ژێر ” ناوی توافق برسر حداقل ها برای رسیدن به نتیجه” کورد گوته‌نی هه‌م له ناڵیان ده‌دا و هه‌م له بزمار. بۆ وێنه که‌سانێک وه‌ک دوکتورحوسەین لاجوردی هه‌موو کات له قسه‌کانیدا وشه‌ی قوم و ملیتی پێکه‌وه ده‌گوت. له نێو کورده‌کانیشدا بۆ وێنه روئیا تولووعی، گوڵاله شه‌رفکه‌ندی، کاوه ئاهه‌نگه‌ری له هه‌ردوو وشه‌ی قه‌وم و ملییت هاوکات که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت.
چه‌پڵه لێدان و ته‌ئیدی قسه‌و باسی به‌شداران:
هێندێک بۆچوونی به‌شداران له لایه‌ن زۆربه‌ی به‌شدارانه‌وه پێشوازی لێده‌کراو به نیشانه‌ی ره‌زامه‌ندی چه‌پله‌ی بۆ لێده‌درا. بۆ وێنه یه‌کیک له به‌شداربوان دوای دژایه‌تی کردنی په‌یتا په‌یتای فارسه‌کان له گه‌ڵ فیدرالیزم گوتی ئیوه دژبه‌رانی فیدرالیسم ده‌بی ئه‌وه بزانن که ئه‌حزابی کوردستانی بۆ رازی کردنی خه‌ڵکی کوردستان به فدرالیسم گرفتێکی گه‌وره‌یان هه‌یه و ده‌بی له پێش‌دا خه‌ڵکی کوردستان رازی بکه‌ن که به فێدرالیسم واته که‌متر له سه‌ربه‌خۆیی رازی بن.( ئه‌وه ش له‌م نیوه‌دا ئیزافه بکه‌م که دیاره ئه‌م به‌ڕێزه ئەگەرچی ئەندامی حدک بوو بەڵام زۆربه‌ی بۆچوونه‌کانی له گه‌ڵ سیاسەتە رەسمیەکانی حدک و کاوە ئاهەنگەری له‌م کونفرانسه جیاواز بوو.)
یه‌کێکی دیکه له کورده به‌شداربوه‌کان سه‌دیق بابایی بوو که له به‌شیک له قسه‌کانیدا روی قسه‌ی له فارسه‌کان کرد و گوتی که ئه‌منی کورد به جه‌سته‌ی خوێناویه‌وه به‌شداری ئه‌م ئێجلاسه ده‌که‌م. ناوبراو لیستی کوشتاری رێبه‌رانی کوردی به ده‌ست فارسه‌کان هه‌ر له کۆنه‌وه تا ده‌گاته حه‌مزه ئاغای مه‌نگور، سمکوی شکاک و پیشه‌وا و دوکتور قاسملو و دوکتور شه‌رفکه‌ندی له لاپه‌ره کاغذیکدا کۆ کردبوه و پێشتر له نێوان به‌شداراندا بڵاوی کردبوه‌وه. گوتی که ئه‌مه سه‌ندی قه‌تلی عامی ئێمه‌ی کورده له لایه‌ن ئێوه‌وه.
بۆچوونی هێندێک له فارسه‌کانیش جێگای سه‌رنج و دڵخۆشی تێکڕای به‌شدارانی ئێجلاس بوو. شهریار ئاهی دوابه‌دوای بیستنی بیروڕای توندی ژماره‌یه‌ک له کورده‌کان به تایبه‌ت بوچوونی سه‌دیق بابایی ده‌ستی به‌رز کرده‌وه و گوتی. ئه‌من وه‌ک تاکێک له نه‌ته‌وه‌ی فارس له‌و تاوانانه‌ی که دژی ئه‌قوام یا ملییەته‌کانی ئێران کراوه شه‌رمه‌زارم و پێم وایه که ئه‌گه‌ر ئه‌رکێکم له‌م باره‌و وەک تاکێکی نەتەوەی فارس هه‌بیت له پێش‌دا بۆ ئه‌وه‌ی که لیاقه‌تی دانیشتن له گەل ئیوه‌م_ زیاتر مه‌به‌ستی کورده‌کان بوو_ هه‌بیت داوای لێبوردنتان لێێ ئه‌که‌م. ئه‌م هه‌ڵویستە ئەرێنی‌یە‌ی شهریار ئاهی له لایه‌ن تێکڕای ئێجلاسه‌وه به چه‌پڵه پێشوازی لێ‌کرا. وه‌ک کوردێکی به‌شدار بوو له‌م ئێجلاسه بۆم چاوه‌ڕواننەکراو بوو که فارسێک ئه‌ویش له ته‌یفی سه‌ڵته‌نه‌ت داوای لێبوردن له ئێمه‌ی کورد بکات.
هه‌ڵبژاردنی کوتایی:
بۆ هه لبژاردنی کوتایی هه‌موو که‌س حه‌قی خۆ کاندید کردنی هه‌بوو و ژماره‌یه‌کی زۆر خۆیان کاندید کرد و له ئاکامدا پانزه که‌س وه‌ک ئه‌ندامی سەرەکی و سێ که‌س وه‌ک ئه‌ندامی جێگر هه‌ڵبژیردران. خاڵی جێێ وردبوونه‌وه و تێ‌ڕامانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ من ته‌نیا یک شت بوو ئه‌ویش ئاکام و ژماره‌ی ده‌نگه‌کان بوو. له‌م هه‌ڵبژاردنه نوێنه‌ری حدک کاوه ئاهەنگەری له ناو به‌ربژاره کورده‌کاندا دەنگێکی زۆری هێنایەوە و لە نەفەراتی یەکەم تا چوارەم بوو.
دو رای جیاواز له سه‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌نگ که نوینەری حدک هێنایه‌وه هه‌بوو. هێندێک که‌س پێ‌یان وابوو که ناوبراو و حێزبه‌که‌ی پێش گیرانی کونفرانس له گەڵ فارسه‌کان ریککه‌وتوون هه‌ر بۆیه فارسه‌کان ده‌نگیان پێێ داوه._ دیاره به بێ ده‌نگی فارسه‌کان ئێمکانی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌نگه نه‌بوو_. رای دووهه‌م ئه‌وه بوو که فارسه‌کان به دیتنی پشتیوانی کاوه ئاهه‌نگه‌ری و حدک له ئالای ئێران و دژایه تی کردنی ناراسته‌وخۆی فێدرالیزم بڕیاریان داوه که ده‌نگی متمانه‌ی پێێ بده‌ن.
14.01.2012
کلن{jcomments off}