"an independent online kurdish website

ئەستێرەی گەشی ئاسمانی ژیان       

جەژنی سەربەستی گەلی کوردستان       
چرای روناکی رێگەی خەباتمان        
جێگەی شانازی بۆ دیموکراتمانsmko_bekes

ئەو دیموکراتەی ساڵی بیست و چوار
بووە سەرچاوە بۆ رێگەی کۆمار
کۆماری کورد بوو کە بۆ یەکەم جار
دامەزرا و بووە ئەستێرەی دیار
بە دەستی زانای پێشەوای ژیرمان
هەڵ کرا ئاڵای گەلی کوردستان
پێشەوای ژیر و زاناو لێهاتوو
بووە سونبولی خەبات بۆ مێژوو
رێبازی حیزبی دیموکراتمان بوو
مایەی شانازی رێی خەباتمان بوو
لە سەر دەستی ئەو، دامەزرا کۆمار
بووە هەوێنی ئازادی یەک جار
لە ماوەی بوونی ئەو دەسەڵاتە
گەل سەربەست ژیا لە رۆژ هەڵاتا
خەباتی ئەو کات لە مێژووی کوردا
بووە بە چرایی ریبازی رێگا
هەر چەندە کە وا بە دەست دوژمنان
زۆر تەمەن کورت بوو کۆمارەکەمان
بەڵام لە مێژوویی هەموو کوردستان
جێی شانازی یە بۆ هەموو کوردان
هەتا کوو ئیستاش کۆمارەکەمان
بۆ کورد بروایە و جێگەی ئاواتمان
بە هیوایی ئەوەی کە جارێکی تر
وەدی بهێنین کۆمارێکی تر
 
سمکۆ بێ کەس. نۆرویژ
 
 
 
کۆمارەکەم
لە دووی ریبەندانی بیست و چوار
کورد و کۆمار دەستیان کردە ملی یەکتر بۆ یەکەم جار
لە درێژایی مێژوودا
لە دەیان ساڵەی رابردوودا
تەنیا یەک جار
رۆژ هەڵاتی کوردستانم دیتی کۆمار
کۆمارەکەم
کۆمارەکەی کوردستانم
هەتا کو کوردێک بمێنێ بە تۆوە دەیکات شانازی
ئەتو مایەی سەرفرازی
کۆماری ساڵی بیست و چوار
تۆ زستانت کرد بە بەهار
ئەو بەهارەی نەک سێ مانگ بێ
یازدە مانگی پر لە شادی و خۆشی ژیانی تێپەراند
بە دەنگی بەرزی رزگاری
قەلی رەشی دیکتاتوری لە کوردستانمان دەرپەراند
 بە دەستی پێشەوایی ژیرمان، هەڵ کرا ئاڵای کوردستان
کورد و کۆمار دەستیان کردە ملی یەکتر بۆ یەکەم جار
رێبەندانم، دوهەمین مانگی زستانم
تۆ پیروزی تۆ بۆ گەلی کورد لە مێژوودا وەک نەورۆزی
لە تۆدا بوو حیزبی قازی ، کردیە سەر تاجی شانازی
بۆیە هەتا کوردێک بمێنێ لە سەر زەوی
ئەتۆ مایەی سەرفرازی
ناوی کۆمار هەر دەمێنێ
کۆمار رەمزی خەباتمانە وچرای روناکی ژیانە
ئامانجی کۆمار پیروزەو وەدی هێنانی رێبازە
سمکۆ بێ کەس . نۆروێژ
 
 
smko_bekes{jcomments off}
نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی