کۆماری دیموکراتیکی کوردستان (2/11/1324ی هه‌تاوی) سه‌ره‌تای دیسکۆرسی نوێ له واتای کوردایه‌تی‌و وه‌ڵامی له مێژینه به پرسی نه‌ته‌وه‌ی کورده، که بالانسی کوردی له نێو هاوکێشه‌کانی ناوچه‌یی‌و جیهانی برده ئاستێکی بانتر.کاراکتێری پۆزیتیڤی کۆماری کوردستان،
له سه‌ر گۆرانکارییه مێژووییه‌کانی هاوچه‌رخ کێشه‌ی کوردی به‌ره‌و فازێکی مۆدیرنیته‌گه‌ری پاڵ پێوه‌نا.له سه‌ر ئه‌م دیارده سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌ییه لێکۆڵه‌ران‌و شاره‌زایانی ئه‌و بواره ،پێداچوونه‌وه‌ی زانستی فره ره‌هه‌ندیان ئاراسته کردوه‌و هه‌ر نووسه‌ری له روانگه‌ی خۆیه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌یان تاو‌و توێ کردوه. ته‌نانه‌ت دژبه‌رانی ماف‌و ئازادی‌و ئامانجه‌کانی کوردیش ویستوویانه به زه‌قکردنه‌وه‌ی لایه‌نه نه‌رێنیه‌کانی به دوای ئامانجی خۆیاندا بگه‌رێن. زۆر جار چه‌واشه‌کاریان به‌و په‌ری خۆی گه‌یاندوه و هه‌ولیان داوه لۆژیک‌و به‌های ئه‌م گرینگیه له بایه‌خی خۆی به تاڵ که‌نه‌وه، تا ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌یان ده‌سکه‌وێ که ئیراده‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد بخه‌نه ژیّر پرسیاره‌وه‌و ئه‌و ته‌وه‌هوومه ساز بکه‌ن، که گه‌لی کورد رێکخستنی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌ویی، لاوازه و گه‌ره‌کیانه ئه‌م بیرۆکه له جێ دا خامۆش بکه‌ن .
به داخه‌وه تا ئێستاش ئه‌وانه‌ی له سه‌رکۆماری کوردستان نووسیویانه نه‌یانتوانیوه روخساری کۆماری کوردستان له هه‌موو روویه‌کانه‌نه‌وه بێننه به‌رباس و لێکۆلینه‌وه‌ی گشتیگیر. جگه له مێژووی نووسی کورد دوکتوور قاسملوو ئه‌ویش به شێوه‌ی کورته نووسین، له سه‌ر کۆمار هیندیک لایه‌نی زانستی تری بۆ خستووینه روو. دیاره که‌سانیکی‌تریش ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامداوه به‌لام بۆشاییه‌ک به نووسینی ئه‌م رووداوه‌وه هه‌ر دیاره.
له جێ‌دا که باسی کۆماری کوردستان دێته گۆرێ پرسیار گه‌لی جۆرا‌وجۆر گه‌ڵاله ده‌کرین، یه‌کێک له پرسیارانه پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کۆماری کوردستانه که پێویستی به شیکاری زیاتر هه‌یه.یا گرینگ‌ترین پرسیاری تر ئه‌وه‌یه ئایا کۆماری کوردستان رووداوێکی ده‌سکردی لاوه‌کی بوو؟ یان ئیراده‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له پێکهێنانیدا رۆڵی هه‌بووه؟ کۆمه‌لًگا‌و رێکخراوی سیاسی و حیزبی سه‌رده‌می کۆمار بۆ له پاراستنی ئه‌م ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه ناکام مانه‌وه؟ هێزه کلۆنییالیستیه‌کان بۆچی له حالێک‌دا بانگه‌شه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌کانیان کردبوویه دروشمی خۆیان کۆماری کوردستانیان بێ پشتیوان هێشته‌وه؟
بۆ کرانه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه‌ک به رووی پرسیاری له‌و چه‌شنه، پێویسته ئاماژه‌یه‌کی کورت به بار‌ودۆخی گشتی کوردستان بکه‌ین .
به هۆی داگیرکرانی وڵاتی کوردستان له لایه‌ن هێزه داگیرکه‌ره‌کانه‌وه‌و داکۆکی هێزه کلۆنیالیستیه‌کان‌و نئۆکلۆنییالیستیه‌کانی ده‌ره‌وه له‌و ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌رانه، خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌کانی کورد بۆته ره‌مزێک بۆ نه‌توانه‌وه‌ی کورد‌و به‌رخۆدان بۆته پێویستی گه‌له سته‌م لێکراوه‌که‌مان. ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی کورد بکه‌ین به‌رده‌وام پرۆسه‌ی داگیرکردنی کوردستان له لایه‌ن نه‌یارانێوه‌و ملکه‌چنه‌کردنی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به درێژایی مێژوو دووپات‌و چه‌ند پات بۆته‌وه و گه‌لێک جار کورد سه‌رکه‌وتن‌و سه‌ره‌نگرێبوونی به خۆیه‌وه بینیوه‌و هۆکاری جۆرا‌وجۆر بونه‌ته هۆی ناکامی کورد له گه‌یشتن به ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی.گرینگ‌ترین هۆکار له‌و په‌یوه‌ندییه دا، نارێکخراوی بوونی کورد بووه. ئه‌م ره‌وته تا دامه‌زراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان‌و پێکهاتنی‌کۆمار وه‌ک لاوازییه‌کی به‌رین به بزووتنه‌وه‌که‌وه دیار بوو. به‌لام بۆ یه‌که‌م جار له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌م پێویستیه له سه‌ر ده‌می کۆمار دا وه‌لامی پێدرایه‌وه . که وابوو دژ کرده‌وی کورد له به‌رانبه‌ر زۆرداریدا و دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌کانی ئه‌و کێشه‌یه هێڵی بنه‌مایی خه‌باتی کورد بووه و هێزیکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و فاکتۆره رۆڵی لاوه‌کی گێراوه و هه‌لسه‌نگاندنی دۆخی کۆمار له سه‌ر‌و به‌ندی شه‌ری دووهه‌می جیهانی‌و هاتنی هێزه ده‌ره‌کیه‌کان، بۆ گورانکاری له ناوچه‌که شوێندانه‌ری به سه‌ر قوزتنه‌وه‌ی هه‌له‌که له لایه‌ن کورده‌وه هه‌بووه، به‌ڵام بنه‌مای هه‌لوێستی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کورد نه‌بووه… وه‌کی له پێشدا ئاماژه‌ی بۆ کرا کرداری رژیمه دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌و وه‌ڵامپێنه‌دانه‌وه‌ی لۆژیکی به داخوازییه سه‌ره‌تایه‌کانی کورد، له هۆکاره بنه ره‌تیه‌کان بووه. به واتایه‌کی‌تر ئه‌گه ر کورد بۆ خۆی پارسه‌نگ نه‌بووبێ، هیزه ده‌ره‌کیه‌کان نه‌یانکردۆته ئه‌و پارسه‌نگه که له سه‌روبه‌ندی دامه‌زراندنی کۆمار دا دۆخه‌که پێکهات . له‌و قۆناغه دایه ” حدک” خۆی له گه‌ل داخوازییه‌کانی کورد موتوربه ده‌کا و کۆمار داده‌مه‌زرێنێ . گومان هه‌ڵنه‌گره له کاری سیاسی دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی لایه‌نێک له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی، هێزێکی ده‌ره‌کی ده‌که‌ونه خانه‌ی تۆلێرانسه‌وه‌و پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر ده‌کرێ بێته ئاراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه له سه‌رده‌می شه‌ری دووهه‌می نێوده‌وله‌تی دا به هۆی پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی پادشایه‌تی له فاشیزم‌و نازیسم و لایه‌نی به‌رانبه‌ری که گه‌لی کورده‌و له به‌ره‌ی دژی فاشیزم دا قه‌رار ده‌گرێ‌و حیزبه پێشره‌وه‌که‌ی، خه‌باتی رزگاریخوازی کور د به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران و له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌یشدا خه‌باتی گه‌لی کورد به نه‌ته‌وه‌کانی هێرش بۆکراو به هۆی فاشیزمه‌وه گرێده‌دا، ئه‌وه‌یه که پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و پێشکه‌وتوانه به کۆمار ده‌دا .
وه‌کی ئاماژه‌ی پێکرا هاتنه به‌ره‌ی ده‌سه‌لاتی ئیران له به‌ره‌ی فاشیستی‌دا ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی ره‌خساند. هێزه میلیشاییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌زا شای په‌هله‌وی له هه‌رێمی کوردستان لاواز بن.ئه‌وه‌ش هه‌رگیز ناتوانێ واتای ئه‌وه بدا که کورد خوازیاری هاتنی هێزه ده‌ره‌کیه‌کان‌و چاوه رێی رێگه‌چاره‌ی ئه‌وان بێ له راستی دا سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌ره‌کانه، که راسته‌وخۆ‌و ناراسته‌وخۆ هێزه لاوه‌کییه‌کان ده‌کێشێته گۆرپانه هه‌ریمیه‌کان. رووداوه‌کانی سه‌رده‌می کۆمار ئه‌م راستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن. که ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان بۆ دامه‌زراندنی پرنسیبه دیموکراتیکه‌کان کاتین، ئه‌وه ئه‌مرێکی ئیستراتیژیکی بۆ رێبه‌رایه‌تی بزاڤی رزگاریخوازی کورده.
کۆمه‌ڵگای رێکخراو‌و سیاسی سه‌رده‌می کۆمار به زۆر هۆ له پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی کۆمار ناکام ماوه. گرینگ‌ترین هۆکاریش ده‌سه‌ڵاته زلهێزه‌کان بوون که ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییان بۆ هیرشکردن ئاوه‌ڵاهێشته‌وه و بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یی‌و دیموکراتیکه‌کان بێ پشتیوان مانه‌وه. به ڵام پشتیان له ئامانجه‌کانیان نه‌کرد‌و ئه‌م قۆناغه له سه‌رکه‌وتنی دیکتاتۆری نه‌یتوانی تا سه‌ر به‌رده‌وام بێ
گه‌لی کورد به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌کانی کۆمار تا هه‌نووکه‌ش درێژه‌ده‌ری خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیه‌و تا ده‌ست راگه‌یشتن به ئاواته‌کانی کۆمار کۆڵ نادا.
{jcomments off}