له رێبه‌ندانی نیشتمانیێكی پێبه‌نده‌وه به گڕوتینی ئاگری مه‌شخه‌ڵی ده‌ستمه‌وه سه‌هۆڵبه‌ندانی چوار ده‌وری سه‌رپۆش كراوم ده‌شكێنم و له ده‌لاقه‌ی چوار چراوه بانگی سه‌ربه‌ستی ده‌ده‌م،له رێگه‌به‌ندی نیشتمانێكی خنكێندراودا دێم و به ئاڵاكه‌ی ده‌ستم
باوه‌شێنی جگه‌رگۆشه په‌ل په‌ل كراوه‌كه‌م ده‌كه‌م،رێبه‌ندانه و مژده‌ی هاتنی به‌هاری پێیه،رێبه‌ندانه و ئامانه‌تی گه‌لاوێژ له سینگی خۆیدا چرۆ پێده‌كا،رێبه‌ندانه و مژده‌ی له دایك بوونی كۆمار به شێخه‌كانی پیران و نه‌هری و سلێمانی و بارزان ده‌دا،رێبه‌ندانه و سمكۆ له گۆره‌كه‌یدا ئه‌رخه‌یان ده‌كا و مزگێنی له دایك بوونی كۆماری لێده‌وێ.
ئێستاش كۆمار هه‌سته‌وه و سه‌یركه بنواڕه شنۆ ده‌ست له ملانی ناوچه‌ی پیران و نه‌غه‌ده كه‌شكۆڵێ هه‌وارێكیان هه‌لگرتووه و قومقومه‌یه‌كیان له چۆمی گاده‌ر پڕكرده‌وه و كراسه شینه‌كه‌ی ورمێ‌یان پۆشیوه و سه‌ڵماس و ماكۆیان له گه‌ڵ خۆیان هێناوه و تا راتنه‌مووسن ناڕۆنه‌وه،هه‌سته‌وه و ببینه بزانه تاڤگه‌كه‌ی شه‌ڵماش چۆن هاتۆته ئێره و ده‌یه‌وێ ئاو پرژێنی روخساری دایكانی جگه‌ر سووتاوت بكات،ببینه و بزانه وا ته‌ره‌غه و زاگرۆس،ئاربه‌با و نه‌كه‌رۆز هاتوونه‌ته خزمه‌تت وسه‌ری كڕنۆشت بۆ داده‌نوێنن،سه‌یركه ئه‌وه‌ش سه‌قزه و فه‌یزولڵابه‌گییه سه‌رپۆشی ره‌شی فرێداوه و پۆلێكی دیكه‌ی ڕۆڵه‌كانی خۆی بۆ تۆ هێناوه،ئاده‌ی هه‌سته‌وه و سه‌یرێكی لاشانی چه‌پت بكه و ئه‌بینی كه ئه‌وه لاوی سنه‌یه و هاتووه ده‌یه‌وێ به شێعرێكی مه‌ستوره باڵاپۆشی ئه‌و خۆشیه بكات،سه‌یركه و ببینه ئه‌وه كێوی بێستوونه و رووخسه‌تی له ته‌نیایی فه‌رهاد وه‌رگرتووه و له گه‌ڵ تاق وه‌سان ده‌سته‌كانی سیروان و زرێبار له دوای خۆیان راده‌كێشن و له ناو ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ردا شینتر له ئاسمان و به‌رزتر له هه‌ور له پشت سه‌رته‌وه راوه‌ستاون،كۆمار هه‌سته‌وه و گوێ رادێره ئه‌وه ده‌نگی شێعری بژی دێموكرات و سروودی رێبه‌ندانی تیپی كچان و كوڕانی شار و لادێكانی كوردستانه له‌گوێی شاخ و دۆڵه‌كانی ئه‌و نیشتماندا ده‌زرێنگێته‌وه،هه‌سته‌وه و گوێ ڕادێره بزانه زاده‌ی شێعره‌كانی هێمن و هه‌ژارت چۆن لاپه‌ره و كتێبه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان پڕكردووه له ناوی تۆ،ئه‌ی كۆمار هه‌سته‌وه و بڵێ به خودانت نه‌بوو ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ی كه ناوی تۆی به گوێی منداڵی كوردا نه‌خوێندبێ.
ئێستاش ئه‌وه‌تا له دیداری ناپه‌یدای تۆ دا هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه هاتوون و له سه‌ر دوو پێی ماندوونه‌ناس و به دوو ده‌ستی ناسك و ته‌زیو به سه‌رمای ئه‌و رێبه‌ندانه 66 همین مۆمی ته‌مه‌نی نه‌مرنه‌ناسی تۆ داگیرسێنن و ئوخژنی سینه‌ی ده‌یان هه‌زار تاكی ئه‌و نیشتمانه ده‌كه‌ن،ئه‌وه‌تا له به‌ر ده‌متا وه‌ستاون و به دوو چاوی گه‌ش بۆ ئاسۆ و به زمانی خۆشی دایك،دڵگه‌رم و به سه‌بر،به دیار رووناكی 66هه‌مین مۆمی ته‌مه‌نته‌وه و دڕ به تاریكی ده‌ده‌ن و هاواری تا گه‌یشتن به گزه‌نگی خۆره‌تاو لێت جیا نابینه‌وه ده‌ڵێنه‌وه،رێبه‌ندانه و گۆڤه‌ندی شۆڕه لاوانی دێموكرات، رێبه‌ندانه و ئاڵای كۆمار هه‌ر شه‌كاوه،منی رێبواریش هه‌تا گه‌یشتن به چوار چرایه‌كی تر هه‌ر به رێوه‌م.
{jcomments off}