هه‌ركه ده‌وره‌ی نوێی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی ئێران، یان سه‌ركۆماری‌ئێران نیزیك ده‌بێته‌وه، پێش دیاریكردنی كاندید، ڕوانگه‌كان‌و قه‌ڵه‌مه‌كان‌و سه‌ر تیتری درشتی ڕۆژنامه‌كان به‌شیوه‌ی جۆراوجۆر‌و هه‌ست‌و ئیده‌ی جۆراوجۆر له سه‌ر هه‌لبژاردن ده‌رده‌بڕین، به‌هه‌موو بیر‌و ڕایه‌كی شێوه‌ی شه‌خسی‌و گشتی‌و گڕووپی‌و ڕێكخراوه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه .
زۆربه‌ی خاوه‌ن بیر‌و ڕاكان پییان‌وایه له‌هه‌ڵبژاردنی نوێ‌دا ئاڵووگۆڕو گۆڕانێك له‌بیچمی پێشتر دیاریكراوی ولایه‌تی فه‌قیهدا پێكدێ! ئیوایه ده‌یگێڕێته‌وه بۆناكۆكی ناوخۆ، ئیوایه ده‌یگێڕێته‌وه بۆكاندیداكان،یان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌نگ بدرێ رژیم له‌هه‌لومه‌رجی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی نیزیك ده‌بێته‌وه و …
كه‌مایه‌تیه‌كیش كه‌بریتین له‌حیزب‌و ڕێكخراوی سیاسی، پێیان وایه نابێ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن. له‌نێو ئه‌وانیش دا ڕێكخراوه‌ی وا هه‌یه، ڕاده‌گه‌یه‌نێ ده‌نگ بدرێ باشه، پێیوایه ده‌كرێ كه‌سی باشه بنێرێته مه‌جلیس له‌وێدا ته‌ئسیری هه‌بێ‌و كاری باش بكرێ ! ؟
فاجیعه‌لێره‌دایه كه به‌رپرسانی ئه‌وڕێكخراوه‌ی‌خه‌ڵكانێك‌هانده‌دا بچنه سه‌رسندوقی ده‌نگدان‌و ده‌نگ بده‌ن، چاوی ده‌چوقێنێ له‌وه‌ی كه خۆی تووشی چه‌وتكاریه‌كی مه‌زن كردووه !
زۆرجار مرۆڤ بۆی ده‌بێته پرسیار‌و ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، بیهه‌وێ نه‌یهه‌وێ ده‌كه‌وێته خانه‌ی ناتێگه‌یش توویی‌و فریودانی خه‌ڵكانێك‌ـ كه ئه‌و خه‌ڵكه له ڕووی بڕوا به‌و ڕێكخراوه، به‌ره‌و ده‌نگدان ده‌ڕواو له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌وان تووشی ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه ده‌بن‌و له‌رژیم‌و ده‌سه‌ڵات نیزیك ده‌بنه‌وه ـ زۆربه‌ی تاك ده‌زانن كه ئه‌و ده‌نگدانه نیزیك بوونه‌وه‌یه‌و ئیعترافه به‌باشی‌و‌شازی ڕژێم ولایه‌تی‌فه‌قیه! ئه‌و‌ڕێكخراوه‌ی بڕیاری ئاوا ده‌دا ڕێكخراویكی سه‌راسه‌ری بێت، یان‌ڕێكخراوێكی ناوچه‌یی بی به‌و بۆچوونه چه‌وته‌ی‌و به‌و هه‌ڵه گه‌وره‌ی كه بڕیاری تێوه‌گلانی خه‌ڵكی‌داوه بیهه‌وێ‌و نه‌یهه‌وێ خۆی تووشی تاوان كردووه . دیاره ئه‌و‌تاكه كه‌سه‌ی كه‌خۆی بڕیاری ده‌نگدان ده‌دا، جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی سیاسی ـ چوونكه تاك به‌ته‌نیاو بیر‌و بۆچونی ته‌نیاو هه‌لسه‌نگاندنی ته‌نیا، ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ده‌كات ، به‌ڵام بڕیار‌و بۆ چوونی ڕێكخراوێك به‌ڕاوێژی كۆیه‌ك له‌هاوڕێ‌و هاوبیرانی ئه‌نجام د‌ه‌درێ و به‌پێوانه‌یه‌كی گه‌وره حیسابی له‌سه‌رده‌كرێ‌و له‌مێژوودا ئه‌و هه‌ڵه‌یه سه‌بت ده‌كرێ .
سه‌یرو‌سه‌مه‌ری ئه‌و بڕیار‌و كرده‌وه لێره‌دایه: كاتێك درێژه‌دانی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی درۆشمی سه‌ره‌كی‌یه، له‌هه‌مان كاتدا داوای ده‌نگدانكردن له خه‌ڵك ده‌كرێ كه مانای ئه‌و بڕیاره ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی پایه‌و ئه‌ساس‌و بیچمی رژێم وبه زیاتر ته‌سپیت بوونی دوژمن داده‌ندرێ .
بۆئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و ڕێكخراوه پرسیاره بڵێن: ئه‌گه‌ر تۆ بڕیار ده‌ده‌ی ده‌نگ بده‌م، ده‌نگادان پایه‌ی پته‌و كردنی رژێمه‌و نه‌وعێك ئاشت بوونه‌وه‌یه، ئه‌و بڕیاره‌ت له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌كانی دژی رژێم ناته‌بایی سیاسی به‌زه‌قی پێوه دیاره‌و تۆی به‌رپرسی سیاسی له‌بلندگۆی رێكخراوه‌كه‌تدا، له‌گوڤاروڕۆژنامه‌كه‌تدا، له‌كۆنفرانس‌و‌سمیناره‌كه‌تدا،..ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕی‌و ده‌ڵێی رژێم ولایه‌تی فه‌قیه‌و خوبڕه‌گان و یاساكه‌ی به‌ڕێگای ئاینه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێ‌و دووره له‌دانی ماف‌و ئازادی، ده‌فه‌رمووی به‌ڕێوه به‌رانی رژێم پێڕه‌وی له‌شتێك ده‌كه‌ن نه‌درێژ‌ده‌بێ نه‌قوڵه، ده‌فه‌رموی یاسا‌و ڕێسای رژێم به‌شێوه‌ی ئاینبه‌ڕێوه ده‌چێ‌و ده‌ڵێن له‌ئیسلامدا میلله‌ت‌و قه‌وم‌و … تێدا نییه‌و هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك ماف‌و ئازادی بكات شه‌ریك بۆخوا په‌یدا ده‌كات. ئێستا كه ئه‌وه‌و ده‌یان شتی دیكه‌ش له‌و رژیمه ده‌زانی، بۆچی خه‌ڵك فریو ده‌ده‌ی بچن ده‌نگ بده‌ن ؟ له‌لایه‌ك ئاشتم ده‌كه‌یه‌وه‌و له‌لایه‌ك به‌شه‌ڕم ده‌ده‌ی؟! پێتوایه ئه‌و نوێنه‌ره‌ی به‌ده‌نگی من ده‌چێته مه‌جلیس یاسای په‌سند كرا‌و به رژێم پێشێل ده‌كات و كورد به‌میلله‌ت داده‌نێ‌و یارمه‌تی به مافی كورد ده‌كا ؟
كۆمه‌ڵێك ڕووناكبیری گرێدراو‌به‌یه‌ك، له‌ڕێكخراوێكی سیاسی‌دا به‌شیك له دانیشتوانی نێو كۆمه‌ڵگا به‌دوای خۆیاندا ده‌كێشن‌و ڕێبه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن‌و به‌رپرسایه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئه‌و رێكخراوه سیاسیه، جا ئه‌و ڕێكخراوه سه‌راسه‌ری بێ، یان ڕڵكخراوێكی كوردی بی ، ئه‌و بڕیاره له‌گه‌ل به‌ربه‌ره‌كانی دژی رژێم ناته‌بایی هه‌یه ـ
كاتێك باسی‌تاوان‌و چه‌وتكاری ده‌كرێ، رێكخراوێكی كوردستانی ده‌ر‌سه‌تێكی زیاتری له تاوان به‌ر ده‌كه‌وێ، چوونكه ناوه‌رۆكی بیچم‌و سیاسه‌ت‌و بۆچوونی دژ به‌كوردی رژێمی له باری یاسایی‌و ئاینی زبانی لێڕوونه‌و ته‌نانه‌ت تاكی ڕووناكبیر پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانیش رژێمی ئیرانی ناسیوه، ئیتر فریودانی خه‌ڵك و خۆفریودان له‌پێناوی چیدا ؟!
سعید‌كاوه ( كوێستانی ) ٢٦/ ١ / ٢٠١٢
{jcomments off}