دیاره که هه‌موو مرۆڤێک له‌م جیهانه دا به پێی هه‌موو یاساکانی نێو ده‌وله‌تان مافی خۆیه‌تی که له ناو ماڵ وخاکی شیرینی خۆی دا ئازاد‌و ڕه‌هاو سه‌ربه‌خۆ بێت،بۆ هیچ که‌س و لایه‌ن و ڕژێمێکه‌وه نیه که مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل بکات و گه‌لانی ئازادیخواز بچه‌وسێنێته‌وه و بتوانێت که زولم و زۆرداری بکات و مافی گه‌لان زه‌وت بکه‌ن
وماڵوێرانیه‌کان و به‌دبه‌ختیه‌کان وه‌دی بێنن و دژ به گه‌لان دکتاتۆرانه خۆیان بچه‌سپێنن و هه‌ر وه‌هاله بمینێنه‌وه و هه‌ستی نامرۆڤانه‌یان وه‌سه‌ر بخه‌ن وگه‌لان بچه‌وسێننه‌وه.ئه‌وان داگیرکه‌رانه هه‌رچه‌ند که خاوه‌ن هێزو توانا بن دکتاتۆرانه‌په‌ره به ڕه‌فتاره‌کانیان دژ به مرۆڤ بده‌ن و خاکی گه‌لان به زۆرداریوه زه‌وت و داگیر بکه‌ن و دژ به گه‌لانی ئازادیخواز ڕه‌فتار بکه‌ن و زه‌برو زه‌نگ و کاری ناره‌وا بکه‌ن و بۆ هه‌میشه مافی ژیان خاکیان داگیر بکه‌ن قه‌ت ناتوانن که بۆ هه‌تایه ئاوا بمێننه‌وه‌بکوژ بن،ئه‌گه‌ر چاک بڕوانینه دیرۆکه‌وه ده‌بینین که له هه‌موو ڕه‌فتارو کرده‌وه‌ی دکتاتۆره‌کان و شۆڤینیه‌کان به چاکی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که زۆرداره‌کان هه‌رچه‌ند که ساله‌های ساڵ به هێزی سه‌ربازی زه‌به‌للاحیان و هه‌ستی چه‌په‌ڵیانه‌وه گه‌لانی ئازادیخوازیان چه‌وساندۆته‌وه‌و خاکیان لێ داگیر کردوون و به هه‌زارانیان له ڕۆله دلێرو قاره‌مانه‌کانی ئه‌وان گه‌لانه له ناو بردووه و به هه‌زاران کاره‌ساتیان به سه‌ر هێناون ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی که داوای مافه ڕه‌واکانی خۆیان کردووه، وه‌ک گه‌لی کورد له باشوری کوردستانه‌وه که ساڵه‌های ساڵ له سه‌ر خاک و زێدی باو‌و باپیرانی خۆی دا داگیرکه‌رانی فارس و رۆمی و تازی ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆرداریانه‌یان به سه‌ر کورد هێناوه و به ئه‌نفال و چه‌کی کۆکوژیان دڕندانه به هه‌زاران کوردیان ون و وێل و ئاواره‌و له ناو بردووه و به زۆری زۆرداریانه‌وه خاکیان لێ ته‌عریب و زه‌وت کردووه،که‌چی ده‌بینین که ئه‌و گه‌له قاره‌مانه کورده له سه‌ر خاکی خۆی دا هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و دوژمنانی گه‌لی کورد ته‌نا‌نه‌ت به بڕیاری جینۆ سائیدیشه‌وه و به گازی خه‌رده‌ل و سیانیدی کۆکوژیانه‌وه‌ش دوژمنان نه‌یان توانیوه که کورد له ناو به‌رن و وادار به ئیراده‌یان بکه‌ن،دیاره که هیچ هێزو توانایه‌کیش له جیهان دا ناتوانێت گه‌لانی ئازادیخواز له ناوبه‌رێت و وابکه‌ن که واز له سه‌ندنی مافه ڕه‌واکانی خۆیان بهێنن و به سه‌ریاندا زان ببن، ئه‌گه‌ر بڕوانینه،دیرۆکی دوێنێی باشووری کوردستان ده‌بینین که سه‌رنه‌که‌وتنی دوژمنانی کورد به‌و هه‌مو دڕنده‌ییانه‌وه‌گه‌واهیه بۆ ئه‌م ڕاستیانه،که له گه‌ل ئه‌م هه‌موو کاره‌ساتانه نه‌یان توانی به سه‌ر کورد دا زاڵ ببن،هه‌ر دوێنێکه بوو دیمان که دکتاتۆره زله‌که‌ی به‌غدا چی وه‌سه‌ر هات و چلۆن ئه‌و هه‌موو هێزو پول و پاره‌یه‌ی زۆری دادی نه‌داو ناوی که‌وته ناو زبڵدانی مێژووه‌وه و سه‌ر شۆڕانه له ناو برا،ئه‌مڕۆش هه‌موو شۆڤێنیه‌کان و ئه‌وانه‌ی که هه‌ستی دکتاتۆریان له ناو خانه‌ی خه‌یالدا ده‌خولێته‌وه،به خه‌یاڵی خاویان وا ده‌زانن که‌دکارن کورد به‌ره‌و دوا بگێرنه‌وه و سه‌رکه‌وتوو بن. دیاره که ئه‌مانه‌ش چاره نوسیان هه‌ر وه‌ک سه‌دامیان ده‌بێت و ناگه‌ن به‌چی و ئه‌مه هه‌ر گه‌لانی ئازادی خوازن که‌له ئاکام دا سه‌رده‌که‌ون، ڕۆژێکیش هه‌ر دێت که گه‌لانی ژێر ده‌سته‌و چه‌وساوه به هه‌موو مافه ڕه‌واکانی خۆیان بگه‌ن و و وه‌ک ته‌واوی گه‌لانی سه‌ربه‌خۆی جیهان سه‌ربه‌خۆ و ڕزگار ببن و وه‌سه‌ر هه‌موو دوژمنانی خۆیان دا زاڵ ببن و خۆیان خاوه‌نی هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و کانێکی خاکی میللیان بن و نیشتمانی خۆیان به ده‌ستی خۆیان ئاوه‌دان بکاته‌وه، دیاره که ئه‌گه‌ر دکتاتۆره‌کان و داگیرکه‌رانی کوردستانیش نێنه سه‌ر ئه‌قل و په‌ند له مێژوو وه‌ر نه‌گرن و دان به هه‌موو مافه ڕه‌وکانی کورد له هه‌مو پارچه‌کانی کوردستانه‌وه نه‌هێنن و ببنه هۆکاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو مافه کراوه‌کانی گه‌لی کورد و واز له سیاسه‌تی چه‌وت و چه‌وێلی دوژمنایه‌تی کردنی گه‌لی کورد نه‌هێنن و هه‌ستی دکتاتۆرانه و دگێڕ كڕذنی کوردستان نه‌هێنن و هه‌روا دژ به کورد‌و کوردستان ڕه‌فتار بکه‌ن، ئه‌وا ئاکامی ئه‌وان دکتاتۆرانه‌ش هه‌روه‌ک سه‌دامه خوێن ڕێژه‌که‌ی دوێنێیان ده‌بێت و ئه‌وانیش ده‌بن به په‌ندی ڕۆژگاران و هه‌ر گه‌لی کورد و گه‌لانی ئازدیخوازه که سه‌رده‌که‌ون .
هه‌ولێر 25.1.2012{jcomments off}