ئیَران وتوركیه كه دوو وڵاتی جیرانی یه‌كن و پیَوه‌ندیه‌كی دوور و دریَژ و پرِ له هه‌وراز و نشیَویان پیَكه‌وه بووه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ریَژیمی ئیَران هه‌وڵیدا كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوویَركردنی شتوومه‌ك پیَوه‌ندیه‌كه چرِتركاته‌وه و به‌م شیَوه‌یه كه‌ڵكی باش له‌م ده‌رگایه‌ی ئه‌ورووپا له هه‌موو بۆاره‌كاندا ببینیَ
به‌م شیَوه‌یه تۆزیَ له كاریگه‌ریه‌كانی گه‌مارۆه‌كانی سه‌ر خۆی كه‌م كاته‌وه به‌ڵام به ده‌ست پیَكی نارِه‌زایه‌تیه‌كان له سووریه و هه‌ڵویَستگرتنه‌كانی ریَژیمی ئیَران و توركیه له‌مه‌رِ ئه‌م نارِه‌زایه‌تیانه‌ی سووریه كه هاوپه‌یمانی ئستراتیَژی ئیَرانه‌وه و هه‌روه‌ها جیرانیَكی گرینگی توركیه‌شه كه هه‌ڵویَستی ریَژیمی ئیَران ئه‌وه بوو كه ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه پیلانی بیانیه‌كانه به‌ڵام توركیه هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوایدا ریَژیمی ئه‌سه‌دی به قه‌ڵاچۆكه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی تاوانباركرد.
به‌ڵام توركیه پاش تیَپه‌رِبوونی ماوه‌یه‌ك له نارِه‌زایه‌تیه‌كان به‌و هه‌ڵویَسته‌شه‌وه رانه‌وه‌ستاو به‌ڵكوو رایگه‌یاند كه خه‌ریَكه شه‌رِیَكی تایفی و ئایینی و ره‌گه‌زی له سووریه دیَته ئاراوه بۆیه توركیه ده‌بیَ رۆڵی ریَبه‌ری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كیَشه‌یه ببینیَ.
له‌و لاشه‌وه ریَژیمی ئیَرانیش به ناردنی پاره‌و تفاق و ته‌نانه‌ت هیَز ته‌واوی هه‌وڵی خۆی وه‌گه‌رِ خستووه كه ئه‌م هاوپه‌یمانه ئستراتیَژیكه‌ی واته سووریه نه‌رِووخیَ. بۆیه هه‌ر له‌م پیَوه‌ندیه‌دا تاكوو ئیَستا چه‌ندین جار ده‌وڵه‌تی توركیه ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین لۆری و فرِۆكه‌ی بارهه‌ڵگری ئیَرانی گرتووه كه هه‌ڵگری چه‌كووچۆڵ بوون بۆ سووریه.چوونكه توركیه به پیَچه‌وانه‌ی ریَژیمی ئیَران كه سووریه به هاوپه‌یمانی ئستراتیَژی خۆی ده‌زانیَ،توركیه گه‌مارۆی ئابووری و عه‌سكه‌ری توندتری دژی ریَژیمی ئه‌سه‌د به‌كاردیَنیَ.
بۆیه هه‌ر ئه‌مه ده‌بیَته هۆی ئه‌وه كه توركیه و ئیَران له‌یه‌ك دوورتر كه‌ونه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌رده‌وامی ئه‌م باروودۆخه ئه‌گه‌ری رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی تاران و ئانكارای لیَده‌كه‌ویَته‌وه. چوونكه ریَژیمی ئیَران هه‌میشه ویستوویه كه شه‌رِی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیدا بكات له‌گه‌ڵ رۆژئاوا كه یه‌كیَ له‌و جه‌بهانه سووریه‌یه به‌لام به رووخانی ریَژیمی سووریه ئیَران ده‌بیَ یه‌ك هه‌نگاو پاشه‌كشه بكات و به‌م جۆره شه‌رِه‌كه به‌رۆكی خۆی ده‌گریَ.
چوونكه به‌رده‌وامی كوشتار و قه‌ڵاچۆكردنی خه‌ڵك له لایه‌ن ریَژیمی سووریه‌وه واده‌كات كه وڵاتانی رۆژئاوایی ئه‌گه‌ری هیَرشی عه‌سكه‌ریش له‌به‌رچاو بگرن كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وڵاتانی رۆژئاوای به حوكمی ژیَۆپۆلیتیكی توركیه پیَان خۆشه كه هه‌رجۆره هیَرشیَكی عه‌سكه‌ری دژی سووریه له لایه‌ن توركیه‌وه سازماندهی بكریَ كه ئه‌مه‌ش واتای رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ئیَران و توركیه‌یه.
هه‌رچه‌ند جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی ئیَران و توركیه به‌س هه‌ڵویَستگرتنی ئه‌م دوو وڵاته سه‌باره‌ت به باروودۆخی سووریه نیه به‌ڵكوو توركیه به ته‌واوی هیَز و توانای خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ ئیَران خه‌ریَكی ركه‌به‌رایه‌تیه كه له نه‌بوونی هیَزه‌كانی ئه‌مریكی بۆشای ئه‌منیی عراق پرِبكاته‌وه، كه‌له‌م وڵاته‌ش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئیَران و توركیه زۆر زۆر له‌یه‌ك جیاوازه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو جیران واته توركیه و ئیَران خۆازیاری په‌ره‌گرتن و داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و هیَژمۆنی زۆرتری خۆیانن به‌سه‌ر ناوچه‌كه چوونكه توركیه به‌رده‌وام پاش به‌هار عه‌ره‌بی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه خۆی به ئۆلگوویه‌كی باش و سیكوولار بۆ ریَژیمه تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه‌كان نیشان بدات كه ئه‌مه‌ش هه‌رِه‌شه‌یه بۆ ریَژیمی ئیَران چوونكه له‌گه‌ڵ مۆدیَلی شیعی قه‌تیسكراوئینقیلابی ئیَران كه ئامانجی دژایه‌تی رۆژئاوا و ده‌ستیَوه‌ردانه له كاروباری نیَوخۆی وڵاتانی دیكه نایَته‌وه.
جیا له‌مانه ریَژیمی ئیَران زۆر زۆر نیگه‌ران بوو له دانانی قه‌ڵغانی مووشه‌كی ناتۆ له توركیه بۆیه خامنه‌یی ریَبه‌ری ریَژیمی ئیَران ئه‌و كاره‌ی توركیه‌ی به فه‌رمی ئیدانه‌ی كرد و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی عه‌سكه‌ری ئیَرانیش هه‌رِه‌شه‌گه‌لیَكی توندیان له‌م باره‌وه له توركیه كرد و به هه‌ڵه‌ی ئستراتیَژی توركیه‌یان ناوبرد و هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند كه له‌كاتی خۆیدا وڵامی ده‌ده‌ینه‌وه.
هه‌ر بۆیه له‌م رۆژانه ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاوبووه‌وه كه چه‌ندین تیمی تیرۆری سپای قودسی ریَژیمی ئیَران ره‌وانه‌ی توركیه كراون تاكوو له وڵاته كاری تیرۆریستی بكه‌ن به‌تایبه‌ت بۆسه‌ر باڵویزخانه بیانیه‌كان له‌و وڵاته كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه پسانی پیَوه‌ندیه‌كان و ئه‌گه‌ری رووبه‌رِووبوونه‌وه‌كه نیَزیكتر ده‌كات.
شۆرِش گوڵكار