"an independent online kurdish website

لە نێو کورددا باوە گەر کەسێک گەیشتە سەرە مەرگ دەڵێن ئەوە لە گیان ئەڵا دایە واتە مردنی حەتمی یەو تەنیا بەستراوەتەوە بە کاتەوە کە کەی گیانی لە دەست دەدات.smko_bekes

بۆیە حکومەتە دیکتاتورەکان وردە وردە هەمویان کەوتونەتە گیان ئەڵا و تەنیا کاتی دەوێ چاوەروانی داروخانیان بین کە هیوادارم ئەم چاوەروانی یە زۆر درێژ نەبێت و حکومەتە دیکتاتورە دژی ئینسانی یەکان ئاساریان لە سەر زەوی نەمێنێ و هەموو گەلانی زۆڵم لێ کراو بە مافە رەواکانی خۆیان بگەن. لە نێو ئەوانیش دا گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی دابەش کراوی کوردستان بە هەموو مافەکانی خۆیی بگات.

یەکێک لەو حکومەتە دیکتاتورانە کە بە درێژایی دەسەڵاتی خۆیی لە هەموو چەشنە چەوساندنەوەیەک دژ بە گەڵی وڵاتەکەی دریغی نەکردووە حکومەتەکەی ئەسەدە کە بەشار ئەسەد ئیستا سەرۆکایەتی دەکات، لەدوایی راپەرینی گەلانی ناوچە و رزگار کردنی چەند وڵاتێک لە دەست دیکتاتوری نورە گەیشتە سوریە و زیاتر لە هەشت مانگە کە ئەم حکومەتە بە توند ترین شێوە و بە هەموو چەکێک دژی خەڵکی راپەریوو شەر دەکات و خەڵکیش لە داوای رەوایی خۆیان کە ئازادی و رزگاری یە دەست هەڵ ناگرن تا بە ئامانجەکانیان بگەن.

تا ئیرە کێشەکە کێشەی خەڵکێکی ئازادی خواز و حکومەتێکی دیکتاتورە، بەڵام بە داخەوە لە کاتێکا زۆربەی هەرە زۆری حکومەتەکانی دنیا و خەڵکی ئازادی خوازی دنیا پشتیوانی خەڵکی ئازادی خواز و راپەریوی سوریە دەکەن ، دوو دە سەڵاتی زل هێزی دنیا روسیە و چین تەنیا لە بەر بەرژەوەندی ئابوری خۆیان پشتیان لە خەڵک و رۆیان لە حکومەتی دیکتاتوری سوریە کردووە و بریار نامەیەک ڤیتو دەکەن کە داوای رەوای خەڵکە کە تەنیا داوا دەکات هێز دژی خەڵک بە کار نەیە. لە کاتێکا کە لەم هەشت مانگە دا بە داخەوە بە هەزاران هاووڵاتی بێ گوناح تەنیا لە بەر ئەوەی کە هاواریان ، داوای ئازادی یە کوژراون و بە دەیان هەزار بریندار کراون و بە سەدان ماڵ روخاوە و بە دەیان هەزار خەڵک لە ماڵ و حالی خۆیان ئاوارە بوون

بۆیە بە داخەوە لەم حاڵە نالەبارەدا روسیە و چین بەمە شەرمەزاری یەکی تریان بۆ دەسەڵاتەکەیان تۆمار کرد کە دڵنیام لە چەند رۆژی داهاتوو دا ئەم حکومەتە لە گیان ئەلاوە دەچێتە ناو گۆری مێژوو . ئەوەی کە دەمێنی رسوایی یە بۆ ئەو دوو حکومەتە زل هێزە کە تەنیا لە بەر بەرژەوەندی ئابوری خۆیان پشتیان لە هەموو بەها مروڤایەتی کان کردووە و پشتیوانی لە دەسەڵاتێکی بێ هێز دەکەن کە ئەم بریارە دژە بە خەڵکی راپەریوی سوریە و دڵنیام جیهان لە بەرامبەری دا بێ دەنگ نابێت، کە حکومەتەکەی ئەسەدتەنیاچەند رۆژێکی ماوە بە یەکجاری بمرێ، و ناوی بچێتە ناو رژیمە گور بە گورەکانی تاوان دژی مرۆڤایەتی. لەو نێوەش دا تەنیا رسوایی بۆ روسیە و چین دەمێنێتەوە. و ئیرادەی گەل سەر دەکەوێ.

بە هیوای ئازادی هەموو گەلان و بە تەیبەت گەلی کورد لە هەموو کوردستان

سمکۆ بێ کەس لە نۆروێژ{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی