نه‌ته‌وه‌ی غه‌در لێکراوی کورد یه‌کێک له‌و نه‌ته‌وانه‌یه که له هه‌ر گۆشه وکه‌نارێکی ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه بگه‌ڕێی کۆمه‌ڵێک له تاکه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌بینی که ، هه‌ر کامه‌ی به ناسنامه‌یه‌کی بێگانه ی وه‌ک ، ئێرانی ، تورک و عه‌ره‌ب و …
ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن و حه‌سره‌تی ئه‌وه ده‌کێشن که لانی که‌م ڕؤژێک بێت و له زێد و زادگای خۆی دا به ئارامی بحه‌سێته‌وه ، یان لانی که‌م دوای مه‌رگیشی میترێک خاکی نیشتیمانه‌که‌ی ببێته‌وه نسیبی. که‌م نین ئه‌و کوردانه‌ی که تا ڕۆژی مردنیان له دووره وڵاتی و بێ وڵاتی دا به غه‌ریبی ژیان وسه‌ره‌نجام له غوربه‌ت مردن و ئه‌و ئاواته‌یان برده ژێر گڵ که بۆ دواجار زێدیان زیاره‌ت بکه‌ن.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
به‌و پێشه‌کی یه کورته ده‌مه‌وێ داستانی ژیانی یه‌کێک له‌و ئینسانه کوردانه بگێڕمه‌وه که له دوورترین سووچی ئه‌م جیهانه ژیان به سه‌ر ده‌بات و له فۆرسه‌تێک دا توانیم چاوم پێ بکه‌وێ و هیندێک بدوێنم .
ماوه‌یه‌ک به‌رله ئێستا هاوڕێم کاک ئه‌میر پاڵانی پێێ گوتم ئه‌م ڕۆژانه دۆستێکم دێته‌وه سه‌ردانم وپێم خۆشه تۆش چاوت پێ بکه‌وێ . ئه‌وه‌بوو ئه‌و دۆسته‌ی کاک ئه‌میر هات و منیش شانسی ئه‌وه‌م بوو که بۆ سه‌عات و نیوێک له لای دانیشم و هیندێک پرسیاری لێ بکه‌م . له دووره‌وه ناویم بیستبوو ، به‌ڵام یه‌که‌مجار بوو که ڕووبه‌ڕوو بیبینم .
که چوومه ژوور و سڵاوم لێکرد ، ئه‌و به باوه‌شێکی گه‌رم و سیایه‌کی کوردانه به‌ره‌و پێرم هات و به جۆرێک وه‌ریگرتم ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ساڵانێک بێت که ئاره‌زووی دیداری یه‌کتریمان کردبێت.
دوای چاک و چۆنی ، دیار بوو ئه‌و له ڕێگای نووسراوه‌کانم که جار و باره بڵاوی ده‌که‌مه‌وه ، له گه‌ل ناوم ئاشنایه و هه‌ر زوو باسی کرد که : من نووسراوه‌کان وبیروه‌ری یه‌کانت هه‌موویان ده‌خوێنمه‌وه، دیاره لوتفی فه‌رموو و ده‌ست خۆشیی لێ کردم. هه‌ر که چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک له خزمه‌تی دا دانیشتم ، هه‌ستم کرد که کاک عوسمان ئینسانێکی پڕ له عاتیفه و گه‌رمه له دۆستایه‌تی دا. بۆیه هه‌ستم نه‌کرد که تازه ئه‌و هاوڕێ یه ده‌بینه‌مه‌وه و به ڕاحه‌تی توانیم پرسیاره‌کانم بێنمه گۆڕێ .
ئه‌و جار ویستم هیندێک پرسیاری لێ بکه‌م بۆ بڵاو کردنه‌وه له ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان و … .
یه‌که‌م پرسیارم ئه‌وه بوو که ده‌توانن خۆتان به خوێنه‌ران بناسێنن ؟
کاک عوسمان ئه‌لیاسی ئاوا خۆی پێ ناساندین:
من ناوم عوسمان ئه‌لیاسی یه و له دایک بووی ساڵی 1339ی هه‌تاوی(1960) له یه‌کێک له ئاوایه‌کانی ئه‌لیاسی سه‌ر با شارستانی سه‌ر پێڵی زه‌هاو له دایک بووم. له گه‌ل هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی ژیان که منیش و بنه‌ماڵه‌که‌شم هه‌یان بووه ، توانیومه ده‌ورانی ناوه‌ندی له پێشان له گونده‌که‌ی خۆم و دواتر له شاری سه‌رپێڵ ته‌واو بکه‌م. ئه‌وه هاوکات بوو له گه‌ل خۆپێشاندانه‌کانی گه‌لانی ئێران له دژی ڕێژیمی پاشایه‌تی ، که منیش وه‌ک لاوانی ئه‌وکات به‌شداری خۆپێشاندانه‌کانم ده‌کرد له شاری سه‌رپێل.
چۆن بوو تێکه‌ڵ به کاروانی شۆڕش وڕیزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووی؟ له چ ڕیگایه‌که‌وه ، له کوێ و چ ساڵێک ؟
هه‌ر دوایی سه‌رکه‌وتنی ئینقلاب و ده‌ست پێکردنی خه‌باتی ئاشکه‌رایی حیزب ، که له ناوچه‌کانی ئێمه‌ش ته‌شکیلاتی حیزب ده‌ست به کار بوو، من له پێشان وه‌ک لایه‌نگیر و دواتریش ئه‌ندامی حیزب بووم . دوای ئه‌وه له ساڵی 1361 به فه‌رمی بووم به پێشمه‌رگه و له پێشان له هێزی شاهۆ و دوای پێک هاتنی هێزی داڵه‌هۆش چوومه ئه‌و هێزه(1363) . ئه‌و ماوه‌یه‌ی که وه‌ک ئه‌ندام کارم ده‌کرد ، زیاتر کارم له نیو خه‌ڵکی ئاواره‌ی ناوچه‌کانی خۆمان بوو که له به‌ر شه‌ڕی ئێران وعێڕاق ئاواره‌ی ئه‌ودیوی سنوور ببووین و به‌داخه‌وه به‌شێکی زۆریان هه‌تا ئێستاش هه‌ر ئاواره‌ن . من ئێستا له وڵاتی ئوسترالیا وێرای ژیان له غه‌ریبی دا ، ئه‌ندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانم و ماوه‌یه‌کیش ئه‌ندامی کۆمیته‌ی وڵاتی ئوسترالیای حیزب بووم. من یه‌ک جار له ساڵی 1360 بوومه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه و تا ئێستا شانازی به‌و ئه‌ندامه‌تیه ده‌که‌م درێژه‌م داوه .
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
کاک عوسمان جارێکیان به خه‌ستی بریندار بووه و به‌داخیشه‌وه هه‌تا ئێستاش ئاسه‌واره‌کانی له سه‌ر له‌ش و ته‌نانه‌ت ڕووحیاتیشی کاریگه‌ریان هه‌یه ، ویستم باسی داستانی برین داری یه‌که‌ی و چۆنیه‌تی برینداری بوونه‌که‌ی بۆمان بگێڕێ ، دیار بوو بیره‌وه‌ری یه‌که‌ی هینده تاڵ و دژوار بوو بۆی ، پێش گێڕانه‌وه‌ی به جۆرێک غه‌مناک و چاوه‌کانی پڕ بوون ، به‌ڵام دیار بوو هه‌وڵی ده‌دا خۆڕاگر بێت ، بۆیه پاش تاوێک ، ئه‌وجار به درێژی باسی بۆ کردین و سرنج ڕاکێش ئه‌و ه‌بوو که ته‌نانه‌ت تاریخه‌کانیشی له بیر مابوون. با بزانین چۆنی بۆ گێڕاین ؟
ئێمه ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شاهۆ له مه‌ئمووریه‌تێک دابووین . مانگی به‌فرانباری ساڵی 1361 بوو . فه‌رمانده‌ری ئه‌و مه‌ئمووریه‌ته کاک عیزه‌ت ئه‌حمه‌دی بوو(شه‌هید عیزه‌ت ڕووحی شاد) . بریار بوو بچین که‌مینێک دابنێین بۆ هێزه‌کانی ڕێژیم. به‌لام به رله‌وه‌ی که بگه‌ینه شوێنی که‌مینه‌که‌مان ، له‌سه‌رووی ئاوایی پشته سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی که‌وتینه که‌مینی هێزه‌کانی ڕێژیم و من له یه‌که‌م ده‌سدرێژی ئه‌وان دا دوو گولله وه‌به‌ر ته‌نیشتی ڕاستم که‌وتن و که‌وتمه سه‌ر عه‌رز ، که ویستم هه‌ستمه‌وه و بۆ لای هاوڕێیانم بڕۆمه‌وه ، ئه‌وجار گولله‌یه‌کی دیکه وه‌سه‌رم که‌وت و ئاگام له خۆم نه‌ما ئیدی. نازانم چه‌ندی پێ چوو . به‌ڵام که وه‌هۆش خۆم هاتمه‌وه باران ده‌باری و زۆر سارد بوو . که‌س نه‌مابوو له‌و شوێنه . له سه‌ره‌تا دا چاوم هیچی نه‌ده‌بینی ، دوای ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌وجار ورده ورده شتم ده‌بینی ، به‌ڵام دڵنیا نه‌بووم ، هه ربۆیه خۆم تاقی کرده‌وه که بزانم مێشکم زه‌به‌ی خواردووه یان نا؟ ناوی هاوڕێیانم ده‌هێنایه بیر خۆم، له خۆمه‌وه شتم ده‌گووت. دیتم مه‌ێشکم زه‌ربه‌ی نه‌خواردووه و به س به سه‌ختی بریندارم هیندێکیش دڵنیا بووم له خۆم. ده‌نگی که‌سم گوێ لێ نه‌بوو . پشتێنه‌که‌م کرده‌وه و له سه‌رم هاڵاند ، چه‌ند میترێک به سینگه خشکه چووم و تاقه‌تم لێ بڕا و خۆم له نێو گه‌وڵه‌کان دا شارده‌وه . به‌ڵام سه‌رما و خوێن ڕێژی تاقه‌تی لێ بڕیبووم ، خوێن له لووت و گه‌رووم دا له‌خته‌ی کردبوو ، هه‌ناسه‌م به زه‌حمه‌ت ده‌هات و ده‌چوو، ده‌نگم ده‌ر نه‌ده‌که‌وت .
زیاتر له 10 سه‌عات له‌وێ به‌م وه‌زعه‌وه مامه‌وه و دونیا خه‌ریک بوو تاریک داده‌هات. له نه‌کاو گوێم له ده‌نگه ده‌نگ بوو . سه‌ره‌تا پێم وابوو ئه‌فرادی ڕیژیمن. که گوێم گرت دیتم باسی من ده‌که‌ن و ده‌ڵێن : ئا لێره لێیان دا و زانیم به ئه‌وه هاوڕێیانی منن و به دوامدا هاتوون. ده‌نگم نه‌بوو تا بانگیان بکه‌م. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێکرا باڵتۆکه‌م به ده‌ستێک ته‌کان بده‌م تا ئه‌وان چاویان پێم بکه‌وێ . ئه‌و ه‌بوو هاوڕێیه‌ک منی بینی و بانگی هاوڕێیانی دیکه‌ی کرد که وه‌رن عوسمان ئه‌وه لێره‌یه و نه‌مردووه . که هاتن برانکارتێک و ئه‌سپێک یان پێ بوو .
من تاقه‌تم نه‌بوو خۆم له سه‌ر پشتی ئه‌سپ ڕابگرم، کاک عیزه‌ت سواری ئه‌سپه‌که بوو و منیان به پشتێن به کاک عیزه‌ته‌وه به‌ست و هه‌ر چۆنێک بوو دوای چه‌ندین سه‌عات گه‌یشتینه‌وه مقه‌ڕی خۆمان که کادرێکی ده‌رمانی له‌وێ بوو(کاک نامدار سه‌فه‌ری) ئه‌و به‌و ئیمکاناته که‌مه‌ی که پێی بوو برینه‌کانمی پانسمان کرد و ڕۆژی دوای به‌ڕێیان کردم بۆ سنوور و له‌وێش ڕا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی جه‌له‌ولای باشووری کوردستان.
هه‌ر چۆنێک بوو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ریان بۆ کردم و ڕۆژێکیان کاک مه‌حموود کڵاشی کادری کۆمیته‌که‌مان (شه‌هید مه‌حموود ڕووحی شاد) سه‌ردانی کردم و منی برده شاری که‌لار و له‌وێ بووم تا برینده‌کانم باش بوون ، دیسان چوومه‌وه مقه‌ڕ و خه‌باته‌که‌م درێژه دا تا هاوینی ساڵی 1365 که هه‌م ئه‌و برینداریه کاریگه‌ریی له سه‌ر له‌شم به جێ هێشتبوو وهه‌میش ئاواره‌یی و گرفته‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌م وایان لێکردم تا داوا له حیزب بکه‌م که واز بێنم له پێشمه‌رگایه‌تی، به‌ڵام شانازیی ئه‌ندامه‌تیی حیزب هه‌تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش یه‌کێک له شانازیه‌کانی ژیانمه و له‌گه‌لی دام.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
له کاک عوسمانم پرسی که ده‌توانن باسی ڕووداوێک بکه‌ن که له ژیانی بنه‌ماڵه‌ییتان دا کاری گه‌ریی نه‌گاتیڤی زۆری له سه‌ر ژیان و رووحیاتت داناوه ؟
ئه‌و ئاوای بۆ باس کردین:
ساڵی 1361 ژیانی هاوبه‌شم پێک هێنا ، سه‌ره‌ڕایی ئاواره‌یی ، ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی ، نه‌داری و ژیان له که‌مپی ڕۆمادیه ، دڵمان به ژیان خۆش بوو . بووینه خاوه‌ن 6 مناڵ .
ساڵی 2000 له ڕێگای یوو ئێن ه‌وه جووینه وڵاتی ئوسترالیا و له‌وێ نیشته جێ بووین. ژیانمان خۆش بوو . مناڵه‌کانمان ده‌ستیان کرد به خوێندن ، که ئیستا چه‌ندیان خه‌ریکن زانکۆ ته‌واو ده‌که‌ن و ئه‌وانی تریش به‌ره‌و زانکۆ ده‌چن .
به‌ڵام دیاره ئه‌و ژیانه بۆ من تا سه‌ر نه‌بوو . خێزانم (له‌م کاته دا کاک عوسمان فرمیسک له چاوه‌کانیدا قه‌تیس مابونه‌وه و هه‌وڵی ده‌دا ئازاره‌کانی کۆچی دوایی خێزانی نه‌داته ده‌ر ) له ڕۆژی 18 ی سێپتامبری ساڵی 2010 به جێی هیشتم و کۆچی دوایی کرد . ئه‌و ه زه‌برێکی قورسی له من و مناڵه کانمان وه‌شاند که ئێستاش نه‌مانتوانیوه پشتمان له ژێر باری قورسی ئه‌و گه‌مه گه‌وره‌یه دا ڕاست بکه‌ینه‌وه .
~~~~~~~~~~~~~~
له به‌شێکی دیکه له بیره‌وه‌ریه‌کانی کاک عوسمان دا زۆر شتی تاڵ و شیرین هه‌یه که من چه‌ند دانه‌یه‌کیان ده‌خه‌مو به‌ر دیدی خوێنه‌ران .
خۆشترین بیره‌وه‌ریی کاک عوسمان ئه‌وه‌یه و زوو زوو باسی ده‌کا ، ئه‌و کاته‌یه که کۆمیته‌ی داڵه‌هۆ نامه‌یه‌کی داوه به کاک عوسمان و بۆ شه‌هید دوکتۆر قاسملووی بردووه و چه‌ند ساتێک له نیزیکه‌وه ده‌گه‌ل کاک دوکتۆر دانیشتووه . چوونکی ئه‌و ئینسانه دڵسۆزه‌ی حیزب و گه‌ل ، هه‌رکات باس له دوکتۆر قاسملوو ده‌کا ، چاره نیه فرمێسکی دێنه خوار و له هه‌ر شوێنێکیش وێنه‌ی ئه‌و شه‌هیده‌ی لێ بێ ، باوه‌ش به‌و وێنه‌یه دا ده‌کا و ماچی ده‌کات . بۆیه بۆ ئه‌و هه‌م بیره‌وه‌ریی شه‌هید بوون کاک دوکتۆر قاسملوو وهه‌م کاک دوکتۆر شه‌ڕه‌فکه‌ندی بیره‌وه‌ریه تاڵه‌کانی ژیانی سیاسیی ئه‌ون . به‌لام کاک عوسمان له گه‌ل ئه‌وه‌ش دا بیره‌وه‌ریی شه‌هید بوونی هاوڕێ یه‌کی خۆی ئاوا باسی کرد:
کاک عه‌بدولا زارعی یه‌کێک له هاوڕێیانم بوو. دوو کچی ساوا و برایه‌کی په‌ک که‌وته ، دایک و بابێکی پیر و نه‌دار و ژیانێکی زۆر هه‌ژارانه‌یان هه‌بوو . کاک عه‌بدولا پێشمه‌رگه‌ی هێزی شاهۆ بوو . سه‌ره‌ڕایی ئه‌و ژیانه سه‌خته‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی ، ئینسانێکی به وه‌فا و قاره‌مان بوو ، له مردن باکی نه‌بوو ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ساڵی 1363 که‌وته سه‌ر مین و شه‌هید بوو . شه‌هید بوونی کاک عه‌بدولا به‌و ژیانه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی ، هه‌تا له قه‌برم دابنێن له بیری ناکه‌م و هه‌رکاتیش بیری لێ ده‌که‌مه‌وه ، دونیایه‌ک گه‌م وخه‌فه‌ت له دڵم دا که‌ڵه‌که ده‌بن(دیاره هه‌مووی ئه‌و ماوه‌یه‌ی که باسی ئه‌و شه‌هیده‌ی بۆ کردین ، تێکه‌ل به هه‌ستێکی بریندار بوو که له ده‌روونی دا کۆ ببووه‌وه) .
هه‌ر وه‌ها ئینشیعابه‌کانی نێو حیزب له رووداوه تاڵه‌کانی ژیانی کاک عوسمانن و زۆری ئازار ده‌ده‌ن و به داخ و که‌سه‌ره‌وه باسیان ده‌کا.
~~~~~~~~~~~~~~~~~
چه‌ند هیوایه‌تێکی کاک عوسمانیش ئه‌وانه بوون که بۆی با سکردین .
ئه‌و به ئاواتی ئه‌وه ده‌ژی که ڕؤژێک دابێت و بتوانێ به ئازادی له کوردستانێکی ئازاد دا چاوی به زێده‌که‌ی بکه‌وێ ، سه‌ردانی که‌س وکار و هاوڕێکانی سه‌رده‌می مناڵی بکات .
که لێم پرسی گه‌ر کاک عوسمان بگه‌ڕێته‌و ه‌بۆ سه‌رده‌می لاویه‌تی چی هه‌ڵده‌بژێرێ : وڵامی ئه‌و ه‌بوو که: دووباره ده‌بمه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکرات و درێژه به ڕیگای شه‌هیدان ده‌ده‌م .
هه‌ر وه‌ها کاک عوسمان به دڵخۆشی یه‌وه باسی له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستانی باشوور و ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی ئه‌و به‌شه له کوردستانی بۆ کردین و سه‌ردانی له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب و بینی دۆست و هاوڕێ و که‌س و کاری دیار بوو که وره ودڵگه‌رمی یه‌کی زۆی پێ به‌خشیبوون ، هه‌ر وه‌ها سه‌ردانی ئه‌وڕۆپا ناسینی دۆستی تازه و سه‌ردانی دۆسته قه‌دیمی یه‌کانی دڵخۆشی کردبوون . به تایبه‌تی که یه‌که‌م جار بوو کوردستانی ئازاد ببینێ ، زۆری به دڵ بوو و زۆریشی هیوای پێ یه .
که لێم پرسی له ژیانت دا شانازی به چی دکه‌ی ، بێ ڕاوه‌ستان گوتی شانازیی ژیانم ئه‌و چه‌ند ساڵه‌یه که پێشمه‌رگایه‌تیم کردووه .
~~~~~~~~~~~
له کۆتایی دا ویستم ڕای کاک ئه‌میر پاڵانی وه‌ک هاوڕێ و دۆستێکی له مێژینه‌ی کاک عوسمان وه‌رگرم ، کاک ئه‌میر ئاوای رای خۆی له سه‌ر کاک عوسمان ده‌ربڕی :
کاک عوسمان لای من ئینسانێکی زۆر به‌رزه، بۆیه به‌رزه چوونکی من له سه‌داقه‌ت و پاکی ، وه‌فاداری و خه‌مخۆریی ئه‌و ئینسانه به خاک و نیشتیمانه‌که‌ی وحیزب و کوردستان له نیزیکه‌وه ئاگادارم . کاک عوسمان جێی باوه‌ڕه بۆ هاوڕێ یه‌تی ، بۆ کوردایه‌تی ، بۆ ڕۆژه سه‌خته‌کانی هاوڕێکانی . من هه‌میشه کاک عوسمانم وه‌ک ئینسانێکی خاوه‌ن ویژدانی به‌رز و پڕ له دڵسۆزی و وه‌فاداری بینوه ، بۆیه هه‌ر واشی ده‌ناسم و خۆش حاڵم که دۆستایه‌تیمان ده‌مێکه درێژه‌ی هه‌یه و هه‌ر ده‌ش بێ .
له کۆتایی دا سوپاسی کاک عوسمانم کرد و داوام لێ کرد که له یه‌ک ڕسته دا ئاوات و ئاره‌زووت چیه بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی که ماوته؟
وڵام : ته‌نیا ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه که کوردستان به ئازادی ببینمه‌وه .
له کۆتایی دا سوپاس بۆ کاک ئه‌میر که له ڕێگای ئه‌وه وه توانیم به خزمه‌ت کاک عوسمان ئه‌لیاسی بگه‌م وئه‌و کورته ڕاپۆرته ئاماده بکه‌م.
{jcomments off}