كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو ئەو تێکۆشەرانەی چەکیان بۆ بەرگری لە گەل و نیشتیمان هەڵگرتبوو سه‌رسه‌ختانه بۆ رزگاری خه‌ڵك و خاكی كوردستان به‌رامبه‌ر به درنده‌ترین و چه‌په‌ڵترین رژێمی دیكتاتۆری و فاشیستی جه‌نگان و فیداكارانه ووزه‌و توانا‌و گیانی خۆیان و خێزانیان له پێناو ئه‌و ئه‌ركه مێژووییه به‌خت كرد.
دامه‌زراندنی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین و دره‌وشاوه‌ترین ده‌سكه‌وتی خه‌باتی نه‌بچراوه‌ی شۆرشه‌كانی كوردستان و خوێنی شه‌هیدانه‌و، هه‌موو چین و توێژێكی وڵاته‌كه‌مان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌زنه قوربانی داوه‌و خوێنی به‌خشیوه‌و به‌بێ شك و جیاوازی ئه‌م ئه‌زموونه ده‌سكه‌وتی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌و، هه‌ر له دووای راپه‌رینه شكۆداره‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به هه‌وڵی هاوریانی حزبی شیوعی كوردستان و برایانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكانی هه‌ردوولا یه‌كیان گرته‌وه‌و توانیان ئه‌نجومه‌نێك به‌ناو: ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان پێك‌بێنن و، پاشان پێشمه‌رگه‌كانی حزبی سۆشیالیستی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان نوێنه‌ری خۆیان دیاری كرد.
پاش پێكهێنان و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دیرینه‌كانی كوردستان له سلێمانی و، به هاوكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵیدا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید له ساڵی (2007) دا {لقی هه‌نده‌ران} راگه‌یه‌نراو، هه‌ردوولا نوێنه‌ری خۆیان ده‌ستنیشان كرد‌و، كه‌وتنه كاركردن له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان و، بۆ ئاسانكاری و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفت و كێشه‌ی پێشمه‌رگه‌كان و داكۆكی له مافه‌كانیان و، ده‌ستكرا به دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی شار‌و ناوچه‌كان و، ده‌رئه‌نجام كۆمیته‌ی سه‌ره‌كی له وڵاتی سوید دامه‌زرا .
گفتوگۆ له گه‌ڵ لێپرسراوانی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی تواناكان یه‌كبخرێن و پێشمه‌رگه‌كانیان ببنه ئه‌ندامی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌زگای ئه‌یلولیان هه‌یه‌و، نایانه‌وێت ببنه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تر‌و، دووره په‌رێزیان ئه‌بێته هۆێ په‌كخستنی كاری یه‌كگرتنه‌وه‌و، بمانه‌وێت ونه‌مانه‌وێت هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ شپرزه‌یی و سه‌رلێشێواندنی پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان، چونكه هه‌ر یه‌ك له‌م (2) ده‌ستكه‌وتانه: ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دیرینه‌كانی كوردستان له سلێمانی و ده‌زگای ئه‌یلول له هه‌ولێر ئاره‌زوومه‌ندانه پله‌و پایه و پوول و خه‌ڵات به پێشمه‌رگه خانه‌نشینه‌كان ئه‌به‌خشن.
تا ئێستا نه‌زانراوه پله‌و پایه‌ی (روتبه‌ی) پێشمه‌رگایه‌تی له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ك دانراوه و ئه‌درێت، ئایا له‌سه‌رماوه وته‌مه‌نی ساڵانی پێشمه‌رگایه‌تی دانراوه یان له سه‌ر دووا پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی، چونكه ئێستاكه جیاوازی هه‌یه‌و (روون و ئاشكرایه) له نێوان پێشمه‌رگه‌یه‌كی بێ پله‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی پله‌دارو پله به‌رزو، هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك دانراون به هۆی (براو خزم و كه‌سوكارو وبگره ناسیاوو دراوسێكانشیان) !! و، ئه‌م كاره‌ش ره‌وا نییه‌و هه‌موو كات جێی ره‌خنه‌یه‌و قه‌ت نه‌بینراوه پله‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان سه‌رده‌سته‌یه‌ك یان سه‌رپه‌لێك هاوتا بێت له گه‌ڵ سه‌رلق یان فه‌رمانده‌ی هه‌رێم یان تیپ و به‌تالیۆن یان مه‌ڵبه‌ندو، خۆزگه خزم خزمێنه و واسیته هه‌ڵئه‌گیراو نه‌ئه‌ما!!!!؟؟؟؟…
من حه‌ز ئه‌كه‌م پله‌ی پێشمه‌رگه به‌رز بێت، وه‌لێ هه‌ر بۆ نموونه پله‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن مێژوو نه‌درێت به یه‌كێكی كه‌م مێژوو، یان پله‌ی سه‌رلقێك نه‌درێت به سه‌رده‌سته‌یه‌ك.
له‌م لاو ئه‌و لا ئه‌بیسترێت زۆر له كاروباری پێشمه‌رگه‌ی دێرین له رێی تایبه‌تی، واته: له رێی به‌رپرس و خزم و دۆست به‌رێوه ده‌چێت، به كوردی په‌تی له رێی (واسیته) ولێره‌دا پرسیار ئه‌كه‌ێن و ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر كاروباری پێشمه‌رگه‌ی دێرین به‌و شێوه‌یه بێت سوودی رێكخراو (كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان) چییه؟؟.
هه‌موومان ئه‌زانین پێشمه‌رگه‌ی دێرین ساڵ به ساڵ به هۆێ مردن روو له نه‌مان ئه‌كات و، له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێن له م دووایه‌دا ناوی ده‌یان وسه‌دان كه‌س وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناویان ده‌رچووه‌و له سه‌ر دیواری خانه‌ی خانه‌نشینییه‌كان هه‌ڵواسراوه، وا دیاره پێشمه‌رگه‌ی دێرین زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و قه‌ت له‌ناوناچن.
بیستمان له كوردستان ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دیرینه‌كانی كوردستان له سلێمانی مه‌دالیاو خه‌ڵاتی به سه‌ر ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی لێهاتوو دانه‌براو دابه‌ش كردووه‌و، ئه‌و كاره شایه‌نی پشتگیری و ده‌ستخۆشییه‌و هه‌ستێكی نیشتمانی جوامێرانه‌یه به‌رامبه‌ر به خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه و، ئێمه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی هه‌نده‌ران چه‌ندین كه‌ره‌ت له‌م لاو ئه‌ولا، ته‌نانه‌ت له زاری به‌رێز لێپرسراوی (لقی هه‌نده‌ران) بیستومانه مه‌دالیاو خه‌ڵاته‌كان گه‌یشتوون و له هه‌لێكی گونجاو‌دا به سه‌ر پێشمه‌رگه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن و، تا ئێستا نازانین چۆن چۆنی دابه‌ش كران و به‌ری كێ و كێ كه‌وتووه‌و، ئێمه هیچمان نه‌دی و هه‌ر چاوه‌روانین و بۆ ئاگاداری برایه‌كی پێشمه‌رگه له‌ناو كۆنفرانسی وڵاتی سوید له رۆژی 11/2/2012 به‌ده‌نگێكی به‌رز وتی من مه‌دالیاو خه‌ڵاتم وه‌رگرتووه، باشتر وایه مه‌دالیاو خه‌ڵاته‌كان برایانه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتییه‌و، ئه‌وه شیوعییه‌و ئه‌ویتر سۆشیالیسته به سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی دانه‌براوو لێهاتوو دابه‌ش بكرێن.
یه‌كێك له كێشه زه‌قه‌كانی پێشمه‌رگه به گشتی پارچه‌یه‌ك زه‌وییه و. ساڵانێكه له كوردستان زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت و خه‌ڵكێكی زۆر سوودمه‌ند بوونه‌و، زۆر له هاوڵاتیان ئه‌رزه‌یان وه‌رگرتووه و، به‌راشكاوی ئه‌ڵێم: به‌ر ئه‌مانه‌ش كه‌وتووه: به‌رپرسه‌كان بێ شك، كه‌سوكاری په‌رپرسه‌كان (دایك، باوك، براو خۆشك، خاڵ، مام و ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانیان) و شاراوه نییه‌و روون ئاشكرایه جاش وموسته‌شارو وبه‌عسییه‌كان و ئه‌ندامانی پارله‌مان و، وه‌زیره‌كان و، كارمه‌ندان و، هه‌ر هه‌موویان بێبه‌ش نه‌بوون و، و، لێره‌دا ئه‌پرسین: هۆێ چییه زه‌وی به پێشمه‌رگه نادرێت؟ ئایا به پێشمه‌رگه‌ی براده‌رانی یه‌كێتی ئه‌درێت و به پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كانی تر نادرێت؟ ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌پرسین و ئه‌ڵێن: تا كه‌ی ئه‌م جیاوازییه؟ ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو وه‌ڵام چی ئه‌بێت؟؟.
له‌م رۆژانه‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه “”شوققه” به پێشمه‌رگه ئه‌ده‌ن!!، هه‌موو لایه‌كمان بیستوومانه به‌ناوی وه‌به‌رهێنان (ئیستیسمارات) سه‌دان و هه‌زاران شوققه‌ی سه‌قه‌ت و هه‌ره‌مه‌كی كراوه‌و، كه‌س نایان كرێت، وا دیاره ئه‌وه‌ی خراپ و بێ كه‌ڵكه بۆ پێشمه‌رگه دانراوه‌و، لێره‌دا ئه‌پرسم و ئه‌ڵێم: ئایا جیاوازی من و ده‌یان و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك من چییه له گه‌ڵ یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌ی پارتی یان یه‌كێتی‌و به‌رپرسه‌كان كه بوونه‌ته خاوه‌نی كۆشك و ته‌لارو خانوو ئه‌رزه‌و، كار به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه زوربه‌یان (به‌رپرسه‌كان) بوونه‌ته خاوه‌نی كێڵكه (مه‌زره‌عه) و،ته‌نها بۆ نموونه‌ی ئه‌م راستییه مرۆڤ ئه‌توانێت سه‌یری ته‌لبه‌نه‌كانی خوارووی قزله‌ر به‌ره‌و مێره‌گه‌پان و هومه‌رقه‌وم و شه‌ده‌ڵه‌و سورداش و هتد…. بكات، ئه‌مه له قۆڵی لای خۆمانه‌وه‌و، له قۆڵی ئه‌ولا (زه‌میان) هه‌یه‌و زیاتر دائه‌برن وهه‌ڵئه‌لووشن.
له كۆتایی ساڵی 2011 بیستمان به‌رێز به‌رهه‌م ساڵه‌ح (سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) به‌ڵێنی داوه ئه‌رزه (زه‌وی) بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه كه تا ئێستا هیچیان وه‌رنه‌گرتووه مسۆگه‌ر ئه‌كات و ئێمه‌ش به‌و به‌ڵێنه دڵخۆش بووین و وتیان ناوتان له لیستدایه و، ئه‌مرۆ (هه‌رچه‌نده) به‌رێزیان له پۆسته‌كه‌ی نه‌ماوه به‌ڵام ئه‌توانێت به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی عێراق له هه‌ولێر دووچاری گیروگرفتی زۆر ده‌بنه‌وه‌و، كێشه‌كه‌یان له نێوان دوو كۆمه‌ڵه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دیرینه‌كانی كوردستان له سلێمانی و، ئه‌وی تریان كۆمه‌ڵه‌ی (الأنسار)ه له هه‌ولێر‌و، ئه‌و پێشمه‌رگانه سه‌ر به حزبی شیوعی عێراقین و له لای پارتی خانه‌نشینن وتا ئێستا پێشمه‌رگه وا هه‌یه‌و ناوی هه‌یه و هیچی بۆ نه‌كراوه و له هه‌مووی سه‌یرتر هه‌ندێكیان هه‌ڵگری شوناسنامه (هویه)ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دیرینه‌كانی كوردستانه، ئه‌و پێشمه‌رگانه به‌دوای چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌كانیان ئه‌گه‌رێن.
23/2/2012
{jcomments off}