پرۆفیسۆر دکتۆر یه‌حیا حمید ڕه‌زا له دایک بوی شاری که‌رکوکه له کوردستان هه‌ر له وێش خوێندنی سه‌ره‌تای و دوا ناوه‌ندی ته‌واو کردوه له ساڵی 1961 له لایه‌ن پێشه‌وا عبدولکه‌ریم قاسم ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ته‌واو کردنی خوێندنی باڵای خۆی، له‌ڕۆمانیا کۆلێژی پزیشکی ته‌واو ده‌کات هه‌ر له‌وێش پله‌ی دکتۆرای پێ ده‌به‌خشرێت
بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ده‌چێته لیبیا وئه‌فریقاو کاری پزیشکی ده‌کات ئێستا نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیایه و یه‌کێکه له پرۆفیسۆره ناوداره‌کان له‌بواری ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت به به‌رزه‌هار، له‌یه‌کێك له سمیناره‌کانی له‌شاری به‌رلین فرسه‌تێکی کورتم لیقۆسته‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌م ئه‌نجام دا.
ئایا سه‌ردانی کوردستانتان کردوه، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی کوردستانت کردوه چیت کردوه له کوردستان؟
پرۆفیسۆر:. تا ئێستا دوو جار سه‌فه‌ری کوردستانم کردوه وه ده‌مه‌وێت له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌فه‌ری سێیه‌م ئه‌نجام بده‌م به مه‌به‌ستی ئۆپه‌راسیۆنی پزیشکی بۆ ئه‌و ژنه کوردانه‌ی که به‌ده‌ستی میز ڕانه‌گرتنه‌وه ده‌ناڵێنن ئه‌م کێشه‌یه به زۆری له کوردستادا به‌دی ده‌کرێت به‌شێکی زۆر له‌کاتی کۆکین یان ڕاکردن یان پژمین یان له دوای مناڵ بون کۆنترۆڵیان به‌سه‌ر خۆیان نامێنێت و میز ئه‌که‌ن به‌خۆیاندا وه‌هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و ژنانه‌ش خۆیان پیس ده‌که‌ن. مه‌به‌ستی چونم بۆ کوردستان بۆ ئه‌و ئامانجه‌یه و چاوم له‌هیچ پۆستێك نیه‌و وه به‌ته‌ماش نیم پۆستی که‌س زه‌وت که‌م.
باشه ئه‌و جارانه‌ی که‌چویته‌وه بۆ کوردستان له‌م بوارانه‌ی که‌باسی ده‌که‌یت چیت ئه‌نجام داوه؟
پرۆفیسۆر:. جاری یه‌که‌م که سه‌ردانی کوردستانم کرد تیمێکی ئه‌ڵمانیم له‌گه‌ڵدا بوو که‌پێك هاتبو له دکتۆرێکی ئه‌ڵمانیو چه‌ند ئۆبه‌رسسته‌رێک هه‌موو ئه‌مانه مه‌سره‌فی هه‌مویان به‌خۆمه‌وه له کیسه‌ی خۆم بوو هه‌ر له بلیتی ته‌یاره تا هوتێل له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا له‌گه‌ل ئه‌و تیمه 480 ئۆپه‌راسیۆنی پزیشکیم به‌سه‌رکه‌وتوی ئه‌نجام دا بیگومان ئه‌وه بوو به مایه‌ی دلخۆشیه‌کی گه‌وره بۆ خۆم و تیمه‌که‌م که توانیم ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ژنانی ووڵاته‌که‌م درێژ بکه‌م.
ئایا له‌و سه‌فه‌رانه هه‌ر خۆتان ڕۆیشتنه‌وه یان پێداویستی تایبه‌تیتان برده‌وه؟
پرۆفیسۆر:. بێگومان ئه‌و ماده‌یه‌ی که له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه به‌کار دێت له کوردستاندا بونی نیه ناچار بوین له ئه‌ڵمانیا بیکڕین و بیبه‌ینه‌وه بۆ کوردستان تا ئێستا ئه‌و ماده‌یه‌م له‌کیسه‌ی خۆم کڕیوه، به‌ڵام لێتی ناشارمه‌وه ئیتر گیرفانی من توانای کڕینی ئه‌و ماده‌یه‌ی نیه له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرانه بۆیه هیوادارم دام و ده‌زگا به‌رپرسیاره‌کانی کوردستان ئه‌و ماده‌یه‌م بۆ دابین بکه‌ن.
ئایه ئێوه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له کوردستاندا ده‌تان کرد به‌رامبه‌ر به پاره‌بوو یان به‌خۆڕایی؟
پرۆفیسۆر:. نه‌خێر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه هه‌موی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌نجام دراون وحکومه‌تی هه‌رێمیش هه‌مو کار ئاسانی له‌و بوارانه‌دا کردوه ئه‌مه‌ش زیاتر دڵی منی زۆر خۆش کرد به‌ڵام نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌کان به‌رامبه‌ر به پاره‌کاره‌کانیان ئه‌نجام ده ده‌ن.
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی چۆن ده‌بیینی له‌کوردستان؟
پرۆفیسۆر:. وه‌کو دکتۆرێک به‌سه‌رکه‌وتوی خزمه‌ت گوزاری له‌کوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م ئێمه به‌چاوی خۆمان ئاستی ئه‌و خزمه‌ت گوزاریه‌مان بینی له هه‌رێمی کوردستان بێگومان ئێمه ئه‌و کارانه‌ی که ئه‌نجاممان دا له نه‌خۆشخانه‌کانی که‌رکوک و هه‌ولێر که جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئێمه بوو. من ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌توانم بڵێم چونکه له‌و دوو شاره‌دا کارم کردوه هیوا دارم ئه‌م جاره‌یان به‌شێک له ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌شاری سلێمانی ئه‌نجام بده‌م.
ئێوه له‌سه‌فه‌ره‌کانتان بۆ کوردستان چ گیروگرفتێکتان هاته ڕێگا، هه‌روه‌ها چی به پێویست ئه‌زانن بۆ کاره‌کانتان؟
پرۆفیسۆر:. ئێمه ده‌خوازین له‌و نه‌خۆشخانانه‌ی که‌کاری تێدا ده‌که‌ین هۆڵێک یان به‌شێک له‌و نه‌خۆشخانه‌یه بخریته ژێر ڕکیفی ئێمه تا له‌وین بۆ ئه‌نجام دانی کاره‌کانمان، وه هه‌روه‌ها ئێمه ده‌خوازین به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت شاری هه‌ولێر ببێته سه‌نته‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه نه‌ک ته‌نها بۆ کوردستان به‌ڵکو بۆ ووڵاتانی ناوچه‌که به‌گشتی بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ئاماژه به‌شاری هه‌ولێر و کوردستان وه‌ک سه‌نته‌رێکی پزیشکی گرنک.
ده‌ته‌وێت شتێکی تر بڵێت ؟
پرۆفیسۆر:. ئه‌مه‌وێت باس له‌وه‌ش بکه‌م که ئه‌و سه‌فه‌رانه‌م بۆ کوردستان تا ئێستا به‌هاوکاری برایه‌کی خۆم بوه‌که هاتوه بۆ فرگه‌ی هه‌ولێر و ئێمه‌ی گواستۆته‌وه بۆ هوتێل و ته‌نسیقی کردوه له‌گه‌ل نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستان.
به‌ڵام بریار وایه له‌مه‌و دوا له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌رلین کار ئاسانیم بۆ بکه‌ن پێش گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردستان ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه ته‌نسیقم بۆ بکه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان.
دیمانه تابلۆ حه‌سه‌ن
{jcomments off}