به نزیک بوونه‌وه‌ی شانۆسازیی به ناو هه‌ڵبژاردنی ده‌و‌ره‌ی نۆهەمی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی ،
جارێکی دیکه ئه‌و هه‌له بۆ میلله‌تی کورد له کوردستانی ئێران و هه‌موو میلله‌تانی دیکه‌ی ئێران پێک دێ که نا به ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له ته‌واویه‌تی خۆیدا بڵێن. ئیدی هیچ که‌س و ده‌سته‌و تاقمێک ناتوانێ میلله‌تانی ئێران به پێکهاتنی ئاڵوگۆڕ له حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی‌دا ئومێده‌واربکا.
به‌و حاڵه‌ش بەشێک لە ده‌سته‌و تاقمه به ناو ئیسلاح خوازه‌کانی نزیک لە ده‌سه‌ڵات و ده‌وروبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمان ره‌وا، که‌وتوونه‌ته‌وه خۆ تا خه‌لک بۆ به‌شداری له و چاوبه‌سته‌کی یه ده‌وڵه‌تی یه دا هان بده‌ن. ئه‌وان که له‌ده‌وره‌کانی ڕابردوودا پشتیان له ده‌نگ و متمانه‌ی خه‌ڵک کرد، به و‌په‌ڕی ڕووهه‌ڵماڵاویی وه داوا له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌که‌ن ئه‌وجاره‌ش ده‌رفه‌ت و ده‌نگیان بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی له ئیمتیازات و مه‌زایاکانی به ناونوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیس که‌ڵک وه‌گرن. به‌ڵام میلله‌تانی ئێران به‌گشتی و میلله‌تی کورد به‌تایبه‌تی لێ‌بڕاون به هه‌رجۆرێک که بۆیان بلوێ له‌و هه‌له بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی و بێزاریی خۆیان له رێژیم که‌ڵک وه‌رگرن.
بەشێک لە ده‌سته‌و تاقمه به ناو ئیسلاح خوازه‌کانی نزیک لە ده‌سه‌ڵات و ده‌وروبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمان ره‌وا، که‌وتوونه‌ته‌وه خۆ تا خه‌لک بۆ به‌شداری له و چاوبه‌سته‌کی یه ده‌وڵه‌تی یه دا هان بده‌ن. |
بایکۆتی شانۆسازیی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی له لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستان و میلله‌تانی دیکه‌ی ئێرانێ وه، ده‌توانێ باشتر سرنجی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لای واقعیه‌ته‌کانی ئێران ڕاکێشێ. به‌شێک له ده‌وڵه‌ته‌کان، به به‌هانه‌ی ئه‌وه که ده‌بێ مه‌یدان بۆ ئیسڵاح خوازه‌کانی نێو ڕێژیم درووستبکرێ، ڕێگاناده‌ن ڕێژیمی جنایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ ئاکامی سیاسه‌ته دژی میللی یه‌کانی خۆی به‌ره‌و ڕووبێ.
له نێوخۆیی ئێرانیش دا ، بایکۆتی ئه‌و به ناو هه‌ڵبژاردنه‌و ولابردنی ده‌مامکی ئیسڵاح هه‌ڵگری له سیمای ئه‌و حکوومه‌ته سه‌ره‌ڕۆیه، وه‌زعێکی باشتر بۆ خه‌بات وبه‌ربه‌ره‌کانی میلله‌تانی ئێران به دژی کۆماری ئیسلامی ده‌خوڵقینێ. گیرووگرفتی ئه‌مڕۆی وڵاته‌که‌مان ئه‌وه‌نیه که کێ و کا‌م داروده‌سته‌ی نێو ده‌سته‌ڵات له مه‌جلیس دایه. هه‌ربۆیه چۆنیه‌تی پێکهاته‌ی مه‌جلیسی نۆهەمیش بۆ میلله‌تانی ئێرانێ هیج بایه‌خێکی نیه. حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵات له ڕێژیمی ئاخوندی دا به‌ده‌ست که‌سان وده‌سته‌و تاقمێکه‌وه‌یه که نه پێویستیان به‌سه ر‌که‌وتن له هه‌ڵبژاردندا هه‌یه‌و نه له هه‌ڵنه‌بژێرانی خۆشیان نیگه‌رانن یا ترسێکیان هه‌یه.
له باشترین لێکدانه‌وه‌د ا بناخه‌ی فه‌لسه‌فی هه‌ڵوێستی ئه‌و که‌سانه‌ی لایه‌نگری به‌شداریی له‌و چاوبه‌سته‌کێ یه‌دان ، ئه‌وه‌یه که ده‌کرێ که‌مێک ئاڵوگۆڕ له‌و سیسته‌مه‌دا پێک بێت. به‌ڵام ئه‌و دۆستانه نازانن که ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وه‌ک هیچ رێژیمێکی دیکه‌ی دنیا نیه و سیسته‌مێکی مه‌زهه‌بی و سه‌ره‌ڕۆیه و توانای ئاڵوگۆڕی تێ دا نیه. که‌واته ئه‌وان به بانگه‌وازکردن بۆ به‌شداری خه‌ڵک له‌و به ناو هه‌لبژاردنانه‌دا، داوای مانه‌وه‌ی وه‌زعی مه‌وجود ده‌که‌ن. به‌ڵام فاکته‌کان ئه‌وه ده‌ڵێن که ئه‌م ڕێژیمه نه‌توانای چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌کانی ئێرانی هه‌یه‌و نه ده‌شتوانی له ژێر ئه‌و هه‌موو پاڵه‌په‌ستۆ یه‌دا خۆڕاگرێ که له‌نێوخۆو ده‌ره‌وه‌دا خراوه‌ته‌سه‌ری و هه‌روا دێ و زۆرتریش ده‌بێت. واته وه‌زعی مه‌جوود ناتوانێ زۆر درێژه‌ی هه‌بێت. ئیدی نه خه‌ڵک توا نای ته‌حه‌موولی ئه‌و باروودۆخه‌یان ماوه و نه رێژیمش تازه ده‌توانێ به‌سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگ درێژه به‌ده‌سته‌ڵاتی خۆی بدات. که‌واته بایکۆتی شانۆسازی به ناو هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی نۆهەم که حیزب وڕێکخراوه کوردوستانی یه‌کان و یه‌ک له‌وان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن، له باری سیاسیه‌وه هه‌ڵوێستێکی دروسته. (politically correct)
ڕێگا چاره‌ی گیروگرفته‌کانی ئه‌مڕۆی ئێران بریتیه له دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دێموکراتیک و فیدڕاڵ. کۆماری ئیسلامی کۆسپی سه‌ر ڕێگای جێ به جێ بوونی ئه‌و ئامانجه‌یه. که‌واته با هه‌موو پێکه‌وه خه‌بات بکه‌ین بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئسلامی و ئاماده‌کردنی زه‌مینه‌ی پیاده‌کردنی دێموکڕاسی و فیدڕالێزم.
له هیچ جێگایه‌کی ئه‌م دونیایه‌دا خه‌بات کارێکی سووک و ئاسان نیه. ئه‌ویش خه‌بات به دژی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ره‌ڕۆی مه‌زهه‌بی که دین و مه‌زهه‌ب و نه‌وت پێکه‌وه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی به‌کاردێنێ. ده‌بێ خه‌بات به‌رینه پێش . گه‌لان و میلله‌تانی وڵاتانی ئوروپای ڕۆژهه‌ڵاتی دوو نه‌سل له خابات دابوون تا سه‌ره‌نجام به ئازادی گه‌یشتن.
ئیبڕاهیم لاجانی
٢٤.٠٢.٢٠١٢
{jcomments off}