ڕۆژی شەممە 03/02/2012 کومیتەی کالماری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداری زۆرینەی ئەندامان و هەروەها نوێنەری کومیتەی گشتی وڵات کونفرانسی ساڵانەی خۆی دەست پێ کرد.
دەستپێکی بەرنامەکە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب بوو، کە لە لایەن کۆڕی هونەرییەوە پێشکەش کرا. پاشان خولەکێک بێ دەنگی بۆ یادی شەهیدانی کورد و کوردستان راگەیاندرا.
پاشان پێشکەشکاری بەرنامە ڕیزبەندی کارەکانی بە شێوەی خوارەوە بەڕێوە برد.
1. سەرەتا ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی کومیتە لە ماوەی خولی بەرپرسایەتیدا لە لایەن بەڕێز جەلال ئەلیاسی (سەمین) بەرپرسی کومیتەی پارێزگاکە، پێشکەش کرا. ناوبراو باسی لە دەستکهوەتهکان و چالاکییەکانی کومیتەی پێشوو لە بوارە جۆر بە جۆرەکانی سیاسیی و کۆمەڵایەتی کرد. هەر وەها لە ڕاپۆرتەکەدا باسی بار و دۆخی ئێستای ناوچەکە، دۆزی کورد و ئەگەر و پێشهاتەکانی کرد.
2. نوێنەری کومیتەی گشتی وڵاتی سوێد بەڕێز ئەبوبەکر ڕەحمانی باس و ڕوونکردنەوەی تایبەتی پێشکەش کرد. هەروەها وەک بەرپرسی ماڵی کومیتەکە ڕاپۆرتی ماڵی دەورەی بەرپرسایەتی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
3. خوێندنەوەی چەند نامە، بڕگە و بابەتی دەستووری کە لە لایەن کومیتەی گشتی وڵاتەوە هاتبوو بەشێکی دیکە لە کارەکانی بوو کە لە لایەن بەڕێز ناسر ئەشرەفی بۆ بەشداربووان خوێندرایەوە.
4. دەستنیشان لیژنەیەکی سێ کەسی وەک دیوانی چاودێری. لیژنە داوای لە ئەندامانی بەشداربوو کرد ڕەخنە و پێشنییارەکانیان سەبارەت بە ڕاپۆرتی کومیتە پێشکەش بکەن. لەم بەشەدا لە دوای سەرنج و تێبینی ئەندامان دەنگدان بە ڕاپۆرتەکە بەڕێوە چوو کە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.
5. هەڵبژاردنی کومیتەی نوێ بڕگەی کۆتایی دانیشتنەکە بوو کە لە کەش و هەوایەکی دیموکراتیک و دۆستانەدا بەڕێوە چوو. پاشان کۆتایی بە کاری کۆنفرانس هێنرا.
ئهندامانی کۆمیتهی نوێ
{jcomments off}