ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ر گه‌لێک ژیانی ده‌وێت و له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری و ڕه‌هایی دا ڕاده‌په‌ڕیت و گه‌یشتنی به ژیانی به‌خته‌واره‌انه‌و دوور ژێر ده‌ستی داگیرکه‌رانی ئامانجه و له‌و ڕێگایه پیرۆزه‌وه قوربانی ده‌دات،ده‌بێ که هیواکانی ئه‌و گه‌له بێته دی و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و ڕزگاری وه‌دی بێت
و خاکی ژێر ده‌سته‌ی ئه‌وان نه‌ته‌وانه بۆ هه‌میشه له چنگ داگیرکه‌رانه‌وه ڕزگاری ببێت،دیاره که خه‌باتی گه‌لی کورد له سه‌رتا سه‌ری کوردستان دا ساله‌های ساله له ئارا دایه‌و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه ده‌یه‌وێت به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیه‌وه بژیت و دوور بێت له ژێر ده‌ستی داگیرکه‌رانی ناکه‌س و نامه‌رد، هه‌ر بۆیه‌شه که له‌و ڕێگایه پیرۆزه‌دا به سه‌دان هه‌زار ڕۆله‌ی قاره‌مانی ژیان نه‌دیوی میللی و کوردپه‌روه‌ر گیانی خۆیان به خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌خشیوه‌و بونه‌ته قوربانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد س کوردستان،هه‌ر له رۆژگارانی زووی به‌رخودان و تێکۆشانه‌وه که شۆڕشی کورد هه‌ڵگیرسا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دامه‌زراوه،گه‌لی کوردهێنده‌ی سه‌وه‌ری و خه‌بات و قاره‌مانه‌تی به خۆیه‌وه دیوه که ده‌توانم بڵێم له ئاست ئه‌و هه‌موو قوربانی دان و شۆرش و به‌رخودانانه دا هه‌رگیز ناتواندرێت که وه‌ک خۆی چۆن هه‌بوه‌و هه‌یه و، هه‌میشه له مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشانه‌وه گه‌لی قاره‌مانه‌تی دژ به داگیرکه‌رانه‌وه نواندوه و ئاوا پێنوس بتوانێت وه‌ک خۆی باسی لێوه بکات و ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تی و دلێری و سه‌روه‌ریانه‌ی که پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان ئه‌نجامیان داوه و بوونه‌ته چقلی چاوی داگیرکه‌رانه‌وه و لێ بدوێت، هه‌ر بۆیه‌شه که پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌میشه جێگای شانازی و سه‌رفرازی و هه‌قسێنه‌ر و پارێزه‌ری هه‌موو مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد بوونه و هه‌تا ئه‌مڕۆش ده‌بینین که چۆن پارێزگق‌ری له بوون و مانی خۆی و هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان و مافه‌ڕه‌وا‌کانی گه‌لی کورد‌و کوردستان ده‌کات و توانیویانه که به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تیوه ئه‌و هه‌موو ده‌سکه‌وتانه‌ی که ئه‌مڕۆ له سایه‌ی خه‌بات و تێکۆشان و ڕاپه‌ڕینه پڕ له سه‌روه‌ریه‌که‌ی له ئارادان به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تی و دلێریوه له ده‌ستی دوژمنانه‌وه بیپارێزن، دیاره که گه‌لی کورد به تێکڕایی هه‌میشه چاوی بڕیوه‌ته شۆڕش و به‌رخودانی ساله‌های ساڵی رۆله قاره‌مانه‌کانی کوردستان و هیوای هه‌میشه سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری گه‌لی کورد بوینه و هه‌ن، هه‌ر له‌و ده،انه‌وه که شۆڕش و به‌رخودان له ناو شاخ و ده‌شت و لێڕه‌واره‌نره‌نگینه‌کانی کوردستاندا له سه‌رتاسه‌ری خاکی کورد هه‌بووه و وره‌و هیوای گه‌لی کوردی هه‌میشه به‌رز ڕا گرتووه و هیوای ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کوردی پته‌وتر کردووه،دیاره که ڕاپه‌ێنی شکۆداری سه‌راسه‌ری جه‌ماوه‌ری کوردستانیش که‌هاته ئاراوه ئه‌وه‌ش هه‌ر له سایه‌ی خه‌بات و به‌رخودانی ساله‌ها ساڵی پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و ڕۆله دلێره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه که ئه‌و شۆرش و به‌رخودانانه‌ی درێژخایه‌نی گه‌لی کورد هێما و هیوای ئه‌و ڕاپه‌ڕینه پڕ له سه‌روه‌ریه مه‌زنه بووه که به تێکڕایی گه‌لی کورد له هه‌موو چین و توێژه‌کانه‌وه توانیان که ڕژێمی داگیرکه‌ری پڕ چه‌ک و فاشت و دڕنده‌ی سه‌دامی تازی له کوردستان شان به شانی قاره‌مانانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه ئه‌وان دوژمنه دڕنده‌ه مرۆکوژانه ڕاو بنێن و له سه‌ر خاکی پیرۆز‌و ره‌نگینی کوردستانه‌وه کارێکیان پێ بکه‌ن که با به ده‌واری شری نه‌کردووه و ئه‌وان ده‌سکه‌وته پیرۆزانوی ئه‌مڕۆی کوردستان وه‌دی بێنن، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه پر له سه‌روه‌ریه جه‌ماوه‌ریه‌ی کوردستان جێگای شانازی گه‌لی کورده، که گه‌لی کورد دژ به زولم و زۆرداری ئاوا یه‌کی گردت و به هه‌موو چێنێکه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست بوون و په‌لاماری ئه‌وان داگیرکه‌ره ئه‌مفالچی و تازیه‌کانیان دا‌و له کوردستانی زیدی باوانمان توانیان که هه‌مو دوژمنان له سه‌ر خاکی کوردستان وه‌ده‌ر بنێن و که‌رکوکی دڵی کوردستانیش ڕزگار و سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن و به هه‌زاران تف و نه‌فرینیان له وان داگیرکه‌ره تازیانه‌وه بکه‌ن،ڕاسته که ده‌ڵێن زوڵم له ئه‌ستوریه ده‌پسێت و له ناو ده‌چێت، زوڵم و زۆرداری ئه‌وان داگیرکه‌رانه هێنده زۆر بوو که بۆ تۆله‌سه‌ندن و له ناو بردنی ئه‌وان دوژمنانه‌وه به تێکڕایی گه‌لی کورد یه‌کتری گرت و به یه‌ک ده‌نگه‌وه هاواریان کرد مه‌رگ بۆ داگیرکه‌ران و دوژمنانی دڕنده‌ی کوردستان و مردن بۆ به‌عسیه فاشسته‌کان ئه‌و هه‌موو و زوڵم و زۆرداریانه‌یان، له سه‌رتا سه‌ری کوردستانه‌وه گه‌لی کورد به یه‌ک ده‌نگه‌وه هاواریان کرد‌و گوتیان: ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان نایشکێنێت دانه‌یی توۆپی زه‌مان، به‌ڵی به‌ر له 31 ساڵ له‌مه‌و به‌ر دینه‌مۆی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی کورد هاته مه‌یدان و ئازایانه ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه شکۆداره‌و پڕ له سه‌روه‌ریه‌ی وه‌دی هێناو به تێکڕایی گه‌لی کورد و به یه‌ک ده‌ست شکه‌ستیان به داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه دا‌و گه‌لی کورد خۆی گه‌یانده خۆشبه‌ختیه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان که ڕۆژگارانی چاکسازی و پێشکه‌وتنه‌کانی کوردستانه و خۆی بۆ خۆی له سه‌ر خاکی خۆی دا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی گرته ده‌ست،که ده‌بێت له هه‌موو کاره‌سات و ناله‌باری و دواکه‌وتن و هۆکاره‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی کوردستان به درێژایی مێژوو ڕۆله دڵسۆزه‌کانی کوردستان په‌ند وه‌ر بگرن و خزمه‌تگوزاری کورد‌و کوردستان بن،ئه‌م ڕاپه‌ڕینه که ڕاپه‌ڕینی هه‌موو گه‌لی کورد بوو،واته ته‌واوی گه‌لی کورد له هه‌موو لایه‌ن و که‌سایه‌تی و ئه‌وان کوردانه‌ی که تا دوێنێ له پاڵ دوژمنانیشه‌وه بوون و سه‌ری خۆیان به‌رز کرده‌وه‌و و له پاڵ گه‌ل و نیشتمانی خۆیانه‌وه له گه‌ل ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه هاتنه مه‌یدان و دژ به دوژمنانی کوردستان ڕاپه‌ڕین و ته‌خت و تاراجی دوژمنانی داگیرکه‌ریان تێکشکاندو هه‌موو له هه‌موو به یه‌که‌وه ئه‌مڕۆی کوردستانیان سه‌ربه‌رزانه وه‌دی هێناو دلێ کوردیان شادان کرد به‌وه‌ی که کورد یه‌کی گرت و له هه‌مووچێنێکه‌وه له یه‌ک ڕیزه‌وه به داگیرکه‌رانی کوردستانیان گوت کوردستان یا نه‌مان،ئه‌مانه هه‌موو له سه‌روه‌ریه پڕ له نرخ و به‌رزه‌کانی کوردستانن که ده‌بێت به گیان و به دڵ هه‌موو له هه‌موو به‌یه‌که‌وه ئه‌مڕۆیکوردستان و ئه‌م ئه‌زموونه پیرۆزه‌ی کورد بپارێزین و کاری نه‌که‌ین که ڕیسمان لێ ببێته‌وه خوردی و هانی گه‌نده/ڵی و خیانه‌ت وپیسی له سه‌ر خاکی کوردستانه‌وه بده‌ین،ده‌بی دادپه‌روه‌ری و پاکی و ڕاستی و خزمه‌تگوزاری کورد‌و کوردستان مه‌به‌ستی هه‌ر ڕۆله‌یه‌ک و ڕابه‌رو به‌رپرسێکی کورو کوردستان بێت،گه‌ر وانه‌که‌ین دیسانه‌که دوژمنه دیرۆکی و په‌ست و نامه‌رده‌کان کاره‌ساته‌کان دژ به گه‌لی کورد زیندوو ده‌که‌نه‌وه. بژیت کورد بژیت کوردستان،مردن و سه‌رشۆڕی بۆ هه‌موو گه‌نده‌لکارو پیاو خه‌راپ و خیانه‌تکارو بێدادیه‌ک. 7.3.2012 هه‌ولێر
{jcomments off}