ئەی گەلی کوردی قارەمان. خەبات وخوێندانەکانی گەلەکەمان لەبەشی باشورلە پێناوی ئاشتی وئازادی ومافەڕەواکانی خۆیدا،سەرئەنجام دوای سەدان هەزارقوربانی وزیندەبەچاڵ وئەنفال ووێرانی دەیان شاروخاپورکرانی هەزاران ئاوای وبەتاڵان برانی سەروەتوو سامانی بەشێکی زۆری چەوساوانی ئەووڵاتەداگیرکراوە
و ئیعدامی هەزاران کەس لەڕۆڵەبەشەڕەفەکانی گەلەکەمان لەگۆشەوکەناروشاروگوندوچیاوچۆڵ ودەشت وزیندانەتاریکە کانی دوژمنانی کوردوکوردستانداودانی دەیان هەزارقوربانی بەچەکی کیمیای وخاپورکرانی شارێکی گەورەوئاوەدانی وەک هەڵەبجەبەدەستی دوژمنانی دڵڕەش وجنایەتکارانی بەعسی فاشیست وڕاگوێزرانی زۆرەملی سەدان هەزار کەس لەزێدی باب وباپیرانی خۆیان وبردنیان بۆئۆردوگا بێ کاروکاسپی وبێ ئاوەکان وئازاردانی ڕوحی وجیسمی و دەیان وسەدان تاوان وئازاری تری دیکەی گەلەکەمان.
سەرئەنجام دوای ئەوهەمۆ فیداکاری وقوربانی دانانەی گەلی کوردوحیزبەخەباتگێڕوشۆڕشگێڕەکانی ،ئەوگەلە چەوساوەیەی جیهان توانی لە5-3-1991زاینی یەکەمین چەخماخەی ڕاپەڕین لەدژی زۆرداری لەشاری ڕانیەی سەربەرزەوەلێبداولەماوەی چەندحەفتەیەکدا زۆربەی هەرەزۆری شاروگوندوناوچەکانی کوردستان لەپۆستاڵی جەلادانی بەعس پابکاتەوەوزەماوەندی سەرکەوتن بگێڕێ.
بەبۆنەی 21ساڵەی ڕاپەڕینەزێڕینەکەی گەکەمانەوەهەزاران سڵاو ڕێزی بێ پایانم دەنێرم بۆسەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردو بنەماڵەسەربەرزەکانیان وگشت ڕۆڵەیەکی بەئەمەگی ئەو ئاوخاکەپیرۆزەوهیوادارم سەرجەم چین وتوێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵی کوردەواری قەدروقیمەت وبەهاگرانەکەی ئەوئازادێی ئەمڕۆی کوردستانەزامدارەکەمان بزانن وچۆن باوک و دایک وخوشک وبراو ڕۆڵە شیرنەکانتان بەخوێنی گەشی خۆیان داری ئازادیان بۆ هێنانەبەروتەسلیمی دەستی ئێوەیان کرد، ئێوەی وشیاروخاوەن هەستی پیرۆزی نەتەوایەتیمان ئەوئەمانەتە وەک نووری چاوتان بپارێزن وبەخوێنی گەشتان پاراوتری بکەن.
ئەم پەخشانەش پێشکەشەبەسەرجەم شەهیدانی ڕاپەڕینە
موژدەبەخشەکەی ساڵی 1991زاینی.
سڵاو سڵاوئازیزانم
هەزاران جارسڵاو
ئەی گوڵاڵەسوورە
کانی باغی ژینی
کوردستانم
سڵاوئەی کارمامزو
کۆترەسپیانی بەختەوەری
گەلی کوردوکوردستانم
ئازیزانم دەزانن دڵی
خەمباری من چۆن
دەسرەوێ،وادەسرەوێ
ئەگەرمەرگم ڕەگەڵ
مەرگی ئەوکاروانە
سورخەڵاتەی ڕێی ڕزگاری
گەلی کوردوکوردستانی
زامداروپڕخوێن کەوێ
چوندەزانم دڵەچوکەی
پڕلەژانم هەردەکۆڵێ
بەشەوڕۆژبرینانم
وادەزانێ من دەسرەوم
وادەزانێ من دەکەوم
وادەزانێ من دەخەوم
بەڵام بابزانێ ئازیزانم
دڵەچوکەی پڕلەژانم
من ناسرەوم،من ناکەوم
من ناخەوم
تانەبینمەوەگەلی کوردو
کوردستانم
تاشادنەبمەوەبەشاری
ڕانیەی سەربڵیندوقارەمانم
قیبلەگاکەودەروازەکەی
سەرفرازی وڕاماڵینی
دوژمنانی لوتشکاو
تێک شکاوی نیشتمانم
تاماچ نەکەم گڵکۆی
بەرزی ئەوشەهیدەی
ڕانیەی کردەیەکەم
سەنگەربۆڕزگاری
گەلی کوردی قارەمانم
جائەمجارەئازیزانم
گەشدەبنەوەچاوەکانم
ڕوندەبنەوەدڵوگیان وژیانم
شاددەبنەوەبەدیداری
ئێوەوخاکی پاکی کوردستانم
دەیدەمەبەرشنەبای
شەماڵی ڕەحمەت
خەرمانی خەمەکانم
خۆمدەزانم چیلێمدەوێ
دڵەچوکەی پڕلەژانم
لێم دەخوازێ شادبێتەوە
بەدیتنەوەی یەکەیەکەی
سەربەرزانی نیشتمانم
تابگرمەباوەش مناڵانی
شەهیدانی گەلی
کوردی قارەمانم
ماچ کەمدەستی
دایک وباوک وخوشک و
براوکەس وکاری سەروەرانم
جائەمجارە ئەوکوڕە
کوردەهەژارەشاددەبێتەوە
بەم وڵاتە ،یا بەوشارە.
خالیدخورینجی9-3-2012
{jcomments off}