"an independent online kurdish website

سەر لە ئێوارەی پێنج شەممە ڕێکەوتی 8/3/2012 کومیتەی کالماری یەکێتی ژنانی دیموکرات شەوئاهەنگێکی بە بۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ڕێکخست. سەرەتا خوشكە شەرەف ئەلیاسی بە نوێنەرایەتی کومیتەی ژنانەوە بەخێرهاتنی بەشداربووانی کردjnan_klamar_yjdki-kalmar_20120308_0

و ڕۆژین ئەشرەفیی پێشکەشکاری بەرنامە، بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شە هیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان، بەتایبەت ئەو شێرەژنە کوردانەی کە لەپێناو هەلگرتنی هەردوو ستەمی نەتەوەیی و ڕەگەزی گیانیان بەختکردووە، خولەکێک بێدەنگی ڕاگرت.

پاشان وتاری کومیتەی ژنانی دیموکرات لە لایەن خوشکە ڕەحمە ئەشرەفییەوە خوێندرایەوە. خوشکە ڕەحمە لە وتارەکەیدا بە کورتی ئاوڕێکی خێرای لە مێژووی بزاڤی ژنانی جیهان و بەتایبەت ژنانی کورد دابووەوە.

دواتر برووسکەی پیرۆزبایی کومیتەی کالماری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن هاوڕێ جەلال سۆفییەوە پێشکەشکرا. وێستگە گرنگەکانی خەباتی بەرابەرخوازی ژنانی جیهان وتارێک بوو کە لەلایەن خوشکە فەوزییە ئەلیاسی پێشکەش کرا.

لە بەشێکی دیکەی شەوەئاهەنگەکەدا، ڕاوبۆچوونی بەشداربووان لەسەر گیروگرفتەکانی ژنی کورد لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات هاتە ئاراوە، کە ئەوەش زۆر بەکەڵک و جێی ڕەزامەندی بەشداربووان بوو.

دواین بڕگەی بەرنامەکە، وێڕای شیرینی خواردن بەو بۆنە پیرۆزەوە، جڕینی چەندین گۆرانی لەلایەن بەشداربووانەوە، شەوەئاهەنگەکە کۆتایی پێهات.

jnan_klamar_yjdki-kalmar_20120308_1jnan_klamar_yjdki-kalmar_20120308_2jnan_klamar_yjdki-kalmar_20120308_3jnan_klamar_yjdki-kalmar_20120308_4jnan_klamar_yjdki-kalmar_20120308_5jnan_klamar_yjdki-kalmar_20120308_6

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی