"an independent online kurdish website

هه‌له‌بجه‌که‌م شاری شه‌هید  

هه‌ڤالانم ، کوردپه‌روه‌ران  helebece-02

هه‌ستن وه‌رن وا به‌هاره‌

یادی گه‌لێ ئازارانه‌

وه‌رن  هه‌موو با یه‌ک بگرین

ده‌ریای سوری په‌یڤ و شیعرو

وشه‌ی به‌رزی خۆشه‌ویستی                   

بۆپێنج هه‌زار  گولی ڕه‌نگین

بۆ ئه‌نفال و هه‌شت هه‌زاران    

بارزانیان و زینده‌ به‌چاڵ

له‌شاره‌که‌ی هه‌له‌بجه‌که‌م

بۆ شه‌هیدان ڕاببه‌ستین

وه‌رن بڕۆین

بۆ هه‌له‌بجه‌‌ی شه‌هید کراوم

یادی ڕۆژی کاره‌سات و

وه‌راندنی پێنج هه‌زار گول

له‌ به‌هه‌شتی شاره‌زوورم

به‌ خه‌رده‌لی داگیرکه‌ران

له‌ یاد نه‌که‌ین

بۆ خه‌بات و ڕێی سه‌رکه‌وتن

وه‌ڕن ئه‌مڕۆ کۆڕ ببه‌ستین

 بۆ‌ یه‌کگرتن ڕا نه‌وه‌ستین

ڕێگه‌ بگرین به‌ره‌و هه‌وار

بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆی یار

سه‌ری ڕیزو نه‌وازشمان

بۆ شه‌هیدان دانه‌وێنین

سه‌دان چه‌پکه‌ گولی جوان و

خۆشه‌ویستی بۆ شه‌هیدان

بۆ‌ سه‌ر گلکۆی گشت نه‌مرانمان

لای په‌یکه‌ری شه‌هیدانی

هه‌له‌بجه‌که‌ی هه‌ر له‌ یادمان

دا بنێین و کڕنووش به‌رین

په‌ند وه‌ر گرین په‌یمان بده‌ین

بستێ خاکی کوردستانمان

له‌ ده‌ست نه‌ده‌ین

زۆر به‌ پاکی و هه‌ست و  بیرمان

بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی

کوردستانمان هه‌ول بده‌ین

 هیچ نه‌وه‌ستین

گشت خاین و دوژمنانمان

له‌ ناو به‌رین،نه‌فرینیان که‌ین

سوێند به‌ خوێنی شه‌هیدانمان

که‌ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانمان‌

له‌ ناو هه‌ست و بیرمان بگرین

داگیرکه‌ری دیرۆکیمان

دوژمنانی سه‌ره‌کیمان

له‌ ده‌ڤه‌ری خۆشه‌ویستی یه‌کتری دا

توڕ بده‌ین و چروکیان که‌ین

یه‌کتر بگرین بۆ هه‌تایه‌

خوێنی شه‌هید فیڕۆ نه‌ده‌ین

هه‌ستن وه‌رن هاوڕێیانم

هه‌ڤالانی کوردستانی له‌ت کراوم

با پێکه‌وه‌ شاری شه‌هید

بۆ هه‌تایه‌ ببته‌ ڕه‌مزی یه‌کگرتنمان

تف له‌ چاره‌ی خائینان و

دوژمنانی کوردستان که‌ین

کۆرپه‌ی خاوه‌ر له‌ یاد مه‌که‌ن

ته‌نیا خاکی کوردستانمان هه‌تا مردن

له‌ ئامێزی خۆشه‌ویستی یه‌‌کتربگرن

په‌ند  وه‌رگرن بۆ هه‌تایه‌

سازش له‌ گه‌ل نه‌یار مه‌که‌ن

وه‌رن وه‌رن کۆڕ ببه‌ستین

دوژمن ڕاو نێین ڕانه‌وه‌ستین

تورک و تازی و عه‌جه‌م هه‌موو

دوژمنانی کوردستانن

زۆر دڕنده‌و داگیرکه‌ری خاکی کوردن

دژ به‌ مافی نه‌وه‌ی کوردن

با پێکه‌وه‌ بۆ کوردستان

دوژمنانمان ڕیسوا بکه‌ین

با به‌ یادی شه‌هیدانی هه‌له‌بجه‌که‌م

سه‌دان شیعر و ڕۆمانی جوان

بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی

کوردستانمان هه‌ڵببه‌ستین

کیانی کوردو کوردستانمان

با‌ له‌ جییهان بۆ هه‌تایه‌

دابین بکه‌ین

ده‌وله‌تی کورد وه‌دی بێنین

هه‌له‌بجه‌مان یه‌ک گرتنه‌

ڕه‌مزی خاکی کوردستان وسه‌رکه‌وتنه‌

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی