کومتیهی فاڵۆنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی به بەشداری زۆرینەی ئهندامانی بەڕێوە برد.
رۆژی شهممه رێکهوتی 2012-03-17ی زایینی کومتیهی فاڵۆنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی به بەشداری زۆرینەی ئهندامانی بەڕێوە برد.
سهرتا کۆنفرانسەکە به ڕاگرتنی خولهکێک بهدنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شههیدان و دواتر به خێر هاتن کردنی ئاماده بووان لهلایان بهرپرسی کۆمیتهوە دەستی پێکرد. پاشان راپۆرتی کارو چالاکییەکانی یەک ساڵەی کۆمتیه پێشکەش کرا. پاشا هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوە و ڕەخنە و پرسیار و پێشنیارەکانی بەشداربووان، دەنگ بۆ ڕاپۆرت وەرگیرا و دواتر به زۆرینەی دهنگ راپۆتهکه پهسندکرا.
یەکێک لە ڕەگنەکانی بەشداربووان ئەوە بوو کە نوێنەری کۆمیتهی گشتی لەو کۆنفرانسەدا جێگای خاڵی بوو. بەشی کۆتایی کۆنفرانس تەرخان کرابوو بۆ ههڵبژاردن. ئەو بەشەش بە سەرکەوتووی و بە هەڵبژاردنی کومیتەیەکی نوێ کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
کومیتەی حدک ئێران ” فاڵۆن”
17-03-2012
…………………………
کومیتەی گشتی کۆمەڵەی کولتوری کوردی لە نۆرویژ بە فەرمی بوو بە ئەندامی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لقی نۆروێژ.
رۆژی 19.3.2012 دەستەیەک لە ئەندامانی بەرێوەبەری کومیتەی گشتی کۆمەڵەی کولتوری کوردی لە نۆرویژ کە پێک هاتبوون لە بەرێزان :
موحەمەد سولیمانی, کامیل قادری، ئایشە ئەحمەدی, مریەم مورادی و سمکۆ بێکەس، سەردانی بارەگایی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لقی نۆڕوێژ لە ئوسلوی پایتەختی ئەو وڵاتەیان کرد.
سەرەتا دەستەی بەریوەبەری کومیتەی گشتی لە لایەن ئەندامانی دەستەی کارگێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرێزان توربیرون ئورفیل و یون گ رینهوڵد بە گەرمی پێشوازی و بەخێر هێنانی وەڤدی کۆمەڵەی کردو لە بەشێکی قسەکانیدا جەختی لەسەر هاوکاری و پەیوەندی بەردەوامکرد و هەرلەو پەیوەندیەشدا ڕایگەیاند کە ئەو جار بۆ هەموو کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوی نابراو بەفەرمی وەك ئەندام بانگ دەکرێین.
پاشان ڕێزدار کامیل قادری بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی کۆمەڵەی کولتوری کوردی لە نۆڕوێژ وێرایی دەربڕینی هەستی خۆشحاڵی و سوپاس وپێزانین لەمەڕ ئەودیدارە، هاوڕێیانی وەڤدی بەشێوەیی گشتی ناساندن.
دواجار بەرێز موحەمەد سولیمانی بەرپرسی کومیتەی گشتی کۆمەڵەی کولتوری کوردی لە نۆڕوێژ بەکورتی باسی لەئامانج و بەرنامە و ستڕاتیژی کۆمەڵەی کولتوری کرد و هەرلەو کاتەشدا ئاماژەیی بەو نەهامەتی و توندوتیژیانەکرد کە دەگیرکەرانی کوردستان ئێستاش بە سەر خەڵکی کوردستانی دەێنن و کورد وەك نەتەوەک هەتائەمرۆش لە هەموو مافێکی سیاسی وکۆمەڵایەتی بێبەشکراوە. هەرلەوکاتەشدا بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە ئەندامەتی ڕێکخراوی ناوبراوی قبوڵکرد و باسی لەوەکردکەهەوڵبدرێ لەوڕێگایەوە بتوانین گیروگرفتەسیاسی وکۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکانی خەڵکی کوردستان بە بیروڕایی گشتی جیهان بگەیەنین. هەر وەها باسی هەل ومەرجی ژیان وگوزەرانی ئەو ئاوارەکوردانەی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد کە بە هۆی بارگرژی سیاسی ئاوارەی باشوری کوردستان بوون و ئێستا وەك بنەماڵە و منداڵەکانیان پێویستیان بە یارمەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە لە باری پێ راگەیشتن و ۆپاراستنەوە .
ڕێزدار محمد سلێمانی لە تەوەرێکی تری باسەکەی دا هاتە سەر باسی ئەو کوردانەی کە بە هۆی جۆربەجۆری سیاسی و کۆمەڵایەتی ئاوارەیی وڵاتانی تری دونیا بوونەو بە بەشێکی زۆریشیان لە وڵاتی نۆروێژ جێنشێن بوونە.
ئینجا باسی لە چونیەتی بە ئەندام بوونی کومیتەی گشتی کرد وپرس و راکانی سەبارەت بە کار و چاڵاکی کومیتەکە لە رابردوو و داهاتوودا هینایە بەر باس
دواتر بەرێز توربیرون ئورفیل باسێکی لە سەر ئورگانەکانی یو ئین لە هەموو وڵاتەکان و بە تایبەت لە وڵاتی نۆرویژ پێش کەش کرد و دوای باسی لە چونیەتی بە ئەندام وەرگرتنی کومیتەی گشتی کۆمەڵەی کولتوری کوردی کردو خۆشحالی خویی و رێکخراوەکەیانی بۆ بە ئەندام بوونی کومیتەی گشتی دەربری و هیوای خواست کە کومیتەی گشتی ببێتە ئەندامێکی چالاکی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و لە کور و کوبونەوەکانی تایبەت بەم رێکخراوە لە داهاتوو دا بەشداری بکات
دواتر بەشدارنی کوبونەوەکە بە نورەی خویان راو سەرنجی تایبەت بەم بابەتەیان تاو تۆ کردو کوبونەوەکە زیاتر لە یەک کاتژمێر دریژەی کێشا
لە کوتایی دا لە لایەن وەفدی خانە خوێ پاش ماڵ ئاوای و هیوای کاری بەردەوام بە گەرمی ئەندامانی کومیتەی گشتی بەرێ کران.
کومیتەی گشتی کۆمەڵەی کولتوری کوردی لە وڵاتی نۆرویژ
19.3.2012
………………….
یەکێتی کوردانی شاری ئۆپساڵا ڕێوڕەسمی یادی هەڵەبجەی بەڕێوە برد.
ڕۆژی هەینی ڕێکهوتی 16-03-2012ی زایینی بهمەبەستی ڕێزگرتن لە کارهساتە دڵ تهزێنەکەی هەڵەبجەی شەهید، ڕێوڕەسمێک به هاوکاری کۆمهڵه کوردسانییهکان و یەک لەوان یهکیهتی کوردان، له تالاری”سلۆت بیۆگراف”ی شاری ئۆپسالای وڵاتی سوێد به ڕێوه چوو.
شایانی باسە ڕێڕهسمهکه کاتژمێر شەشی پاش نیوەڕۆ به کاتی ئوروپا دهستی پێ کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا کۆمەڵێ پەیام، شیعر، بیرەوەر و وتار، بەشێوەی خوارەوە پێشکەش کران.
ـ باسێکی کورت له سهر ڕۆدانی ئهو جینایهته دڵتەزێن و نامرۆڤانەیەی کە دڕندەکانی حکومەتی ” بەعس” ئەنجامیاندا.
ـ پارچە شێعرێک لهلایهن “ملا محهمهد بێگزاده” دەستی پێکرد.
ـ کورته فیلمێکی دوکومێنتی سەبارەت بەو کارهساته ترسناکه پشاندرا.
بیرەوەری شاهید حاڵێکی هاوڵاتیهکی شاری ههڵهبجه که بۆ
چارهسهری پزشکی هاتبوو بۆ وڵاتی سوێد، به زمانی سوێدی و لەهەمان کاتدا وەرئەگێڕایە سەر زمانی کوردی.
پاشان پهیامی ئەم حیزبە سوێدییەکان بە شێوەی خوارەوە خوێندرایەوە.
پەیامی سوسیال دیموکراتەکان، سوێد
پەیامی پارتی ژینگە، سوێد
پەیامی پارتی مودراتەکان، سوێد
پەیامی پارتی گەل، سوێد
ڕێوڕەسمەکە پاش چەن کاتژمێرێک کۆتایی پێهات.
یەکێتی کوردان ” ئۆپساڵا”
19-03-2012
………………………..
چالاکی ئەندامانی کۆمیتەی ئوریبروی حدک ئێران
لەماوەی چەند حەوتووی رابردوودا هاوڕێیانی کۆمیتەی هەرێمی ئوریبروی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمەڵێک رێورەسم و بۆنەدا بەشداریان کردووە کە بە بۆنەی جۆراوجرۆوە لە سنووری کارو تێکۆشانی کۆمیتەکەدا پێک هاتوون. لە هەموو بۆنە و رێورەسمەکاندا کە هاوڕێیانی کۆمیتە رەسمەن بانگهێشت کرابوون بە پەیام و بروسکە بەشداریان لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا کردووە.
ئەو بۆنە و یادانەی کە ئەندامانی کۆمیتەی هەرێمی ئوریبروی حدکا بەشداریان تێدا کردووە ئەمانەن
١ بەشداری لە یادی راپەرین
٢ بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی (foreningrådet)
٣ بەشداری لە یادی هەڵەبجە
٤ بەشداری لە کۆنفرانسی یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان لە هەرێمی ئوریبرو.
هەروەها کۆمیتەی هەرێمی ئوریبروی حدکا لەبەرنامەیدا هەیە کە بەشداری لە ئاگرکردنەوەی نەورۆزدا بکا کە لە لایەن کۆمەڵەی کوردی شاری ئورەیبرو بەڕێوە دەچێ. هەروەها بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی ١٠ی خاکەلێوە ساڵرۆژی شەهیدانی کوردستان یەکێکی تر لە کار تێکۆشانی کۆمیتەکەیە کە لە رۆژی ٣١ی مارس کاتژمێر ١٤ی پاشنیوەرۆ بە بەشداری د. بورهان یاسین مامۆستای دانیشگا و شارەزای مێژوو کە لە (virnginska skolan) ویرنگیسکا سکولان بەڕێوە دەچێ.
بەشی راگەیاندنی کۆمیتەی هەرێمی ئۆریبرۆ
{jcomments off}