"an independent online kurdish website

كۆمه‌ڵه‌ی كولتووری له شاری ڤێستێرۆس له گه‌ڵ ته‌عاتری مه‌ركه‌زی به هاوكاری ڕێكخراوه كوردیه‌كان،arezu_hisami_4

ئه‌فغانیه‌كان و فارسیه‌كان له شاری ڤێستێرۆس، مه‌راسیمی هاوبه‌ش به بۆنه‌ی نه‌ورۆزیان به‌ڕیوه برد له ڕێكه‌وتی 17 مارس به به‌شداری هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌ی ناوبراو له كۆنسه‌رت هوسی شاری ڤێستێرۆس كه نێزیك به 700 كه‌س به‌شداری تێدا كرد.

بۆ ئه‌م مه‌راسیمه سێ گۆرانی بێژی به‌ ناوبانگ بانگهێشت كرابوون، بێژه‌ن مورته‌زه‌وی، ته‌واب ئاره‌ش و خاتوو ڕۆژین. ئاغای مورته‌زه‌وی و ئاغای ئاره‌ش به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كرد و هه‌موو به‌شدارانیان به جۆش و خرۆش هێنا. نۆره‌ی خاتوو ڕۆژین هات، كوردانی به‌شدار هه‌موو چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مه كوردیه‌كانیان ئه‌كرد. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا له جل و به‌رگ بدوێین، خاتوو ڕۆژین ده‌بوو به جل و به‌رگی كوردی واردی سه‌ر سه‌حنه بوایه، پاشان به‌رهه‌مه‌كانی زۆر به داخم، كه ئێمه‌ی كورد سه‌ره ڕای هه‌زاران شه‌هیدی كورد و كوردستان به ده‌ست فارس، عه‌ره‌ب و تورك بڕۆین به‌رهه‌مه كوردیه‌كان به زمانی تۆركی، عه‌ره‌بی و فارسی پێشكه‌ش كه‌ین.

ئاخر ئەوانەی وا بەشداریان کرد، شایەتن کە حەتا گۆرانیبەژەکانی دیکه ناوی کوردیان هیچ که نەهێنا بەڵکو یەک کۆپلە شێعرێکی کوردیشیان بە زار دا نەهات. ئه‌م خاتوونه نه‌ك بێ حورمه‌تی به زمانی كوردی كرد له به‌ر چاو بێگانه‌كان له‌وێ دا گۆرانی باوكه‌رۆی ده‌وت و میله‌تی كوردی كرده قاتڵ كه باوكێك كچه‌كه‌ی له سه‌ر كێوێك خستووه‌ته خوار له سه‌ر خۆشه‌ویستی، به‌ڵام به خۆشیه‌وه كچه‌كه نه‌مرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه به‌شداران هاواریان كرد كه به‌سه تكایه له‌و قسانه، ئه‌م خاتوونه ئیشاره به‌وه ده‌كات كه له ساڵ دا نیزیك به 600 كچ و ژن به ده‌ست كه‌س و كاریان له سه‌ر خۆشه‌ویستی له‌و كوردستانه‌ی كه ئه‌و لێی هاتبوو ده‌كۆژرێت.

له‌وانه‌یه بۆ كه‌سانێك شتێكی ئاسای بێت، به‌ڵام بۆ منێك كه شاهیدی جوانترین كولتوری كورده‌واریم پێم حه‌یف بوو له شه‌وێكی ئاوادا كه نه‌ته‌وه‌ی فارس و ئه‌فغانی له قاعه‌كه‌دا له گه‌ڵ ئێمه‌ی كورد دانیشتبوون، به پێویستم ئه‌زانی ئه‌م خاتوونه به ده‌یان به‌رهه‌می جوان و گه‌ش له سه‌ر جوانی كوردستان و جوانی كولتوره‌كەی کوردستان گۆرانی بڵێت و میله‌تی كوردی به‌و شێوه كه كردی نه‌یشكاندبا. له هه‌موو ناخۆشتر ئه‌وه بوو كه زیاتر له 60% به‌شداران قاعه‌كه‌یان به جێ هێشت له كاتێك دا زانیان ئه‌م خاتوونه شتێكی به كه‌ڵكی پێ نه‌بوو. دیاره وای نیشان دا كه نه‌ورۆز له لای میله‌تی كورد به مه‌عنای شیوه‌ن و ڕۆ ڕۆیه، كه له ڕاستی دا نه‌ورۆز به مه‌عنای پیرۆزی و سه‌ركه‌وتنی میلله‌تی كورده.

له گه‌ڵ ئه‌م نووسراوه دا پیرۆزبایی هاتنی سالی تازه، نه‌ورۆزی پیرۆز له هه‌موو كوردێك له سه‌رانسه‌ر دونیا ده‌كه‌م و سڵاو و ڕێز ده‌نێرم بۆ زیندانیانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كورد و كوردستان. هیوادارم گۆرانی بێژانی گه‌لی كورد له نیشاندانی دیمه‌ن و كولتووری كورده‌واری به جیهانیان ده‌ست پارێزی نه‌كه‌ن، چوونكه هه‌موو میلله‌تێك به كولتووره‌وه جوانه. سه‌ركه‌وتوو بن.

2012/03/20

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی