دیسان نه‌ورۆز ، دیسان به‌هار و دیسان سه‌ری ساڵی نوێ .
ساڵێکی دیکه‌ش له ڕۆژ ژمێری مێژوو زیاد بوو . زستانێکی دیکه چوو و به‌هارێکی دیکه هات .
خوێنه‌رانی ئازیزی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان ، ئه‌وه ساڵێکی دیکه‌شمان پێکه‌وه ته‌واو کرد . ساڵێک که پڕ بوو له ڕووداوی جۆراوجۆر ، له‌و ساڵه دا ئێمه وه‌ک ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی کوردی له گه‌لتان بووین ، له ئێوه هاوکاری و له ئێمه خزمه‌ت ، هه‌واڵ و بابه‌تی زۆرتان بۆ ناردین ، هاوکار و ڕێنوێنمان بوون . ئێمه‌ش به پێی ئیمکان و به گوێره‌ی توانای خۆمان توانیمانه ساڵێک له ته‌مه‌نی ماڵپه‌ره‌که‌تان که ئاڵبۆمی ڕۆڵه ئازا و به‌شه‌ره‌فه‌کانتان ” پێشمه‌رگه” یه درێژ بکه‌ین . له‌و ساڵه‌ی ڕابردوو دا هه‌واڵی گرینگ ، بابه‌تی جۆراو جۆری زۆرمان خسته به‌ر دیدی ئێوه ، ڕه‌خه‌نتان لێ گرتین ، هاوکاریتان کردین و ڕێنوێنیتان کردین . بێ گومان له ساڵی ڕابردوو دا ئێمه‌ش وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ، هاوکات له گه‌ڵ خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌مان ، هه‌ڵه و که‌م و کۆڕیمان بووه و هه‌ر وه‌ها کۆمه‌ڵێک ئه‌زموونمان وه‌ده‌ست هێناوه و له داهاتوو دا که‌لکی لێ وه‌رده‌گرین.
له ئاخیر ساته‌کانی ساڵی 1390 ی هه‌تاوی داین ، به پێی داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وایه‌تیمان ، له نه‌ورۆز دا هه‌مووان ده‌ست له ملانی یه‌کتر ده‌که‌ن و له که‌م و کۆڕی یه‌کانی یه‌کتر خۆش ده‌بنه‌وه ، گه‌ردن ئازایی له یه‌کتر ده‌که‌ن و کین و بۆغز له گه‌ڵ ساڵی کۆن فڕێ ده‌ده‌ن و ڵاپه‌ره‌یه‌کی تازه و ژیانێکی تازه له گه‌ڵ سروشتی به‌هاریی کوردستان دا ده‌ست پێ ده‌که‌ن .
بۆیه ئێمه‌ش له گه‌ڵ پیرۆزبایی ئه‌و جێژنه نه‌ته‌وه‌یی یه له هه‌موو ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، دۆستان و هاوڕێیانمان ، نووسه‌ران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی خۆشه‌ویست و به گشتی هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ، داوای لێ بۆردنیش له‌و که‌سانه ده‌که‌ین که ئه‌گه‌ر له مه‌وریدێک دا دڵی لێمان ئێشاوه . بێ گومان ئێمه‌ش وه‌ک ئینسان که کار ده‌که‌ین بێ به‌ری نین له هه‌ڵه وکه‌م و کۆڕی و ڕه‌نگه که‌سانێک په‌یدا بن که به جۆرێک لێمان گله‌مه‌ند بن که مافی خۆیانه ، هیوامان ئه‌وه‌یه که له داهاتوو دا قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌له و که‌م وکۆڕیانه‌مان بکه‌ینه‌وه . هه‌ر وه‌ها له‌و که‌سانه‌ش خۆش ده‌بین که به جۆرێک بێ لۆتفیان به نیسبه‌ت ئێمه‌وه هه‌بووه . هه‌مووی ئه‌وانه له لای ئێمه ده‌که‌ونه نێو ڵاپه‌ڕه‌ی ساڵی کۆن و بیری لێ ناکه‌ینه‌وه .
هه‌مووتان شاد ، جێژنتان پیرۆز ، یاخوا به دوور بن له ئێش و ئازار .
به‌و هیوایه که به‌رهه‌می کار و خه‌باتی هه‌موومان درێژه‌ددانی ڕێگای شه‌هیدنمان بێ و پێکه‌وه و به یه‌ک گرتووی نه‌ته‌وه‌یی ئاواته‌کانی ده‌یان ساله ی گه‌ل و نیشتیمان به‌ده‌ست بێنین و هیوای ساڵێکی یه‌کڕیزی و ته‌بایی .
دووباره نه‌ورۆزتان پیرۆز
به‌ڕیوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان
29.12.1390