نه‌ته‌وه‌ی کورد،که نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئازادیخواز ، قاره‌مان و کولنهدهره و یه‌کێک له‌و کاره‌ساتانه‌ی که چۆته مێژووی کۆنی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه
،به‌سه‌رهاته زۆرداری و خوێن مژی یه‌که‌ی ئه‌ژده‌هاک و قارهمانیهتیهکهی کاوه‌ی ئاسنگه‌ره. ئه‌م به سه‌رهاته تۆمار کراوه و ده‌ماو ده‌م رۆیشتووه. زیاتر له دوو هه‌زار سالێک له‌مه‌و به‌ر، کوردستان له لایه‌ن داگیرکه‌رێکی خوێن رێژه‌وه ژیر ده‌ست کراوه وخراوه‌ته بارێکی ناخۆش و سه‌خته‌وه. ئه‌م داگیر که‌ره پادشایه‌کی بێگانه‌ی سامناک بووه وبه خوێنی سه‌ری لاوانی میلله‌تی کورد تین‌و بووه. به‌لێ هه‌موو رۆژێک ده‌بوایه سه‌ری دوو لاوی کوردیان بریبا ومێشکیان ده‌رهێنابا وده‌ر خواردی ئه‌م دژه کورده‌یان دابا.
نه‌ته‌وه‌که‌مان که سه‌یری ده‌کرد رۆژ به رۆژ نه‌سلی لاو له ناو ده‌بردرێت و ولات ورده ورده نه‌سلی لاوی تێدا نامێنێت وهه‌ر رۆژه دایکێک سک سووتاو، باوکێک جه‌رگ برا و و خۆشکێک بێ برا ده‌بێت. هه‌ژارانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ئیدی ئه‌م دۆخه‌ی بۆی ته‌حه‌مول نه‌ده‌کراو رۆژ به رۆژ رق وکینی به نیسبه‌ت ئه‌م زاڵمه زیاتر ده‌بوو و له ده‌ر فهتێک ده‌گه‌را تا بۆ هه‌مێشه کوشکی ئه‌م زالمه دارمێننه خواره‌وه وجێژنی رزگاری و سه‌ربه‌ستی له ناو ولات دا به‌لاو بکه‌وه‌وه وئه‌و رۆژه بکه‌نه رۆژی خۆشی و شادی.
به‌لێ قاره‌مانێک به ناوی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر، هاواری کرد گوتی مه‌ترسن، مردن له پێناو رزگاریدا گه‌لێک له ژیانی ژێرده‌ستی خۆشتره،هه‌موو خه‌لکه‌که به دوای کاوه‌دا رۆیشتن و په‌لاماری کۆشکی زۆردارییان دا وکاوهی ئاسنگه‌ر پێش هه‌موویان گه‌یشته سه‌ر ئه‌ژده‌ها و تۆله‌ی خوێنی لاوانی کوردی لێکرده‌وه‌و بۆ ههمێشهله ناوی برد و په‌یامی ئازادی و ژیانێکی نوێی و بێ ترس و له‌رز دای به خه‌لک. به‌لێ ئه‌م رۆژه رۆژی نه‌ورۆز بوو، نه‌ورۆز جێژنی له مێژینه‌ی گه‌لی کورد، ئێستا له به‌شێکی به‌ر چاوی ولاتانی رۆژهه‌لاتی نێوه‌راست و نێزیک دا بۆته جێژنێکی ره‌سمی و له‌وه‌ش زیاتر له سایه‌ی رێز لێنانی بێ پسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی، ئه‌مرۆ نه‌ورۆز بۆ هه‌موو خه‌لکی دونیا وه‌ک جێژنێکی نه‌ته‌وایه‌تی و بۆنه یه‌کی نیشتمانیی به‌شیک له گه‌لانی رۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاست ناوێکی ئاشنایه.
به‌لێ بایه‌خێک که نه‌ته‌وه‌ی کورد به نه‌ورۆزی ده‌دات ، ئه‌و رێ و ره‌سمه بهشکۆیانه ی که له سه‌رانسه‌ری دونیادا به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه پێکیان دێنن،نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن که نه‌ورۆز بۆته یه‌کێک له سومبوله گرینگه‌کانی که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی کورد. له لایه‌کی دیکه‌وه نه‌ورۆز نیشانه‌ی زالبوونی رووناکی به سه‌ر تاریکی دا،رۆژی نوێ بونه‌وه‌ی سروشت، نه‌ورۆز له رۆژێک دایه که زستانی سارد و سههۆلبهندان کۆتایی دێت و به‌هار چیا و دۆل و ده‌شته‌کان ده‌رازێنێته‌وه و خۆشی و هه‌لپه‌رکێی سه‌ره‌تای به‌هاری ره‌نگین و هه‌ل هاتنی خۆری رزگاری و ئازادی، نیشانه‌ی جێژنی نه‌ورۆزیش ئاگره و ئاگریش گه‌رمایی و رووناکی ده‌خاته ناو مالی هه‌ژاران وته‌خت و تاجی زۆردارانیش ده‌سووتێنێ.
نه‌ورۆز وسالی تازه له گه‌لی کورد به گشتی پیرۆز و به هیوای ئه‌وه‌ی که هه‌ر چی زووتر داگیرکه‌رانی کوردستان بکه‌ونه به‌ر هێرشی گه‌ل و چهکۆچی شۆرشگێرانی نه‌ته‌وه‌که‌مان وجێژنی نه‌ورۆز وهه‌موو بۆنه‌کانی تر به ئازادی و سه‌ر به‌ستی له کوردستان به‌رێوه به‌رین.
{jcomments off}