رێژیمە دیکتاتۆرەکان هەمیشە خەلک لە نێو بازنێکی تەنگدا رادەگرین و ئیجازەی بیرورا دەربرینی پێ نادەن، فەقەت یەک رێگا لەبەر خەلک دادەنێن ئەویش ئەوەی رەژیم بۆیان دیاری دەکا دەبێ ئیجرای بکەن،دەنا هەقی ژیان لە دەست دەدەن.
لە ئیرانی ئاخوندەکاندا نابێ کەس دژی ویلایەتی فەقی بێ ،ئەو هەمو بریارێک دەدا ،کاندیدای مەجلیس،کاندیدای رییاسەتی جومهوری و ئوستاندارەکان و ئیمام جومعەکان و بە گشتی بۆ پۆستی قووەی قەزایی و قووەی ئیجرایی،دەبێ وەلی فەقی دییاری بکا ئەوەی بۆ خەلک دەمێنێ فەقەت دەنگدان و بەلێ گۆتنە.ئەگەر کەسانێک ئیتراز بکەن یان نەچنە سەر سەندوقی دەنگدان،فۆرەن تۆمەتی جاسوسی ئەمریکا و ئیسرایل یان لیدەدرێ و خایین عیلان دەکرێن.وەلی فەقی دییاری دەکا خەلک لە ئیراندا چۆن بژین،ئەمەش بە مانەی ئەستاندنی هەقی ژییان لە خەلکە،چارەنوسی خەلک بە دەست خەلک نییە.
ئەم بێحورمەتیە بە خەلک لە هیچ جیگای دنیا ، لە ئیران نەبێ.یانی وا بە ئاسانی مۆری خییانەت لە خەلک بدرێ و فەقەت خۆت و دارودەستەکەت دلسۆزی ئیرانن،باقی خەلکەکە خایینین،جا گەلانی ئیران تا کەنگێ ئەم وەزعە تەحەممول دەکەن نازانم بەلام دەبێ لە شونێکیرا ئەم بێدەنگیە بشکێنین و بلێن ئیدی بەسە.
بە خۆشییەوە ئێمە شاهیدی ئاخرو ئاقیبەتی ئەم چەشنە بیرە و ئیدۆلۆژییەن،ئەم بیرە لە وەلاتانی عەرەبیدا یەک بە دووای یەکدا روخا و دیکتاتۆرەکان لە بەرانبەری جۆش و خۆرۆشی خەلکدا خۆراناگرن و هەم دەسەلات و هەروەها جانی خۆیان و بنەمالەکایان لە دەست دەدەن.
بە قسەی کوردی دلێن زولوم لە ئەستوری دا دەپسێ. ئاخوندەکان ئێستا زۆر بەخۆیان دەنازێن،هەموو جیهانی بەخۆوە مەشقول کردووە،گۆیا هەلبژارتنی مەجلیسی نۆهەم سەرکەوتو بووە ،شێستوچار دەرسەد خەلک بەشداری کردووە،وا خەریکە موژدەی بۆمبی ئاتۆمی دەدا بە خەلک،وە لە ئاسیای مییانەدا ئەوەل قودرەتە.
کۆماری ئیسلامی تائێستا توانیویەتی بە شانۆ سازی و دەک و دوبارە گەلانی ئیران فریو بدا و ئۆپۆزسیۆنی ئیران(بێجگە لە ئۆپۆزسیۆنی کورد*بە دووای کلکی خۆیدا راخشکێنە.
هەمومان شاهیدین لە دووای سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئیران حیزبی تودە و سازمانی فەدایی چۆن پشتیوانیان لە خومەینی دەکرد و پێیانوابوو خومەینی و رەژیمەکەی دژی ئەمپەریالیزمە،بە بییانوی دفاع لە میهەن چەکیان هەلگرت و بەشداری شەر بون.
پاش کۆتایی شەری ئیران و عیراق گەلانی ئیران دیتیان، ئەو هەمو مالوێرانی لە پێناوی هیچ دابوو،قەول و بەلێنی رەژیم هەمو درۆ بو.بۆ خەلک فشاری قورسی ئیقتسادی و بێکاری قابیلی تەحەممول نەبو بۆیەش نارازیبون لەنێو خەلکدا رۆژ بە رۆژ لە زییادبوندابو. ئەم وەزعە رێژیمی ترساند مەجبور بون زمانی نەرم بەکار بێنین و باسی ئازادیە فەردی و رەفۆرم بکەن بۆ فریودانی خەلک.
, ئەوجاریش دیتمان ئۆپۆزسیۆنی چەپ زۆر بە ئاسانی فریوی رەژیمی خوارد و پێیانوابو مەلاکان رەفۆرم دەکەن، هەمویان لە داخل ولە خارج بوون بە بلەندگۆی بەناو رەفۆرمخوازەکان بە سەرۆکایەتی خاتەمی.
دیتمان خاتەمی بە کۆمەگی ئۆپۆزسیۆنی چەپ تووانی باشترین پێوەندی لە گەل دونیای غەرب پێکبێنە و قەراردادی زۆر گرینگی ئیقتسادی ئیمزا بکا.بەلام دیتمان خاتەمی و رەژیمەکەی چەندە رەفۆرمیان کرد، لە دەورانی خاتەمیدا حەرەکەتی عەزیمی دانشجویی تەفرو تونا کرا ،ئەو هەمو نوسەر و رۆشەنفکری تێرور کران بە سەدان کەس گیران وئەشکەنجە کران.
دووای هاتنی ئەحمەدی نەژاد روی دێزە و فریودەرانەی ئەم رەژیمە بۆ دنییای دەرەوە باشتر ئاشکرابوو، لە داخلداش خەلک زۆرتر هەست بە زۆرداری و بێ عەدالەتی کرد،دیتیان هیچ بەرنامەیەکی چاکسازی بۆ ژیانی ئەوان نییە،بۆیەش گەلانی ئیران بێترس لە جاران دەنگی بێزاری خۆیان لەم رێژیمە بەرز کرد و نیشاندا چیدیکە تەحەممول ناکەن و هیچ هیوایەک بەم رەژیمە نەماوە.
کۆماری ئیسلامی دیسان هەست بەم خەتەرە کرد و لە فکری نەخشە و پیلانێک عەوامفریویدا دەگەرا تاکو شانۆ سازی هەلبژاردنی دەورەی دوهەمی ئەحمەدی نەژاد بۆ پۆستی رەیس جومهوری.چەند کەس لە ئاخوندەکان ئیترازیان لە پیشتیوانی ئاشکرای خامنەیی لە ئەحمەدی نەژاد کرد و هەروەها لەشانییان گرانبوو کە پاسدارێک وەک ئەحمەدی نەژاد بۆ جاری دوهەم ببێ بە رەیس جومهور.بۆیەش شانۆی دوبارە کردنی هەلبژاردن هاتە گۆرێ و ئەم جار کەروبی و موسەوی بون بە ئالا هەلگری هەق و عەدالەت تاکو بە ئاسانی پیلانی گەندەلی خۆیان جیبەجی بکەن وئەم رەق و بێزاری خەلک لە جیهەتێکی دیکەدا بەرن و پاسیڤیزە بکەن. دیتمان دیسان ئۆپۆزسیۆنی چەپ جان سیپەرانە پشتیبانیان لە کەروبی و موسەوی کرد و چۆن ئەم فرسەتەش لە ژێر ناڤی حەرەکەتی سەوزدا بە هەدەر چوو.بە میلیۆن خەلک هاتە سەر شەقام شیعاری مەرگ بۆ رەژیم و مەرگ بۆ ولایەتیفەقی بەرز کرا. بەلام ئاغایان کەروبی و موسەوی داوایان لە خەلک دەکرد خۆتان لە شیعاری توند و تیژ پپارێزن و لە گەل نیرۆی ئینتزامی و پۆلیس بەرەو رو نەبن،تا ئێمە پێتان نەلێن نەیەنە سەر شەقام و خۆپێشاندان مەکن.
بەداخەوە نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی قەوی، ئەم حەرەکەتە میلیۆنییە بە قازانجی گەلانی ئیران بۆ روخاندنی رەژیم کەلکی لێوەرنەگیرا.
بۆ هەمو کەس رونە تاکو ئۆپۆزسیۆنی چەپی ئیران چاوەرووانی لە ئاخوندەکان هەبێ کە ئەوان رەفۆرم دەکەن و لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا ئالوگۆر پێکدی، وەزعی خەلکی ئیران لەمە باشتر نابێکە ئێستا تێدا دەژین.ئۆپۆزسیۆنی ئیران دەبێ ئەمەی باش بزانێ هیچ ئاخوندێک دژی ویلایەتیفەقی نییە،کەسانێک کە لە پێکهاتنی کۆماری ئیسلامیدا بەشدار بووە و مەسئولیەتی هەبووە زۆر باش دەزانێ، شەریکی هەموو جینایەتی ئەم رەژیمەیە،باش دزانێ ئەگەر ئەم رەژیمە بروخێ بۆخۆشی لە بنیدا دەمینێ.جا بۆیە نە خاتەمی نە کەروبی نەش موسەوی رازی نابەن ئەم رەژیمە بروخێ،وە رەفۆرمشی پێکنایە.ئۆپۆزسیۆنی ئیران دەبێ واز لەم نەخۆشیە بێنە و بە بەرنامە و تاکتیکێکی نۆی خەبات بکا و ئیتمینان بە هێزی خەلک بکا و دەست لە نێو دەستی ئۆپۆزسیۆنی کورد بنێ و خەباتێک هاوبەش بۆ روخانی رەژیم بگرێتە پێش.
ئەوەی سەرنج راکێش بوو، لە شانۆی هەلبژارتنی دەورەی نۆهەمی مەجلیسدا ئەوەل جار هەمو ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی پێکرا ئەم هەلبژارتنەیان بایکۆت کرد.گەلانی ئیران باش دەزانن گەلی کورد لە ئەوەلەوە بروای بەم رەژیمە نەبووە و هیچ وەخت فریوی ئاخوندەکانی نەخواردوە.مێژو دەریخست کە ئێمە چەند هەق و سییاسەتێکی راستمان گرتوتە پێش.
ئۆپۆزسیۆنی کورد لە زۆر شتدا یەکهەلوێستن وهەمویان خوازیاری روخانی ئەم رەژیمە دەکەن و بۆ ئایەندەی ئیران سیستەمێکی دێمۆکرات و فەدەرال دەخوازن.چارەسەری مەسەلەی میلی و دابەش کردنی قودرەت بە شکلی یەکسانی لە نێڤ گەلانی ئیراندا.لێرەدا ئەرکی هەمو حیزبەکان و ئۆپۆزسیۆنی کورد سازدانی بەرەیەکی کوردستانییە.
لەم هەلومەرجە ناسکەدا پێکهینانی بەرەیەکی یەکگرتوی کورد زۆر زەرورییە و حەیاتییە،یەکەم ئۆپۆزسیۆنی کورد لەم پرشوبەلابونە رزگار دەکا، دوهەم بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی دەبێتە پشتوپەنا وە هەرواها دەبێتە سەکۆی خەبات بۆ روخاندنی ئەم رەژیمە و سازدانی ئالتەرناتیڤی جیدی،سێهەم هەم لە دەرەوەی وەلات وە هەم لە داخلی وەلات دەنگێکی یەکگرتوو و بەهێز مان دەبێ.بە باوەری من ئەم ئەرکە مێژوییە دەکەوێتە سەر شانی حیزبی دێمۆکرات،وەک حیزبێکی سەرەکی لەکوردستانی رۆزهەلات دەبێ ئەم قەدەمە پیرۆزە هەلگرێ.
{jcomments off}