بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەمووکەس زیاتر
خاوەنی حیزبی دیموکراتی کوردستانن. مان و مەوجوودیەتی حیزبی دیموکرات دەگەرێتەوە بۆ مێژووی حیزب. ئەو کەسانەی که لە ڕهوتی مێژووی خەباتی ڕەوای حیزب دا هاتنە مەیدانی تێکۆشانی سیاسی بۆ ئازادیو مافی نەتەوەیەکی زوڵم لێکراو، ئەو قارەمانانە بوون بێ بەرابنە رو به بێ هیچ چاوە روانییهک لە گیانی خۆیان گوزراون . ئهوان لە بەرانبەرزولم و نادادپهروهری دا راوەستان و ئەوانیش بوون وهک ئێنسانهایەکی خاوەن ویژدان، ههستیان بە مەسؤلیەت کرد و بە بهخشینی گیانی خۆیان نیشانیان دا چۆن وڵاتامان خۆش بوێیت؟ چۆن پارێزگاری لە نەتەوەکهمان و خاکی کوردستان بکەین؟ مانەوەی کورد بوون و کوروستانی بوونمان، بهری خوێنی شەهیدەکانمانە. شانازیی ئەو قارەمانانەیە که هەر ئێستا شەهیدی یزندوون . نموونەی فەرماندەری قارەمان ، مامۆستا حەسەن شێوە سەڵی و دەیان تێکۆشەری تر. ئەم خەسڵەتە شۆرشگێیریە ،ئەم خۆ نەویستییە لە توانای هەموو کەسێکدا نیە. ئەو کەسانەی گیانی خۆیان بەخت کرد بۆ ژیانی شەخسی خۆیان نەبوو، بەڵکو بۆ مافی تاک تاکی نەتەوەی کوردو کوردستان بوو و ئهوان دهیان زانی و به زانابوونهوه ڕیگای خهبات و خۆ بهخت کردنیان گرتهبهر. گهورهترین سەرمایەی خۆیان که گیانیان بوو ، به نیشتیمانیان بەخشی.
گیانیان بهخشی بۆ عەدالەتی کۆمەلایەتی ، بۆ مافی بەرانبەر، بۆکۆتایی هێنان به وزڵم و زۆر، بۆ گەرانەوەی دەسهڵاتی تاکی کورد لە ماڵ ولە وڵاتی خۆیدا.
بۆیە دەکرێت بڵیین ڕزگاریی کوردستان و وروناکیی چرای ماڵی کورد بەری خوێنی شەهیداکانی حیزب و نەتەوەکەیەتی لە ئێستا و داهاتوودا. هەر بۆیە بنەمالەی شەهیدانی حیزب چرای نە کوژاوەی کوردستانن، پایەی بوونی نیشتمانن و لە سەرەوەی هەموومانن.
بۆیە لە دەی خاکەلێوە ، رۆژی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری کوردستان ، پێشەوا قازی موحەممەد و هاوڕێیانیدا ، و له بهرانبهر گیانی پاکی ههموو شەهیدانی کوردستان سەری رێزو کرنۆش دادهنوێنم . لە م رۆژەدا پێشنیارم ئەوەیە بۆ هەر کوردێکی خاوەن ویژدان و کوردستانی ، هەموو درێژە دەرانی رێگای شەهیدان لە هەمووکات و ساتێکدا لە گەڵ بنەمالەی شەهیدان بن. بۆ ئاگا لێبوون ، بۆ ئەوەی فاسیڵە لە نێوان هیج کوردیکی به ویژدان له گهل بنهماڵهی سهربهرزی شههیدان دا نەبێت . تا بە یەکەوە بەر پەرجی هەر چەشنه پیلانێکی دوژمنان بدینەوە. بۆ ئەوەی لە گەورەی بنەماڵەی شەهیدان کەم نەبێتەوە.
یادی شههیدان بهخێر ، ڕووحیان شاد و ڕێگای خهباتیان پڕ ڕێبوار بێ
{jcomments off}