پێشنیاریکی دۆستانه بۆ هاوڕێیانی که‌مپه‌ینی به نه‌ته‌وه‌یی کردنی رۆژی شه‌هیدانی کوردستان
هاوڕێیانی هێژا و خۆشه‌ویستم له “حدکا و حدک” و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که ناویان لە ژێر بانگەوازەکە دا هاتووه، زۆر به بانگهوازهکتان خۆشحال بووم به تایبه‌ت له‌م یاد و بۆنه پیرۆزه دا که به هه‌ست کردن به ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ییتان زه‌حمه‌تی وه‌ها کاریکی گرینگتان داوته بەر خۆتان.
نازانم سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و دامەزراوه‌کانی حیزبی و حوکمی و هەروەها پارلمانی کوردستان تا چه‌ند به ده‌نگتانه‌وه دێن و گرینگی به‌م داوا پیرۆزه‌تان ده‌دن و لەوەش بترازێ تا چه‌ند هه‌لومه‌رجی سیاسی ڕێگایان پێ ده‌دا بە پیل بانگەوازەکەتانەوە بێن، بەڵام هیوادارم ده‌نگی ئه‌رێنی بدن به داوا و بانگهوازهکەتان. دڵنیام هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان له‌م هه‌ڵویسته‌ی ئێوه و له بڕیاری ئەوتۆی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دڵشاد دەبن.
پێشتر له ڕێگای ژۆری که‌مپه‌ینه‌که‌وه له فیسبووک پرسیار و پێشنیارێکم خسته روو به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی کورت، پرسیار و پێشنیارەکەم سه‌ری خۆشمیان تیدا چواند، درگای ژوورەکەم لە سەر گاڵە درا و وەدەر نرام. به‌داخه‌وه ئێستاش نه‌مزانی ئەوە هۆی پشنیارهکم بوو یا پرسیارهکەم خه‌ڵکیکی تووشی نارهحەتی کرد! بۆیە به ناچاری په‌نام بۆ ناونده‌کانی ڕاگەیاندن هێنا تا له‌م رێگایه‌وه هه‌م ده‌نگی خۆم تیکه‌ڵ به ئێوه بکه‌مەوە و هه‌م پێشنیارهکەم له قه‌دی بانگهوازهکتان ده‌م تا زیاتر گرینگی به‌م رۆژه و به‌م یاده پیرۆزه و بەم هەنگاوی ئێوە بدەم تا به شێوه‌یه‌ک له ئاست شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی گهلهکەم دا هه‌ستی وفاداری خۆم نیشان دابی و له هاوڕێیەتی ئیوه‌ش به جێ نه‌مینم.
به خۆشیەوه زۆربه‌ی نێوه‌کانی ژێر ئەو بانگەوازە له تیکوشه‌رانی ناو ڕێزه‌کانی “حدک و حدکا”ن یان ئه‌ندامانی پێشوی حیزب. ئه‌وه‌ش زیاتر هه‌ستی هیوا به خۆ بوون و دڵخوشی زیاتر دەکا له ئاست نیوه‌روکی بانگه‌وازه‌که به‌ڵام له هه‌مان کات دا تا ڕاده‌یه‌ک یه‌ک لایه‌نه به درووشـمی نه‌ته‌وه‌یی و به ڕه‌نگ حیزبی دیاره! به‌ڵام تا ده‌ستمان به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ڕادگا و ئه‌وان یاسا و ڕیاسای بۆ داده‌نێن با ئێمه نه‌غدی خۆمان نه‌دەین به قه‌رز!
له رۆژانی رابردوو و داهاتوو دا “کومیته‌کانی حدک و حدکا” له زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی شاره‌کان له یه‌ک رۆژ دا یا به فاسیله‌ی چه‌ند رۆژ مه‌ڕاسم، سیمینار و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌م رۆژه‌یان هه‌یه. ئەمن پێشنیارم کرد بۆ نیشاندانی نیه‌ت پاکی خۆمان له گه‌ڵ شه‌هیدان و خه‌ڵکی کوردستان با رووی داواکه‌مان له‌وانیش بێ تا بهیەکهوه و به دڵ و دهرونیکی پاک هه‌ر دوو مهڕاسمەکان بکەن به یه‌ک و به‌م جوره وفاداری خۆیان به شه‌هیدان و خه‌ڵکی کوردستان نیشان بدەن. هه‌ر چه‌ند به‌داخه‌وه له بنکه و باره‌گاکانی حیزب تازه ده‌رنگ بووه و کات بۆ ئه‌م داوایه نەماوه به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌یان هەم کات هه‌یه و هه‌م ویست و خواستی گشتی. ئه‌م کاره زۆر گران نییه و دەکرێ هه‌ڵوشانه‌وه‌ی یه‌ک به‌رنامه بۆ باشتر به‌ڕیوه‌چوونی به‌رنامه‌یه‌کی تر که ڕه‌نگ و بۆنی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی هه‌بی دڵنیام هه‌مووی ئێوه له‌م کهمپهینهتان دا سه‌رکه‌وتوو دەبن و هه‌تا هه‌تایە به شانازی بۆتان حیساب دکرێ. به باوه‌ڕی من ئێستا باشترین هه‌له بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که پشتگیریان له‌م بانگه‌وازه کردووه، به‌تایبه‌ت که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پێکهاتووه له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی “حدک و حدکا ” ته‌نانه‌ت به خۆشێوه له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری و بەرپرسانی تشکیلاتی هه‌ر دوو دێموکراتی تیدا دەبینرێ. نیوه‌روکی ئه‌م بانگه‌وازه کاتیک سه‌داقه‌ت و ڕاستی پێوه دیاره که ره‌نگی درووشمی لێ پاک بکەینەوە و له خۆمانەوە و مهڕسمهکان دا که هه‌ر له رۆژانی شه‌ممه و یهکشەممهی ئه‌م حه‌وتوویه ڕا ده‌ست پێ ده‌کا، هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌ته‌ویی و هاوخه‌باتی و هاوسەنگەری پیوه دیار بێ. ئه‌وه‌شتان له بیر نه‌چێ خه‌ڵکی کوردستان له مێژه ((دووی ڕێبه‌ندان، رۆژی پێشمه‌رگه، ساڵرۆژی شه‌هید کرانی د ـ قاسملوو و ده‌ی خاکه‌لێوه‌ی)) به لاوه نه‌ته‌ویی و کوردستانیە و هه‌موو ساڵێ ڕێزی دەگرێ. جا ئەگەر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیش به هۆی سیاسی یا هه‌ر هۆیەک نه‌یهه‌وێ وه‌ڵامی ئەرێنی بە بانگەوازەکەتان بداتەوە، تۆسقاڵێک لە هەستی خه‌ڵک که‌م ناکاته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ڵویستی زۆر هێز و لایه‌نی سیاسی له ئاست ئه‌م رۆژه و شه‌هیدانی سه‌رکرده و سه‌رکۆمار بێ گومان له بەر خاتری حیزبی دێمکراتهکان نییه و له بەر ویستی کۆمه‌لانی خه‌ڵکه که بۆنه نه‌ته‌وه‌یه‌کان به لایانه‌وه گرینگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک که ئیمکان و بواریان هه‌بوو ڕێزیان لێ گرتووه. له هه‌مان کاتیش دا حاشا له‌و ڕاستیه ناکرێ کە له پشتی هه‌ر کام له‌م رۆژانه، حیزبی دێموکرات ڕاوستاوه‌و شانازی ئه‌م مێژوویه له سه‌ر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستان تومار کراوه.
به دڵنیایه‌وه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵات ئادره‌س و نیشانی ئه‌م بانگه‌وازه ڕاست دوو به‌شی دێمکراتهکان بوو نه شونیکی تر! به ڕاشکاوی و دڵنیایه‌وه دوو پاتی ده‌کەمه‌وه که بۆنه نه‌ته‌وه‌ییەکانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات هه‌موو به لای خه‌ڵکی ئه‌م بەشه‌ی کوردستان و ته‌نانه‌ت بەشه‌کانی تریش گرینگیەکی تایبه‌تیان هه‌یه وه‌ک رۆژی نه‌ته‌وه‌یی پێناسه ده‌کرین و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایش دا زۆر به باشی نیشانیان داوه. گرفت و کێشه‌ی خه‌ڵک له کوردستان ناته‌بایی و دابڕان و له‌ت له‌ت کردنی حیزبهکانە که خه‌ڵک چاوی هیوا و هومیدیان له‌م رۆژانهیە تا ده‌رس له مێژوو وه‌رگرن و چیتر ڕێگا نه‌دەن درز له نێوانیان بخرێ. به سه‌رنجدان به نێوی هه‌موو به‌ڕێزان که زۆربه‌یان رۆژهه‌ڵاتی و له‌وانیش به‌شی زۆریان حیزبی “حدکا و حدک”ن و له‌وەش گرینگتر خه‌ڵکی یەکجار توتندرهویان سەبارەت بە لایەنەکەی تری دێموکرات تیدایە که به هیچ شێوه‌یەک مل بۆ ته‌بایی و یه‌کڕێزی ڕیزه‌کانی حیزبه‌که‌ی خۆیان راناکێشن و ته‌نانه‌ت زۆر به ئاشکراو به خه‌ستی وه‌ک که‌و له دژی یه‌کڕیزی، ته‌بایی و ئاشتی راوه‌ستاون و دەخوێنن، گومان بۆ من ساز ده‌کا کە ئه‌و که‌مپه‌ینه و پێکهێنه‌رانی سهرهکیەکەی، جگه له دروشم و ته‌بلیغی حیزبی مهبەستیکی تریان هه‌بێ. له گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که دەزانم به دڵیکی پاک و نیەتێکی کوردانه ناوی خۆیان لە ژێر بانگەوازەکە نووسیوە تا له‌م رۆژه و یاده پیرۆزه دا کاریکی نیشتمانی و ئه‌رکیکی کوردانه‌یان له خۆیان به یادگار به جێ هیشتبی هه‌ر واش دەبی بێ گومان. با نه‌ته‌وه‌یی بوون و کوردستانی بوون له خۆمان و بەشه کوردستانه داگیرکراوهکەی خۆمان و حیزبە لێکدابڕاوەکەی خۆمانەوە دەست پێ بکەین.
هاوڕیانی زیده ئازیزم له کهمپەین! رۆژی ده‌ی خاکه‌لێوه و رۆژانی دوو ڕیبه‌ندان و رۆژی پێشمه‌رگه و 22ی پوشپه‌ر و………… هه‌موویان له مێژووی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵات دا به ئه‌مانه‌ته‌وه تومار کراون و ناوی رۆژی نیشتمانی و نه‌ته‌وەییان لێ نراوه. ئەگەر ئێمه‌ش به هه‌وڵ و هیمه‌تی خه‌باتی گه‌ل و حیزبه‌کان کوردستان‌مان ئازاد کرد پاڕلمان و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوو ئه‌وکات یاسایان بۆ دادهڕیژین و هه‌ر به پێی ویستی خه‌ڵک له مێژوو دا به نیشانه‌ی ده‌یان و سه‌دان ساڵ خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵاتهکەمان لە رۆژژمێری نیشتمان دا دەیانگونجێنین. دیسان ده‌ستان خۆش بێ بۆ هیمه‌تی کوردانه هه‌ستی نێشتمان پەروهرانهتان .
به‌ڕێز بێ یادی شه‌هیدانی کوردستان به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی ده‌ی خاکه‌لیوه پێشەوا قازی محەممهد و هاوڕێیانی
بژی ته‌بایی و ئاشتی و به‌یکه‌وه بوون له پێناو ئازادیی کوردستان دا
{jcomments off}