رۆژی ده‌ی خاكه‌لێوه كاك جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی تیشك تێڤێ له‌سه‌ر‌ئه‌و ڕۆژه پرسیاری له‌سه‌عید كوێستانی كرد‌و ناوبرا به‌شێوه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی داوه‌و گوتی :
ـ پێشه‌كی له‌حاستی شه‌هیدانی ده‌ی‌خاكه‌لێوه‌وگشت شه‌هیدانی كوردستان كڕنۆش ده‌كه‌م‌و له‌ڕێگه‌ی تیشك تێڤێ‌وه سڵاویان بۆ ده‌نێرم .
ده‌ی خاكه‌لێوه‌و چۆنیه‌تی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان‌و له‌داردانی‌شه‌هیدپێشه‌وا قازی محمد‌وهاوڕێی‌و دڵسۆزانی كۆمار، ده‌كری بڵێین له‌ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن و رۆژنامه‌كان له كوردستان به‌گشتی‌و له هه‌نده‌ران به‌تایبه‌تی، له‌لایه‌ن مێزوو نووس‌و مێژوو‌ناس‌و نووسه رانی كوردوبێگانه زۆر نووسراوه‌و هێندیكی بڵاو كراونه‌وه.
به‌ڵام به‌ڕاستی ده‌كرێ به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌و دوكومێنتانه‌ی كه له ئارشیوی كتێبخانه‌كانی هه‌نده‌راندا هه‌ن، ده ئه‌وه‌نده‌ی كه تائێستانووسراون‌و، له‌سه‌ركوردو كۆماری ساوا‌و چۆنیه‌تی كوردستان‌و دابه‌شبوونی به‌سه‌رچوار وڵاتی تردا‌و پێشێل كردنی هه‌موو ماف‌و ئازادیه‌ك، وێڕای كوشت‌و كوشتار‌و له داردان‌و ئێعدامی ناڕه‌واو ڕه‌فتار وه‌حشیانه‌ی دوژمن، له نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌و‌ساوه‌و مافخوراو، هێشتا كه‌م نووسراوه.
پێك هاتنی كۆماری كوردستان‌و تێكدانی له‌لایه‌ن دوژمنان‌و له‌داردانی دامه‌زرێنه‌ران، به‌ڵگه‌یه‌كه، لای مرۆڤی سیاسی له‌جیهاندا ڕوون بۆته‌وه؛ كه میلله‌تێكی بێ‌به‌ش‌له هه‌موو مافێكی ئینسانی له‌سه‌رزه‌وی هه‌یه‌و، ئه‌و میلله‌ته سه‌ره‌ڕا دابه‌ش بوونی به‌سه‌رچوار وڵات‌دا، كه‌وتۆته نێوچوارچێوه‌ی غه‌زه‌بی داگیركه‌ران، وێڕای ئازار‌و ئه‌زیه‌ت‌و چه‌وسانه وه‌و كوشتار‌و ئێعدام‌و هه‌واسین‌و ته‌نا‌نه‌ت ژینووسایدیش. بێ پشتیوانی له‌وجیهانه پان‌و به‌رینه‌دا ماوه‌ته‌وه.
به پێویستی ده‌زانم ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی كه كۆماری كوردستان دامه‌زرا، به پێوه‌ری زه‌مان‌و سه‌رده‌می‌خۆی لێك بدرێته‌وه. له‌كاتێكدا كه شۆرشه یه‌ك به‌دوای یه‌كه كانی شێخ‌ڕه‌زا‌ی ده‌رسیم و، شێخ‌عه‌بدولقادرو، شێخ‌عه‌به‌یدیلاو، ئاڕات‌و، سمكۆ‌و، شێخ‌مه‌حمود، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دیكتاتۆر‌و دا گیركه‌ر به‌زه‌برو زه‌نگ‌و خوێن ڕشتنی له‌حیساب به‌ده‌ری خه‌ڵكی كورد تێك شكێنران. له‌جه‌نگه‌ی ئه‌و ماته‌مینه مه‌زنه‌دا كه شۆرشه‌كان له‌هه‌ر چوار پارچه‌كانی كوردستان خاموش كرابوون و داگیركه‌ران ئاسوده خاتر پاڵیان دابۆوه ـ
قازی محمد بۆ ئه‌وه‌ی به‌جیهان‌و داگیركه‌ران پێشان بدات كه گه‌لی كورد ئه‌گه‌رله‌شۆرشه كانیشدا تێشكابێ، له‌بیرو باوه‌ڕدا تێك نه‌شكاوه‌و له مافی پێشێلكراوی واز ناهێنێ و خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی تا وه‌ده‌ست هێنانی مافی ڕه‌وگیر كرواو درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و كاته حاسته‌م‌و مه‌ته‌رسیداره‌دا به‌ڕێبه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی كۆماری میللی دێم‌و كڕاتی كوردستان ڕاگه‌یاندراو ئالای سێ‌ڕه‌نگی‌كوردستان، هه‌ڵكرا.
به حه‌ق شه‌هید قازی محمد ئیسپاتی كرد كه سه‌ربه‌ستی‌و سه‌ربه‌خۆیی مافی ڕه‌وای گه‌لی كورده‌و به تيشكانی شۆرشه‌كان به فه‌رامۆشی نه‌سپێردراوه .
ئه‌و ڕیزه‌كارانه‌ی كه شه‌هید قازی كردویه‌تی‌و له مێژوودا سه‌بت‌و زه‌بت كراون، به‌ڵگه‌یه‌ك بوون بۆ‌له داردانی قازی محمد سه‌ر‌كۆماری كوردستان‌و به تاوانی دڵسۆزی به كورد‌و بیروباوه‌ڕی پاكی كوردانه سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی به پێی قه‌ول‌و قه‌رار ده‌بوایه. پاریزرابان، به‌ڵام هه‌میشه دوژمنانی كورد درۆیانكردووه‌و به‌ڵێن‌شكێن بوونه.
له ده‌ی خاكه‌لێوه‌دا له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد له‌و شوێنه‌ی كۆماری كوردستانی لێ‌راگه‌یه‌ندرابوو، ئالای سێ ڕه‌نگی كوردستانی لێهه‌ڵكرابوو، به ناحه‌ق له دار دران.
له‌و كاته‌وه ده‌ی خاكه‌لێوه هه‌موو ساڵێ له‌و رۆژه‌داخه‌لكی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌چنه گۆڕستان‌وچه‌پكه‌گوڵی ئه‌مه‌كناسی له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان داده‌نێن . بێشك ئه‌و ڕۆژه پڕ‌خه‌م‌و په‌ژاره مێژوویه. نه‌ك هه‌رگیز له‌بیرناكرێ، به‌ڵكوو تابڵۆیه‌كه له وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی وه‌سیه‌تنامه‌ی پڕ له ئامۆژگاری پێشه‌وای مه‌زن قازی محمدی شه‌هید .
هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پیكرد؛ له‌سه‌رپێشنیاری شه‌هید دوكتور قاسملوو، ده‌فته‌ری سیاسی ده‌ی خاكه‌لێوه‌ی كه ڕۆژی له‌داردانی ڕێبه‌رانی كۆماری كوردستانه، به‌ڕۆژی شه‌هیدانی كوردستان په‌سندكرد .
دوا به‌دوای تێشكانی كۆماری كوردستان و له‌داردانی سه‌ران‌و دلسۆزانی كۆمار؛ خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی له دژی دوژمنی داگیركه‌ر هه‌ر‌در‌ێژه‌ی بووه‌و به سه‌دان‌و‌بگر‌ه هه‌زاران تێكۆشه‌ر له‌پێناو ئازادی‌مافی پێشێلكراودا بوونه‌ته فیدای گه‌ل‌و نیشتمان . شه‌هیدانی وه‌كوو كه‌سایه‌تی ناسراو؛ سه‌دیق ئه‌نجیری، سو‌له‌یمان موعینی ، مه‌لاڕه‌حیمی‌وردی ، شه‌هید‌نه‌حۆ شكاك،باپیر ، هاشم حه‌ق طڵب ، ئه‌سعه‌د‌خودایار، ملائه‌حمد‌شه‌لماشی ئاواره ، سمایلی شه‌ریفزاده، عه‌بدولاموعینی، مه‌لامحمودزه‌نگه‌نه‌و
ده‌یان كادری شوڕشگێر‌ی دێكه كه ئێستا نایه‌نه‌وه بیرم .
هه‌رله‌و شۆرشه‌ی ئێستاماندا گه‌وره پیاوان‌و كه‌سایه‌تی وه‌كوو: شه‌هید دوكتورقاسلو‌و شه‌هید شه‌ڕه فكه‌ندی و شه‌هیدان سه‌رگوردعه‌بباسی‌فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه، سه‌رگورد علیارفه‌رمانده پێشمه‌رگه، سه‌روان جاویدفه‌ڕفه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی كۆمیته ناوه‌ندی، سه‌روان ئه‌فشین ، سه‌روان حاته‌م و حه‌كیم ڕه‌زایی‌و ده‌یان فه‌رمانده‌و كادری رێبه‌ری‌و ته‌شكیلاتی‌تر، له‌پێناو ئازادی‌و مافی ڕه‌وگیركراودا خوێنیان له‌سه‌رخاكی پیرۆزی كوردستان و مه‌یدانی خه‌باتدا ڕژاوه‌و بوونه‌ته قو‌ربانی گه‌له‌كه‌یان .
له‌كۆتاییدا له‌و كاناڵه‌خۆشه‌ویسته‌وه سلاوی خۆم ده‌نێرم بۆ سه‌ر جه‌م شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، هه‌روه‌ها سڵاو ده‌نێرم بۆ بند كراوانی سیاسی كورد له نێو ڕه‌شه چاڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا .
سڵاو بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی تیشك تێ‌ڤی ، سه‌ركه‌وتووبن .
…
به‌م کورته باسه پێشتر به ته‌له‌فوون به‌شداریم له یادی 10 ی خاکه‌لێوه کرد.
ساڵی 2012
{jcomments off}
…