"an independent online kurdish website

هه‌ر که‌ له‌ کۆڵان تێم ته‌قاند، لووتم نا به‌ لووت ئه‌حا گێجه‌وه‌، هه‌رچیم کرد نه‌مزانی چۆن ده‌رباز بم، afrasyab_gerami_001

گیرفانه‌که‌م پر بوو له‌ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌، ده‌ستێکم به‌ کونی گیرفانه‌که‌مه‌وه‌و،ده‌ستێکیشم به‌ کتێبه‌کانمه‌وه‌ بوو، کتێبه‌ علوومه‌که‌م هه‌ڵخزا و که‌وته‌ به‌رده‌م ئه‌حا. به‌فرو قوڕ و چڵپاو کۆڵانی گرتبوو، نه‌موێرا دانه‌وم بۆی، باشبوو کتێبه‌که‌م به‌ سفره‌ به‌رگ گرتبوو ته‌ڕ نه‌بوو، که‌ دانه‌ویم بۆ ئه‌حا نه‌یگرتم و هه‌تا هێزی تێدا بوو، به‌ که‌وشه‌ باته‌کانییه‌وه‌ شه‌قێکی تێهه‌ڵدام و مشتێ چڵمی کرد به‌سه‌ر کراسه‌که‌ما، نیوه‌ی به‌ لاملمه‌وه‌ هاته‌ خواره‌وه‌.

له‌ حه‌یبه‌تا وه‌خت بوو گمیز که‌م به‌ خۆما. کۆڵان یه‌ک به‌شه‌ری تیا نه‌بوو، مێشووله‌ش رێی نه‌ده‌که‌وته‌ کۆڵان، هه‌ر چۆن بوو رزگارم بوو. لا رانم شین و که‌وه‌ ببوو. خۆم گه‌یانده‌ ماڵه‌وه‌. سه‌رمام بوو وه‌ک شه‌ق شه‌قه‌ ده‌له‌رزیم، چاوانه‌ی قاچم داکه‌وتبوو و ئاوه‌سابوو. له‌ پشتێن به‌ره‌وخوار ته‌ڕ ببووم. دایکم زۆپاکه‌ی تێخستبوو و نێڵه‌ نێڵ گڕ به‌رز ده‌بووه‌ و وه‌ک گورگی هار زۆمپاکه‌ ده‌یناڵاند. خۆم دا به‌ر زۆپا و قنم تێ کرد، بۆ نه‌چزا به‌ زۆپماکه‌دا، به‌ پانتۆڵه‌که‌وه‌ چزا پیایا، دایکم به‌ جێگای ئه‌وه‌ی بێت به‌ فریامه‌وه‌، مه‌قاشه‌که‌ی هه‌ڵگرت و شوێنم که‌وت، له‌ حه‌یبه‌ت شه‌قازله‌ و مه‌قاشه‌کان دایکم سووتانم بیر چووبوه‌وه‌.

له‌ شیشه‌ شکاوه‌که‌ی به‌رهه‌یوانه‌که‌مانه‌وه‌ بازره‌قه‌م به‌ست و بۆی ده‌رچووم، باش قنم خسته‌ ناو به‌فره‌وه‌ تا چاک ته‌زی و ئێشی سووتانی تیا نه‌ما. ئه‌و رۆژه‌ زۆر سه‌رمام بوو، چڵمه‌شۆڕه‌م ئاوقه‌ ببوو. خوشکم دۆخه‌وای لێ نابوو بانگی کردم. جامۆڵکه‌یه‌کم خوارد و گه‌رم بوومه‌وه‌. چڵم هه‌ر کۆتایی نه‌ ئه‌هات. ئه‌تگوت هه‌موو لاشه‌م ئه‌تاوێته‌وه‌ و ئه‌بێته‌ چڵم و له‌ کونه‌لووتمه‌وه‌ فریشقه‌ ده‌به‌ستێ. شۆڕ ده‌بووه‌ تا ئه‌یدا له‌ عه‌رز و له‌ پڕێکا خۆی ئه‌کرده‌وه‌ به‌ کوونه‌ لووتما. ئه‌وشه‌وه‌ له‌ تاو چڵمه‌شۆڕه‌ و لووشکه‌ لووش خه‌وم نه‌بوو.

له‌و نیوه‌شه‌وه‌دا به‌ قۆزه‌ ره‌شه‌ خه‌به‌رم بوه‌وه‌، خۆ خه‌تای قۆزه‌ ره‌شه‌ نه‌بوو باوکم قوتووه‌ ته‌ماکۆکه‌ی دابوو به‌ ناوچاوما و منیش به‌ خه‌به‌ر هاتبووم. قیراندی: هه‌تیو … قرخه‌ قرخ، بێڵه‌ با بخه‌وین. هیچ چوم گۆزه‌ڵه‌یه‌کم هێناو له‌ ته‌نه‌که‌ ئاوه‌که‌ی سه‌ر زۆمپاکه‌ پرم کرد و لای سه‌رم دامنا، له‌ په‌سا ئاوم ده‌خوارده‌وه‌ و قۆزه‌که‌ ده‌نیشته‌وه‌. به‌یانی شه‌وه‌کی هه‌ڵیانساندم بۆ مه‌دره‌سه‌. دایکم خه‌ریک ئالف تێکردن بوو و وتی رۆڵه‌ شیری تازه‌ ئه‌کوڵێنم که‌مێ نان و شیر بخۆ. چلمه‌ شۆڕه‌که‌م ته‌واو نه‌ببوو. ئه‌وشه‌و لێفه‌که‌م ته‌واو چڵماویی کردبوو.

که‌وایه‌کی باوکم هه‌بوو، دابوویان به‌سه‌ر ئاخوڕی هێسره‌ که‌وه‌دا. داده‌م نایه‌ به‌ر ئه‌ژنۆیی و دایدڕاند. له‌تێکی کرد به‌ ده‌رزێخه‌یه‌که‌وه‌ و کردی به‌سه‌ر شانما. گوتی ها رۆڵه‌ جار جارێ چڵمتی پێ بسڕه‌. ده‌سماڵێ چی تووک و کای پێوه‌ بوو. له‌ ده‌رگای حه‌وشه‌ تێم ته‌قانده‌ ده‌ره‌وه‌، دام به‌ ته‌مووی مامه‌ ره‌حیممدا، گوتی ئه‌ها … گێسکه‌ نێر بۆ کوێ ئه‌وه‌ ….
tenz_wene{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی