ئەمن کە ئەم روونکردنەوەیە دەنووسم، تەنیا مەبەستم روونکردنەوەیە وهیچی دیکە،
مەبەستم دژایەتی کەس یان لایەنێک نیە. لەم رۆژانە دیسان دەنێو کوردی بێ وڵاتدا هێندێک لە تەقەلای ئەوەدان کە لە رێگەی باوەڕی ئایینیییەوە بە مەبەستە سیاسییەکانی خۆیان بگەن. لەم پێوەندییەدا لە هەر چەشنە پرۆپاگەاندایەک خۆ نابوێرن و بۆ گەیشتن بە مەبەستێکی تایبەت دەیانەوێ بەرگێکی ئەمرۆییانە بە بەر ئیسلامدا بکەن و راستییەکانی ئیسلام لە ژێر چەمکە ئەمڕۆییەکاندا بشارنەوە. کە بە بڕوای ئەز ئەوە غەدرێکی گەورەیە لە کوردی بێ پەناو ئاوارە.
لە چەند رۆژی رابردوو بە بۆنی دەی خاکەلێوە، ساڵرۆژی لە سێدارە درانی پێشەوای کورد، قازی محەممەد، تەلەفزیونی کوردکاناڵ وتووێژێکی مامۆستا عەبدۆڵا حەسەنزادەی بڵاو کردەوە. مامۆستا لەو وتووێژەدا دەڵێ: “…وا نیە کە دیمۆکراسی موتلەقەن رە ئاوەردی رۆژئاوایە، یان دیاری رۆژئاوایە، دیمۆکراسی هەر لە مەفاهیمی ئیسلامدا جایگاهێکی باشی هەیە، ناڵم دیمۆکراسییەک کە لە قۆرئاندا هەیە ئەو دیمۆکراسییەیە کە ئێستا لە دنیادا باوە، بەڵام باوەڕ بە مەشوەرەت، باوەڕ بە حۆکمی شوورایی، باوەر بە مۆساواتی ئینسانەکان لە حقوقدا لە زۆربەی شتەکاندا لە نسووسی دینیدا و بە تایبەت لە نەسی قۆرئاندا هاتووە، کەوابێ با ئەوە نەڵێین…”
مامۆستا دەڵێ”دیمۆکراسی لە ئیسلامدا جایگاهێکی باشی هەیە.” لە پێشدا دەبێ ئەوە بڵم کە دیمۆکراسی چەمکێکە کە فەیلەسووف و زاناکان شرۆڤەگەلێکی جۆراوجۆریان لێ کردووە. بە گشتی لە باری فەلسەفییەوە سێ بنەمای سەرەکی هەیە کە هەموو فەیلەسووفەکان لە سەریان کۆکن کە بریتین لە: مرۆڤ تەوەری، بەرابەری و ئازادی. لە باری سیاسیشەوە چەندین بنەما هەیە کە لە دیمۆکراسیدا نەگۆڕن وەک ؛ ئازادی (ئازادی بەیان، ئازادی چاپەمەنی و …)، ئازادی هەڵبژاردن، یاسامەندی، بەشداری خەڵک لە پرۆسە سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا و سەربەخۆیی سی ناوەندی یاسادانەر، بەڕێوەبەری و قەزایی لە یەکتر. کەوابێ دیمۆکراسی سنوور ناناسێ بۆ هەموو مرۆڤەکان بە هەر دین و بیرو باوەڕێکەوەیە. بەڵام قورئان تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان پێیە.
تکایه بۆ خوێندنهوهی سهرجهم بابهتهکه ئێره کلیک بکهن PDF
{jcomments off}