پێکه‌وه سازان لایه‌نێکی گرینگیی
فه‌رهه‌نگی دێموکراتیک
ئه‌زموونی کۆمه‌ڵگا دێموکراتیکه سه‌قامگرتوه‌کان ئه‌وه‌مان بۆده‌رده‌خا که سازان و ڕێککه‌وتن، به‌ردی بناخه‌ی فه‌رهه‌نگی دێموکراتیکه. له‌و وڵاتانه‌دا که دێموکراسی جێکه‌وتوه، حیزب و ڕێکخراوه دێموکراتیک و جه‌ماوه‌ریه‌کان له هه‌موو هه‌لومه‌رجێکدا، ته‌نانه‌ت له بارودۆخه سه‌خت ودژواره‌کانیش دا، به ئه سڵ و بایه‌خ و پرنسیپه دێموکراتیکه‌کان وه‌فادارن.
له دێموکراسی یه‌کان دا، هه‌رکام له حیزب و ڕێکخراوه سیاسیه دێموکڕاته‌کان، به که‌ڵک وه‌رگرتن له چاپووکی و پڕاگماتیسمی سیاسی توانیویانه ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتیان له‌ده‌وه‌ری به‌رنامه ی سیاسیی خۆیان کۆکه‌نه‌وه. ئه‌وان توانیویانه هێزو توانا‌و لێوه‌شاوه‌یی یه‌کانی ئه‌ندامه‌کانیان بۆ بردنه‌پێشی پلانی کار به‌ره‌و جێبه‌جێ کردنی ئه‌و پڕۆگرامه وه‌گه‌ڕبخه‌ن که بۆ هه‌موو ئه‌ندامانیان مه‌سه‌له‌ی هه‌ره ئه‌ساسی یه.
له‌هه‌مووی ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌دا لایه‌ن و بیر و بۆچونی جیاواز هه‌ن. هه‌ر لایه‌نه‌ش تێده‌کۆشێ بۆچوون و ڕوانگه‌کانی خۆی به‌رێته پێشێ. به‌ڵام ئه‌و ناکۆکی و جیاوازیانه له بۆچوون و هه‌ڵوێست دا، نابنه هۆی جیابوونه‌وه و لێک‌دابڕان .
هه‌رکام له‌و لایه‌نانه ئامانجیان ئه‌وه‌یه پێکه‌وه به‌ڕێککه‌وتنێکی سیاسی واته بگه‌نه جۆرێک سازان . هیچ کام له‌وان پێ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی داناگرێ و له لووتکه‌ی کێوی قافی خۆ پێ حه‌قبوون و حه‌قمه‌داری دا ناکه‌وێته سه‌نگه‌رگرتن له لایه‌نه‌کانی دیکه. کاتێکیش نه‌یان توانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک، کێشه‌یه‌ک و بابه‌تێکی دیاری کراو پێکه‌وه بسازێن، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌شێوه‌یه‌ک وه‌لاده‌نێن و له‌سه‌ر ئه‌ومه‌سه‌له‌و بابه‌تانه کار ده‌که‌ن که له سه‌ری کۆکن. به‌م جۆره یه‌کیه‌تی سیاسی و ته شکیلاتی و پێکه‌وه‌ژیانی حیزبی له ریزه‌کانی خۆیاندا ده‌سته به‌ر ده‌که‌ن و حیزب وڕێکخراوه‌که‌یان هه‌روا کاراو به‌هێز ده‌هێڵنه‌وه.
ئه‌و توانا فه‌رهه‌نگی یه وئه‌و لێوه‌شاوه‌یی یه سیاسی یه بۆ سازان و ڕێکه‌وتن، گه‌وره‌ترین جیاوازیی و تایبه‌تمه‌ندیی سیاسی و ئه‌خلاقی نێوان خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه‌و ئێمه‌ی تازه ئاشنا به کولتووری دێموکراسی یه. به‌هۆی ئه‌و توانایی یه و له ئاکامی هه‌بوونی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و کولتووره‌دایه که سیاسه‌ت مه‌داره‌کانیان، کادره ده‌وڵه‌تی و حیزبی یه‌کانیان و حیزبه جۆراو جۆره‌کانیان پێکه‌وه ئیئتیلاف ده‌که‌ن و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی سیاسیی هه‌وبه‌ش ده‌سازێن.
ئه‌وجۆره کارکردنه نیشانه‌ی پووخته‌یی سیاسی، خه‌مڵین و بلووغی که‌سایه‌تیی ته‌شکیلاتی یه نه‌ک نیشانه‌ی هه‌لپه‌رستی و ئۆپۆرتۆنیسمی سیاسی و بێ پرنسیپی. له‌و ڕێگایه‌وه حیزب و ڕێکخراو له باری سیاسی و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌وه پته‌وتر و به‌هێزتر و جێکه‌وته‌تر ده‌بن . به‌مجۆره دێموکراسی و فه‌رهه‌نگی دێموکڕاسیسش قووڵتر و به‌رینتر ده‌بنه‌وه و ئاسایش و ئاسووده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تیش له نێو کۆمه‌ڵدا زۆرتر په‌ره‌ده‌ستێنێ.
ئه‌و کولتووره لایه‌نێکی دیکه‌شی هه‌یه که بریتیه له چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه‌و له ڕێگای باس و دیالۆگه‌وه.
ئه‌وجۆره هێمنی و ئاسایشه سیاسی یه، ئه‌منیه‌ت وئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی درووست ده‌کات که ئه‌ویش به نۆره‌ی خۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووریی ده‌سته‌به‌رده‌کات و ڕه‌فاه و خێر‌و سه‌روه‌ت و سامان له کۆمه‌ڵدا ده‌خوڵقێنێ.
سیاسه‌تمه‌دار و ڕێبه‌رانی سیاسی و حیزبی و سه‌ندیکایی له‌و وڵاتانه‌دا ، له جیاتی پێداگرتن له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی خۆیان ، چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌کانی وڵاته‌که‌یان ده‌خه‌نه پێش هه‌رشتێکی دیکه و له‌وڕێگایه‌و به‌و ره‌فتاره به‌رپرسانه‌یان دێموکراسی و فه‌رهه‌نگی سازانیان نهادینه کردوه.
{jcomments off}