ئێران ئاوسی ئاڵووگۆڕی گه‌وره‌یه. هه‌م ده‌رفه‌تی مه‌زن و زێڕینمان له پێشدان و هه‌م مه‌ترسی گه‌وره‌ش.
مێژوو نیشانی داوه میلله‌تان له هه‌له مێژووییه تایبهتیهکاندایه که یا سه‌رده‌که‌ون یا سه‌ریان بێ کڵاو ده‌مێنێ. ئه‌وه‌ش به‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه که چۆن له ده‌رفه‌ته زێڕین و گه‌وره‌کان به قازانجی ئازادی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان که‌ڵک وهرگردهگرن و له‌و مه‌ترسی و ههڕهشهشانهش خۆ ده‌پارێزن که بۆ یان له که‌میندان. ئه‌و وه‌زعه هه‌موو هێزه نیشتیمانی و دێموکڕاتیه‌کانی ئێران ناچ
اردهکا که خۆیان بۆ ڕوو به ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئاماده‌بکه‌ن که خه‌ریکه دێته پێش.
میلله‌تی کورد له کوردستانی ئێران، به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونی خۆی و گه‌لانی دیکه پێویسته خۆی بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی کارساز له‌و وه‌زعه ئاماده‌بکا که به‌ره‌به‌ره شکڵ ده‌گرێ. به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که نه بوونی هاوئاهه‌نگیی پێویست له نێو هێزه خه‌باتگێره‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا ئهونیگهرانیه پێکدێنێ که کورد نه‌توانێ سواری شه‌پۆله گه‌وره‌کان بێ و له‌و ده‌رفه‌ته‌ی که دێته پێش به قازانجی خۆی که‌ڵک وه‌رگرێ و له‌و مه‌ترسیانه‌ش که بۆی له که‌مین دان خۆی لادا.
ئێستا هێزه دێموکڕات و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی کوردستانی ئێران و که‌سایه‌تیه سیاسی و ڕووناکبیره‌کانی کوردی ئێرانی له گه‌ڵ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گەورەی نەتەوەیی به‌ره‌وڕوون. تاقی کردنه‌وه‌یه‌ک که ته‌نیا به نیشاندانی وشیاریی سیاسی، فیداکاری و سنگ فره‌وانی له خۆمان و به قبووڵکردنی مه‌سئولیه‌تی مێژوویی ده‌توانین لێێ بێینه‌ده‌ر.
به داخه‌وه تا ئێستا هه‌ندێک ورده حیسابی بچکۆله و تێبینی حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندی خسووسی و ده‌سته‌یی نه‌یان هێشتووه له سه‌ر پڕۆگرامێکی هاوبه‌شی نەتەوەیی پێک بێین.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران زۆر له مێژه بۆ لێک نزیک کردنه‌وه‌ی هێزه خه‌باتگێڕه‌کانی مه‌یدانی خه‌بات له کوردستانی ئێران تێده‌کۆشێ. به‌ڵام بلێین چی که هاواری ئێمه هه‌ر له بیابانێ دا بووه.
له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا حیزبی ئێمه دەبێ هه‌وڵه‌کانی خۆی له‌وباره‌وه کاراتر بکا. ئاخر درووست‌کردنی هاوئاهه‌نگی و پێکهێنانی هاوکاریه‌کی به‌کرده‌وه له نێو هێز و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران دا ئیدی ئێستا بۆته پێویستیه‌کی مێژوویی.
ئه‌وانه‌ی بۆ گه‌یشتن به هاوکاری و هاوئاهه‌نگیه‌کی نەتەوەیی که‌مته‌رخه‌می له خۆیان نیشاده‌ده‌ن، یا له‌و ڕێگایه‌دا کۆسپ درووست ده‌که‌ن، جگه له‌وه که ناگهشهکردوویی سیاسیی خۆیان نیشانده‌ده‌ن، دره‌نگ یا زووش بۆیان ده‌رده‌که‌وێ که قه‌تاری بزووتنەوە و چونەپێشی زه‌مان به جێێ هێشتوون.
کاروانی خه‌باتی میلله‌تی کورد ده‌ڕواته‌پێش و له سه‌ر که‌س ڕاناوه‌ستێ. ئه‌و خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانیه جه‌ماوه‌ریه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له شار و گونده‌کانی کوردستاندا، هه‌ر له ماکۆ تا ئیلام له‌خۆیانی نیشانده دهن باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ن. نه‌وه‌یه‌ک له کوردستانی ئێران هاتۆته مه‌یدانی ژیان و خه‌بات که جگه له ڕزگاری کورد له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، دابین کردنی ئازادی و دێموکڕاسی و ڕه‌فاه و به‌خته‌وه‌ری بۆ خه‌ڵکی کوردستان بیر له شتێکی دیکه ناکاته‌وه و، به هیچ شتێکی له‌وه‌ش که‌متر ڕازی ن
ابێت.
هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان له‌و قۆناخه‌دا ئه‌رکێکی گرنگتر له جۆشدان و هاوئاهه‌نگ کردنی ئه‌و خه‌باته‌یان به ئه‌ستۆوه نیه. کۆمه‌ک و یارمه‌تی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه هه موو توانا و پوتانسێلی خه‌باتگێڕانه‌ی خه‌لکی کوردستان به‌ره‌و ئامانجه هاوبه‌شه نەتەوەییەکان کاناڵیزهبکهین. هه‌ل و مه‌رج له هه‌موو بارێکه‌وه به قازانجی بردنه‌پێشی سیاسه‌تێکی له‌و چه‌شنه‌یه.
له لایه‌ک میلله‌تانی ئێران به گشتی ئومێدێکیان به پێکهاتنی ئاڵوگۆڕ له نێوخۆی کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌ماوه و داری ئیسڵاح بوونی ڕێژیم وهاتوهاواری به ناو ئیسڵاح ته‌ڵه‌بانی نێو تاقمی ده‌سته‌ڵاتدار نه‌ک هه‌ر به‌رێکی پێوهنههاتوه به‌ڵکوو له ڕهگهوهش وشکبووه. گرانی و هه‌ژاری و مهینهتبهشی و ئاوسان و ئیعتیاد و بێ‌کاری، ژیانی بۆ خه‌ڵک کردۆته جه‌هه‌ننه‌م. سه‌رکوت و زه‌بر و زه‌نگ و گرتن و ڕاونان و ئیعدامیش بۆته دیارده‌یه‌کی ئاسایی. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بیروڕای گشتیی جیهانی و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده بڕیاڕ
ده‌ره‌کانیش پێ له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که پێویسته ئاڵوگۆڕ لە ئێران‌دا پێکبێ.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران پێویستە ئیبتکاری کار بۆ بردنه‌سه‌ری تواناکانی بزووتنه‌وه‌ی کورد له ئێران بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به پێداویستیه‌کانی خه‌باتی ئه‌م قۆناخه به‌ده‌سته‌وه بگرێ . ئێمه دەبێ له‌و ڕێگایه‌دا ئاماده‌ی کاربین و ئەگەر پێویستبێ مایەی زۆریش لە خۆمان دانێین. لەوەش زیاتر نائاماده‌یی که‌سانی دیکه‌ش نابێ دڵساردمان بکاتەوە.
مێژوو شاهیده که زۆر جاران حیزبی دێموکڕات ڕاست له‌و کاتانه‌دا که ئومێدێک نه‌بوه، مه‌شخه‌ڵی ئومێد و هیوای به‌رزکردۆته‌وه. هیوادارین کۆنگره‌ی١٥ی حیزب جارێکی دیش ئه‌و مه‌شخه‌ڵه داگیرسێنێ.{jcomments off}