هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک مێژویه‌کی هه‌یه، که هه‌مێشه شانازی پێوه ده‌کات.
نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به گشتی و کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به تیبه‌تی، که‌خاوه‌نی مێژویه‌کی پڕ له‌سه‌روه‌ری و شۆرشگێڕی و به‌رخۆدانه، بۆ رزگار کردنی گه‌ڵ و نیشتمانه‌که‌ی،له‌ژێر چه‌پۆکه‌ی رێژیمه کۆنه‌په‌رسته‌کانی یه‌ک به‌دوای یه‌کدا، وه‌ک رێژیمی حه‌مه‌رزا شا‌و رێژیمی دواکه‌وتوی مه‌لایه‌کان. خواست و ویستی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌درێژای مێژووی و خه‌بات و تێکۆشانی رۆڵه له خۆبردووه‌کانی کورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی خاک و نیشتمانه‌که‌ی بووه. ئه‌وڕۆ که ده‌بێنین جیهانی پێشکه‌وت و شارستانیه‌ت ده‌ور ده‌بێنێت له دابین کردنی ماڤی یه‌کسانی و مرۆڤایه‌تی، که چی له‌و عه‌سره پێشکه‌وتووه‌دا کۆماری ئیسڵامی ئێران له به‌ر چاوی رێکخراوه یه‌کگرتووه‌کانی ماڤی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌ی و هه‌موو حکومه‌ته پێشکه‌وتوه‌کانی دوونیا که رۆژ نییه به شێوازی جۆراوجۆر به به‌هانه‌ی بێ بنه‌ما گه‌نج و لاوانی کورد نه‌گرێ و زیندانه‌کانی پێ پڕ نه‌کاته‌وه. ئینجا تاوانی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه که هه‌ر یه‌که‌و تۆهین و بوختانگه‌ڵێکیان وه‌پاڵ ده‌نێت و زۆر به نامرۆڤانه گیانیان لێ ده‌ستێنێ. هه‌ر واها له‌و ماوه‌یه‌دا که ئێمه و هه‌موو ئه‌و رێکخراوه پێشکه‌وتوانه‌ی جیهان، به‌وردبینیه‌وه ده‌روانینه رووداو کاره‌ساتی دڵ ته‌زێنی منداڵ و گه‌نج و لاوی شاری بۆکان که بێ به‌زه‌یانه‌و له لایه‌ن چۆماغ به‌ده‌سته‌کان و پاستار و به‌سیجییه‌کانی کۆماری ئیسڵامی ته‌جاوزیان پێ ده‌کریت و پاشان بێ سه‌رو شوێن ده‌کرێن، یان ده‌هاوێژرێنه ناو فازیلاوه‌کان. هه‌ر له‌و باره‌وه: بەوتەی، ئیجلال قەوامی، وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان” گرووپێکی نەناسراو هەتا ئێستا 10 قوتابیی بۆکانیان رفاندووە و پاش دەسدرێژی کردنە سەریان خنکاندوویانن.
ماڵپەڕی رووداو لە زاری “ئیجلال قەوامی”یەوە بڵاوی کردۆتەوە، شەوانە گرووپ‌گەلێکی چەقۆ بەدەست هەڕەشە لە هاووڵاتییانی شاری بۆکان دەکەن و خەڵکی ئەو شارە لە ترسی هەڕەشەی ئەو گرووپانە لە ماڵەکانیان وەدەر ناکەون”. ( رۆژی24ی خاکەلێوە، تەرمی سومەیە فەیزوڵڵاپوور، کچێکی تازە پێگەیشتوو لە ژێر پردی میراوای بۆکان و لە ناو گۆمه ئاوێک دا دۆزرایەوە. سۆمه‌یه ماوەی پتر لە حەوتوویەک بێ سەروشوێن بوو و هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ دۆزینەوەی کچەکەیان بێ ئاکام مایەوە تا سەرەنجام خەڵک تەرمە بێ گیانەکەیان دۆزیەوە) مه‌به‌سته‌که‌ی من ئه‌وه‌یه گه‌لۆ چما ئه‌و رێکخراوانه‌ی ماڤی مرۆڤ و ئه‌و ده‌وله‌ته پێشکه‌وتوانه‌ی دوونیا، بۆ چی بێ هه‌ڵوێستن له به‌رابه‌ر ئه‌و تاوانانه. گه‌لی کورد هه‌رده‌م بوته ئامانجی ئه‌و رێژیمه دواکه‌وتوانه، من پێم وایه هه‌ر رێژیمه‌ک له ئێران بێته سه‌ر کار له ئاست نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌مان رێگا ده‌گرێته پێش که حکومه‌ته دواکه‌وتووه‌کانی دیکه گرتویانه پێش تا ئه‌و رێژیمه سه‌ر کوت که‌ره ته‌مه‌نی درێژ بێد زیاتر ده‌ستی سوور ده‌بێت به خوێنی گه‌نج ولاوانی بێ تاوانی کوردستان!.
ئه‌گه‌ر رێژیمی کۆنه‌په‌رستی ئاخونده‌کان پێیان وایه به‌و جنایه‌تانه گه‌نج و لاوانی کورد چاو ترسێن ده‌که‌ن، ئه‌وه خیالیان خاوه. چون به‌دێژایی ئه‌و مێژووه، گه‌له‌که‌مان به‌هه‌زاران هه‌زار قوربانی به‌نرخی داوه، له‌پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا له‌و رێگایه‌شدا کاروانی گیان به‌خت کردن و به‌رخۆدان، به‌رده‌وامه و رۆژ نییه لاوانی شۆرشگێری کوردستان به‌ده‌ستی جه‌لاده خوێن مێژه‌کانی کۆماری به‌ناو ئیسلامی، له سێداره نه‌درێن، وه‌یان زیندانه خوێناویه‌کانیانی پێ پڕ نه‌کرێن. له‌سه‌ر چه‌سته‌ی ئه‌و لاوانه ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان به‌جۆرێ به‌کار ئه‌هێندرێت، که‌دوره له‌هه‌مو هه‌ڵوێستێکی مرۆڤایه‌تیه‌وه، بۆیه وا به‌ئاسانی باس ناکرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، وه‌ک ئاشکراو له‌به‌ر چاوه، ڕۆڵه به‌ئه‌مه‌ک و چاو نه‌ترساوه‌کانی گه‌له‌که‌مان هه‌رده‌م ئاماده‌و له‌سه‌ر پێیه، بۆ گیان و ماڵ به‌خت کردن، له پێناوی سه‌ربه‌ستی و ئازادی‌دا!.
بۆیه پێویسته، ئه‌و حیزب و رێکخراوه سیاسیانه‌ی، له‌م ڕۆژه سه‌ختانه‌دا پێشره‌وی جولانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی و ئازادی خووازانه‌ی گه‌ڵی کورد ده‌که‌ن له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، ئه‌رکێکی قورس و پیرۆز ئه‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆیان، که ئه‌بێت ئه‌نجامی بده‌ن به‌هه‌ر نرخێک بێت، ئه‌و‌یش پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانیه، که هه‌مو حیزب و رێکخراوه شۆرشگێره‌کان وه‌خۆ بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه خۆش بکرێت، بۆ زوتر گه‌یشتن به‌و ئامانجه موقه‌ده‌سه‌ی، که هه‌رده‌م خه‌باتی بۆ کراوه!.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌نگاو بهاوێژرێت بۆ قۆناغه‌کی نوێی خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا چی دیکه گه‌له چه‌وساوه‌که‌مان هه‌ست به بێ که‌سی نه‌کات له به‌رابه‌ر رێژیمی جنایه‌ت کاری مه‌لایه‌کاندا.
2012-04-24 {jcomments off}