له 14ی ئاپریلی ساڵی 2012 له لایه‌ن پارتی ڵیبرالی گه‌ل (( فۆلک پارتی )) له سالونی ژۆماره دووی پاڕلمان
و له ژێر چاوه‌دیری ڕێزدار ” فردرێک ماڵم ” ئه‌ندامی پارلمان سوئید و به‌رپرسی به‌شی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی ناوبراو سمیناره‌ک به‌ڕێوه چوو که تا ئێستاء له چه‌ند روانگه‌وه باسی له سه‌ر کراوه و وه‌ک هه‌موو ئه‌و سمینار و کۆنفرانسانه‌ی ئه‌م دوو و سێ ساڵه‌ی دوای به ئاشکرا و نه‌هێنی گیراون و کورد (( زیاتر نوێنه‌ری حیزبه‌کان )) تیدا بشدار بوون .
بێ گومان هه‌ر کامه‌یان ده‌نگ دانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه به چاک و خراپ ، نووسه‌ری ئه‌م دیڕانه که خۆی بشداری سمیناره‌که بووه و به سرنجه‌وه تا کۆتایی کاری سمینار ، باس و بابه‌ته‌کانی هه‌ر کام له کورد و فارسه‌کانی تاو و توو کرد به براورد له گه‌ڵ زۆربه‌ی سمینار و کۆنفرانسکانی هاو شیوه ” ئه‌مریکا ، ئیتالیا ، فه‌رانسه ، کۆڵن ئالمان و بنیاد ئولاف پالمه له سوئید ” ، بێ گومان ئه‌م سمیناره‌ش تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌بوو که ئه‌وه‌ی به‌ڵای منه‌وه جێگای باس و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه بوون به کورتی ئاماژه‌یان پێ ده‌کم .
یه‌کم پێش هه‌موو شت با واقعی پێناسه‌ی کورد چۆن هه‌یه قبوولی که‌ین له گه‌ڵ خۆمان و نه‌ته‌وه‌ی خۆمان ڕاست بیین له دونیای ده‌ره‌وه ” له بازنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و برژه‌وندی گشتی وه‌ڵاتان ” به گشتی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ هیچ حیسابیکی بۆ ناکری و پێناسه‌ی ئه‌م گه‌له 40 میلیونیه له قه‌واره و پێکهاته‌ی ئه‌و وه‌ڵاتانه دا تاریف دکری که کوردیان به سه‌ر دا دابش کراوه . جا لێره دا بۆ مافی هه‌ر کام له بشه‌کانی کوردستان پاش گری ئه‌م وه‌ڵاته هه‌ڵدگری که کوردستانی ئه‌و بشه‌ی له خۆی گرتووه کوردستان ئێران ، تورکیه ، سوریه و عیراق .
بوویه زۆر هه‌ول ده‌دم ئه‌م باسه به درووشم نه‌رازێنمه‌وه و ده‌رخواردی خوێنه‌ری کوردی نه‌ده‌م . کورد نه بوخۆی تا ئێستاء ئه‌و بوار و ئیمکانه‌ی هه‌بوو که ئه‌و مافه‌ی خه‌باتی بۆ دکا به ڕه‌سمی به سه‌ر ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی دا به‌چسپینی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ش تا ئێستا دانیان به هیچ شیوه مافێک بۆ گه‌لی کورد دا نه‌هێناوه جگه له هێندێک ده‌سته‌واژه‌ی مافی مرۆڤ و شتی وا که دیاره فارس ، تورک و عه‌ربێش به توعاروف باسی ده‌کن هه‌ر وه‌ها ئه‌و قه‌واره سیاسی و فیده‌ڕالیی کوردستان باشور به لایانه‌وه به ڕسمی ناسراوه له گه‌ڵ وانێش پێوه‌ندیکانیان که‌وتووته ژیر تائسیری وه‌ڵاتانی عه‌رب و تورکیه ته‌نانه‌ت ئێران .
پێش ئه‌وه‌ی به سه‌ر فه‌رشی سور دا به‌چینه ناو ژۆری رازاوه‌ی سمینار باس له حه‌وتوویه‌ک پێش سمینارکه به‌کم و هێندیک باسی پراویز له ڵایه‌ن فارسه‌کانه‌وه له ستۆکهۆڵم و ته‌نانه‌ت کورده‌کان له بواری ڕاگیاندن دا. هه‌ر وه‌ک ده‌زانیین بشداری له‌م جوره شونانه به گۆتره نێی و به پێ ناۆ نووسین له ڕێگای ته‌له‌فوون یا ئیمه‌یل دکری و هه‌ر چند پێش تر به ئاگاداری خه‌ڵکی ده‌گه‌ینن تا ئه‌و جێگایه ناۆ نووسی ده‌کن که زه‌رفیه‌تی ژۆرکه ڕێگا ده‌دا.
ئه‌وێ ڕاست بێ من تا ڕاده‌یه‌ک ئاگاداری بووم سمیناره‌که به ده‌ست پێش خه‌ری کورده‌کان و کار ئاسانی ” فردرێک ماڵم ” وه‌ک دۆستی کوردان پێک هاتبوو به‌ڵام هه‌ر وه‌ک باسم کرد کورد له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وه‌ڵاته و ته‌نانه‌ت ئێ حیزبه‌کانیشیان تا ئێستاء ئه‌و شون و پێگه‌یان پێ نه‌داوه که ڕاسته‌وخۆ کاریکی له‌و چشنه‌ی بۆ به‌ڕیوه برن جا بوویه فارسه‌کانیان نێو ئاخنی سمیناره‌که کرد زۆرێش هه‌وڵ ده‌درا هه‌موو شت هه‌ر له سه‌ر ناوی وان بێ گر باس و بابه‌تێک له ئارا دابی له سه‌ر ناوی ئێران و ته‌واوییتی ئه‌رزی و مه‌رزی بێ ئه‌ی کورد و باقی نه‌ته‌وه‌کانی تر زیاتر وه‌ک بشه خیر ده‌چۆ دیاره له روانگه‌ی فارسه‌کان و برژه‌وندی وه‌ڵاتانی ده‌ره‌وه یه‌ک له‌وان سوئید که له‌م باره‌وه ده‌ستی شێتانی له پشته‌وه بستووه .
جا سه‌یر له‌وه دایه له هه‌مووی ئه‌و جوره کۆنفرانس و سمینارانه له هه‌ر کۆ و له ژێر هه‌ر ناویک دا بێ به وشه‌ی دیمکراسی دێڕازینه‌وه و وه‌ک کراسی چه‌ل تێکه به به‌ری بشدارانی هه‌لده‌کیشن ! له ماوه‌ی یه‌ک حه‌وتوو دا به ده‌یان جار له ڕادیو و سایته‌کانی سه‌ر به فارسه‌کان بانگه‌وازی ئه‌و سمیناره‌یان به‌لاو کرده‌وه به‌ڵام بۆ یه‌ک جارێش ئاماژه‌یان به بشداری ناۆ و پێگه‌ی حیزب دێمکرات کوردستان ئێران و کورده‌کانی بشدار نه‌کرد (( مه‌بست له ستۆکهۆڵم )) ! ته‌نیا ئاماژه‌یان به نێوی خاتو ” مهر انگیز کار و شهریار ئاهی ” دکرد ئه‌وه له کاتێک دایه له ڕاگیاندراوی ڕه‌سمی سمیناره‌که ئاماژه به نێوی بشداران و کۆرته‌یه‌ک زانێاری له سه‌ر که‌سایه‌تی و برپرسایه‌تیان کرابوو که کوردن و سه‌ر به حیزب دێمکرات کوردستان ئێرانن .
ئه‌وه‌ی ڕاست بێ جێگای خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی له ” فریدرێک ماڵم ” به‌کری وه‌ک پێک هێنه‌ری سه‌ره‌کی سمیناره‌که که جێگا پنجه‌ی وێ پێوه دیار بوو دیاره له دونیای سیاسه‌ت دا قازانج و زه‌ره‌ر دوو سه‌ره‌یه‌ی هه‌ر که‌سه‌وه برژه‌وندی خۆی بۆ گرینگه به‌لام بۆ کورد که له هیچ کۆ ده‌راویکی روون شک نابا دبی قه‌دری ئه‌م جوره که‌سانه زیاتر بگری به دۆستایه‌تیان شانازی بکا. له‌م سمیناره جگه له ڕوڵی سه‌ره‌کی ” فریدرێک ماڵم ” وه‌ک کار گێر و وته بێژی سمینار ، به گشتی شه‌ش که‌س بابه‌ت وتاریان پێش کێش کرد که سێان کورد و سه‌ر به حیزب دێمکرات کوردستان ئێران بوون (( هه‌ر کام له به‌ڕێزان میرۆ عه‌لیار ، ئیدریس ئه‌حمه‌دی و خاتو مه‌ریم عه‌لیپور )) دوویان فارس (( مه‌هه‌رنگیز کار و شه‌هریا ئاهی )) روانگه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو و که‌سی ئاخر رۆژنامه‌وانیکی سوئیدی سه‌ر به رۆژنامه‌ی ” داگنس نێهیتر ” به ناوی ناتان شاچار باسێکی له سه‌ر ئیسرائیل ، ئێران و سوریه و حیزب الله و حماس پێشکه‌یش کرد .
ئه‌وه‌ی من له نیوه‌روکی قسه‌کانی ” مه‌هه‌رنگیز کار ” تیگه‌یشتم که زۆرێش دوور و درێژ بوو له شونێک نه‌م دیت باسی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستاء به‌کا یا گۆڕانی قه‌واره‌ی یاسایی و ئاسایی کۆماری ئیسلامی له نێو بابه‌ته‌که‌ی دا دیار بێ که ڕاست به پیچه‌وانه‌ی وتاری کورده‌کان بوو ئه‌وان ” کورده‌کان ” باسیان له ئێرانیکی فیدڕاڵ و دێمکرات ده‌کرد که شونێک بۆ کۆماری ئیسلامی به‌دی نه‌دکرا زیاتر باس له ماف و ئه‌رکی وه‌ک یه‌ک و به‌رابر بوو به‌تایبه‌ت له وتاری هه‌ر کام له به‌ڕێزان ئیدریس ئه‌حمه‌دی و میرۆ عه‌لیار دا زۆر ڕاشکاوانه و بێ پرده ئه‌وه‌ی جیێ نه‌بوو کۆماری ئیسلامی بوو ! ناوبراو ” م ـ کار ” پی وابوو هه‌ر واشی ده گوی بێسه‌ری خۆی داخنی که نابرابه‌ری و بێ ع
یداله‌تی تایبه‌ت به ده‌وران ئه‌حمه‌دی نێژاده پێ شێل کردنی مافی مرۆڤ له پاش هاتنه سه‌ر کاری ناوبراو و به تایبه‌ت له خۆڵی دووهه‌می سه‌رکۆماری له زیاد بوون دا بووه ئه‌وه له کاتیک دایه هه‌موو سی و سێ ساڵه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ خه‌ڵکی کورد هیچ جیاوازیکی نه‌بووه ! خانمی کار که ناڕاسته‌وخۆ وه‌ک نوێنه‌ری سه‌وزه‌کان قسه‌ی ده‌کرد ” دیاره سه‌وزیک که باوڕی به کۆماری ئیسلامی بنه‌مای فکری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌یه هه‌ر وه‌ها فارسه شوینیسته‌کانی ده‌ره‌وه و ناوخۆی ئێران له نێو ئاخنی قسه‌کانی دا نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرد له قالبی مافی مرۆڤ دا قسه‌ی ده‌کرد به‌ڵام زیاتر سیاسیانه بوو پوخته‌ی بابه‌ت و درێژه‌ی وتاره‌که‌ی له‌و جێگایه که پێوندی به مافی گه‌لان و یه‌ک له‌وان کوردوه هه‌بوو ” کار ” کوردی به قه‌وم ، که‌مینه (( اقلیت )) و مرز نشین ناو برد که ئه‌م بووچۆنه‌ی به توندی له لایه‌ن ڕێزدار مێرو عه‌لیار ڕد کرایه‌وه که له درێژه‌ی ئه‌و باسه دا ئاماژه‌ی پی ده‌کم .
لایه‌نی ئه‌رینی فارسه‌کان که له بوونی ” م ـ کار و شه‌هریار ئاهئ و ناوی ئێران ” بۆ ئه‌م کۆره‌ی په‌لکێش کردبوون له‌وه دابوو که کۆرت و پوخت گویان له قسه‌ی کورده‌کان بوو که ئێران هه‌ر ئه‌وه نێی که ئه‌وان باسی ده‌کن و به به‌ژن و باڵای هه‌لده‌ڵێین و زۆربه‌ی گه‌لانی ئێران به که‌مینه و قوم ناو ده‌بن . بووچۆنی ڕاشکاوانه‌ی کورد ئه‌وی به گوی دا چه‌پاندن که ئێرانی ئه‌وجار نه ئێران پێش شورشه و نه ئێران دوای شورش ئه‌وه ئێرانه له سه‌ر مافی گه‌لان دبی بونیاد بنری نه له سه‌ر مافی مرۆڤ ڕاسته ئه‌و دوو چه‌مکه لێک جێا نیین له قه‌واره‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵات دیادری کردنی مافی چاره‌نووس ڕێگاه خۆش دکا بۆ نه‌هێشتنی پێ شێل کردنی مافی مرۆڤ .
کورد و سمیناره‌که‌ی ستۆکهۆڵم !
هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وش ئاماژه‌م پێ کرد کورد بشه پشکی شیری وبر که‌وتبوو له‌م سمیناره دا له شه‌ش وتار خوێن سێ یان کورد بوون تازه هه‌ر سێ کێش سه‌ر به حیزب دێمکرات کوردستان ئێران بوون ئه‌وه‌ی که بۆ لایه‌ن و حیزبه‌کانی تر بۆ بشداری سمیناره‌که له بابه‌ت خوێندنه‌وه دا نبوون یا ڕاده‌ی بشداریان به‌رچاو نه‌بوو شتێک له گرینگی سمیناره‌که و نیوه‌روکی باسه‌کان که‌م ناکاته‌وه ئه‌وه‌ی گرێنگ بوو ئه‌وانه‌ی که بشدار بوون چۆنیان به‌رگری له مافی کورد کرد که به باوڕی من هه‌ڵویست و روانگه‌ی هه‌ر سێ که‌سیان جێگای ڕێز و پی زانیینه .
نیوه‌روکی باس و بابه‌ته‌کانیان هه‌رچند له چوار چیوه‌ی سیاسه‌تی ” حدکا ” دا بوو به‌لام یکجار ڕادیکال و زاڵ به سه‌ر هه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌ی له گه‌ڵ واقعی رۆژ دا بوو ئه‌وه‌ش ده‌توانیی دوو په‌یام له خۆی دا بگری یه‌که‌میان ” حدکا ” له هه‌ڵویست دا تووشی گۆڕان هاتووه دووهه‌میان له چوار چیوه‌ی بیر‌و ڕای گشتی کوردستان سه‌یری رووداوه‌کانی ناوخۆی ئێران دکا به نیازه سیاسه‌ته‌کانی ئێستاء و داهاتووی ئه‌م حیزبه له سه‌ر بناغه‌ی خواست و ویستی خه‌ڵک بنیاد به‌نێ باوڕ و ئێعتمادی جارانی خه‌ڵک بۆ لای خۆی ڕاکێش کا که به دڵنیایه‌وه گر بووچۆنی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه ڕاست بێ قازانجی له زه‌ره‌ر بۆ حدکا و بزوتنه‌وه کورد زیاتره .
من بۆ زیاتر ئاگادار بوونی خوێنه‌رانی هێژا ده‌قی وتاری به‌ڕێز ” میرۆ عه‌لیار ” به فاکت له گه‌ڵ ئه‌م وتاره دینمه‌وه ناچمه ناو هه‌مووی قسه‌کانی به‌ڵام ئاماژه به چه‌ند خاڵ ده‌کم که له نێو وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان دا له ئاستی پشتگیری له مافی گه‌لی کورد دا ئاماژه‌یان پێ دا که بوو به هووی سه‌رنجی کوردانی بشدار و توڕه‌یی فارسه‌کان
ئه‌وه‌ێش به قه‌وم و که‌مینه و مرز نشین ناو بردنی کورد بوو. ئه‌گری شه‌ڕی ئێران و وه‌ڵاتانی ده‌ره‌وه و هه‌ڵویستی کورد و حیزب دێمکرات کورستان ئێران بوو به به‌شێکی تر له باس و بابه‌تی جێگای موناقشه‌ی بشداران بوو که به‌ڕێز عه‌لیار به ئاماژه به هه‌ر دوو ڕوانگه‌ی سه‌ره‌وه پێ وابوو له ئێران شتێک به نێوی ” زۆرینه و که‌مێنه بوونی نێه هه‌ر که‌س له شونی نیشته‌جیێ بوونی له پانتای جوغرافیایی ” خاک ، خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ” زۆرینه‌ی موتله‌قه ئه‌وان به پێ سیاسه‌تی حیزبه‌کیان بۆ ئێرانی داهاتوو هه‌ڵگری درووشمی فیدڕاڵیزمن که زیاتر له 70% له سه‌دی خه‌ڵک و خاکی ئێرانی له خۆی گرتووه (( مه‌بست سه‌رجم نه‌ته‌وه‌کانی ئێران )) رازی به ناوندگه‌رایی و خڕ کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له بازنه‌یه‌کی قه‌تیس داماو له شونێک دا نابن وه‌ک جاران .
عه‌لیار به‌ئاماژه کردن به قسه‌کانی ” مه‌هرنگیز کار ” له وه‌ڵامی پرسیاری بشدارانی سمیناره‌که ئه‌و گه‌له‌یه‌ی ئارسته‌ی ناوبراو و نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ستی فارس کرد که سه‌د ساڵه و رۆژی سه‌د جار دووپاتی ده‌که‌نه‌وه که قه‌وم و ئه‌قوام و که‌مینه (( اقلیت )) بۆ تاقه یه‌ک جارێش تا ئێستاء به هه‌ڵه‌ش لێان تێک نه‌چووه که به کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تر به‌ڵێین نه‌ته‌وه (( ملت )) وه‌ک فارسیان حیساب بۆ به‌کن ” عه‌لیار ” ئه‌و راونگه‌ی فارسه‌کانی پی شتێکی ده‌ست کرد بوو که ئێتر باوی نه‌ماوه شتێک به ناوی (( زۆرینه و که‌مێنه )) بوونی نێه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ی له شونی خۆی خاونی زۆرینه‌ی (( اکثریت )) ساختار و قه‌واری ئێرانی داهاتوو دبی له سه‌ر ئه‌ساس و بنه‌مای ئێرانێکی دێمکراتێک و فیدڕاڵ دابمه‌زری ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی گشتی حیزبه‌که‌یه‌تی چ وه‌ک کوردستانی چ وه‌ک کۆنگره‌ی فیدڕاڵی ئێران بۆ داهاتووی ئه‌م وه‌ڵاته .
فارسه‌کان به نێازه‌ن سه‌ری شه‌کاو به کورده‌کان چاک که‌نه‌وه ئه‌و پرسه له زۆربه‌ی شونه‌کان و ڕاگینه گشتیکان ئاراسته‌ی کورده‌کان (( به‌رپرسی سه‌ره‌کی و یه‌که‌می حیزبه‌کان )) ده‌کن که ئیوه مه‌وزعتان له ئه‌گری هێرش بۆ سه‌ر ئێران چێ و چ هه‌ڵویستیکتان دبی له وه‌ها شه‌ڕیکی چاوه‌روان نکراوه دا !؟ ئه‌وه‌ش زۆر مه‌بستی له پشته که بێ گومان له خۆشه‌ویستی کورد نیێ له نێگه‌رانی ئۆپۆزیسێونی ته‌واویه‌ت خۆازی فارسه یا ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵێن نێگه‌رانی له دابش بوونی ئێران و پارچه پارچه بوونی .
چۆن کورد هه‌رچند بێ کێشه نێه به‌ڵام سه‌ره ڕای وه‌ش له زۆر بارانه‌وه سه‌د هێنده‌ی هه‌موو ئۆپۆزیسێونی ئێرانی و نه‌ته‌وه‌کانی تر توانایی و یه‌ک هه‌ڵویستی هه‌یه تازه له کورد و ئۆپۆزیسێون دوو شتی لێک جیا نیین ئه‌وه‌ش خه‌ڵک که‌م ساڵ هه‌یه به شێوه‌یه‌ک له شیوه‌کان ئه‌سپاتی نه‌کردبی . خه‌ڵکی کوردستان ڕاسته به ته‌واوی وه‌جود له حیزبه‌کانیان ناڕازیین به‌ڵام ئه‌وه به مانایی پشت تێ کردن له ویسته‌کانیان نێه یا پشت گری له حیزبه‌کان . خه‌ڵکی کوردستان به باشی ده‌زانن چیان ده‌وه و چۆنیان ده‌وه له کاتێک دا له نێو ئۆپۆزیسیونی سه‌ر لێ شیواوی ئێرانی ئه‌و ڕاستێه‌ی برچاو ناکه‌وه و خه‌ڵک و ئۆپۆزیسێون هه‌ر دوو سه‌ریان لێ شیواوه به‌ڵام کورد به گشتی و ئۆپۆزیسێون به‌تایبه‌تی له یه‌ک شون دا یه‌ک ده‌گرنه‌وه هاوده‌نگن له سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌یی .
له سه‌ر ئه‌م پرسه ” میرۆ عه‌لیار ” له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی به شتێکی خراپ و ماڵ وێرانکر وه‌سف کرد که که‌س وه‌ک کورد ئاکامه‌کانی شه‌ڕی داسپاو به سه‌ر گه‌له‌که‌ی زیانی نه‌دیووه به‌ڵام ئه‌گری شه‌ڕیه‌کی وا ” بوون و نه بوونی ” له ده‌ستی کورد دانێه ، که پێش ترێش ئه‌م هه‌ڵوێسته له ڵایه‌ن هه‌ر کام له (( حدکا ، حدک و کۆمه‌ڵه و چه‌ند که‌سایه‌تی کورد )) پشت ڕاست کراوه‌ته‌وه که ئه‌مریکا و هێزی ئیتلاف یا ته‌نانه‌ت ئیسرائیل له سه‌ر داوای کورد ناچێته شه‌ڕی ئێران ئه‌وه‌ی ئه‌وان هان ده‌دا بۆ شه‌ڕیکی تر ئه‌وه پێوندی به برژه‌وندی ئابوری خۆیان و پاراستنی وه‌ڵاتیکی وه‌ک ئیسرائیله .
ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستێمان پی ده‌ڵێ که له سه‌ر ئه‌و مێزه‌ی که باسی ده‌که‌ن هه‌موو گوزێنه‌یه‌کی له سه‌ره به باوه‌ڕی من که واشه به‌ڵام نێوی کورد و مافی کوردی تیدا نێه !!! به خۆشێه‌وه حیزبه‌کان ئه‌و ڕاستێان هه‌ست پێ کردوه به‌ڵام نێگه‌رانی فارسه‌کان له شتێکی تره ئه‌وێش ئاماده‌یی کورده‌کان بۆ شیوه ده‌سه‌ڵاتیکی وه‌ک باشوری کوردستان که به گشتی کوردی رۆژهه‌ڵات چاوه‌روانی ده‌کن تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌و ئامادیه‌یان تیدا هه‌یه که له هه‌ر ده‌رفه‌تێک دا خۆیان زیاتر و زۆتر له هه‌ر هێزیک ڕیک خنه‌وه و شیوه ده‌سه‌ڵاتیکی خۆجه‌ی به‌ڕیوه به‌رن .
ئه‌و ڕاستێه که کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له نێو سیاسه‌تی زه‌ڵ هێزه‌کان دا فایه‌لێکی به جێای نێه و هه‌رچێ هه‌یه به‌ستراوته‌وه به‌و وه‌ڵاتانه‌ی که وه‌ک قه‌وم و که‌مایه‌تی حیسابی بۆ ده‌که‌ن و مافی مرۆڤی به مافی گه‌ل پێ ده‌فروشن ! له وه‌ڵامی ئه‌و پرسه دا به‌ڕێز عه‌لیار زۆر ڕاشکاوانه ئاماژه‌ی به‌و ڕاستێه کرد که شه‌ڕ بوون و نه‌بوونی له ده‌ستی کورد دانێه به‌ڵام گر شه‌ڕیکیش هاته ئاراوه کورد ناچیته خانه‌ی دیفاع له کۆماری ئیسلامی نابیته ده‌سته چیله‌ی وه‌ها شه‌ڕیک ناوبرا پێ وابوو سیاسه‌تی حیزبه‌که‌ی له ئه‌گری وه‌ها شه‌ڕیک دا ئه‌وه‌ی له قازانج و برژه‌وندی گه‌لی کورد دا بی ئه‌نجامی ده‌دا. پیشترێش به‌ڕێز که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی دفته‌ری سیاسی ” حدکا ” له وتووێژیک دا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی کوردستان هه‌ر هه‌مان هه‌ڵویستی هه‌بوو له ده‌رئه‌نجامی ئه‌گه‌ری شه‌ڕیکی چاوه‌روانکراو حیزبه‌که‌ی و گه‌لی کورد له هه‌ڵگیرسانی دا ده‌ستیان نابی به‌ڵام بۆ هه‌موو رووداویکی نه‌خۆازراو و چاوه‌روانکراو ئاماده‌ن ئه‌وه‌ی به ڵای وانه‌وه وه‌ک حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران ، گرینگه کاری بۆ ده‌که‌ن .
به گشتی هه‌ر کام له دوو لایه‌نی فارس و کورد له سه‌ر هه‌ڵویستی خۆیان سور بوون که یه‌کیان به ڵای ئێرانی دا ده‌کێشا و ئه‌وی تریان زیاتر هه‌ست و هه‌ڵویستیان کوردستانی ، نه‌ته‌وه‌یی و به شێوه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌ساسی درووشمی سه‌ره‌کی حیزب و کۆنگره‌ی فیده‌ڕاڵ دا په‌یامی خۆیان گیانده ده‌ستی پێک هێنه‌رانی سمیناره‌که که حیزبیکی سوئیدی بوو . ئه‌و پرسیاره‌ش رووی له به‌ڕێز عه‌ڵیار بوو که کورده‌کان و یه‌ک له‌وان ” حدکا ” له‌م قۆناغه‌ی ئێستا دا بۆ هه‌وڵ ناده‌ن بۆ پێک هێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردی ، به‌ڕێزیان له وه‌ڵام دا ئاماژه‌یان پێ دا که ئه‌وه داوایه له جێ دایه له روانگه‌ی حیزبه‌که‌ی به پێویستی دزانی بوونی وه‌ها به‌ره‌یه‌ک به‌لکه زروره‌تیکه دبی هه‌موو هه‌وڵی زیاتری بۆ به‌دین به‌تایبه‌ت ناوبراو نێشارده‌وه که حیزبه‌که‌ی هه‌ستێکی ته‌واوی به‌م زرۆره‌ته کردوه و هه‌موو هه‌وڵی خۆشی بۆ ده‌دا .
{jcomments off}