“لە گەڵ لایەنی حدکا هیچ پێوه‌ندییه‌کمان نیه،
خۆرنیوز- جەمال نەجاری
؛ پاش ئەوەی گووپی هەڵوێست بە راگەیەندراوێک بوونی خۆی لەنێو حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) راگەیاند و رایانگەیاند: جیابوونەوەی حدک لە لایەنی حدکا نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت و رەخنە لە کۆنگرەی 15ی حدک دەگرن کە بەڵێنەکانی نەبردۆتە سەر و خوازیاری ئەوەن کە کۆنگرەی نائاسایی لە نێو حیزبەکەیان دا ببەسترێ و ئاماژەشیان بەوە کرد کە هەوڵەکانی خۆیان چڕدەکەنەوە لە پێناو یەکگرتبنەوەی هەر دوو لایەنی دیموکرات.
پاش ئەوەی دەقی راگەیەندراوی گرووپی هەڵوێست لە خۆرنیوز بڵاوکرایەوە و چەندین ماڵپەڕیش هەواڵەکایان گواستەوە بەڵام تا ئێستاش میدیاکانی سەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستان باسیان لە بوونی ئەم گرووپە لە نێو حیزبەکەیاندا نەکردووە و ماڵپەڕەکانی نزیک لە حیزبی دیموکراتی کوردستانیش بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
گرووپی هەڵوێست لە چ کەسانێک پێکهاتووە و بەرنامەیان چییە؟ ئاخۆ وەک رەوتێکی جیا لەمەودوا لە نێو حدک دا دەمێننەوە و ئەگەر حیزبەکەیان وەڵامی داخوازییەکانیان نەداتەوە، بڕیاری چی دەدەن؟
خۆرنیوز بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و وەڵامدانەوەی هەندێ لەو پرسیارانە پەیوەندی بە رامبود لوتفپووری یەکێک لە ئەندامانی گرووپی هەڵوێستی ناو حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد و هەوڵیدا زانیاری زیاتر سەبارەت بەم گرووپە بۆ ڕای گشتی و خوێنەرانی خۆی بڵاوبکاتەوە.
سەرەتا بەوە دەستمان پێ‌کرد کە گرووپى هەڵوێستى حیزبى دیمۆکراتى کوردستان لە چ کەسانێک پێکهاتووە ؟
رامبود لوتفپووری لە وەڵامدا رایگەیاند: “گروپی هه‌ڵوێست له کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان پێکهاتوه که خوازیاری چاکسازیی بنه‌ره‌تی و یه‌کیه‌تیی ریزه‌کانی دیمۆکراتن، له‌م گروپه‌دا ناو و ناوبانگ گرینگ نیه، بەڵکوو ئامانجه‌کانمانه که قۆرسایی به گروپه‌که‌مان ده‌به‌خشێ. ئێستا کۆمه‌ڵه که‌سێک له ئه‌ندامانی حیزب ستارتی ئه‌م کاره‌یان لێداوه، به‌لام هه‌ر ئه‌ندامێکی حیزب له هه‌ر جێیه‌ک بژی و خه‌ڵکی هه‌ر شوێنێک بێت مادام ئامانجه‌کانی ئه‌م گروپه‌ی قبوول بێت ئۆتۆماتیک له‌م گرووپه‌دایه ، ئه‌گه‌ر که‌سانێکیش له ئه‌ندامانی حیزب بیانهه‌وێ راسته‌وخۆ هاوکاریی گروپه‌که بکه‌ن ئه‌وا ده‌ستی هیمه‌ت و هاوکارییان ده‌کوشین و ده‌توانن پێوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش که به فه‌رمی ئه‌ندامی حیزب نین به‌ڵام به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی حیزب و نه‌ته‌وه‌که‌یان هه‌ستیار و دڵسۆزن و بیانهه‌وێ هاوفکریمان بکه‌ن، ئێمه پێشوازییان لێ ده‌که‌ین.”
دەربارەی ئەو پێشنیاری بەستنی کۆنگرەی نائاسایی کە ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کردووە کە ئاخۆ کێشەکانی ناو حدک چارەسەر دەکا؟ لووتفپووری رایگەیاند؛ “ئه‌و کۆنگره‌ی نائاساییه‌ی که ئێمه داوای ده‌که‌ین ده‌بێ خه‌ساره‌کان قه‌ره‌بوو و که‌لێنه‌کان پڕ بکاته‌وه ، کۆنگره‌یه‌که به میکانیزمی تایبه‌ته‌وه، واته کۆنگره‌یه‌ک که بۆ هه‌موو گۆرانکارییه پێویسته‌کان میکانیزمی خۆی هه‌بێت و چاره‌نووسی پرۆژه‌کان به ئینشاللا و ماشاللا نه‌سپێرێت، ده‌بێ ئه‌و میکانیزمانه به چه‌شنێک بێت که چیتر هیچ که‌س و لایه‌ن و تاقمێک نه‌توانێ که‌شی کۆنگره بخاته ژێر کاریگه‌ریی خۆیه‌وه و ئامانجه‌کانی به‌ستنی کۆنگره و گۆرانکارییه‌کان چه‌واشه بکات ، له‌و کۆنگره‌یه‌دا نابێ هیچ ئینتیمایه‌کی ناوچه‌یی یا باندگهرایانه ئاراسته به ره‌وتی کاره‌کانی کۆنگره بدات. پێویسته له ره‌وتی کۆنفرانسهکانیشدا ئه‌م بابه‌ته ره‌چاو بکرێت . ”
ئەو ئەندامەی گرووپی هەڵوێست وتیشی: “کۆنگره‌یه‌کی وا به‌ستێنی له بار بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان ده‌خولقێنێ . بێگومان ئه‌مەش ئاسان نیه و به قسه‌ی رووت جێبه‌جێ ناکرێ، پێویسته پرۆسه‌که بکرێ به میکانیزم ده‌نا ئه‌گه‌ر به شێوازی کۆنگره‌ی 15 بگیردرێ هه‌ر ئه‌و ئاکامه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه . ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه ئه‌و کاته‌ش بێگومان پرۆژه‌ی خۆمان به میکانیزمه پێشنیارییهکانییهوه پێشکه‌ش ده‌که‌ین.”
لەمەڕ یەکخستنەوەی هەر دوو لایەنی دیموکرات و بەرنامە و مەرجەکانی یەکگرتنەوە لای گرووپی هەڵوێست رامبود لوتفپووری رایگەیاند: “یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان سه‌ره‌کیترین ئامانجی ئێمه‌یه، مادام یه‌کگرتنه‌وه پێویستییه‌که له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییدا، نابێ هیچ مه‌رجێک بکرێته رێگر له به‌رده‌میدا. ئێمه له راگهیندراوهکهشماندا هێناومانه دوو دیمۆکراتی وه‌ک یه‌ک نه واتایه‌کی لۆژیکی هه‌یه و نه له به‌رژه‌وه‌ندیی کورددایه، ئه‌گه‌ر دابران له به‌ر به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی هه‌ندێک که‌س نه‌بووه و یه‌کگرتنه‌وه‌ش له به‌ر مانه‌وه‌یان له سه‌ر کورسییه‌کانیان په‌ک ناخرێ ئیتر چ پاساوێکیتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که وه‌ک دوو حیزب بمێننه‌وه. خۆ گۆرانکاری و چاکسازی نه‌زۆک و” هێڵه گشتییه‌کانی رێبازی ئێمه‌ش ” له بیر کران ، که‌وابوو دابران ره‌وایی خۆی له ده‌ست داوه، پێویسته به بێ هیچ مه‌رجێک و له ژێر هه‌ر ناویکدا ده‌کرێت ماڵی حیزب یه‌ک بخرێته‌وه، لێره‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی گرینگه نه‌ک غورور و به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌کان. نه‌رمی نواندنی هه‌ر لایه‌نێک نابێ به پاشه‌کشه و دابه‌زین لێک بدرێته‌وه ، به‌ڵکوو ئه‌وه رێز گرتنه له ویست و خواستی خه‌ڵک و تێگه‌یشتنه له به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و جێگای شانازییه.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی پێتان وایە حدک لەدوای جیابوونەوە لە بەرنامەکانی خۆی لایداوە ؟ رامبود لوتفپووری ئەندامی گرووپی هەڵوێستی ناو حیزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: “بێ گومان لێک ترازانی ریزه‌کانی حیزبی دیمۆکرات خه‌سارێکی گه‌وره‌بوو که هه‌ست و شعووری هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر و به تایبه‌تی ئه‌ندامانی دڵسۆزی حیزبی بریندار کرد،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له قورسایی ئه‌و خه‌ساره و ئازاری ئه‌و برینه‌ی که‌م ده‌کرده‌وه کۆمه‌ڵێک واده و به‌ڵێنی بۆ گۆرانکاری و چاکسازی بوون که مزگێنیی داهاتوویه‌کی رووناک و پر ده‌سکه‌وتیان ده‌دا، به ته‌عبیرێک به‌ڵێن بوو فرمێسکه‌کان بکرێن به قاقای پێکه‌نین . به‌ڵام به داخه‌وه نه‌ک هه‌ر ئه‌وه نه‌کرا به‌ڵکو دۆخه‌که به ئاراسته‌یه‌کی خراپتر دا رۆیی. ئه‌وه‌ی که ئه‌مرۆ و دوای نزیک به شه‌ش ساڵ بۆمان ماوه‌ته‌وه ئێستایه‌کی وێران و داهاتوویه‌کی ناروونه. ئه‌و دابرانه فرمێسکی له چاوی زۆر دڵسۆزی کورد و حیزبی دیمۆکرات هێنا که تا ئێستا نه‌ک نه‌کرانه قاقای پێکه‌نین بگره بزهیهکیشیان نه‌هاتۆته سه‌ر لێو. سه‌باره‌ت به نموونه‌کانیش له راگه‌یندراوه‌که‌دا ئاماژه‌مان به زۆریان کردوه.به‌ڵام به گشتی ئه‌و شتانه‌ی که به‌ڵێن بوو جێبه‌جێ ببن هه‌ندێکیان بریتی بوون له‌وه‌ی که گوتار و هه‌ڵوێسته‌کانمان نه‌ته‌وه‌ییتر بکه‌ین،له هه‌موو بواره‌کاندا و به شێوه‌یه‌کی چالاکانه رووی خه‌باتمان له ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین ، رۆڵێکی زیاتربه ژنان و لاوان له پرۆسه‌ی بریارسازیدا بده‌ین، پێکهاته‌ی حیزب دیسانترالیزه بکه‌ین.دیمۆکراسی ناوخۆیی حیزب فراوانتر بکه‌ین و رێگا له پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات بگرین، دیارده‌کانی ناوچه‌گه‌رایی و باندبازی وه‌لانێین و هه‌ندێ شتی‌تریش. که‌چی ئه‌مانه یا له بیر کران یا به نیوه چڵی جێبه‌جێ کران و زیاتر وه‌ک خۆڵ له چاو کردن هه‌نگاویان بۆ هه‌ڵگیرا.
لە درێژەی قسەکانی بۆ خۆرنیوز، سەبارەت بەوەی کە گرووپی هەڵوێست پەیوەندی لەگەڵ لایەنی حدکا دا هەیه، رامبود لوتفپووری رایگەیاند: “لە گەڵ لایەنی حدکا هیچ پێوه‌ندییه‌کمان نیه، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌وان که پێشتر هاورێ و هاوچاره‌نووسی یه‌کتر بووین به‌ڵکو له گه‌ڵ هه‌رکه‌س و لایه‌نێکیتری کوردیش که ئاماده بێت له چوارچێوه‌ی ئامانجه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه نهتهوهیهکانماندا و به تایبه‌تی بۆ یه‌ک خستنه‌وه‌ی ماڵی دیمۆکرات و کورد به گشتی هاوکاریمان بکات به ره‌وای ده‌زانین که پێوه‌ندیمان هه‌بێت . خۆی هه‌ر له جێ‌دا که باس له یه‌ک بوونه‌وه‌ی حیزبی دیمۆکرات ده‌که‌ین هه‌ر دوو لایه‌نه‌که ده‌گرێته‌وه، وه‌ک کورد ده‌ڵێ چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادری. ده‌بێ ئه‌و قه‌ناعه‌ته له لای هه‌ردوو لا دروست ببێ که‌وابوو زۆر سروشتیه ئه‌گه‌ر له پێناو ئه‌و پره‌نسیپه‌دا په‌یوه‌ندیه‌ک دروست ببێ. به‌ڵام هه‌تا ئێستا پێوه‌ندییه‌کمان نه‌بووه.”
لە کۆتاییدا دەربارەی هەڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە هەمبەر راگەیەندراوی گرووپی هەڵوێست دا لوتفپووری رایگەیاند: “هه‌تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێست و دژ کرده‌وه‌یه‌کیان نەبووە جگه له‌وه‌ی که له سه‌ره‌تادا جێگری سکرتێری گشتی بوونی گرووپی هه‌ڵوێستی ره‌تکردبۆوه ده‌نا تا ئێستا هیچ دژکردهوهیهکیتریان نەبووە.