"an independent online kurdish website

دێتە بیرم، تەمەنم حەوت ساڵان بوو، لەدوا بەهارێکدا، سەردانی ماڵی خاڵەکانم کرد لە بنێوخەڵێف، شەوێکی باراناوی، منداڵانی گوندەکە کۆبوونەوەو وتیان با برۆین بۆ راوە جشک (جشک، گیانلەبەرێکی درکاویەو بەقەدەر کەروێشک دەبێت)، من لەژیانم جشک و راوە جشکم نەدیبوو،serdar_peshderi_

مناڵەکانیش دەیانزانی ساویلکەم، هەوڵێان دەدا کاتم پێ بەسەر بەرن.

هەندێ لە گوندەکە دوور کەوتینەوەو مناڵێک تەنەیەکی بەتاڵی لەگەڵ دارێک هێناو دایەدەستم، وتی تۆ بە ئەو دارە بە توندی لەتەنەکەکە بدە با جشکەکان رابکەن و ئێمەش گوێنیمان پیە دەرۆینە دەرکی کونی جشکەکە بۆ ئەەوی کە جشکەکان هاتنەوە لانەکەی خۆیان بیانگرین، بە منیان ووت تۆ هەر لە تەنەکەکە بدە تاکو ئێمە دێنەوە لات، منی کڵۆڵیش لەبەر ئەو بارانە دەستم کرد بەتەنەکە لێدان، مناڵەکان بۆخۆیان رۆیشتبوونەوە ناو گوندو بەرهەیوانی ماڵان، منیش لەو دەشتە هەر تەقەتەقم بوو و تەنەکەکەم دەکوتا، تاکو دوای دوو کاتژمێر خاڵەکەم هات بەدوامداو وتی وەرەوە ئەو مناڵانە کاتت پێ بەسەر دەبەن و پێت رادەبوێرێن.

وا دوو ساڵیش دەبێ کاک نەوشیرەوان گردەکەو سەرانی ئیسلامیەکان، بەناوی گۆرانکاریەوە بەشێکی نەتەوەکەمیان فریوداوەو وەک راوە جشکەکە چەند مانگێک لەبەر دەرکی سەرایان راگرتن و تەنەکەیان پێ لێدەدان، بۆخۆشیان لەشوێنی گەرم و نەرم تەماشایان دەکردو مامەڵەیان پێوە دەکردو لەدوایدا  کەوتنە پاروبادان لەگەڵ دەسەڵات. 

ئێمە پێمان وایە، هەموو مرۆڤێک پێویستی بە بەخەبەرهاتن هەیە، من لە ساڵی 1975 بەدەست و پێی شکاوەوە بەخەبەر هاتم هیچی تر رێگام نەدا خەڵکە چاوبەستەکان بەکارم بهێنن بۆ پێگەیاندنی باغ و بێستانی خۆیان.

هەر لەو رۆژەوە هەوڵدەدەم نەتەوەکەم بەخەبەر بهێنم و دوریان بخەمەوە لە کارەسات و چاو بەستران.

هەر کە کاک نەوشیرەوان پەرۆکەی دەست دایە بۆ چاوبەستنی بەشێک لەنەتەوەکەم لەژێر ناوی گۆراندا، یەکسەر تێیگەیشتم ئەو برادەرە دەیەوێ هاتوهاواری چەند ساڵەی من بۆخۆی داگیربکات و بارودۆخەکە بۆ دەسەڵات سارد بکاتەوە، هەر ئەوەش بوو یەکسەر بابەتێکم لەسەر نوسی، بەڵام سایتەکان بابەتەکەیان لابردوە.

لەنوسینەکەمدا ئاماژەم بەوە کردبوو کە ئێوە لە 18 ساڵی رابردوودا بەشێک بوون لە دەسەڵات و ناتوانن پێشڕەوی ئۆپۆزسیۆن بکەن، داخەکەم کوردە حەیاتەکە بە خوێندوارو نەخوێندەوارەوە، نوسینەکەی منیان نەخوێندەوەو بەشێکیان تاکو ئێستاش وەک راوەجشکەکە هەر تەنەکەکە لێدەدەن و بە ئومێدی گرتنی جشکەکەن.

لەداوی کارەساتەکەی بەردەرکی سەرا، دوو جاری تر لەسەرم نوسین و پێم دەگوتن بەسە رۆڵەکانمان بەکوشت مەدەن، ئێوە ئۆپۆزسیۆن نین.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=da02a80b

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=becb05f8

هەرچەندە من خۆشحاڵم بەزمانی گفتوگۆو دژی یەکتر دیتن و سەردانی یەکتر نیم، بەڵام ئێمە پێمان وایە، بەو دانیشتنە بێ ئەنجامانەی ئیسلامیەکان و گۆران لەگەڵ دەسەڵاتدا کەهیچ دەسکەوتێکی جەماوەری تێدا نەبوو، مۆمەکەی گۆڕانکاریان کوژایەوە.

وام پێ باشە بڕۆنەوە ناو دەسەڵات و هیچی تر رێگا لەدەنگی راستەقینەی ئۆپۆزسیۆن نەگرن.       

سەردار پشدەری

لەندەن ٢٥ – ٤ – ٢٠١٢

{jcomments off}

.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی