چاوم به‌رایی نادا
که چاوه‌کانت گل بکا 
پڕ فرمێسک ده‌بێ چاوم
هاتو چاوه‌کانت ژان بکا
هیوا داربوم که:
چاوت به چاویلکه‌وه نه‌بینم
ئێستا که دکتۆری چاویش بێ هیوایه
چاویلکه ته‌نیا چاره‌سه‌ری چاوی تۆیه
ئێره‌یی ده‌به‌م به چاویلکه که
چاو و برژانگتی داپۆشیووه
ئه‌ونده هه‌ڵکشاوه، برۆشتی داگرتووه
سه‌یره ! ئه‌ونده‌ش داکشاوه
کوڵمیشتی تاراپۆش کردووه.
ئاوات و هیوام بێ به‌شی نه‌کردوم
گوڵاڵه‌ی دوو لێوت،
جوانی نیگامی ئاوێته‌ی
خۆشه‌ویستی تۆ کردووه
ڕه‌حمان سۆفی
ئا‌پریل 2012
{jcomments off}