که سه‌فه‌رم کرد
دیم شارێک به‌وێرانی
سه‌راپای له‌گڵا وه‌ریوه‌کانی
خه‌زانی ده‌کرد
ته‌نها سروشتی وێک ده‌چو
که‌نده‌ڵانه‌کانی وه‌ک خۆی مابو
هه‌رچه‌ند ده‌هاتم و ده‌چوم
هه‌مان دیمه‌نی وێرانه‌یی
نیشان ده‌دام
تاده‌هات هێنده‌ی دیکه توره‌ده بوم
به‌ده‌م پیاسه‌یه‌کی ئێوارانی شه‌قامه
هه‌پرپون هه‌پرونه‌که‌ی ناپاڵم
خه‌یاڵ هۆشی لێ ده‌سه‌ندم
له‌پر
ده‌نگی ئاوازی لاوانه‌وه‌ی
شارێکی دی گوێی کاس کردم
گوتی ساڵانێکه هاوسه‌رین و
سه‌رمان له‌سه‌ر سه‌رینێکه
راخه‌روپێخه‌فی سه‌رمان
هه‌وری ره‌ش و
گه‌زه‌چاڵی بۆمبایه‌که
تاده‌هات توره ده‌بوم
که‌سیش
گوێی بۆرانه‌گرتم
به ناچاری له‌گه‌ڵ خۆم
ده‌دووام
له‌به‌رئه‌وه قسه‌کانم ئازاری
بوو..
وه‌خت بو ،کاسه‌ی سه‌ریان بته‌قێنێ
هێنده‌ی نه‌مابو.
نازانم بۆ له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانم و
هه‌ناسه‌م هه‌ستم به حه‌سره‌تی سارد ده‌کرد
هه‌ر وه ک چۆن هێشتا ته‌پوتۆزی بۆردومان
به‌رۆکی شاری به‌ر نه‌دابێ و
بۆنی سوتان و ده‌نگی چریکه
به ئاسمانی شاره‌وه مابن
ئه‌و شاره‌ی به(که‌وێڵی دڵم )ناو نراوه
هێشتاخۆراگری له‌قه‌ندیل و
جۆش سه‌ندنی له دۆزی هه‌ڵچینگی
ئه‌فسوس له دوای تێپه‌ربونی عه‌یامێک
به‌سه‌ر ژانی له‌دایک بونی سه‌ر فرازی
قه‌لادزێ
که هێمایه‌کی بۆ هه‌لسانه‌وه‌و
په‌یکه‌رێکی بۆ عزه‌دین قه‌ره‌و سه‌ید سابرو
ئه‌حمه‌ده‌کان و دایه گوڵه‌و خوشکه ئامینه تێدا نابینم
وه‌ک چۆن گردی حه‌سار بێ ئاسه‌وار ماوه‌ته‌وه
ئاواش ناسنامه‌و ناونیشانی له‌گوڵباری
په‌ت په‌تێندا نامۆ کراوه
هێشتا ئه‌و رۆژه ده‌بینم مامه‌نده
مانگه‌شه‌وی را ده‌سپارد له ئاسوس
گردی ره‌مکان له‌به‌رده‌می پیشمه‌رگه‌دا
خه‌جاڵه‌تی ده‌کێشا
قه‌لادزێش ئاگردانێکی بی کوژانه‌وه بو
هه‌میشه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ل ئازادی و
راسان ده‌کرد
هه‌میشه په‌رژینی گوڵاڵه سوه‌ره‌ی ده‌نارده پێشوازی
قه‌ڵادزێکه‌م ده‌بینم غیره‌ت نه‌ماوه
که‌سێ نیه کێوی باڵات بته‌کێنێ وتا
کانیه زین و کانیه شێخه سه‌رمه‌ستانه
سه‌ر به مالی کانیه‌که‌ی سه‌ید وه‌سیم داکه‌نه‌وه
بڵێن لێره‌وه تۆمارێکی تر‌و ده‌ستێکی تر و ئاوه‌دانیه‌کی تر.
07504861585
{jcomments off}